Posts of •🤎𓄼 ᷂دونیای ᷂اسەل 𓂁
من زۆر شتم لە دڵدایە، بەڵام هەموو شتێک ناتوانم بڵێم. زۆر جار بێدەنگم، نەک چونکە هیچم نییە بڵێم، بەڵکو چونکە ماندووم لەوەی هەموو هەستەکانم ڕوون بکەمەوە. من کاتێک کەسێکم خۆش بوێت، بە ئاسانی ناتوانم وازی لێ بهێنم، تەنانەت ئەگەر خۆمیش لەو پەیوەندییەدا ماندوو ببم. بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو هەستانە، فێر بووم کە نابێت هەمیشە خۆم بخەمە دواوە بۆ ئەوەی کەسێک لە ژیانمدا بمێنێتەوە. منیش دەمەوێت ئارام بم، دەمەوێت بیرم ئاسوودە بێت، دەمەوێت شەوێک بەبێ بیرکردنەوەی زۆر بخەوم. لەوانەیە هێشتا زۆر شت هەبێت کە نەمتوانیوە لە دڵم دەریبکەم، بەڵام چیتر نامەوێت بەهۆی هیچ کەسێکەوە خۆم لەدەست بدەم. ئەگەر کەسێک بمێنێتەوە، دەمەوێت بە دڵی خۆی بمێنێتەوە، نەک بە چاوەڕوانی و داوای من. ئەگەر بڕۆش، منیش بە ئارامی ڕێگای خۆم دەگرمەبەر. نە بەو مانایەی کە هەموو شتێکم لەبیر کردووە، بەڵکو بەو مانایەی کە ژیانم نابەستمەوە بە مانەوەی هیچ کەسێک. لە کۆتاییدا، من تەنها دەمەوێت ئارام بم، خۆم بم و چیتر ناچار نەبم بۆ مانەوەی کەسێک، لەگەڵ خۆم بجەنگم. ئەوەندەیە، چیتر هیچ شتێکی زیاتر ناوێت. 🖤
Open in Telegramهیچ ئازارێک لەوە قوڵتر نییە ئینسانێک دەستت لێبەربدات کە تۆ لە ناخی دڵتەوە خۆشت ویستووە، بێ هیچ هۆیەک بێ بەهانەیەک. گەر خراپ بیت و خۆشیان نەوێیت تێدەگەیت هەموو گوناهەکە دەگریتە ئەستۆی خۆت ،دەڵێیت بە جەهەنەم ئەوە سزای بەدیی و و نا جۆری خۆمە،بەڵام ئەی ئەگەر مرۆڤێکی باش بوویت ، ئەی ئەگەر بەڕاستی ئەو کەسەت خۆشویستبێت؟ئەو کات چی؟ ئەو کات ئازارەکە سەختترە ، چونکە هەستدەکەیت لە ڕیشەوە ،لە بنەوەڕا تۆ کەسێکی دەرکراویت و قەبوڵ نەکراویت ، هەست دەکەیت ئەوی بەرامبەرت بەر لەوەی بە شایستەی هەڵسانگدنت بزانێت لە ژیانی خۆی دەریکردوویت ،ئەوە برینەکەت هەزار جار قوڵتر ئەکات.🤎>>
Open in Telegramلەلامەوەیە،بەڵام وازم لە خۆشویستنی هێناوە چونکە ئەوەی خۆشم ئەویست لە ناویدا نەماوە🤎. <:
Open in Telegram… لە دوو دڵی مەمهێڵەوە،قبوڵمە درۆم لەگەڵ بکەیت،خیانەت بکەیت،هەرچی دڵت دەیخوازێت بیکە و بڕۆ،مەمێنە ئیتر،بەڵام من لەنێو گومان مەکوژە،من هەمیشە ڕازی بوومە بە جیابوونەوەت،تەنها ئیتر با لەنێو ئەو ترسە نەبم کە هەمیشە مێشکم بیربکاتەوەو پێم بڵێت؛بەڕاستی دۆستتە یا دوژمنێکی شاراوە؟🤎.
