Кабинет

Посты канала Hojan :: زانست

сначала новые

#3238Фото
Просмотры197−34%к среднему
Пересылки—
Реакции12
Комментарии—
#3237Фото
Просмотры184−39%к среднему
Пересылки—
Реакции7
Комментарии—
#3232Фото

📖 تۆیژینەوەکان سەبارەت بە گیادەرمانی بۆ شێرپەنجە چی دەڵێن؟ 📖 گیادەرمانی(دەرمانی ڕووەکی) لە چەند ساڵی ڕابردوودا بۆ باشترکردنی ڕەوشی ژیان و یارمەتیی دەرمانە ناسراوەکان سەرنجی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. دارچین، چایی و کارگ (قارچک) وێ دەچێ کە تایبەتمەندیی دژەھەوکردن و ئانتیئۆکسیدان هەبێت و لە بەھێزیی سیستەمی بەرگریی جەستە و ھەروەھا کەمکردنەوەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی کیمیادەرمانی بۆ شێرپەنجە دەورێکی باش بگێڕن. توێژینەوەکان لەو دواییانەدا کاریگەریی دەرمانی ڕووەکی لەسەر شێرپەنجە دەردەخەن و ئامانجی سەرەکیی ئەم توێژینەوانە سەرنجدانی دووبارە بە دەرمانە نەریتییەکانە بە لەبەرچاوگرتنی کێشەکانی دەرمانە نوێیەکان وەک چارەسەریی کیمیایی و تیشکدان. ھەڵبەت بەپێی لەبەردەستنەبوونی هەموو نووسراوەکان بە زمانی ئینگلیزی، لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە سانا نییە. 🔗 درێژەی بابەت ئامادەکردن: سینا موحەممەدی هەڵەگر: فەڕشاد نەبیزادە 🔻 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: 🌐 ماڵپەر 🌐 ئینستاگرام 🌐 تێلێگرام   🌐 فەیسبووک 🌐 ئیکس 🌐 یووتیووب 🌐 لینکدین 🌐 پۆدکاست 🌐 کەستباکس

Открыть в Telegram
Просмотры215−28%к среднему
Пересылки—
Реакции7
Комментарии—
#3228Фото
Просмотры348+16%к среднему
Пересылки—
Реакции13
Комментарии—
#3224Фото

کاتێک مۆدێلەکان دەدوێن؛ ڕەفتاری بنەماڵە و بازەرگانییەکان لە پشت سیاسەتی ئابوورییەوە ڕۆبەرت ئی. هاڵ¹ و مایکل وودفۆرد²، دوو ئابووریناسی ئەمریکایی، خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵیان لە زانستە ئابوورییەکان وەرگرت. ئەو دوو زانایە سەلماندیان کە مۆدێلە ئابوورییەکان دەتوانن ڕێگە بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتی سەقامگیریی ئابووری خۆش بکەن. مۆدێلەکانیان لەسەر پەیوەندیی بگۆڕەکانی³ ئابووریی هەمەکی⁴، وەک هەڵاوسان⁵ و بەرهەمهێنان و بەکارهێنان، بنیات نەنراون، بەڵکوو لەسەر ئابووریی هەندەکی (بچووک)⁶ دامەزراون؛ واتە لەوە تێگەیشتن کە ڕەفتاری بنەماڵە و بازرگانییەکان چۆن لەسەر ئابووریی گشتی کاریگەری دەبێت. 🔗 درێژەی بابەت! 1. Robert E.Hall 2. Michael Woodford 3. variables 4. macroeconomic 5. inflation 6 .microeconomic سەرچاوە و زانیاریی زیاتر: 1) https://www.nobelprize.org/prizes/economic-sciences/2026/press-release/ 2) https://en.wikipedia.org/wiki/Robert_Hall_(economist) 3) https://en.wikipedia.org/wiki/Michael_Dean_Woodford ئامادەکردن: ئیحسان ئیزەدی پێداچوونەوە: د. ئەمیر ئارمانی

Открыть в Telegram
Просмотры554+85%к среднему
Пересылки—
Реакции7
Комментарии—
#3223Видео

🔶 مزگێنی بێ لە هاوڕێیانی هۆگری زانست و زانستدوستان دیاریی نوێی هۆژان بۆ کوردستان؛ گۆڤاری زانستیی ژمارە ۱٧ی هۆژین، کارێکی بەکۆمەڵ و بەرهەمی هاوکاریی خۆبەخشانەی دەیان گەنجی کوردستان، بڵاو بووەوە. هەر ئێستا لە ناوەندەکانی فرۆش و بڵاوگەکانی کتێب، هەروەها بە شێوەی سەرهێڵ (مەجازی)، لە ماڵپەر و پەیجەکانی هۆژان، بەردەستە.  ✉️ بۆ زانیاریی زیاتر پێوەندیمان پێوە بگرن. ◀️لەم ژمارەیەدا ئەم بابەتانە دەخۆێننەوە: 🎗شێرپەنجە چییە، جۆرە باوەکانی کامانەن و هۆکارەکانیان چین؟ 🎗ئەفسانە و دەنگۆ باوەکانی شێرپەنجە: بەجێ؟ یان بێبنەما؟ 🎗 خۆپاراستن لە شێرپەنجە و ڕێگری لە شێرپەنجە بە گۆڕینی شێوەژیان 🎗 زانست و ئەندازیاری لە گۆڕەپانی شەڕی دژ بە شێرپەنجە! 🎗 شێرپەنجە لە کوردستان: ڕوانین لە داتای ناوخۆیی و جیهانی 🎗 شێرپەنجە و کاریگەرییە دەروونییەکانی 🏔 ئەشکەوتی شانەدەر، لە توێژینەوەکانی سولکییەوە تا بارکر 👨🏽‍💼چیرۆکی ژیانی دکتۆر شاخەوان مستەفا 🙌کوردستانی ڕێکخراو: ڕێکخراوەی خێرخوازیی سەردەشت 🪨 گرنگیی توخمی سێلینیۆم لە ژینگەدا 👫دەنگی بەشداربووانی یەکەم کۆڕبەندی زانستیی هۆژان هۆژان، پەنجەرەیەک بەرەو دنیای پڕ لە جوانی و ڕازی زانست.

Открыть в Telegram
Просмотры1 550+417%к среднему
Пересылки—
Реакции26
Комментарии—
#3214Фото
Просмотры575+92%к среднему
Пересылки—
Реакции6
Комментарии—