Кабинет
پەرانتێز parantez

پەرانتێز parantez

فەرهەنگ، ئەدەب، ڕەخنە، تێئۆری Admin: @mewlewii #پەرانتێز، فەرانسەوییە. لەنیشانەکانی خاڵبەندییە. #ئەپۆخە لەکەوانەنان، شێوازێکی فەلسەفەی دیاردەناسەکانە؛ واتە هەبوون و داوەری، هەموو ژێدەرەکانی زانیاری دەچنە پەرانتێزەوە. (دابەزاندنی جیهان بۆ سرنجەکانی من)

Юзернейм
@parantez_net
Категория
Искусство
Страна
ИранИран
Подписчики1 402
Просмотров на пост, 7 дн.1 570−1,5% к пред. 7 дн.
ERR111,98 %за 7 дней

Средние просмотры поста по дням

По дню публикации

Показать таблицей
ДатаПросмотров на пост
31 окт. 2026 г.1 782
5 нояб. 2026 г.1 400
7 нояб. 2026 г.2 840
8 нояб. 2026 г.1 050
16 нояб. 2026 г.1 990
17 нояб. 2026 г.1 090
19 нояб. 2026 г.1 700
23 нояб. 2026 г.1 570

Самые просматриваемые за месяц

  1. 01

    🔳 کوردستان، لە سەرووی کورسییەکانەوە ✍ #کەیهان_عەزیزی خاکی کوردستان، بەبێ جیاوازی، هی هیچ حێزب و بنەماڵە و ئایدیۆلۆژیا و هیچ مافیایەکی هار نییە هەتا وەک موڵکی خۆی دایبنێت و بە مێژووەکەی سەودا و بە خەڵکەکەی گاڵتە بکات. نیشتمان موڵکی تایبەتی کەس نییە تا بە ئارەزووی خۆی دابەشی بکات، نیشتمان میراتی هاوبەشی نەتەوەیە. خاکی کوردستان شوێنی پێشبڕکێی خزمەت و خۆشەویستییە، نەک گۆڕەپانی خاوەندارێتی و ململانێ و تاڵانکردن. هیچ عەشیرە و بنەماڵەیەک، هیچ دەسەڵاتێکی تەرەس ئەو مافەی نییە سنووری خۆی بە سنووری نیشتمان تێکەڵ بکات و بەرژەوەندیی حێزبیی خۆی وەک چارەنووسی نەتەوە بە خەڵک بفرۆشێتەوە. کوردستان ئاوە، ئەوەی بیەوێت لە مستیدا بیگوشێت لەدەستی دەدات. کوردبوون، دنیابینی و ئایدیایەکی هاوبەشە بۆ بوونابوون، چوارچێوەیەکە بۆ کۆکردنەوەی جیاوازییەکان، نەک ئامرازێک بۆ بەرتەسککردنەوەی بەرژەوەندییه کاتییەکان. دەسەڵاتدار لەم وڵاتە میوانێکی کاتییە و کوردستان میراتی هیچ دەسەڵاتدارێک نییە. دەسەڵاتەکان دێن و دەڕۆن، بەڵام نیشتمان دەمێنێتەوە. کورسی دەگۆڕێت، بەڵام ڕاستی ناگۆڕێت. حێزبەکان هەڵدەکشێن و دادەکشێن، بەڵام کوردستان لە سنووری بەرژەوەندیی هیچ لایەک کورت نابێتەوە. ئەوانەی بە دڵ و گیانیان خزمەت بە نیشتمان دەکەن، ناویان لە مێژووی ئەم گەلەدا تۆمار دەکرێت و دەبنە تاجەگوڵینە و دەچنە گەردنی کوردستانەوە؛ ئەوەش بە بستێک لە خاکی ئەم نیشتمانە خەیانەت بکات و کاڵفامانە مێژووەکەی بکاتە کاڵای سەوداگەری، تفێکی خەستوخۆڵ لە ناوچاوانی دەکرێت و دەخرێتە زبڵدانی مێژووی نیشتمانەوە. دەسەڵاتەکان کاتێک سنووری خۆیان ون دەکەن، هاوبەشییەکانی نەتەوەیەک وەک موڵکی خۆیان داگیر دەکەن. کەچی دەسەڵات بۆ ئەوەی ڕەوایی وەربگرێت، پێویستە لە خزمەتی هاوبەشییەکاندا بێت نەک پێچەوانەکەی. کەچی لەم کوردستانە وا دیارە حێزبەکان خەریکن منەت لەسەر ئەم گەلە دەنێن و چاوەڕوانن کوردبوون و کوردستان، لە قسە بەتاڵ و قڵۆرەکانی ئەواندا مانای خۆی بدۆزێتەوە! خاک و ئەوەی لەم خاکە پیرۆزەدا خەوتووە، هی نەتەوەیە و نەتەوەش کۆیلەی هیچ دەسەڵات و دەسەڵاتوانێک نابێت. ئەوەی نەکەوێتە خزمەتی کوردبوونەوە وەک ئایدیایەکی مانابەخشی کۆکەرەوە، بەبێ تەعاروف لە خزمەتی دوژمنە. "ئەز چیتان بۆ باس کەم؟ کام خوێنتان بۆ باس کەم؟ کام ئاختان نیشان دەم؟... وا دیسان خەنجەرە و بە "با"وە ئەبارێ..." خەزەڵوەری 2726 🤝 پەرانتێز 👇 🆔 @parantez_net ➖➖➖➖➖➖➖

    Текст
    Просмотры2,84 тыс.
    Пересылки—
    Реакции29
    Комментарии—
  2. 02