Open in Telegramدەمەوێت بەردەوام بم بڕیار نیە بەم زوانە کۆڵ بدەم ھەرچەندە بارودۆخ تەمومژاویە ناڕوونە بێ ئایندەیە و پوچە بەڵام پێمخۆش نیە ھیچ نەکەم. تەنانەت ئەگەر کۆتاییەکەشی ھیچ نەبێت تەنانەت ئەگەر ئەم بەیانیە پوچانە بڕۆن و ئێوارە پوچەکان بێن و ڕۆژە پوچەکان ھەر دوبارە ببنەوە بێماناییە؟ ڕەنگە دەمەوێت ھیوای درۆینە بۆخۆم دروستکەم دەزانم کۆتاییەکەی داڕوخانە، بەڵام وەک ئەو کابرا کە دەیگوت:« من پێنج جار ئەم فیلمەم بینی، ھەر پێنجارەکە ئەو کابرا ھەیکەلیە مرد. بەڵام با ئەمجارەش بیبینم بەڵکو نەمرێت.». تێدەگەیت چی دەڵێم🤎؟ >>
Open in Telegramپێم خۆشە چاوم لەسەر هەڵنەگریت پێمخۆشە ساڵ دوانزە مانگ لەسەر هەتاو ڕابکشێیت و بە دووربینی قەناسەکەت سەرم سێرە بگریت ئیتر هیچ شتێک نەماوە بۆ وتن تەنیا بڵێ خۆشتم دەوێ تاکوو مێشکم بە گشت دونیادا بپرژێت🤎:) ~
Open in Telegramدێکستەر بۆ ڕیتا کاتێک لەگەڵ تۆدام، وادەزانم زیاتر لە مرۆڤ دەچەم... زیاتر لەوەی کە بەڕاستی هەم. من پێویستم بە تۆیە ڕیتا، زۆر زیاتر لەوەی کە کاتی خۆی وێنەم دەکێشا.» ~
Open in Telegramپیاوێک هەبوو کە خۆشم دەویست، ڕێگەی پێدام نزیک ببمەوە، ئەو لە شوێنێکی تاریکدا بوو، منیش چوومە ژوورەوە و ڕزگارم کرد. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە، ئەو لەوێ بەجێی نەهێشت، ئەو منی لەگەڵ خۆیدا ڕاکێشایەوە بۆ ناو تاریکیدا 🌑:)) ~
Open in Telegram* دەتوانم هۆگرت بم و هێشتا جێت بهێڵم ئەگەر بە باشی مامەڵەم لەگەڵ نەکەیت تۆم دەوێت بەڵام پێویستیم پێت نییە🤎:>> ~
Open in Telegramمن کەسـێک نـیم مـناقـەشە بـکەم، گەر زانیت ڕقـم لە شـتێکـەو کـردت من نـا پەیکـەرێک لـەجێـی من دەبینـی🖤..
Open in Telegramمن نە ئاشقی جوانیەکەتم نە ئاشقی بەژن و باڵات من ئاشقی ئەو غروورەتم من ئاشقی ئەو نازپێدانەتم کە لەنێو سەدان کەس بۆمن ئەیشکێنی من ئاشقی ئەم هەستەشتم کە گوێ نادەیت بەوە چی ڕوو ئەیات لە دەورو بەرت هەرکاتێ بتەوێ سنگم ئەکەیت بە لانەکەت قاچم ئەکەیت بە سەرینت خۆشیم لەگەڵت دێیت ئاشقیم بۆت سەر هەڵئەدات هەموو ڕۆژێ زیاتر و زیاتر🤍🖇»٠ ~
Open in Telegramمن کەسێکم کە دەترسم خەڵک ڕاستەخۆ ڕووحم و دڵم ببینن کەسێکم کە نایەوێت جیهان بیبینێت چونکە دەترسم هەڵە تێبگەم کەسێکم هەموو شتێک وەک شتێکی شکاو دەبینێت بەڵام لەگەڵ ئەودا من تەواو ئازاد و دڵفراوانم لە خۆشەویستی و دەربرینی هەستمدا هەروەها وەک کەسێک کە ئارەزووی ئەوەی هەیە خۆشەویستی و ژیان بە تەواوی هەست پێبکات دەتوانم بڵێم ئەو تاکە کەس بوو کە والێکردم هەموو ئەوانەی هەست پێبکەم بێ هیچ مەرجێک بێ ئەوەی پێویست بێت هیچ قوربانیەک بدەم🤎<< ««
Open in Telegram