🔸چیرۆکی مامە ساڵەی مەولان و ڕەحیمە چەتە ✍️ئهمجهد ئیمام یەکەمین جار کە چیرۆکی «فوزەیڵی عەییاز» و پەشیمان بوونەوەی لە جەردەیی خوێندۆتەوە، پۆلی دووهەمی خولی کۆتایی خوێندنگا بوو، گێرانەوەیەک لە کتێبی «تذکرة الاوليا»ی «عەتتاری نەیشابووری» لە ئەدەبیاتی ئەو دەم. «فوزەیلی عەییاز»کە خواناس و یەکێک لە ناوداران بووە،پێشتر گەوەری دەستەیەکی رێگر دەبێ و پیشەیان ئەوە بووە ڕێیان بە کاروانەکانی وشکارۆی حیجاز دەگرت.کاروانێک بە شوێنی نیشتەجێیی چەتەکاندا تێدەپەڕێ و بڕیار دەدەن لە شوێنێکدا جێبخەن.کەسێکی کاروانەکە کە پێشتر بانگەوازی فوزەیل و کاروان دزییەکەی بیستبوو، بەو دەوروو بەرەدا دەگەرێ و دەوارێک دەبینێ و دەچێتە خێوەتەکە و بە پیاوێکی ناو چادرەکە دەڵێ:«ئەمە کیسەیەکی دینارە و لە دنیادا هەرئەوەم هەیە، دەکرێ ئەمشەو بۆم ڕاگری؟دەترسم فوزەیڵ و هاوەڵە چەتەکانی ئەمشەو بدەنە سەر کاروانەکەمان و لێم بەرن».کابرای ناو خێوەتیش دەڵێ:باشە بیخە ژێر ئەو باڵشتە و ئەرخەیان بە لە پاراستنی و بەیانی وەرەوە و بیبەوە. ئەو شەوە فوزەیڵ و کوڕیەل، ئەدەنە سەر کارواندا و دەیڕووتێننەوە! کابرای کاروانیش، بەیانی بە خۆشییەوە دەچێتە هەمان دەوار و دەچێتە خێوەتەکەی دوێنێ و دەبینێ ئەوە دزیەل، خەریکی بەشکردنی ماڵی تاڵانین! سارد و سڕ، واقی وڕ دەمنێت و لەولاشەوە، فوزەیڵ کە خاوەنی ئەو چادرە و هەمان کابرای دوێنێ بووە،دەڵێ:«برام بچۆ کیسە پارەکەی خۆت بەرەوە!بەڵێ من چەتەم،بەڵام بە بڕوای تۆ کەسێکی خاەون دەستپارێز بووم، بۆیە دەغەڵیم لە سپاردەت نەکردووە!»دوای ماوەیەک، فوزەیڵ بە بیستنی ئایەتێکی قورئانی پیرۆز کە لە کارونێکەوە دەهات،دەروونی گڕ دەگرێت و پەشیمان دەبێتەوە و لە چەتەیی دەست هەڵدەگرێت.ئەوە چیرۆکی فوزەیڵ بوو کە لە خوێندنیەوە ساڵەهایە تێدەپەرێ و لەو کاتەوە دەیان جاری تر و لە سەرچاوەی تردا خوێندوومەتەوە. بڕوا بکەن ئەم کوردستانەی خۆمانیش دەیان چیرۆکی ئاوا سەیر و سەمەرەی تێدا ڕووداوە.لە درێژەدا نموونەیەک دەگەرێنمەوە لەو جۆرە چیرۆکە پڕ لە واتا و وانە ئەخلاقییانە کە ئەگەر ئێمەی کورد نامەتیمان نەبوایەت، دەبوو لەسەر زاران بگەڕایەت و بڵاو بوایەتەوە و ببوایەتە بەشێک لە میراتی ئەخلاقی مرۆڤانە و لە کتێبی خوێندنگاکاندا بۆ وانەی ئەدەب و ڕەوشتی پڕ لە رێز دابنرایەت. ئەم چیرۆکە،لەو بەسەر هاتە ڕاستانەن کە ڕوویان داوە و منیش لە کەسانێکم بیستووە،بڕوا پێکراو و بۆ ئەوەی نەفەوتن،دەینووسمەوە وەک کەلەپووری ئەخلاقی و کرداری کۆمەڵگهی کوردی ئەم ڕووداوە لە دێهاتی «چۆمەڵوو»ی سەر بە شاری سەقز ڕوویداوە.قارەمانی چیرۆکەکە، کەسێکە بە ناوی«مامە ساڵەی مەولان»،کە خەڵکی ئەو دێهاتە بووە.مامە ساڵە لە سەفەرێک دەگەرێتەوە و شەو درەنگان دەگاتە نزیک دێهاتەکەی خۆیان، واتە «چۆمەڵوو».