    🔳 کوردبوون ئایدیایەکی بەسەرچوو یان فەلسەفەی ڕزگاری؟ لەپێناوی یادداشتەکەی دوکتۆر جەبار میرانی ✍ #کەیهان_عەزیزی [1-4] سێ بابەت لە نووسینەکەی کاک دوکتۆردا جێگای هەڵوەستە و باسکردنن: 1. دەڵێن: سەردەمی کوردبوون، یان بە زمانێکی وردتر، سەردەمی نەتەوەخوازی بە شێوەی ڕابردوو تێپەڕیوە و ئێستە ئەستەمە کورد لەم ڕێگەوە بتوانێت نەتەوەسازی بکات. ئەگەر ئەو ویستەشی هەبێت، بە پێی هەلومەرجەکە سەرکەوتوو نابێت؛ چون، کوردبوون بە وتەی ئەوان "پەیرە" بووە و ناتوانێت لە بەرانبەر دژبەرەکانی، کە نابەجێ بەجێ ماوە، هێزی داهێنانی هەبێت. 2. کوردبوون، لە ئێستادا هەم ناوەختە، هەمیش وەک بیرێکی چەقبەستوو، دواجار هاز و هێزمان دەگرێت. کوردبوون هەنووکە هەڵگری ئەو وزەیە نییە باڵی فڕینمان پێ ببەخشێت. بیرێکی بەرتەسک، چۆن دەتوانێت ناوچەخوازی و نەریتخوازی بە دەوری خۆیدا کۆ بکاتەوە؟ 3. لە کۆتاییدا دەڵێت: لەم تەنگەژەیە پێویستمان بە فەلسەفە، ڕامانێک، ئایدیۆلۆژیایەک، زانستێک، ڕێبازێک... هەیە کە سەرتر لە کوردبوون بێت، بۆ ئەوەی لە بەردەم مرۆڤی کورد و کۆمەڵگا بەربەست دروست نەکات. پاشان دەڵێت: لەم دۆخە کوردبوون لوتکەی گەوجاندنی خەڵکە! بۆیە خوازیارە لە دەرەوەی کوردبوون ببینە هەڵگری ئیدەیەک و دواجار بتوانین لەگەڵ گەلانێکی دیکەش هاوبەشی بکەین. لە خاڵی یەکەمەوە دەست پێ دەکەم. گوتراوە سەردەمی کوردبوون تێپەڕیوە، ئەگەر مەبەست ئەوەیە سەردەمی نەتەوەخوازی و پرۆژەی نەتەوەسازی بەسەرچووە، ئەم وتەیە لە چەندین ڕەهەندەوە شیاوی گەنگەشەکردنە. بەڵێ، سەدەی نۆزدە سەدەی ناسیۆنالیزم، وێژمانی ناسیۆنالیستی و سەردەمی دامەزراندنی دەوڵەت ـ نەتەوەکان بوو. بەداخەوە، لەو ئان و ساتەدا کورد ئەو هەلەی بۆ نەڕەخسا هەتا ببێتە خاوەنی کیان و سیستمی خۆی. بۆیە کێشەکانی ئەم گەلە بە چارەسەرنەکراوی مانەوە و هەموو کێشەکانیشی، چارەسەرنەکراو، بۆ سەدەی بیست و یەک گوازرانەوە. ئێستاش خەریکین گوایا لە ڕێی وەڵامێکی کۆنەوە، پرسیاری تازە بەرسڤ دەدەینەوە. پێویسته لێرە بپرسین: چۆن دەکرێت پرۆژەیەک بەسەرچوو بزانرێت کە مێژوو مەجالی تەواوبوونی پێ نەداوە؟ بەڵێ، نەتەوەکان پرۆژەی نەتەوەسازییان لە چوارچێوەی دەوڵەتدا بەرجەستە کردووە؛ کەچی بۆ کورد، ئەو پرۆژەیە هێشتا نەبووەتە واقع. بەڵام ئایا ئەم دیاردە بەڵگەیە بۆ ئەوەی چیتر کوردبوون ڕەوایی نەماوە؟ دیارە ئەم بابەتە ڕاستییەکی مێژووییە و هەتا ئێستە بۆ ڕزگاربوون لەم تەنگەژەیە چەندین کەس بە شێوەی جیاواز لەم بابەتە بیریان کردوەتەوە؛ لەوانە ئاپۆ، عەباس وەلی، عێرفان مستەفا، هێرش قادری، پێشتریش جەماڵ نەبەز و مەسعوود محەمەد. هەر ئێستەش چەندین نووسەر بە پەرۆشەوە لەم بارەوە بیر دەکەنەوە و خەریکی نووسینن. پێویستە ڕاشکاوانە بڵێم سەردەمی دەوڵەت ـ نەتەوە هەرگیز تێنەپەڕیوە؛ کەوابوو، کوردبوونیش وەک ئایدیایەک بۆ کۆکردنەوەی نەتەوەیەک، وەک قوتووی شیر، ماوەی بەسەرنەچووە. بە پێچەوانە، نەک هەر سەردەمی تێنەپەڕیوە، بەڵکوو زیاتر لە هەر کات و ساتێکی تر، پێویستمان بە کوردبوونە. پاش پەیمانی ڤێستڤالیا، واتە لە ساڵی ١٦٤٨ی زایینییەوە، نەزمی دەوڵەت ـ نەتەوە بە شێوەیەکی بەردەوام لە پەیوەندییە سیاسییە نێودەوڵەتییەکاندا جێی خۆی کردووەتەوە و لە سەردەمی مۆدێرنیتەدا بووەتە یەکێک لە چوارچێوە سەرەکییەکانی ڕێکخستنی دەسەڵات و ناسنامەی سیاسی. کورد لەوانەیە دژوار بێت بتوانێت ئەو نەزمە ژێئۆپۆلوتیکییە، کە دەست و باڵی بەستووە، تێکبشکێنێت. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کوردبوون کاتی نەماوە، ڕێک بە پێچەوانەوە، چونکە ئەو نەزمە خەریکە بوونی نەتەوایەتیی ئێمە، واتە کوردبوونمان، هەڵدەلووشێت، بۆیە زیاتر لە جاران ئێمە پێویستمان بە ئایدیای کوردبوونە. نەزمی دەوڵەت - نەتەوە ئەگەر بۆ کورد هەڕەشەیە، لە هەمان کاتدا دەرفەتیشە، لەبەر ئەوەی هێشتا ئەم نەزمە جیهان بەڕێوە دەبات. لەژێر ئەم ئاسمانە شینەدا گەزێک خاک نییە لە دەرەوەی سیستمی دەوڵەت - نەتەوەدا هەناسە بدات. ئەوەش بتوانێت کۆمەڵگای کوردی بگۆڕێت بۆ بکەرێکی خاوەن ئیرادە، تەنیا گشتیەتێکی مانابەخشە بە ناوی کوردبوون. پێویستە بزانین ئەوانەی لە ڕێی ئەم نەزمەوە ئێمەیان بە بارمتە گرتووە، هەرگیز "کورد"یان وەک داب و نەریت ئێنکار نەکردووە؛ کەس حاشا لە تۆ وەک کوردێکی ڕەسەن و میوانگر و خاوەن نەریت ناکات. ئەوان نکۆڵیکەری کوردبوونن. ئەمە بابەتێکی زۆر زۆر گرنگە. چونکە قبووڵکردنی کورد وەک بابەتێکی کولتووریی، لەگەڵ قبووڵکردنی کوردبوون وەک ئیرادەیەکی سیاسی یەک شت نین. ئەو کاتەی لە سنووری ئەو پێناسەیەی ئەویتر بۆی دیاری کردوویت دەردەچیت و خۆت دەبیتە پێناسەکەر، نەک پێناسەکراو، دەبیتە کێشە، دەبیته پرس و دەبیتە دوژمن. ئینجا، هەتا کوردبوون کێشە بێت کە هەیە، نە پەیرە دەبێت، نە ماوەی بەسەر دەچێت. لینکی بەشی یەکەم لینکی بەشی دووەم لینکی بەشی سێیەم لینکی بەشی چوارەم 🤝لێرەین ↙️ 🆔 @parantez_net 🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

    Текст
    Просмотры2,71 тыс.
    Пересылки—
    Реакции16
    Комментарии—
  3. 03

    🔅 ڕوو بە دواوان ✍#کەیهان_عەزیزی بەیدێوە گردەڕارە بەیدێوە بڵێسە کەردێ شانە هەڵمەتە کەردێ پا لادەیدێ "کرۆمیانە" درەختێو هەن وچانگاو شەهیدان لاپەل لاپەلش ماچندێ چڵ بە چڵش لاوندێ بدیەیدێنە گۆرانیێوێ مەراق هۆرگۆزدێ دوودڵی تل کەردێوە دڵنیایی کەردێ جامانە با ئامانج کەرۆش مل پێوەبیەی کەردێ شەراب پەیک پەیک کەردێشەرە ‌ بەیدێوە گردەڕارە بەیدێوە واران گێردێ دەستاوە کیسێتا پەڕ کەردێ شەونم دڵتا بەخشدێ متمانەی وێرەگاو غەریبی ویر باردێوە وەیلانی کیاندێ بلۆوە بیابان سەبووری تاوندێوە و کەردێش تاڤگە لۆدێنە ئاوات لوولیەیدێ‌‌و هەنگامەرە هۆروەزدێ ڕزگاری ورازدێ هەناسەیتارەو هامپەیمانی خاکی بنویسدێوە شار بە شار شادی هۆردەیدێ کۆڵان بە کۆڵان ئاشتی گیسێندێنە زەردەخوەی کەردێ فەلسەفە یانە بە یانە   ورە   کۆدێرە بدیەیدێنە گۆرانیێوێ دڵەلەرزێنە وەزدێرە ماچە کەردێ خەشابەو پەڕەش کەردێ سەخاوەت‌و گردەڕارە بەیدێوە خەرمانانی 2725 🆔 @parantez_net 🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

    Текст
    Просмотры1,99 тыс.
    Пересылки—
    Реакции22
    Комментарии—
  4. 04

