مۆزەخانەی ئایینی و ئەنترۆپۆلۆژی نگڵ: مۆزەخانەی نگڵ، لە مۆزەخانە گرنگ و هاوچەرخەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە لە دوو بەشی قورئان و ئەنترۆپۆلۆژی پێکدێت، واتا لەم مۆزەخانەیە بەشێک تایبەت کراوە بە دانان و پیشاندانی چەندین دەستنووسی قورئانی پیرۆز، کە گرنگیی تایبەتیان هەیە، بەشێکی دیکەی مۆزەخانەکە تایبەت کراوە بۆ نمایشکردنی کەلوپەلی کۆن و ڕەسەنی کوردەواری. سەرجەم کەلوپەلەکانی ئەو مۆزەخانەیە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە، وەک دیاری بەخشراون بە مۆزەخانەکە، کە سەرجەم کەرەستەی بژێوی و کولتووریی ناوچەکە لە 50 بۆ 200 ساڵ بەر لە ئێستا لەخۆ دەگرێت. مۆزەخانەی نگڵ دەکەوێتە ناو حەوشەی سەرەکیی مزگەوتی نگڵ. گوندی نگڵ بەدووریی 65کم لە شاری سنە، لەسەر ڕێگای سنە-مەریوان هەڵکەوتووە. ئامادەکردنی بابەت: سەوسەن سنەیی. https://www.kurdipedia.org/?q=20240215103333552544 -کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
Открыть в TelegramДинамика просмотровСкрыть динамику
Рост просмотров
Часов после публикации
Показать таблицей
| Часов после публикации | Просмотры |
|---|---|
| 0 ч | 0 |
| 4 ч | 135 |
| 11 ч | 175 |
- Всего сейчас175