لە ڕێگاکەدا چەند کەسی چەتە رێگای پێدەگرن و کاتێ دەزانن خەڵکی «چۆمەڵوو»ە، پێی دەڵێن:یان دەتکوژین یان دەبێ رێنموونیمان بکەیت بۆ ماڵێکی دەوڵەمەندی ئەم دێهاتە کە مەڕ و ماڵاتیان ببێ، پارێزەرمان بیت،ئێمەش تاڵانی کەین و کەسیش پێمان نەزانێت و کێشەمان بۆ ساز نەبێ! مامە ساڵەش بیرێک دەکاتەوە دەڵێ،ماڵێک هەیە کە هەم داران و هەم مەڕ و ماڵاتیان هەیە و ئیشەکەیش بێ خەمە، چونکوو شوێنی ماڵەکە پەرتە و پیاوەکەیان نییە و چەند منداڵیان وردە، مەگەر کوڕێک،کە ئەویش،نەبیست و نەوێژە،بۆیە هیچ خەمتان نەبێ! دزەکان دیسان دەیترسێنن لەوەی درۆ بکات بە کوشتن بە دەمانچە و بەو جۆرە «مامە ساڵە»دەیان باتە پشتی ماڵێکی پەرتی ئاوایی و خۆی نگابانییان بۆ دەدا تا چەند سەر مەڕ و ماڵات و مایین و جوانووکیش لە ماڵەکە دەهێرنە دەرەوە و دەیبەن! بەیانی چەتەکان،دەگەنە شوێنێک کە مەڕ و ماڵاتەکان بفرۆشن. کابرای کڕیار، مایین و جوانووەکە دەناسێتەوە و دەڵێ،ئەمەتان لە کوێ دزیوە؟ ئەوانیش دەڵێن لە ماڵێکی دێهاتی چۆمەڵوو! کابرای کڕیار دەڵێ ئەمە هینی مامە ساڵەی مەولان بوو.ئەوانیش پێیان سەیر دەبێ چونکوو مامە ساڵە ناوی خۆی پێیان گوتبوو! بۆیە زیاتر دەپرسن و ناو و نیشانی لێ دەپرسن و بە تایبەت کە کوڕێکی نەبیستی بووە،گومانیان نامێنێ کە ئەوەی کە ماڵاتەکەیان لێبردبوو،هەمان کەس بوو کە رێنموونی کردبوون. مامە ساڵە ئەوانی بردبوو بۆ ماڵی خۆی! با دزەکان زیان بە کەسی تر نەگەیێنن! دزەکان بە بیستنی ئەوە، پەشیمان دەبنەوە و ماڵاتەکان دەبەنەوە نزیک دێهاتی چۆمەڵوو و کەسێک دەنێرنە شوێن مامە ساڵەدا.گەورەکەیان خۆی دەناسێنێ بە ناوی «ڕەحیم» و پێی دەڵێن کە بەو کارەی ئەو زۆر سەرسام بوون و شەرافەت و بەرزی ئەخلاقی تۆ،ئێمەشی پەشیمان کردۆتەوە و هەر چییان بردووە، ئەوا هێناویانەتەوە! مامەساڵەش، ماڵاتەکەیان لێ وەردەگێرتەوە،بەڵام مایین و جوانووەکەیان پێدەبەخشێ و داوایان لێدەکات کە لەم چەتەییە دەست هەڵگرن و ڕوو بکەنە خودا. ئەوانیش ئەونە ئەو کار و ڕەوشتەی مامە ساڵە کارییگەرییان تێدەکات کە بۆ هەمووکات،دەست لە جەردەیی هەڵدەگرن. 📚@asoyzhyanisaheb
Открыть в Telegram
📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚
https://www.instagram.com/invites/contact/?i=9xq یارمهتی دڵخوازانهی ئەنجومەنی ئاسۆی ژیاری ساحێب بدهن. شمارە حساب وکارت: 870836544 6037707000379291 شاری ساحێب @naserrahmani57 @abed547 @kamil7633 @Ahvan90 @Dillon_honey @Kur_ddm @sahari8381 @dazarpour
Средние просмотры поста по дням
По дню публикации
Показать таблицей
| Дата | Просмотров на пост |
|---|---|
| 18 нояб. 2026 г. | 196 |
| 19 нояб. 2026 г. | 260 |
| 20 нояб. 2026 г. | 220 |