    🔳 کوردبوون ئایدیایەکی بەسەرچوو یان فەلسەفەی ڕزگاری؟ لەپێناوی یادداشتەکەی دوکتۆر جەبار میرانی ✍ #کەیهان_عەزیزی [2-4] لە هەناوی کوردبووندا دەتوانین ئەو ڕوانگە ماریفەتناسانە دێکارتییە، واتە "بیر دەکەمەوە، کەواتە هەم"، بگۆڕین بە ڕوانگەی ئۆنتۆلۆژی، واتە "هەم، کەواتە بیر دەکەمەوە". ئەم ڕوانگە بوونناسییە مەجالمان بۆ دەکاتەوە هەتا ئەندێشەی ڕۆژهەڵاتناسانە ڕەد بکەینەوە و بڵێین ئێمە بۆ ئەوە خاوەنی مێژوو و فەرهەنگ و داب و نەریت نین، کە ئەوان بمانناسێنن و لە موزەخانە بۆ تەماشا دامان بنێن. بە پێچەوانەوە، ئێمە لە دەرەوەی پێناسەی ئێوەوە هەین؛ لەسەر زمان و مێژوو و سیاسەت و نیشتمانمان بیر دەکەینەوە و سەرلەنوێ چییەتیی خۆمان دادەڕێژینەوە. جیاوازی نێوان ئەم دوو ڕوانگە لەوەدایە کە لە یەکەمیان ئەویترە پێناسەمان دەکات، بەڵام لە دووەمیان ئێمە خاوەنی ئیرادەی پێناسەکردنی خۆمانین. لەم ڕوانگەیە، بوون پێش ئەوەی بابەتی ناسینەوەی ئەویتر بێت، بنەمای بیرکردنەوە و پێناسەکردنی خۆمانە. کەوابوو، کوردبوون تەنیا داوای ناسینەوە نییە؛ هەوڵێکە بۆ ئەوەی لە بوونی خۆمان بیر بکەینەوە، جیهانی خۆمان بناسین و لە بنیاتنانی داهاتووی خۆمان بەشدار بین. خاڵی دووەم، کە دەڵێت گوایە کوردبوون سەردەمی تێپەڕیوە و باڵی فڕین بە ئێمە نابەخشێت، دەکرێت بپرسین ئایا کوردبوون لە ئاستی ئەویترەوە هێزی نییە، یان لە ئاستی ناوخۆشەوە گیرایی و هێزی کۆکەرەوەی نەماوە؟ هەرچەند ئەم دوو پرسە جیاوازن، بەڵام لێرە قورسایی وتەکانم زیاتر دەخەمە سەر دۆخی ناوخۆ، لەبەر ئەوەی جەختی باسەکانی من زۆرجار لێرە و لە وتارەکانی تریشدا لەسەر وشیاری تاک و کۆمەڵگای کوردستانە. ئەم جیاکارییە بۆ من گەلێ گرنگە، چونکە لاوازیی کوردبوون لە بەرامبەر دەسەڵات و هێزە دەرەکییەکاندا، لەگەڵ لاوازیی ناوخۆیی، سەرەڕای پەیوەندی، دوو شتی جیاوازن. یەکەمیان پەیوەندی بە هێز و دەسەڵاتەوە هەیە؛ دووەمیان، بە وشیاری و توانای کۆکردنەوەی جیاوازییەکانە. کێشەکە ئەو کاتە دەست پێ دەکات کە نەتوانین جیاوازییەکانمان بکەینە سەرچاوەی هێز و داهێنان. پێشتر وتوومە مێژووی سیاسیی کورد پاش ڕێنسانس دەکرێت بە سێ قۆناغی گشتی دابەش بکرێت، دیارە لە هەر قۆناغێکدا مەجالی دەیان بایەتی مێژوویی و فکری و سیاسیمان بۆ دەکرێتەوە: قۆناغی یەکەم: پێشاکوردایەتی، یان قۆناغی وشیاریی سەرەتایی. ئەم قۆناغە پاش شەڕی چاڵدێران، لای ئەحمەدی خانی و لە "مەم و زین"دا ڕەنگ دەداتەوە؛ بۆ لای خانای قوبادی و بەدرخانییەکان درێژ دەبێتەوە و لە حاجی قادردا دەگاتە کۆتایی. لەم قۆناغەدا هەستی جیاوازی، وشیاریی سەرەتایی و هەوڵی دۆزینەوەی شوێنی خۆ لە جیهاندا دەردەکەون، بەڵام هێشتا ئەو وشیارییە نەبووەتە پرۆژەیەکی سیاسیی نەتەوەیی بە مانای مودێرنی وشەکە. قۆناغی دووەم: قۆناغی کوردایەتی، یان قۆناغی بەرەنگاری و ڕووبەڕووبوونەوە. لە حاجی قادرەوە بە ڕۆخانی عوسمانی و هاتنی مۆدێرنیتە بۆ ناوچەکە و بیچمگرتنی دەوڵەت ـ نەتەوە تازەکان، کورد پێ دەنێتە قۆناغێکی زۆر هەستیار کە بە قۆناغی کوردایەتی دەناسرێت. لەم قۆناغەدا کورد لەگەڵ دەوڵەت و دەسەڵات و نەتەوەسازیی مۆدێرن ڕووبەڕوو دەبێتەوە. لێرە پرسی سەرەکی ئەوەیە چۆن خۆی بپارێزێت، چۆن مافی خۆی بەدەست بهێنێت و چۆن لە بەرامبەر ئەو دەسەڵاتانەدا بوونی خۆی بسەلمێنێت کە نەتەوە و سنوور و ناسنامەی سیاسیی خۆیان پێناسە کردووە. ئەمە قۆناغی بەرگری و داواکاریی سیاسییە؛ قۆناغێک کە بوونی کورد لە بەرامبەر ئەویتردا دەردەکەوێت. قۆناغی سێیەم: کوردبوون، یان قۆناغی بنیاتنانی ئۆنتۆلۆژیی نەتەوەیی و دامەزراندنی دەسگای ئێپستمۆلۆژیکیی کوردی. ئەم قۆناغە پاش ڕاپەڕین، بە دامەزراندنی هەرێم و هاتنی شەپۆلەکانی جیهانیبوون دەست پێ دەکات. کورد پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێ؛ قۆناغێک کە تەنیا پرسیاری مانەوە و بەرگری بەس نییە، بەڵکوو پێویستە بگەڕێتەوە بۆ بوونی خۆی کە فەرامۆشی کردووە. لەم قۆناغەدا پرسیارەکە تەنیا ئەوە نییە چۆن خۆمان لە بەرامبەر ئەویتر بپارێزین، بەڵکوو ئەوەشە چۆن جیهانی خۆمان بخوێنینەوە، چۆن خۆمان پێناسە بکەین، چۆن جیاوازییەکانمان ڕێ بخەینەوە، چۆن زانین و ڕامان و بیرکردنەوەی خۆمان بەرهەم بهێنین و چۆن کوردبوون بکەینە بنەمایەک بۆ داهێنان لەپێناوی مانەوەدا. لە یەک ڕستەدا پێویستە کامێراکە بەرەو ڕووی خۆیشمان بگەڕێتەوە. لینکی بەشی یەکەم لینکی بەشی دووەم لینکی بەشی سێیەم لینکی بەشی چوارەم 🤝 لێرەین ↙️ 🆔 @parantez_net 🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

