➣ @AxaKurd بۆچی تەنها ئەو شتانە دەبینین کە باوەڕمان پێیانە؟! #بیرکردنەوەی_رەخنەیی #مێشک #بیرۆکە #باوەڕ 🎙 رۆیا کویک 🎙 ➣ @AxaKurd
Открыть в Telegram
﴿ ئاخا کوردستان ﴾
#ڕۆمان #دەروونناسی #ڕووناکبیری #کورتە_ڤیدو #چیرۆکی_کورت #ژیاننامە ➠ تکایە پۆستەکان بگوازنەوە [ فوروارد ] ➠ @Kavan_Baneh
Средние просмотры поста по дням
По дню публикации
Показать таблицей
| Дата | Просмотров на пост |
|---|---|
| 4 нояб. 2026 г. | 902 |
| 14 нояб. 2026 г. | 1 020 |
Новые посты
➣ @AxaKurd نالی و ئەو دڵدارە نەناسراوەی کێ بوو ئەو «حەبیبە»یەی شیعرەکانی پێ دەژیا؟ ئایا دەزانن گەورە شاعیری کورد، نالی، لە شیعرەکانیدا باسی کی کردووە کاتێک دەڵێت «حەبیبە» یان «مەحبوبە»؟ بەپێی دەقی دیوانی نالی و لێکۆڵینەوەکانی مامۆستا عەلائەددین سەجادی، نالی تەنها یەک خۆشەویستی هەبووە. نالی لە تەکیەی قەرەداغ عاشقی کچێک بووە و دواتر لەگەڵی هاوسەرگیری کردووە، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەکان، حەبیبە پێش سەفەری نالی کۆچی دوایی کردووە. نالی تا کۆتایی ژیانی بۆی ماتەمینی گرتووە و هاوسەرێکی تری نەهێناوە. بۆچی ناوی حەبیبە و مەحبوبە؟ کتێبەکە ڕوونی دەکاتەوە کە ناوی ڕاستەقینەی دڵدارەکەی نالی نە «حەبیبە» بووە و نە «مەحبوبە»، بەڵکو ئەمە تەنها ناوێکی شیعرییە. هۆکارەکەش ئەوەیە کە لەو سەردەمەدا بۆ مەلایەک ئاسان نەبووە ناوی ئافرەتێک بە ئاشکرا لە شیعردا بهێنێت. هەروەها وشەی «حەبیب» بۆ نێر و مێ بەکاردێت، بەڵام «حەبیبە» تەنها بۆ ئافرەتە، بۆیە نالی هەندێ جار «حەبیبە» و هەندێ جاریش «مەحبوبە»ی نووسیوە. بەڵام دواترین سات... بەپێی لێکۆڵینەوەکانی مامۆستا سەجادی، وا دەردەکەوێت کە نالی زۆر سەخت بەدوای ئەم خۆشەویستییەدا چووبێت و شەیدای بووبێت، بەڵام چارەنووس ڕێگەی پێ نەداوە. لە شیعرەکانیدا بە ڕەنگی جیاواز باسی دووری و مردن دەکات، وەک لەم بەیتەدا: «هەتا تۆم ئاشنا بویت ئاشنا بووم... ئەمێستا مو بە مو ئەغیارە بێ تۆ» ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە حەبیبەکەی نالی پێش خۆی کۆچی دوایی کردووە یان لێک جیابوونەتەوە و نالی بەم دورکەوتنەدا زۆر ڕەنجی بینیوە. سەرچاوە: #دیوانی_نالی ئامادە کردن: #رۆیا_کویک ➣ @AxaKurd
Открыть в Telegram➣ @AxaKurd > #ھەڵبژێردراو > #پیانۆ پیانۆ ئامێرێکی بیستۆکی ژێدارە کە لە ١٧٠٠کاندا لە ئیتالیا لە لایەن بارتۆلۆمیۆ کریستۆفۆری داھێنراوە. ئەم ئامێرە چەند چەکوشێکی تایبەتی ھەیە کە دەکێشرێت بە تەلەکاندا بۆ دەرکردنی دەنگ؛ چەکوشەکانیش لە ڕێگەی فشار خستنە سەر کلیلەکانی سەر پیانۆکەوە دەخرێنە جووڵە. ئەم کلیلانە لە چەند دەنگێکی سەرەکی پێکھاتوون بە پەردەی جیاواز (بەرز و نزم)؛ لەکاتی ژەنینی پیانۆدا، پیانۆژەن پەنجەکانی دەنێت بە کلیلە دیاریکراوەکاندا بۆ دەرکردنی دەنگ و مۆسیقا. دروستبوونی پەردە و دەنگی گڕ و بەرز