| 22 нояб. 2026 г. | 175 |
| 23 нояб. 2026 г. | 146 |
| 24 нояб. 2026 г. | 88 |
| 25 нояб. 2026 г. | 74 |
Самые просматриваемые за месяц
- 01Просмотры334Пересылки—Реакции4Комментарии—
- 02Просмотры267Пересылки—Реакции4Комментарии—
- 03Просмотры263Пересылки—Реакции2Комментарии—
- 04Просмотры228Пересылки—Реакции6Комментарии—
Новые посты
Переслано из عکس نگار
🔸(تووە ڕێویلکە) گیایەکی کەمتر ناسراو. هاوینی ئەمساڵ سەردانێکی کەلی خانم کرد لە نێوان سەقز و بانە، لە بەشێک لە گەشتەکەمدا، چاوم بە ڕووەکێک کەوت کە تا ئێستا نەمدیبوو. دوای توێژینەوە بۆم دەرکەوت کە ئەو ڕووکە چییە و لە درێژەدا دەیناسێنم: «تووە رێویلکە»، «تووە چۆلەکە»، «تووە جووجکان»، «تووە شاخی»، «تووە کێویلە»، «تووە ورچانە»، «توو دلقی»، «توو ترقی»، «سەلمەکە کێوی» هەموو ئەوانە ناون بۆ ڕووەکێکی کێوی و خشۆک کە لە ناوچە کوێستانییە نماوییەکاندا دەردێت و بە جۆرێک توو فەرەنگی ناودارە کە پێی دەڵێن تووفەرەنگی بلایت. بە فارسی «سەلمەک تووت گونجێشکی» پێ دەڵێن و ناوی زانستییەکەی (Blitum capitatum) يە. لە زۆرێک لە شوێنەکانی دونیادا هەیە و ئێستا لە برێک شوێن لە جۆری ئەو ڕووەکانەیە کە مەترسی لە ناو چوونیان هەیە بە جۆرێ کە لە ئەمریکا گیایەکی پارێزراوە. لە کوردستانیشدا بە گیایەکی ڕەسەنی کوردەواری دەژمێردرێ و ئەوەتا نەک یەک ناو، بەڵکوو چەند ناوی ڕەسەنی کوردی هەیە. ئەم ڕووەکە، گیایەکی ساڵانەیە کە لقەکانی گەشە دەکەن. ڕووەکێکی خشۆکە و بەسەر خاکدا دەکشێ و لقەکانی خۆیان بەسەر زەویدا بڵاو و درێژ دەکەنەوە بۆ ۴۰ تا ۵۰ سانتی میتر. میوەییەکی وردی سووری تۆخ و هاوشێوەی تووەفەرەنگی هەیە کە بە ڕێژەیەکی کەم دەخورێت و زیاخۆرییەکەی زیانی هەیە چونکوو مادەی ساپۆنینی تێدایە کە ژاراوییە. میوەکەی خۆراکی گیانلەبەرانێ وەک ڕێوی و چۆلەکە و باڵندەی کێوین، تەنانەت ورچیش لێی دەخوات و گەلێ لە ناوە کوردییەکانی ئەم ڕووەکە لە خواردنی ئەو گیانلەبەرانەوە گیراوە. هەر چەند گەڕام، لە کەلتووری زارەکی و نووسراوەیی کوردیدا شتێکم سەبارەت بەم ڕووەکە نەدیوە. 🖊:ئەمجەد ئیمام 📚https://t.me/asoyzhyanisaheb
Открыть в TelegramПереслано из یاگهی خوێندنهوه،نووسین و وهرگێڕان چاوشینی باوهخهڵیفه
🔸هاوڕێی داره تهونی ههڵخراوی نووسینی ڕۆمانێک بن. ههڵشێلان، ئاڵ و گۆڕ، زیاد وکهم، گۆڕین، تێک وهردان، شهن و کهو، مشت و ماڵ، ڕهشنووسه. سوورگۆم- بخوێنهوه، یانی(*سوورگۆم:شتی ونی بێ سهر و شوێن.) 📚ئهم نوسخه، کرچ و کاڵ و بێ خهمڵاندن و پهرداخه، هێشتا ههر ئیلمهی لێ زیاد و کهم دهکرێ. ناتهواوه. بیخوێنهوه، کارتان به ههڵهی نووسین نهبێ (هێشتا ڕهشنووسه) له بۆچوون بێ بهشمان مهکهن.................... 📚https://t.me/Chawshinibawekhlifah