    Текст
    Просмотры1,98 тыс.
    Пересылки—
    Реакции11
    Комментарии—

Новые посты

#1340Текст

🔳 ئایا کورد خۆی بە دەرکراوێک دەزانێت؟! ✍#کەیهان_عەزیزی هانا ئارێنت لە بەشی یەکەمی "سەرچاوەکانی تۆتالیتاریسم" باسێکی هەیە بەناوی "دەرکراوان"؛ لە ڕاستیدا ڕەوشی تاکی دەرکراو، توخمی سەرەکیی شیکاریەکانی ئەوە. دەرکراوان گروپێکی بێوڵاتن. ئارێنت دەرکراوان بە ئاژاوەچی، یان وەک دژەنۆرمی دەوڵەتە مودێڕنەکان ناویان دەبات؛ بەمبۆنەوە دەکەونە دەرەوەی چوارچێوەکانی یاساوە. ئارێنت لە درێژەی باسەکانیدا دەڵێ تاکێکی بێوڵات تەنیا لە مافێکی دیاریکراو بێبەش نەکراوە، بەڵکوو لە هەموو مافەکانی بێبەشە و لە کۆمەڵگا خراوەتە دەرەوە. ئارێنت وەبیرمان دێنێتەوە کە تەنانەت جەنایەتکاران مافێکیان هەیە، چون جەنایەت و تاوان لە چوارچێوەی یاسادا پێناسەیەکی بۆ کراوە. کەچی دەرکراوان تاوانێکیان ئەنجام نەداوە، بەڵام هەمیشە قوربانییەکی بێتاوانن، هەمیشە شوناسیان چەواشە دەکرێ و سەرەڕۆیانە سەرکوت دەکرێن. بۆیە ئارێنت دەڵێ دەرکراوەکان مافێکیان نییە، بگرە بەلای هاوچەشنەکانی خۆشیانەوە بێڕێزن و مەرگیان لە بێناونیشانیدا ڕوو دەدات. ئارێنت یەهودییەکان بە دەرکراو دەزانێت. دەڵێ دەرکراوبوون شتێک نییە یەهوودییەکان بتوانن بە دڵخوازی خۆیان وازی لێ بێنن. لە ڕوانگەی ئارێنتەوە هەر جۆرە هەوڵ و تەقەلایەک بۆ هاوشێوەبوون دواجار دەمارگیری تازە و خۆسڕینەوە و خۆ ئینکارکردن پەرە پێ دەدات. ئایا کوردیش ئێستە لەم جیهانەدا خۆی بە دەرکراو دەزانێ؟ ئایا بەتەمایە بێحاڵوماڵی و بێوڵاتی و تەریکیی خۆی وێنا بکات؟ ئایا دەزانێ لەسەر خاکی خۆی، لەجیاتی "خۆبوون"، ناچارە "ئەوبوون" مانا بکاتەوە؟ ئایا کورد ئێستە بۆ هاشێوەبوون و چوونیەکبوون دەکۆشێ یان ئامادەیە ئەندێشەی خۆبوون و دۆخی دەرکریاگیی وێنا بکاتەوە؟ ئەمە پرسیارێکی زۆر گرنگە، بە هەر بارێکدا وڵامی بدرێتەوە، وێژمانی کورد و چارەنووسی کورد و چۆنیەتیی ڕوانین و چۆن جووڵان و هەروەتر چی وتن و چۆن وتن دیاری دەکات. بەڵام ئەوەی جارێ لە مەیداندا دەنگی بەرزترە و کاریگەریی زیاتری هەیە، دەنگی ئەو کەسانەیە لە مەیدانی سیاسەتدا خەبات بۆ خۆ ئینکارکردن و هەوڵ بۆ هاوشێوەبوون دەدەن! ئەو شتەش لە گۆڕەپانەکە وەندایە دەرکراوبوون و بێوڵاتییە. ئەگەر ئارێنت دەڵێ یەهودییەکان ناتوانن لە دەرکریاگیی واز بێنن، لێرە پێچەوانەیە، کورد بە ئاسانی دەرکریاگیی واز لێ دێنێ، زۆرجار وازهێنانێکی دڵخوازانە. کەچی ئەم وازهێنانە بۆ کورد پڕە لە خەسارەت، تەنگژەی سیاسی و فیکری دێنێتە ئاراوە، کۆمەڵگای کورد دوو لەت و چەند لەت دەکات. لەناو کورددا دەمارگیریی تازە و پێکددادان و چەند بەرەیی و بێسەروبەری دێنێتە ئاراوە. کورد لە جیاتی ئەوەی بیر لە بێوڵاتی و بیر لە دەرکراوەیی  وەک هەلومەرجێکی بوونناسانە بکاتەوە، هێرسۆک و قیناوی، داخ لە دڵ و پۆزگرژ، بەرۆکی خۆی دەگرێ و خۆی دەبێتەوە بە ئەویتری خۆی.  هانا ئارێنت هەر لەم بارەوە دەرگەی چەمکێکی تر بە ناوی "دەرکراوی وشیار" دەکاتەوە. دەرکراوی وشیار، کەسێکە دەزانێت خراوەتە دەرەوەی کۆمەڵگا و یاسا و تەنانەت مێژووشەوە. ئەم زانینە "وێژمانی دەرکریاگ" بیچم دەدات. دەرکریاگ هەر لەم ڕەهەندەوە خۆی و کۆمەڵگا و وەدەرنەریش دەخوێنێتەوە. تێدەگا وەدەرنەر چۆن و بۆچی و بە کام ناو ئەوی ئینکار کردووە. دەرکریاگیی، تەنیا چەمکێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی نییە، بەڵکوو بارودۆخێکی بوونناسانەی قووڵە کە شوناس و مرۆڤبوونی دەرکراوەکە ڕووبەڕووی پرسێکی چارەنووسساز دەکاتەوە. بۆیە ئارێنت وتوویەتی: دەرکراو، لەژێر هەر ناوێکدا سڕدرابێتەوە، پێویستە هەر بەو ناوەوە لە خۆی بەرگری بکات. کەچی کورد بەجاران خۆی ئینکار دەکا، خۆی دەداتە پاڵی ئەویتر و لە زاری ئەویترەوە خۆی دەناسێنێ. بۆ نموونە ئێسته لە تورکیەدا کوردبوون دەخرێتە دواوە و لەجیاتی ئەوە هەوڵ بۆ هاووڵاتبوونی تورکیایی دەدرێ. ئەمە دەکرێ نمونەیەک بێت لە فەرامۆشکردنی دۆخی دەرکراوەیی؛ هەوڵێک بۆ خۆ گونجاندن و خۆهاوشێوەکردن لەپێناو مسۆگەربوونی ویست و خواست و ئامانجە سیاسیەکانی وەدەرنەر. ئەمە یانی دەرکراو، وشیاری خۆی لە بەرامبەر دەرکراوبوون لەدەست داوە، بە ناوێکی ترەوە لە خۆی بەرگری دەکا و هەبوونی خۆی دەسڕێتەوە و لە ئەنجامدا ئیتر وێژمانی خۆیشی ناناسێتەوە. ئەمە نیشان دەدات هەتا کورد دۆخی دەرکراوبوونی خۆی نەناسێتەوە، لە هەر کایەیەکدا ئەگەری سەرنەکەوتن و خەڵەتاندنی، ئەگەرێکی زۆر بەهێزە. نەناسین و نەبینن، بۆ نەتەوەیەکی وەیلان ژاری هەلاهەلە. ئەم ژارە هەلاهەلە کوردی کردوەتە پاشکۆ، بەداخەوە هێشتا لە جەغزی ئەو پاشکۆیەدا دەسوڕێتەوە، خەریکە خویشی پاشکۆیەتی بەرهەم دێنێتەوە. دەرکراو، ئەگەر ڕوو لە خۆی نەکاتەوە، ئەگەر دەرکراویی بە دۆخێکی بوونناسانە نەبینێت، هەرگیز ناتوانێت ئەو شوورا قایم و قلۆرە بڕووخێنێت کە بوون و نەبوونی گەمارۆ داوە.   🤝 لێرەین ↙️ 🆔 @parantez_net ➖➖➖➖➖➖

Открыть в Telegram
Просмотры1 570−8%к среднему
Пересылки—
Реакции14
Комментарии—
#1339Текст

📑 داخوازیی شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان ڕوو لە لایەنەکان و کۆمەڵگای مەدەنی باشووری کوردستان 💢 لەو کاتەوە شەڕی نگریسی چاڵدران لە ساڵی 1514زایینی، کوردستانی وەک یەکەیەکی سەرزەوینی لە نێوان دوو ئێمپراتۆریەتی عوسمانی و سەفەوی دابەش کرد و دواتریش ئاکامی شەڕی‌ یەکەمی جیهانی وەک تەواوکەری ئەو دابەشبوونە وڵاتی کوردانی كردە قۆچی قوربانی و لە نێوان چوار وڵات دابەشیان کرد لە هەموو بەشەکانی کوردستان خەباتێکی بێبڕانەوە بۆ گەڕانەوەی سەروەریی نیشتمانی هاتە ئاراوە و لەم ڕێگایەدا هەزاران كەس لە باشترین ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتە گیانی ئازیزیان بەخت کردووە. 🔹یەکێک لەو بەشانەی کوردستان کە بە گیانفیداییەكی بێوێنە پتر لە حەفتا ساڵ خەباتی خوێناوی بۆ دەستەبەرکردنی مافی نەتەوەیی و بەرپاکردنی کیانی کوردستانی، تێکۆشانێکی پڕتێچووی ئەنجام داوە، باشووری‌ کوردستانە. هەموو فاکتە مێژوویەکانی سەردەم بە ڕوونی نیشاندەری ئەو ڕاستییەن کە خەباتی چەندین ساڵەی شێخ مەحموودی حەفید و بزووتنەوەی نەتەوەیی مەلا مستەفای بارزانی، هەتا  گەلەکۆمەی ژئێوپۆلێتیکی ١٩٧٥ی.ز، بەبێ هیچ گۆمانێک لە سەر شوناسی نەتەوەیی و پاراستنی جۆگرافیای کوردستان بووە. خەباتی‌ شێلگیرانەی گەلی کوردستان تا بە ئامانج گەیشتنی ڕاپەڕینی پڕشکۆی ساڵی ١٩٩١،‌ دامەزرانی پەرلەمان‌ و حکوومەتێکی دێموکراتیکی کوردی لەو بەشەی کوردستانی لێكەوتەوە. پەڕلەمانی کوردستان  و پێکهاتنی دوڵەتی ناوچەیی لە ڕێگای هەڵبژاردنێکی ئازاد و دێموکراتیكەوە، خاڵێکی وەرچەرخان بوو لە سیاسەت و خەباتی کوردی لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا. دانپێدانانی کیانێكی کوردستانی لە یاسای بنەڕەتی عێراقدا و پاڵپشتی ئەو هەرێمە لە لایەن هاوپەیمانانی نێونەتەوەییەوە،  نیشاندەری قورسایی هێزە کوردستانییەکان لە ئاستی بەغدا و ناوچەکەدا بووە. ئەزموونی حوکمڕانی باشووری کوردستان سەرەڕای هەموو تەنگەژەکان، جێگای ئومێد و هیوای هەموو خەڵکی کوردستانە و نابێ بە هیچ شێوەیەک، ململانێی سیاسی و خوێندنەوەی جیاواز بۆ بەڕێوەبەرایەتیی وڵات، هێڵە سوورەكانی نیشتمانی ببەزێنێت و کەرامەتی نەتەوەیی و یەکپارچەیی جوگرافیای سیاسی کوردستان پێشێل بکات. ئێمە وەک شۆرای ڕێکخراوە مەدنییەکانی شاری مەریوان وێڕای پاڵپشتی تەواو بۆ خەباتی نەتەوەیی خەڵکی باشووری کوردستان، داوا لە هەموو لایەنە بەشدار‌ەکانی گۆڕەپانی سیاسی باشوور دەکەین: ١- یەكپارچەیی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان هێڵی سووری نەتەوەییە و نابێ ببێتە قۆچی قوربانی هیچ حیزب و لایەنێك. ٢- حكوومەتی هەرێمی باشووری كوردستان جێگای ئومێد و سۆمای چاوی پارچەكانی دیكەی كوردستانە و ئەوانیش قوربانییان بۆ داوە. بۆیە نابێ ڕێگە بدرێت هیچ كەس و لایەنێك وەك كاڵایەك سەیری بكات. ٣- داوا لە هەموو هێز و لایەنەكان دەكەین وێڕای پاراستنی كەرامەتی خەڵكی كوردستان ڕكابەری و کێشە و بەربەستەکانی پڕۆسە سیاسییەكانی نێوانیان لە ڕێگای وتووێژەوە چارەسەر بكەن. ٤- داوا لە هەموو ڕێکخراوە مەدەنییەکانی سەرجەم  کوردستان و بە تایبەت باشووری كوردستان دەکەین ڕۆڵی نەتەوەیی خۆیان بۆ پاراستنی ئەو كیانە بگێڕن. 🌐 شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان ١- ئەنجومەنی فەرهەنگی_ ئەدەبیی مەریوان ٢- ئەنجومەنی فەرهەنگی_ ئەدەبیی ڕۆجیار ٣- ئەنجومەنی سەوزی چیا ٤- ناوەندی فەرهەنگی زانستیی ڕۆنان ٥-ناوەندی فەرهەنگی هونەریی ڤەژین ٦- ژیانەوە ٧- یەمامە ٨- سەندیكای كرێكارانی بیناسازی ٩- ناوەندی سەلامەتی ژین 🍂خەزەڵوەری ٢٧٢٦ی كوردی ١٤۰۵/٠٨/٢٦ ــــــــــــــــــــــــــــــــــ @parantez_net

