هەڵمەتی پێشکەشکردنی گۆڤاری «هۆژین-منداڵان»لە قوتابخانەکان "بەشی دووهەم-بانە" کاتێک دیارییەکان هەم دڵخۆشمان دەکەن و هەم دەبنە دەروازەیەک بۆ گەشەی هزر و خەیاڵ و وەک چرایەک داهاتووی نەوەکان ڕووناک دەکەنەوە. لەو هەڵمەتەدا گۆڤارەکان بە سپۆنسەری هاونیشتمانییەکی بەڕێزی بانە و بە هاوکاری و هەماهەنگی مامۆستا «سەلاح موسلمی»، پێشکەش بە قوتابیانی قوتابخانەی فەهمیدە (ساڵحاوا)، لە شاری بانە کران. «ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژان» سپاسی تایبەتی ئەو سپۆنسەرە دڵسۆزە دەکات و هیوادارە لە داهاتووشدا لەو چەشنە چالاکی و هەنگاوانە لەلایەن ئەو بەڕێزە و هەموو دڵسۆزانی بواری پەروەردە، بۆ گەشەی زیاتری زانست لە کوردستان بەردەوام بێت. 🔻 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: 🌐 ماڵپەر 🌐 ئینستاگرام 🌐 تێلێگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 ئیکس 🌐 یووتیووب 🌐 لینکدین 🌐 پۆدکاست 🌐 کەستباکس
Открыть в TelegramHojan :: زانست
بنکەیەک بۆ پێشکەشکردنی زانست بە کۆمەڵگە بەپێی سەرچاوەی بڕواپێکراو. یەکەمین گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان گۆڤار: hojan.org/shop-2 ژمارەی تۆمارکردن: ٧٨٣٨٨ ماڵپەڕی ھۆژان: hojan.org @Hemin_EB:پەیوەندی
Средние просмотры поста по дням
По дню публикации
Показать таблицей
| Дата | Просмотров на пост |
|---|---|
| 30 окт. 2026 г. | 554 |
| 15 нояб. 2026 г. | 348 |
| 17 нояб. 2026 г. | 215 |
| 18 нояб. 2026 г. | 184 |
| 19 нояб. 2026 г. | 197 |
Самые просматриваемые за месяц
- 01Просмотры554Пересылки—Реакции7Комментарии—
- 02Просмотры348Пересылки—Реакции13Комментарии—
- 03Просмотры215Пересылки—Реакции7Комментарии—
- 04Просмотры197Пересылки—Реакции12Комментарии—
Новые посты
Переслано из پۆدکاستی هۆژان
🎙ڕۆباتی نەشتەرگەر وەرگێڕان: هەژار خاتەمی خوێندنەوە: سەعید هەیدەری 🔸 #پۆدکاستی_هۆژان #پۆدکاستی_کوردی #سەرچاوەی_ژیان #ژمارە_١٤ #هۆژین #کەش_و_هەوا #دەروونناسی #زانست #ژینگە #شێرپەنجە #جینەتیک 🎙 بۆ گوێگرتن لێرە کرتە بکە. 🔻 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: 🌐 ماڵپەر 🌐 ئینستاگرام 🌐 تێلێگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 ئیکس 🌐 یووتیووب 🌐 لینکدین 🌐 پۆدکاست 🌐 کەستباکس
Открыть в Telegram📖 تۆیژینەوەکان سەبارەت بە گیادەرمانی بۆ شێرپەنجە چی دەڵێن؟ 