Открыть в Telegram"ژیناییی ئەم نیشتمانە، بە سەوزاییی زاگڕۆسەوەیە" 🔷 ڕێکخراوەکانی ژیانی سەوزی سەقز و یارانی زاگرۆس بە هاوکاریی گرووپە شاخەوانییەکان، ڕێکخراوە مەدەنییەکان، وەرزشوانان و خەڵکی خۆبەخش بەڕێوە دەبەن: ✅ چاندنی نەمام و ناشتنی دەنکی بادام ✊بە هەڵمەتی زاگرۆسانە ماڵاوایی لە پاییز دەکەین و تۆی هیوا دەچێنین. 📆 کات: هەینی، ۶ی سەرماوەز ⏰ کاتژمێر: ۹ی سەرلەبەیانی 📍 شوێن: سەرچنار ⚒️ پێداویستی: بێڵ یان بێڵچە ◾️هاتن بۆ هەمووانە◾️ بە بەشداریمان داهاتوویەکی سەوز دروست دەبێت. 🌱💚 @jingaparezansaghez 📚https://t.me/asoyzhyanisaheb
Открыть в Telegramقەت لە بیرت دێ کە ماچێکم لە کوڵمەی تۆ ستاند؟ خامە دەم شڕ بوو بە بێ پرس عالەمێکی تێگەیاند تام و چێژی هێندە کاری کرد له سەر مێشک و دەمار عیلم و زانستی گرێدا، ئەقڵ و هۆشی هەڵفڕاند وەک مەلێ فێر بێ بەدانە، دڵ بووە کۆیلەی ئەوین ماڵی خۆشبەختیت بە پیری زۆر لە ناکاو تێک تەپاند تۆ شەمی شەوگاری تار و تیشکی ڕۆژی تاسە بووی کەپرو کۆخت ئاوەدان و ئێشی سەد دەردت شکاند وازرەی، هێلانەکەی ئەشقت لە بەرچی چۆڵ دەکەی چیبووە؟ پەیمانی ژاونگەت وا بە جێهێشت و پساند کامڵە سووڕی تەمەن، هەرزە نییەم، قەدرت هەیە من لە سەر وادەی لەبی تۆ ساڵ و مانگم تێپەڕاند ئەم هەموو داخە لە سەر دڵ، هەر دڵی سوکنا نەکرد؟ دڵڕەقی و تۆڵە ئەوەی ویست، وا سنوورت بۆ بەزاند ساتە وەختێ ئەستەمە بێ تۆ ژیانم تێپەڕێت وێنەکانت مەڵحەمی زام، بێ تۆ سەرتوێژی کڕاند بێ دڵی بۆیە سەبارەت بەم دڵە سارد و سڕی سەر هەڵێنی پێ دەزانی پشتی (ژاکاو)ت چەماند 1/ 9 / 1405 هەتاوی 📚https://t.me/asoyzhyanisahebhttps://t.me/asoyzhyanisaheb
Открыть в Telegramدیوانی نالی تەبعی شەککەرباری من، کوردی ئەگەر ئینشا دەکا، ئیمتیحانی خۆیە مەقسوودی، لە عەمدەن وا دەکا یا لە مەیدانی فەساحەتدا بە میسلی شەهسەوار بێتەئەممول بەو هەموو نەوعە زوبانی ڕادەکا کەس بە ئەلفازم نەڵێ خۆ کوردییە خۆکردییە هەرکەسێ نادان نەبێ خۆی تالیبی مەعنا دەکا بێتە حوجرەم، پارچە پارچەی موسوەدەم بکڕێ بە ڕۆح، هەرکەسێ کووتاڵ و پارچەی بێبەدەڵ سەودا دەکا شیعری خەڵقی کەی دەگاتە شیعری من بۆ نازکی کەی لە دیققەتدا پەتک دەعوا لەگەڵ هەودا دەکا بولبولی تەبعم ئەوا دیسان سەناخوانی دەکا 📚https://t.me/asoyzhyanisaheb