Открыть в Telegram
Просмотры1 7000%к среднему
Пересылки—
Реакции17
Комментарии—
#1336Текст

🔅 ڕوو بە دواوان ✍#کەیهان_عەزیزی بەیدێوە گردەڕارە بەیدێوە بڵێسە کەردێ شانە هەڵمەتە کەردێ پا لادەیدێ "کرۆمیانە" درەختێو هەن وچانگاو شەهیدان لاپەل لاپەلش ماچندێ چڵ بە چڵش لاوندێ بدیەیدێنە گۆرانیێوێ مەراق هۆرگۆزدێ دوودڵی تل کەردێوە دڵنیایی کەردێ جامانە با ئامانج کەرۆش مل پێوەبیەی کەردێ شەراب پەیک پەیک کەردێشەرە ‌ بەیدێوە گردەڕارە بەیدێوە واران گێردێ دەستاوە کیسێتا پەڕ کەردێ شەونم دڵتا بەخشدێ متمانەی وێرەگاو غەریبی ویر باردێوە وەیلانی کیاندێ بلۆوە بیابان سەبووری تاوندێوە و کەردێش تاڤگە لۆدێنە ئاوات لوولیەیدێ‌‌و هەنگامەرە هۆروەزدێ ڕزگاری ورازدێ هەناسەیتارەو هامپەیمانی خاکی بنویسدێوە شار بە شار شادی هۆردەیدێ کۆڵان بە کۆڵان ئاشتی گیسێندێنە زەردەخوەی کەردێ فەلسەفە یانە بە یانە   ورە   کۆدێرە بدیەیدێنە گۆرانیێوێ دڵەلەرزێنە وەزدێرە ماچە کەردێ خەشابەو پەڕەش کەردێ سەخاوەت‌و گردەڕارە بەیدێوە خەرمانانی 2725 🆔 @parantez_net 🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

Открыть в Telegram
Просмотры1 990+17%к среднему
Пересылки—
Реакции22
Комментарии—
#1334Текст

🔻داواکارییەک لە هاوڕێیان: چەند ساڵێکە بابەت، وتار و یادداشت و هەڵویستەکانم لە کاناڵی  #پەرانتێز  بڵاو دەکرێنەوە. بەداخەوە ئاگادار بوومەتەوە هەندێک کەس بەبێ ئاماژەدان بە سەرچاوە، لە ئەندێشە و ئایدیا و تەوەرە فکرییەکانی ئەو وتار و یادداشتانە سوود وەردەگرن و هەندێک جار وەک فکر و بۆچوونی خۆیان بڵاوی دەکەنەوە. جەخت دەکەمەوە کە وەرگرتنی بیرۆکە و تەوەرە فکرییەکانی نووسەرێک بەبێ ئاماژەدان بە سەرچاوە، پێشێلکردنی بنەما سەرەکییەکانی ئەخلاقی نووسین و مافی فکریی نووسەرە. جیاوازییەکی بنەڕەتی هەیە لەنێوان فێربوون و پەرەپێدانی بیرۆکە لە ڕێگەی خوێندنەوە و وتووێژەوە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی بیرۆکەی کەسانی تر و پێشکەشکردنی وەک بەرهەمی خۆت. بۆیە داوا لە هاوڕێیان دەکەم پابەندی بنەما و ڕێساکانی نووسین و بڵاوکردنەوە بن؛ بە تایبەتی لە وەرگرتنی بیرۆکە و ئەندێشەی نووسەرانی تر، بە ڕوونی ئاماژە بە سەرچاوە و خاوەنی بەرهەمە فکرییەکان بدەن. لە کۆتاییدا، دەرگای وتووێژ لەم بارەوە کراوەیە. ئامانج تۆمەتبارکردنی کەس نییە؛ بەڵکوو ڕێزگرتنە لە مافی فکریی یەکتر. بیرۆکە دەکرێت هاوبەش بێت، بەڵام ئاماژەدان بە سەرچاوە بنەمایەکی سەرەکیی ئەخلاقی نووسینە. ✍ کەیهان عەزیزی 🤝لێرەین ↙️ 🆔 @parantez_net 🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

Открыть в Telegram
Просмотры1 050−38%к среднему
Пересылки—
Реакции44
Комментарии—
#1332Текст