📖 گیادەرمانی(دەرمانی ڕووەکی) لە چەند ساڵی ڕابردوودا بۆ باشترکردنی ڕەوشی ژیان و یارمەتیی دەرمانە ناسراوەکان سەرنجی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. دارچین، چایی و کارگ (قارچک) وێ دەچێ کە تایبەتمەندیی دژەھەوکردن و ئانتیئۆکسیدان هەبێت و لە بەھێزیی سیستەمی بەرگریی جەستە و ھەروەھا کەمکردنەوەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی کیمیادەرمانی بۆ شێرپەنجە دەورێکی باش بگێڕن. توێژینەوەکان لەو دواییانەدا کاریگەریی دەرمانی ڕووەکی لەسەر شێرپەنجە دەردەخەن و ئامانجی سەرەکیی ئەم توێژینەوانە سەرنجدانی دووبارە بە دەرمانە نەریتییەکانە بە لەبەرچاوگرتنی کێشەکانی دەرمانە نوێیەکان وەک چارەسەریی کیمیایی و تیشکدان. ھەڵبەت بەپێی لەبەردەستنەبوونی هەموو نووسراوەکان بە زمانی ئینگلیزی، لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە سانا نییە. 🔗 درێژەی بابەت ئامادەکردن: سینا موحەممەدی هەڵەگر: فەڕشاد نەبیزادە 🔻 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: 🌐 ماڵپەر 🌐 ئینستاگرام 🌐 تێلێگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 ئیکس 🌐 یووتیووب 🌐 لینکدین 🌐 پۆدکاست 🌐 کەستباکس
Открыть в Telegramهەڵمەتی پێشکەشکردنی گۆڤاری «هۆژین-منداڵان» لە قوتابخانەکان "بەشی یەکەم-بانە" کاتێک دیارییەکان هەم دڵخۆشمان دەکەن و هەم دەبنە دەروازەیەک بۆ گەشەی هزر و خەیاڵ و وەک چرایەک داهاتووی نەوەکان ڕووناک دەکەنەوە. لەو هەڵمەتەدا گۆڤارەکان بە سپۆنسەری هاونیشتمانییەکی بەڕێزی بانە و بە هاوکاری و هەماهەنگی مامۆستا «فەریبا موسلمی»، پێشکەش بە قوتابیانی قوتابخانەی فەرزانەگان (تیزهووشان)، لە شاری بانە کران. «ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژان» سپاسی تایبەتی ئەو سپۆنسەرە دڵسۆزە دەکات و هیوادارە لە داهاتووشدا لەو چەشنە چالاکی و هەنگاوانە لەلایەن ئەو بەڕێزە و هەموو دڵسۆزانی بواری پەروەردە، بۆ گەشەی زیاتری زانست لە کوردستان بەردەوام بێت. 🔻 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: 🌐 ماڵپەر 🌐 ئینستاگرام 🌐 تێلێگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 ئیکس 🌐 یووتیووب 🌐 لینکدین 🌐 پۆدکاست 🌐 کەستباکس
Открыть в Telegramکاتێک مۆدێلەکان دەدوێن؛ ڕەفتاری بنەماڵە و بازەرگانییەکان لە پشت سیاسەتی ئابوورییەوە ڕۆبەرت ئی. هاڵ¹ و مایکل وودفۆرد²، دوو ئابووریناسی ئەمریکایی، خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵیان لە زانستە ئابوورییەکان وەرگرت. ئەو دوو زانایە سەلماندیان کە مۆدێلە ئابوورییەکان دەتوانن ڕێگە بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتی سەقامگیریی ئابووری خۆش بکەن. مۆدێلەکانیان لەسەر پەیوەندیی بگۆڕەکانی³ ئابووریی هەمەکی⁴، وەک هەڵاوسان⁵ و بەرهەمهێنان و بەکارهێنان، بنیات نەنراون، بەڵکوو لەسەر ئابووریی هەندەکی (بچووک)⁶ دامەزراون؛ واتە لەوە تێگەیشتن کە ڕەفتاری بنەماڵە و بازرگانییەکان چۆن لەسەر ئابووریی گشتی کاریگەری دەبێت. 🔗 درێژەی بابەت! 1. Robert E.Hall 2. Michael Woodford 3. variables 4. macroeconomic 5. inflation 6 .microeconomic سەرچاوە و زانیاریی زیاتر: 1) https://www.nobelprize.org/prizes/economic-sciences/2026/press-release/ 2) https://en.wikipedia.org/wiki/Robert_Hall_(economist) 3) https://en.wikipedia.org/wiki/Michael_Dean_Woodford ئامادەکردن: ئیحسان ئیزەدی پێداچوونەوە: د. ئەمیر ئارمانی