Открыть в Telegramئەو کتێبانەی که له سەر شاری سەقز و دەوروبەری تا ئێستا نووسراون و ئاگاداریان هەین. ✍️کۆکردنەوەی: هێمن خوشنوودی ۱- دوران بی خبری (۳ جلد):رشید کیخسروی ۲- سقز در گذر زمان: محسن صدیقی 3- نظری به تاریخ و فرهنگ سقز کردستان: عمر فاروقی 4- تذکرەی سادات و صلحا در سقز کردستان: عمر فاروقی 5- سەقز له گەرمەی شەڕی جیهانی (۲ به رگ): عومەر فاروقی6 6- وحشت در سقز: مصطفی تیمورزاده 7 -سڵ و ترسی سەقز: وەرگیڕانی نافێع مەزهەر 8- مونوگرافی سقز: مصطفی کاوه 9- زبانشناسی و دستور زبان لهجه سورانی سقزی: مصطفی کاوه 10- چاپان نامه:سەیدئازاد سەیدئیبراهیمی ۱1- بەرزاییەکانی سەرکەوتن: عومەر عەبدوڵڵابەگی ۱2- خاطرات من: عبداللەخان ناهید ۱3- بیان نمادین در هنر زیویه: محمودرضا وکیلی ۱4- معماری و طراحی شهری و نقش آن در هویت شهری سقز: رضا قادر بیگ زاده ۱5- قەنه بارانه (بەند و کەلیمەکانی ناوچەی سەقز): خالید پیشداد ۱6- خۆشنەوایانی سەقز: رەسووڵ میرزاپوور ۱7- مێژووی پارسیان: سەید سەباح حسەینی ۱8- سقز براساس اسناد و تصاویر: سید صباح حسینی 19- شنەی کانی گۆمەیان و وتەی پێدەشتی حاجیەتاوە: عابید حسەینی(چاوشینی باوهخهڵیفه} 20-خاطرات شیخ رئوف ضیایی 21- قلعه سلطنتی زیویه و هنر سکایی: رومن گیرشمن ۲۲- تاریخ کشتی سقز ۲۳-بیرەوەرییەکانی حاجی مامۆستا ئیمامی ۲۴- تاریخ سقز و سیاکو: صالح امین پور و محمدمرادی تیلکو (زیر چاپ) ۲۵-گنجینەی زیویەی کوردستان: پرشنگ بابایی ۲٦-بەشێک لە کتێبی جوغرافیای تاریخی کوردستان: مەلا جەلال شافیعی ۲۷-رزمندگان سقز کردستان در مبارزات مشروطیت ایران: عمر فاروقی ۲٨-سەقز لە ڕوانگەی شاعیراندا: مستەفا ئاسور ۲۹-چیرۆک و حەکایەتەکانی ناوچەی سەقز: دەسێ گوڵ و دەسێ نێرگز۱و۲، ئاوێنەی بێگەرد و...:حەیدەر لوتفی نیا،لوقمان نادرپوور ۳۰-خاطرات سقز کهن: محمد صدیقی (چاپ نشده) ۳۱-آثار گنجینەی زیویە: مهتا شیخی ۳۲_جدال در زیویه:جمعی از نویسندگان ۳۳-عاج های زیویه در موزه ملی ایران: مارتین ف.چالزورت ۳۴-دەورانی بێخەبەری (٢بەرگ): وەرگێڕانی حەیبەڵا ئاریانژاد 📚@asoyzhyanisaheb
Открыть в Telegram📚قوتابخانهکان و پیشانگهی کتێب. قوتابخانهی دواناوهندی سونهته. ✍️له سهر ئهرکی کتێبخانهی ڕێگا و مامۆستا پهیمان نیلوفهڕی. 📚https://t.me/asoyzhyanisaheb
Открыть в Telegram📚حهفتهی کتێب"حهوت ساڵ بهردهوامی گۆڤاری ژیار. ✍️چێکرن: هانییه مرواری 📚https://t.me/asoyzhyanisaheb
Открыть в Telegram📚سۆژین ڕهشیدی 🔸ناساندنی کتێب" چێشتی مجێور" 🔸فێرگهی زمانی کوردی، خاتوو دهریا ئازهرپوور. 📚https://t.me/asoyzhyanisahebhttps://t.me/asoyzhyanisaheb
Открыть в TelegramСвязи
Похожие каналы
ساربوک@sarbookКниги1,21 тыс.
The tattoo on my ring finger@rikolynxКниги1,22 тыс.
انتشارات جنگل-کتب حقوقی(اصفهان)@jangalbooklawКниги1,22 тыс.
کتابفروشی پرتقالی🍊@booksshopeorangeeeКниги1,18 тыс.
📚 کتاب خلاصه@ketab_khoolaseКниги1,25 тыс.
کتابفروشی آموت@aamoutbookstoreКниги1,26 тыс.
نگارستان اندیشه@negarestanpubКниги1,15 тыс.
Fᥲtᥲᥣ Tr᥆ᥙᑲᥣᥱ@enhypen_fr77Книги1,27 тыс.