🔳 کوردستان، لە سەرووی کورسییەکانەوە ✍ #کەیهان_عەزیزی خاکی کوردستان، بەبێ جیاوازی، هی هیچ حێزب و بنەماڵە و ئایدیۆلۆژیا و هیچ مافیایەکی هار نییە هەتا وەک موڵکی خۆی دایبنێت و بە مێژووەکەی سەودا و بە خەڵکەکەی گاڵتە بکات. نیشتمان موڵکی تایبەتی کەس نییە تا بە ئارەزووی خۆی دابەشی بکات، نیشتمان میراتی هاوبەشی نەتەوەیە. خاکی کوردستان شوێنی پێشبڕکێی خزمەت و خۆشەویستییە، نەک گۆڕەپانی خاوەندارێتی و ململانێ و تاڵانکردن. هیچ عەشیرە و بنەماڵەیەک، هیچ دەسەڵاتێکی تەرەس ئەو مافەی نییە سنووری خۆی بە سنووری نیشتمان تێکەڵ بکات و بەرژەوەندیی حێزبیی خۆی وەک چارەنووسی نەتەوە بە خەڵک بفرۆشێتەوە. کوردستان ئاوە، ئەوەی بیەوێت لە مستیدا بیگوشێت لەدەستی دەدات. کوردبوون، دنیابینی و ئایدیایەکی هاوبەشە بۆ بوونابوون، چوارچێوەیەکە بۆ کۆکردنەوەی جیاوازییەکان، نەک ئامرازێک بۆ بەرتەسککردنەوەی بەرژەوەندییه کاتییەکان. دەسەڵاتدار لەم وڵاتە میوانێکی کاتییە و کوردستان میراتی هیچ دەسەڵاتدارێک نییە. دەسەڵاتەکان دێن و دەڕۆن، بەڵام نیشتمان دەمێنێتەوە. کورسی دەگۆڕێت، بەڵام ڕاستی ناگۆڕێت. حێزبەکان هەڵدەکشێن و دادەکشێن، بەڵام کوردستان لە سنووری بەرژەوەندیی هیچ لایەک کورت نابێتەوە. ئەوانەی بە دڵ و گیانیان خزمەت بە نیشتمان دەکەن، ناویان لە مێژووی ئەم گەلەدا تۆمار دەکرێت و دەبنە تاجەگوڵینە و دەچنە گەردنی کوردستانەوە؛ ئەوەش بە بستێک لە خاکی ئەم نیشتمانە خەیانەت بکات و کاڵفامانە مێژووەکەی بکاتە کاڵای سەوداگەری، تفێکی خەستوخۆڵ لە ناوچاوانی دەکرێت و دەخرێتە زبڵدانی مێژووی نیشتمانەوە. دەسەڵاتەکان کاتێک سنووری خۆیان ون دەکەن، هاوبەشییەکانی نەتەوەیەک وەک موڵکی خۆیان داگیر دەکەن. کەچی دەسەڵات بۆ ئەوەی ڕەوایی وەربگرێت، پێویستە لە خزمەتی هاوبەشییەکاندا بێت نەک پێچەوانەکەی. کەچی لەم کوردستانە وا دیارە حێزبەکان خەریکن منەت لەسەر ئەم گەلە دەنێن و چاوەڕوانن کوردبوون و کوردستان، لە قسە بەتاڵ و قڵۆرەکانی ئەواندا مانای خۆی بدۆزێتەوە! خاک و ئەوەی لەم خاکە پیرۆزەدا خەوتووە، هی نەتەوەیە و نەتەوەش کۆیلەی هیچ دەسەڵات و دەسەڵاتوانێک نابێت. ئەوەی نەکەوێتە خزمەتی کوردبوونەوە وەک ئایدیایەکی مانابەخشی کۆکەرەوە، بەبێ تەعاروف لە خزمەتی دوژمنە. "ئەز چیتان بۆ باس کەم؟ کام خوێنتان بۆ باس کەم؟ کام ئاختان نیشان دەم؟... وا دیسان خەنجەرە و بە "با"وە ئەبارێ..." خەزەڵوەری 2726 🤝 پەرانتێز 👇 🆔 @parantez_net ➖➖➖➖➖➖➖

Открыть в Telegram
Просмотры2 840+66%к среднему
Пересылки—
Реакции29
Комментарии—
#1331Файл
Просмотры1 400−18%к среднему
Пересылки—
Реакции7
Комментарии—
#1328Текст

🔳 کوردبوون ئایدیایەکی بەسەرچوو یان فەلسەفەی ڕزگاری؟ لەپێناوی یادداشتەکەی دوکتۆر جەبار میرانی ✍ #کەیهان_عەزیزی [4-4] پرسیاری من ئەوەیە: ئەگەر ئێمە پێویستمان بە ئایدیا و فەلسەفەیەکە بۆ کۆبوونەوە و بۆ داهێنان و بۆ پێناسەکردنی خۆمان، بۆچی ئەو ئایدیایە لە کوردبوونەوە دەست پێ نەکات؟ بۆچی پێمان وایە ئەگەر شتێک لە دەرەوە هاتبێت پیرۆزە، بەڵام ئەگەر هەڵقوڵاوی مێژوو و فەرهەنگ و دنیابینیی خۆمان بێت، سووک و لاوازە؟ بۆچی هەمیشە پێمان وابووە تەنانەت ئەگەر بەپێی ویست و ئاواتەکانی خۆمانیش بیر بکەینەوە، حەتمەن پێویستە ڕەزامەندی ئەویتری لێ بکەوێتەوە؟! ئایا تاقە ڕێگە بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ دنیای سەردەم، سڕینەوە و کوژاندنەوەی چرای کوردبوونە؟! نەتەوەیەک کە ساڵگارانێکی دوور و درێژە لە ئایدیایەکی مانابەخش بێبەشە؛ ئایدیایەک کە بتوانێت هەموو ڕەنگاوڕەنگییەکان بە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە، نەتەوەیەک کە جەستە و جوغرافیای پارچەپارچە بووە و بەم هۆیەشەوە، بەرژەوەندی و سیاسەتەکانی دابەش کراون و خەریکە شوناس و فەرهەنگیشی لەتوکوت دەکرێت، نەتەوەیەک کە لەبەر نەبوونی دەسەڵاتێکی یەکگرتوو و بە بۆنەی جوغرافیا و دابەشبوونی چەندین جۆرەی نیشتمانەکەی، هەڵگری چەندین زاری ڕەنگین و زەنگینە کە هەتا ئاستی زمان و "شێوەزمان" گەشەیان کردووە، نەتەوەیەک کە خاوەنی چەندین ئایین و ئایینزای ڕەنگاوڕەنگە، نەتەوەیەک کە لە هەمان کاتدا کەوتووەتە گێژاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە چەندین ئەویتری بەهێز و خاوەن سیستم و دەزگای سەقامگیر گەمارۆ دراوە، نەتەوەیەک لەبەر بێدەسەڵاتی و نەبوونی کیانی خۆی، بەردەوام ئەویترەکان لە کەلێنەکانی سوودوەردەگرن و ناکۆکییەکانی قووڵتر دەکەنەوە و لە ڕێی ئاژاوەی ناو ماڵی کوردەوە بەرژەوەندییەکانی خۆیان مسۆگەر دەکەن. بەڕاستی، کام ئایدیا و کام ڕێباز هەیە بتوانێت لە سەرووی ئەو هەموو گێرە و کێشانەوە ئەم نەتەوەیە بە دەوری خۆیدا کۆ بکاتەوە؟ لەم سەد ساڵەدا، بە ڕاشکاوی، دیمان نە ئیسلام و دروشمی برایەتیی موسڵمانان، نە کۆمۆنیزم و دروشمی زەحمەتکێشان، نە برایەتیی گەلان و ژاری ئەنتیگراسیۆن، نەک هەر نەیانتوانی ئێمە کۆ بکەنەوە، بەڵکوو نەشیان توانی کوردبوون بکەنە بنەمایەکی هاوبەش. کەچی زۆرجار وزە و ئاواتەکانی ئەم گەلەیان بۆ ئامانج و بەرژەوەندی خۆیان بەکار هێنا و کێشە و داخوازییەکانی ئەم گەلەیان بە دروشمی ئایدیۆلۆژی، کردە ژێر تەپوتۆزی خەیاڵاتەوە. هەڵبەت ئەمە بەو مانایە نییە کە هەر ئایدیا و ڕێبازێک ئەگەر لە دەرەوەی کوردبوونەوە بێت، حەتم دژی کوردبوونە؛ بەڵکوو پرسەکە ئەمەیە: ئایا ئەو ئایدیا و ڕێبازە، ئیرادە و توانای خۆپێناسەکردن بە کورد دەبەخشن، یان کوردبوون دەخەنە خزمەتی ئامانجێکی ترەوە؟ پێویستی بە وتن نییە کە لە سەدەی ڕابردوودا، سەرەڕای ئەو هەموو شکست و پەرتەوازییە، لەو ساوەوە چەمکی کوردبوون هاتووەتە ناو ژیان و سیاسەتی کوردییەوە، گەلی کوردیش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر خۆی وەک نەتەوەیەک ناسیوەتەوە و بەرەو نەتەوەبوون هەنگاوی ناوە. ئەم پرۆسەیە هێشتا تەواو نەبووە، بۆیە پێویستە ئەم گەلە لەم سەدەیە زیاتر لە جاران ئایدیای کوردبوون بکاتە دنیابینی خۆی؛ بۆ ئەوەی هەم خۆی پێ بخوێنێتەوە، هەمیش ئەویتر. پاش ناسینەوەی خۆی و ئەویتر، قۆناغی دامەزراندن و بەرهەمهێنان و پێکهێنان دەست پێ دەکات. ئەوەی پێویستە بسڕدرێتەوە، ئەو کوردبوونەیە کە ئەویتر دایڕشتووە و هێشتاش بەتەمایە بە ناوی جۆراوجۆر بیفرۆشێتەوە. چونکە ئەوان نایانەوێت کوردبوون وەک ئایدیایەکی کۆکەرەوە، مەجالی پێکەوەبوون بکاتەوە. لەبەر ئەوەی کوردبوون پرۆژەیەکی کراوەیە بۆ تێپەڕکردنی سنوورەکان، نەک دیوارێک کە لە پشتیدا خۆمان بشارینەوە. هەر بەم بۆنەوە پێویستمان بە چەمکێک نییە لە دەرەوەوە بێت هەتا بۆ ڕەزامەندیی ئەویتر، کوردبوونمان لەناو ببات. پێویستمان بە کوردبوونێکە بتوانێت پرسیار بکات و سنوورەکان بڕووخێنێت. ئەوەی تەوانای پرسیارکردن و ڕەخنەگرتن لە خۆی هەبێت، دەتوانێت دەستپێکی سەرەتایەکی نوێ بێت. کەواتە، پرسیارەکە ئەوە نییە کوردبوون ماوەی بەسەرچووە و دەبێت لێی دەربچین؛ بەڵکوو، پرسەکە ئەوەیە چۆن ئەو پێناسە قەتیس و دەستکردە تێپەڕێنین کە "ڕابردوو"، "ئەویتر"، "ناوچەخوازی" و "نەریتخوازی" بەسەرماندا سەپاندوویانە. بۆیە کوردبوون کۆتایی ڕێگا نییە، بەڵکوو سەرەتای ڕێگایەکی پڕ لە هەورازە؛ ڕێگایەک لە ناسینی خۆمانەوە دەست پێ دەکات، بە پرسیار و ڕەخنە و داهێنانی بەردەوام، بەرەو داهاتوویەکی هێشتا دروست‌ نەکراو هەڵدەکشێت. کوردبوون تەنیا بۆ پاراستنی ئەوە نییە کە بووین؛ بۆ ئەوەشە بتوانین شتێک بین کە پێشتر نەبووە. کوردبوون نە وەڵامی کۆتاییی پرسیارەکانە، نە سنووری داهاتوو؛ بەڵکوو مەرجێکە بۆ بەردەوامیی پرسیارکردن و داهێنان و بووناوبوون. لینکی بەشی یەکەم لینکی بەشی دووەم لینکی بەشی سێیەم لینکی بەشی چوارەم 🤝لێرەین ↙️ 🆔 @parantez_net 🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