Открыть в Telegram🔶 مزگێنی بێ لە هاوڕێیانی هۆگری زانست و زانستدوستان دیاریی نوێی هۆژان بۆ کوردستان؛ گۆڤاری زانستیی ژمارە ۱٧ی هۆژین، کارێکی بەکۆمەڵ و بەرهەمی هاوکاریی خۆبەخشانەی دەیان گەنجی کوردستان، بڵاو بووەوە. هەر ئێستا لە ناوەندەکانی فرۆش و بڵاوگەکانی کتێب، هەروەها بە شێوەی سەرهێڵ (مەجازی)، لە ماڵپەر و پەیجەکانی هۆژان، بەردەستە. ✉️ بۆ زانیاریی زیاتر پێوەندیمان پێوە بگرن. ◀️لەم ژمارەیەدا ئەم بابەتانە دەخۆێننەوە: 🎗شێرپەنجە چییە، جۆرە باوەکانی کامانەن و هۆکارەکانیان چین؟ 🎗ئەفسانە و دەنگۆ باوەکانی شێرپەنجە: بەجێ؟ یان بێبنەما؟ 🎗 خۆپاراستن لە شێرپەنجە و ڕێگری لە شێرپەنجە بە گۆڕینی شێوەژیان 🎗 زانست و ئەندازیاری لە گۆڕەپانی شەڕی دژ بە شێرپەنجە! 🎗 شێرپەنجە لە کوردستان: ڕوانین لە داتای ناوخۆیی و جیهانی 🎗 شێرپەنجە و کاریگەرییە دەروونییەکانی 🏔 ئەشکەوتی شانەدەر، لە توێژینەوەکانی سولکییەوە تا بارکر 👨🏽💼چیرۆکی ژیانی دکتۆر شاخەوان مستەفا 🙌کوردستانی ڕێکخراو: ڕێکخراوەی خێرخوازیی سەردەشت 🪨 گرنگیی توخمی سێلینیۆم لە ژینگەدا 👫دەنگی بەشداربووانی یەکەم کۆڕبەندی زانستیی هۆژان هۆژان، پەنجەرەیەک بەرەو دنیای پڕ لە جوانی و ڕازی زانست.
Открыть в Telegram🧪لە تاقیگەوە بۆ دەرمان؛ داهێنانێک کە داهاتووی بەرهەمهێنانی دەرمانەکان دێنێتە گۆڕان خەڵاتی نۆبڵی کیمیای ٢٠٢٦ به هۆی "دۆزینەوەی ئەو کارلێکه کیمیاییانەی کە بەرهەمی کارلێکەکەیان یارمەتی دروستبوونی زیاتر لە هەمان بەرهەم دەدات"، پێشکەش به هێنری کاگان¹ له زانکۆی پاریس-سودی فەڕەنسا² و کێنسۆ سۆئای³ له زانکۆی زانستەکانی تۆکیۆی ژاپۆن⁴ کرا. 🔗 درێژەی بابەت! ئامادەکردن: کەریم بایرامی پێداچوونەوە: هێمن عەبدوڵڵاپوور 🔻 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: 🌐 ماڵپەر 🌐 ئینستاگرام 🌐 تێلێگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 ئیکس 🌐 یووتیووب 🌐 لینکدین 🌐 پۆدکاست 🌐 کەستباکس
Открыть в TelegramСвязи
Похожие каналы
- Salehsajadi@salehsajadiПознавательное2,12 тыс.
✰✰نیشتمان کوردی✰✰@nishtemankordiПознавательное2,17 тыс.
تاریخ باستان جزیرة العرب 𐎠𐎼𐎠𐎲𐎡𐎠𐎴@tamadone_arabПознавательное2,07 тыс.- دکتر عبدالمحمدی@alireza_abdolmohamadiПознавательное2,05 тыс.
کافه شهرزاد هزارویکشب@shahrzade1001shabПознавательное2,21 тыс.
خاطرات و تصاویر ایل غیور سنجابی@eelsanjabiПознавательное2,23 тыс.
باستان نامه@n_bastanПознавательное2,25 тыс.
Infinity@infinitymathПознавательное2,27 тыс.