
•🤎𓄼 ᷂دونیای ᷂اسەل 𓂁
WᴇʟᴄOᴍᴇ Tᴏ Asᴀʟ🫧’ «'غـرور و خـۆپـەرسـتیتـان لـێـنـایـەت وەرن بـا ئێمـە فـێـرتـان بـکـەیـن🪬♥️🫧’ α ѕ α ℓ💞• ••💞• 𓂅𓍼𓂅﹅💋.
Latest posts
من زۆر شتم لە دڵدایە، بەڵام هەموو شتێک ناتوانم بڵێم. زۆر جار بێدەنگم، نەک چونکە هیچم نییە بڵێم، بەڵکو چونکە ماندووم لەوەی هەموو هەستەکانم ڕوون بکەمەوە. من کاتێک کەسێکم خۆش بوێت، بە ئاسانی ناتوانم وازی لێ بهێنم، تەنانەت ئەگەر خۆمیش لەو پەیوەندییەدا ماندوو ببم. بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو هەستانە، فێر بووم کە نابێت هەمیشە خۆم بخەمە دواوە بۆ ئەوەی کەسێک لە ژیانمدا بمێنێتەوە. منیش دەمەوێت ئارام بم، دەمەوێت بیرم ئاسوودە بێت، دەمەوێت شەوێک بەبێ بیرکردنەوەی زۆر بخەوم. لەوانەیە هێشتا زۆر شت هەبێت کە نەمتوانیوە لە دڵم دەریبکەم، بەڵام چیتر نامەوێت بەهۆی هیچ کەسێکەوە خۆم لەدەست بدەم. ئەگەر کەسێک بمێنێتەوە، دەمەوێت بە دڵی خۆی بمێنێتەوە، نەک بە چاوەڕوانی و داوای من. ئەگەر بڕۆش، منیش بە ئارامی ڕێگای خۆم دەگرمەبەر. نە بەو مانایەی کە هەموو شتێکم لەبیر کردووە، بەڵکو بەو مانایەی کە ژیانم نابەستمەوە بە مانەوەی هیچ کەسێک. لە کۆتاییدا، من تەنها دەمەوێت ئارام بم، خۆم بم و چیتر ناچار نەبم بۆ مانەوەی کەسێک، لەگەڵ خۆم بجەنگم. ئەوەندەیە، چیتر هیچ شتێکی زیاتر ناوێت. 🖤
Open in Telegramهیچ ئازارێک لەوە قوڵتر نییە ئینسانێک دەستت لێبەربدات کە تۆ لە ناخی دڵتەوە خۆشت ویستووە، بێ هیچ هۆیەک بێ بەهانەیەک. گەر خراپ بیت و خۆشیان نەوێیت تێدەگەیت هەموو گوناهەکە دەگریتە ئەستۆی خۆت ،دەڵێیت بە جەهەنەم ئەوە سزای بەدیی و و نا جۆری خۆمە،بەڵام ئەی ئەگەر مرۆڤێکی باش بوویت ، ئەی ئەگەر بەڕاستی ئەو کەسەت خۆشویستبێت؟ئەو کات چی؟ ئەو کات ئازارەکە سەختترە ، چونکە هەستدەکەیت لە ڕیشەوە ،لە بنەوەڕا تۆ کەسێکی دەرکراویت و قەبوڵ نەکراویت ، هەست دەکەیت ئەوی بەرامبەرت بەر لەوەی بە شایستەی هەڵسانگدنت بزانێت لە ژیانی خۆی دەریکردوویت ،ئەوە برینەکەت هەزار جار قوڵتر ئەکات.🤎>>
Open in Telegramلەلامەوەیە،بەڵام وازم لە خۆشویستنی هێناوە چونکە ئەوەی خۆشم ئەویست لە ناویدا نەماوە🤎. <:
Open in Telegram… لە دوو دڵی مەمهێڵەوە،قبوڵمە درۆم لەگەڵ بکەیت،خیانەت بکەیت،هەرچی دڵت دەیخوازێت بیکە و بڕۆ،مەمێنە ئیتر،بەڵام من لەنێو گومان مەکوژە،من هەمیشە ڕازی بوومە بە جیابوونەوەت،تەنها ئیتر با لەنێو ئەو ترسە نەبم کە هەمیشە مێشکم بیربکاتەوەو پێم بڵێت؛بەڕاستی دۆستتە یا دوژمنێکی شاراوە؟🤎.
Open in Telegramدەمەوێت بەردەوام بم بڕیار نیە بەم زوانە کۆڵ بدەم ھەرچەندە بارودۆخ تەمومژاویە ناڕوونە بێ ئایندەیە و پوچە بەڵام پێمخۆش نیە ھیچ نەکەم. تەنانەت ئەگەر کۆتاییەکەشی ھیچ نەبێت تەنانەت ئەگەر ئەم بەیانیە پوچانە بڕۆن و ئێوارە پوچەکان بێن و ڕۆژە پوچەکان ھەر دوبارە ببنەوە بێماناییە؟ ڕەنگە دەمەوێت ھیوای درۆینە بۆخۆم دروستکەم دەزانم کۆتاییەکەی داڕوخانە، بەڵام وەک ئەو کابرا کە دەیگوت:« من پێنج جار ئەم فیلمەم بینی، ھەر پێنجارەکە ئەو کابرا ھەیکەلیە مرد. بەڵام با ئەمجارەش بیبینم بەڵکو نەمرێت.». تێدەگەیت چی دەڵێم🤎؟ >>
Open in Telegramپێم خۆشە چاوم لەسەر هەڵنەگریت پێمخۆشە ساڵ دوانزە مانگ لەسەر هەتاو ڕابکشێیت و بە دووربینی قەناسەکەت سەرم سێرە بگریت ئیتر هیچ شتێک نەماوە بۆ وتن تەنیا بڵێ خۆشتم دەوێ تاکوو مێشکم بە گشت دونیادا بپرژێت🤎:) ~
Open in Telegramدێکستەر بۆ ڕیتا کاتێک لەگەڵ تۆدام، وادەزانم زیاتر لە مرۆڤ دەچەم... زیاتر لەوەی کە بەڕاستی هەم. من پێویستم بە تۆیە ڕیتا، زۆر زیاتر لەوەی کە کاتی خۆی وێنەم دەکێشا.» ~
Open in Telegram