Открыть в Telegram
Просмотры1 320−23%к среднему
Пересылки—
Реакции19
Комментарии—
#1327Текст

🔳 کوردبوون ئایدیایەکی بەسەرچوو یان فەلسەفەی ڕزگاری؟ لەپێناوی یادداشتەکەی دوکتۆر جەبار میرانی ✍ #کەیهان_عەزیزی [3-4] گواستنەوە بۆ قۆناغی کوردبوون، کۆتایی هێنان بە بەرگری نییە، بەڵکوو گۆڕینی شوێنی بەرگرییە. نەتەوە تەنیا بە خۆپاراستن نامێنێتەوە؛ بە بەرهەمهێنانی زمان و زانین و دامەزراوە و شێوازی بیرکردنەوەش هەبوونی ڕەنگڕێژ دەکاتەوە. کوردبوون لە ناسنامەی بەرگرییەوە دەگوازرێتەوە بۆ پرۆژەی داهێنان، لە بەرەنگارییەوە بۆ بنیاتنانی خۆ، لە پاراستنی جیاوازییەکانەوە بۆ ڕێکخستن و بەرهەمهێنان. بۆیە، ئەوەی پێویستە لێی دەرباز ببین، شێوازی کوردایەتیی سەدەی ڕابردووە، نەک کوردبوون. ئەمەش بەو مانایە نییە پێویستمان بە کوردایەتی نەماوە، یان کێشە و داخوازییە سیاسییەکانی کورد چارەسەر بوون؛ بەڵکوو، مەبەست ئەوەیە کوردایەتی بە شێوەی کلاسیک ناتوانێت بە تەنیا وەڵامی پرسیارەکانی سەدەی بیست و یەک بداتەوە. کوردایەتی، لە بەرگری و بەرەنگاریدا خۆی دەرخستووە؛ کەچی، کوردبوون لە تێگەیشتن و بنیاتنان و داهێنان و ڕێکخستنی جیهانی کوردیدا خۆی دەنوێنێت. کەوابوو، مەبەست لە تێپەڕکردنی کوردایەتی، پشتگوێخستنی مێژووی بەرگری و خەبات و فیداکاری نییە؛ بەڵکوو دەربازبوونە لەوەی تەنیا لە بەرگریدا خۆمان مانا بکەینەوە. کوردایەتی پرسیاری "چۆن بمێنینەوە؟"ی خستە پێشەوە. کوردبوون دەبێت ئەم پرسیارە فراوانتر بکات و بپرسێت: بۆچی و چۆن بژین؟ چی بەرهەم بهێنین؟ چ جیهانێک دروست بکەین؟ لێرەوە کوردبوون تەنیا پرۆژەی مانەوە نییە، بەڵکوو پرۆژەی ژیان و داهێنانیشە؛ پرۆژەیەک کە کوردبوون دەکاتە سەرچاوە بۆ بیرکردنەوە و بنیاتنانی داهاتوو. بۆیە پێم وایە کوردبوون پێویستە پێناسە بکرێتەوە. هەڵبەت خاڵێکی زۆر گرنگ ئەوەیە من نامەوێت دابڕانێکی مێژوویی دروست بکەم؛ واتە دەمەوێت لە مێژووەوە دەست پێ بکەم و لە هەمان کاتدا سنوورەکانی تێپەڕێنم. ئەمە بە مانای لەتکردنی مێژوو نییە. تێپەڕاندن، بە مانای ڕەدکردنەوەی ڕابردوو نییە؛ بەڵکوو، بە مانای ئەوەیە ڕابردوو لە سنووری خۆی دەربهێنین و بیکەینە مادەی خاوی داهێنان. مێژوو دەبێت بنەمایەک بێت بۆ داهاتوو، نەک سنوورێک داهاتوو لە ناویدا بەند بکرێت. کوردبوون ئەگەر تەنیا کۆی بیرەوەرییەکانی ڕابردوو بێت، ناتوانێت ئیرادەیەکی نوێ بەرهەم بهێنێت؛ بەڵام، ئەگەر ڕابردوو بکاتە مادەی خاو، لەوەی زیاترە کە هەیە. دەگەڕێمەوە بۆ خاڵی سێیەم، کە لەوێدا نووسەر داوای فەلسەفە، ڕامان، ئایدیۆلۆژیا، زانست و ڕێبازێک دەکات کە سەرتر لە کوردبوون بێت و مرۆڤ و کۆمەڵگای کوردی لە بەربەست ڕزگار بکات. لەمەدا هاوڕام کە کورد پێویستی بە داهێنان، ڕامان و فەلسەفەیەکی نوێ هەیە؛ بەڵام، لەوەدا جیاوازم کە ئایا ئەو داهێنانە دەبێت لە دەرەوەی کوردبوونەوە دەست پێ بکات، یان لە پێناسەکردنەوەی خودی کوردبوونەوە بێت. پرسیار ئەوەیە کە ئایا "سەرتر لە کوردبوون" بە مانای تێپەڕکردن لە سنوورە داخراوەکانی کوردبوونە، یان بە مانای پێویستیی بە ئایدیایەکی دەرەکییە کە کوردبوون لە ژێر چوارچێوەی خۆیدا جێگیر بکات؟ ئایا ئێمە لە کوردبوون وەک پرۆژەیەکی قەتیس و تەواوبوو تێ دەگەین، یان وەک ئایدیا و ڕێبازێکی کراوە؟ کوردبوون ئەگەر بکرێتە کۆمەڵێک فۆرم و ڕەمزی پیرۆزکراو، دەبێتە بەربەست؛ بەڵام ئەگەر وەک پرۆژەیەکی هەمیشەیی بۆ ناسینەوەی خۆمان و داهێنانی شێوازە نوێکانی بوون لێی تێ بگەین، دەتوانێت بەردەوام خۆی نوێ بکاتەوە و بچێتە ئەو دیوی سنوورەکانەوە. بە واتایەکی تر، کێشەکە لە کوردبووندا نییە، لەو شێوە کوردبوونەدایە کە خۆی بە تەواوبوو بزانێت. ئەوەش کە خۆی بە تەواو بوو بزانێت لە دووبارەکردنەوەی خۆیدا دەژی و هەموو خەمی دەبێتە پاراستن. بەڵام ئەگەر خۆی بە پرۆژەیەکی کراوە بزانێت، بەردەوام خەریکی داهێنان و تێپەڕاندنی سنوورەکانی خۆیە. لەم بۆچوونەدا کوردبوون نابێت ببێتە وەڵامێک بۆ ئەوەی پرسیارەکان کۆتایی پێ بهێنێت؛ بەڵکوو دەبێت ببێتە پرۆژەیەک کە پرسیاری نوێ و ئاواتی نوێ و داخوازیی نوێ بەرهەم بهێنێت. وابزانم لێرە هەم ناڕوونی و هەمیش دژوازییەک لە نووسینەکەی کاک دوکتۆر جەبار دەردەکەوێت. لە لایەکەوە داوای فەلسەفە و ڕامان و ئایدیۆلۆژیا و ڕێباز و چوارچێوەیەک دەکات کە بتوانێت کورد کۆ بکاتەوە و دەرفەتیشی پێ ببەخشێت بۆ ئەوەی گەلانی تر بەشداریی تێدا بکەن. لە لایەکی ترەوە کوردبوون وەک لوتکەی گەوجاندنی خەڵک بە چوارچێوەیەکی بەرتەسک دەزانێت و بە دوای ئایدیایەکی سەرتر لە کوردبوون دەگەڕێت. بەڵام ئایا کوردبوون ناتوانێت ئەو چوارچێوە کراوەیە بێت؟ یان کێشەکە لەوەدایە کە ئێمە کوردبوون تەنیا وەک چوارچێوەیەکی داخراو و تەواوبوو لێک دەدەینەوە؟ لینکی بەشی یەکەم لینکی بەشی دووەم لینکی بەشی سێیەم لینکی بەشی چوارەم 🤝 لێرەین ↙️ 🆔 @parantez_net 🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