بە ھۆی توندکردن و شلکردنەوەی تەلەکانەوە دروست دەبێت، لەگەڵ ھێزی پیاکێشان بە کلیلەکاندا. وشەی پیانۆ کورتکراوە فۆرتپیانۆیە، کە ناوی ڕەسەنی ئامێرەکە بوو بۆ یەکەمین وەشانەکانی لە ١٧٠٠کاندا، کە فۆرتپیانۆیشی لێوە دروست بووە. لە زمانی ئیتالیدا، فۆرت و پیانۆ بە واتای «نەرم» و «بەرز» دێن، کە ئاماژەیەکە بۆ ڤۆلیومی ئامێرەکە. ژمارەیەکی زۆر لە مۆسیقییەکان بۆ فێربوونی ئەم ئامێرە مەشقیان کردووە و یەکێکە لە ناسراوترین ئامێرەکان لە ڕۆژاوا. یەکەمین فۆرتپیانۆکانی ١٧٠٠کان دەنگێکی کزتریان ھەبووە بەراورد بە پیانۆکان لەمڕۆدا. پیانۆکان بە گشتی زۆرجار بەرگێکی دارییان بەسەرەوەیە کە دەوری تەختەی دەنگ و تەلەکانی داوە بۆ پارستنیان. تەلەکانی پیانۆکە بە بەھێزی پەستانیان دەخرێتە سەر لەسەر چوارچێوەیەکی ئاسنینی قورس. کاتێک پەنجە دەنرێت بە کلیلێک یان زیاتردا لەسەر تەختەکلیلی پیانۆکە، بەو ھێزەی پەنجە نراوە بە کلیلەکاندا، وا لە چەکوشە ناوەکییەکانی پیانۆکە دەکات کە بجوڵێنەوە و لە تەلەکانی ناوی بدەن. کاتێک چەکوشەکان لە تەلەکان جیا دەبنەوە، تەلەکان ھێشتا لە لەرەلەر بەردەوام دەبن بۆ ماوەیەکی دیاری کراو. دواتر، ئەم لەرینەوانە لە ڕێی پردێکەوە دەگوازرێنەوە بۆ تەختەی دەنگی ئامێرەکە، کە دەبێتە ھۆی دووھێندەکردنی دەنگەکەی و گواستنەوەی بۆ ناو ھەوا، دواتریش ھەوا دەیگوازێتەوە بۆ گوێکان. دوای ئەوەی پەستان لەسەر کلیلەکان لابرا، خامۆشکەرێک لەرەی تەلەکان دەوەستێنێت، کە دەبێتە ھۆی کۆتایی ھاتنی دەنگەکە. بەھەرحاڵ، ڕێگەیەک ھەیە بۆ ڕاگرتنی خامۆشکەرەکە و ڕێپێدان بە تەلەکان بلەرنەوە، ئەویش بە بەکارھێنانی پەیدانەکان کە لە ژێر پیانۆکەدا دیاری کراون. پەیدانەکانی ڕاگرتن یارمەتی پیانۆژەنان دەدەن کە مۆسیقای وا بنووسنەوە یان بژەنن کە بە بێ ئەو پەیدانانە ژەنینیان ئەستەم بێت. بۆ نموونە: کاتێک پیانۆژەنێک پەیدانی ڕاگرتن بەکاردەبا، دەتوانێت ئەو نۆتانەی کە ژەنیوێتی بە پێی بگرێت و بە خێرایی دەستەکانی بگوازێتەوە بۆ ناوچەیەکی تر بۆ ژەنینی ئاوازی تر بەسەر نۆتە ڕاگیراوەکاندا. بە پێچەوانەی ئۆرگنی بۆری و ھارپسیکۆردەوە، کە دوو ئامێری زۆر بەناوبانگ بوون پێش سەرھەڵدانی پیانۆ، پیانۆکان بەپێی ئەو ھێزەی خراوەتە سەر کلیلەکان ڕێگە بە کزی و بەرزی دەنگ دەدەن. زۆرینەی پیانۆ ھاوچەرخەکان ڕیزێک لە ٨٨ کلیلی ڕەش و سپییان ھەیە، ٥٢ کلیلی سپی سەر بە پێوەری دۆی گەورە (C, D, E, F, G, A و B) و ٣٦ کلیلی کورتی تریش، کە لە سەروو کلیلە سپییەکانەوە دیاری کراون. ئەمە واتای ئەوە دەدات کە پیانۆیەک لە توانایدا ھەیە ٨٨ پەردە یان نۆتەی جیاواز بژەنێت، کە درێژدەبێتەوە لە قووڵترین مەوداوە کە بەیسە، بەرەو بەرزترین کە ترێبلە. کلیلە ڕەشەکان بەکاردەھێنرێن بۆ ژەنینی «ھەڵکەوتییەکان» (F♯/G♭, G♯/A♭, A♯/B♭, C♯/D♭, و D♯/E♭)، کە پێویستن بۆ ئەوەی بتوانرێت لە ھەر دوانزە کلیلەکەدا ئاواز دەربکرێت. لە ھەندێک