Открыть в Telegram
Просмотры1 120−34%к среднему
Пересылки—
Реакции12
Комментарии—
#1326Текст

🔳 کوردبوون ئایدیایەکی بەسەرچوو یان فەلسەفەی ڕزگاری؟ لەپێناوی یادداشتەکەی دوکتۆر جەبار میرانی ✍ #کەیهان_عەزیزی [2-4] لە هەناوی کوردبووندا دەتوانین ئەو ڕوانگە ماریفەتناسانە دێکارتییە، واتە "بیر دەکەمەوە، کەواتە هەم"، بگۆڕین بە ڕوانگەی ئۆنتۆلۆژی، واتە "هەم، کەواتە بیر دەکەمەوە". ئەم ڕوانگە بوونناسییە مەجالمان بۆ دەکاتەوە هەتا ئەندێشەی ڕۆژهەڵاتناسانە ڕەد بکەینەوە و بڵێین ئێمە بۆ ئەوە خاوەنی مێژوو و فەرهەنگ و داب و نەریت نین، کە ئەوان بمانناسێنن و لە موزەخانە بۆ تەماشا دامان بنێن. بە پێچەوانەوە، ئێمە لە دەرەوەی پێناسەی ئێوەوە هەین؛ لەسەر زمان و مێژوو و سیاسەت و نیشتمانمان بیر دەکەینەوە و سەرلەنوێ چییەتیی خۆمان دادەڕێژینەوە. جیاوازی نێوان ئەم دوو ڕوانگە لەوەدایە کە لە یەکەمیان ئەویترە پێناسەمان دەکات، بەڵام لە دووەمیان ئێمە خاوەنی ئیرادەی پێناسەکردنی خۆمانین. لەم ڕوانگەیە، بوون پێش ئەوەی بابەتی ناسینەوەی ئەویتر بێت، بنەمای بیرکردنەوە و پێناسەکردنی خۆمانە. کەوابوو، کوردبوون تەنیا داوای ناسینەوە نییە؛ هەوڵێکە بۆ ئەوەی لە بوونی خۆمان بیر بکەینەوە، جیهانی خۆمان بناسین و لە بنیاتنانی داهاتووی خۆمان بەشدار بین. خاڵی دووەم، کە دەڵێت گوایە کوردبوون سەردەمی تێپەڕیوە و باڵی فڕین بە ئێمە نابەخشێت، دەکرێت بپرسین ئایا کوردبوون لە ئاستی ئەویترەوە هێزی نییە، یان لە ئاستی ناوخۆشەوە گیرایی و هێزی کۆکەرەوەی نەماوە؟ هەرچەند ئەم دوو پرسە جیاوازن، بەڵام لێرە قورسایی وتەکانم زیاتر دەخەمە سەر دۆخی ناوخۆ، لەبەر ئەوەی جەختی باسەکانی من زۆرجار لێرە و لە وتارەکانی تریشدا لەسەر وشیاری تاک و کۆمەڵگای کوردستانە. ئەم جیاکارییە بۆ من گەلێ گرنگە، چونکە لاوازیی کوردبوون لە بەرامبەر دەسەڵات و هێزە دەرەکییەکاندا، لەگەڵ لاوازیی ناوخۆیی، سەرەڕای پەیوەندی، دوو شتی جیاوازن. یەکەمیان پەیوەندی بە هێز و دەسەڵاتەوە هەیە؛ دووەمیان، بە وشیاری و توانای کۆکردنەوەی جیاوازییەکانە. کێشەکە ئەو کاتە دەست پێ دەکات کە نەتوانین جیاوازییەکانمان بکەینە سەرچاوەی هێز و داهێنان. پێشتر وتوومە مێژووی سیاسیی کورد پاش ڕێنسانس دەکرێت بە سێ قۆناغی گشتی دابەش بکرێت، دیارە لە هەر قۆناغێکدا مەجالی دەیان بایەتی مێژوویی و فکری و سیاسیمان بۆ دەکرێتەوە: قۆناغی یەکەم: پێشاکوردایەتی، یان قۆناغی وشیاریی سەرەتایی. ئەم قۆناغە پاش شەڕی چاڵدێران، لای ئەحمەدی خانی و لە "مەم و زین"دا ڕەنگ دەداتەوە؛ بۆ لای خانای قوبادی و بەدرخانییەکان درێژ دەبێتەوە و لە حاجی قادردا دەگاتە کۆتایی. لەم قۆناغەدا هەستی جیاوازی، وشیاریی سەرەتایی و هەوڵی دۆزینەوەی شوێنی خۆ لە جیهاندا دەردەکەون، بەڵام هێشتا ئەو وشیارییە نەبووەتە پرۆژەیەکی سیاسیی نەتەوەیی بە مانای مودێرنی وشەکە. قۆناغی دووەم: قۆناغی کوردایەتی، یان قۆناغی بەرەنگاری و ڕووبەڕووبوونەوە. لە حاجی قادرەوە بە ڕۆخانی عوسمانی و هاتنی مۆدێرنیتە بۆ ناوچەکە و بیچمگرتنی دەوڵەت ـ نەتەوە تازەکان، کورد پێ دەنێتە قۆناغێکی زۆر هەستیار کە بە قۆناغی کوردایەتی دەناسرێت. لەم قۆناغەدا کورد لەگەڵ دەوڵەت و دەسەڵات و نەتەوەسازیی مۆدێرن ڕووبەڕوو دەبێتەوە. لێرە پرسی سەرەکی ئەوەیە چۆن خۆی بپارێزێت، چۆن مافی خۆی بەدەست بهێنێت و چۆن لە بەرامبەر ئەو دەسەڵاتانەدا بوونی خۆی بسەلمێنێت کە نەتەوە و سنوور و ناسنامەی سیاسیی خۆیان پێناسە کردووە. ئەمە قۆناغی بەرگری و داواکاریی سیاسییە؛ قۆناغێک کە بوونی کورد لە بەرامبەر ئەویتردا دەردەکەوێت. قۆناغی سێیەم: کوردبوون، یان قۆناغی بنیاتنانی ئۆنتۆلۆژیی نەتەوەیی و دامەزراندنی دەسگای ئێپستمۆلۆژیکیی کوردی. ئەم قۆناغە پاش ڕاپەڕین، بە دامەزراندنی هەرێم و هاتنی شەپۆلەکانی جیهانیبوون دەست پێ دەکات. کورد پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێ؛ قۆناغێک کە تەنیا پرسیاری مانەوە و بەرگری بەس نییە، بەڵکوو پێویستە بگەڕێتەوە بۆ بوونی خۆی کە فەرامۆشی کردووە. لەم قۆناغەدا پرسیارەکە تەنیا ئەوە نییە چۆن خۆمان لە بەرامبەر ئەویتر بپارێزین، بەڵکوو ئەوەشە چۆن جیهانی خۆمان بخوێنینەوە، چۆن خۆمان پێناسە بکەین، چۆن جیاوازییەکانمان ڕێ بخەینەوە، چۆن زانین و ڕامان و بیرکردنەوەی خۆمان بەرهەم بهێنین و چۆن کوردبوون بکەینە بنەمایەک بۆ داهێنان لەپێناوی مانەوەدا. لە یەک ڕستەدا پێویستە کامێراکە بەرەو ڕووی خۆیشمان بگەڕێتەوە. لینکی بەشی یەکەم لینکی بەشی دووەم لینکی بەشی سێیەم لینکی بەشی چوارەم 🤝 لێرەین ↙️ 🆔 @parantez_net 🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

Открыть в Telegram
Просмотры1 980+16%к среднему
Пересылки—
Реакции11
Комментарии—

Все посты

Связи