حاڵەتی دەگمەنیشدا، ھەندێک لە پیانۆکان لەوانەیە کلیلی زیادتریان ھەبێت، کە وا دەکات تەلی زیاتریش دابنرێت. زۆرینەی نۆتەکان ٣ تەلیان ھەیە، جگە لە بەیسەکان کە یەک یان دووانیان ھەیە. ھەرچەندە پیانۆ تەلی ھەیە، زۆرجار بە ئامێرێکی کوتین پۆلێن دەکرێت چونکە تەلەکان لێیان دەدرێت و ڕاناکێشرێن (وەک ھارپسیکۆرد یان سپینێت)؛ لە سیستمی ھۆرنبۆستێل ساخسدا، پیانۆ بە کۆردۆفۆن ژمێردراوە. دوو جۆری سەرەکی پیانۆ ھەن: پیانۆی مەزن و پیانۆی ستوونی. پیانۆی مەزن بە زۆری لە مۆسیقای کلاسیک و چامبەر دا بەکاردێت، زۆرجاریش لە نمایشی جاز و پۆپدا بەکاردێت. پیانۆی ستوونییش، کە بچووکترە، بەناوبانگتر و ھەرزانتریشە. بە ھۆی قەبارەکەیانەوە، خواستی زۆریان لەسەرە لە لایەن ئەو کەسانەی بۆ بەکارھێنانی ماڵەوەی خۆیانیان دەوێت. > #Piano ➣ @AxaKurd
Открыть в Telegram➣ @AxaKurd چێژتم ئەمڕۆ ژەهری مار و ڕۆحی شیرینم نەهات زامی کۆنەم هاتە ژان و مەرهەمی برینم نەهات من خەمم خوارد و خەمیش خوێنی جگەرمی خواردەوە بۆیە گریام چەند بەچەند، فرمێسکی خوێنینم نەهات غەم سەری لێدام و یاریش قەت سەرێکی لێ نەدام سەبر و هۆشم ڕۆییوە، غارەتگەری دینم نەهات دڵ دەسووتێ چین بە چین دەشکێتە سەر یەک وەک فەنەر خاوەنی ڕووی ئاتەشین و زولفی چین چینم نەهات دیدە وەک هەوری بەهاران خوێن دەبارێنێ و سەدای پێکەنینی غونچەیی نەو سەبزە پەرژینم نەهات گۆی سەرم چەوگانی میحنەت دایە بەر خۆی ڕای فڕاند وای عەجەب، بۆ شاسواری خانەیی زینم نەهات؟ کەوتمە وەختی مردن و غەم خستمیە حاڵی غەڕغەڕە کوردی بێ کەس خۆم لە هیچ لایێ سەدای شینم نەهات #کوردی هونەری قەڵەمی ڕەش B8 نیگارکێش: #پەریا_باغدار ➣ @AxaKurd
Открыть в Telegram➣ @AxaKurd #هونەرمەند #مۆسیقا ئەلێکس تێرنێر ناوی تەواو: ئەلێکساندەر دەیڤید تێرنێر (Alexander David Turner) گۆرانیبێژ، گیتارژەن و گۆرانینووسێکی ناوداری بەریتانییە و وەک دەنگدەر و سەرکردەی گروپی Arctic Monkeys بەناوبانگە. لەدایکبوون: ٦ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦، لە شاری شێفیڵد لە ئینگلتەرا. تاکە منداڵی خێزانەکەیە، دایک و باوکی هەردووکیان مامۆستای قوتابخانەی ئامادەیین. باوکی مامۆستای مۆسیقا و فیزیا بووە و دایکیشی مامۆستای زمانی ئەڵمانی بووە. لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا، باوکی گیتارێکی کارەبایی پێدیاری کرد و دەستی پێکرد بە نووسینی گۆرانی. لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا، لەگەڵ چوار هاوڕێکەی گروپی Arctic Monkeys یان پێکهێنا. ئەم گروپە زۆر خێرا ناوبانگی دەرکرد. یەکەم ئەلبومیان بە ناوی Whatever People Say I Am, That's What I'm Not (ساڵی ٢٠٠٦) خێراترین ئەلبومی یەکەم بوو لە مێژووی بەریتانیا. تا ئێستا ٧ ئەلبومی ستودیۆیان بڵاوکردووەتەوە. ئەلێکس تێرنێر بە شێوازی تایبەتی خۆی لە نووسینی گۆرانی ناسراوە، کە تێکەڵەیەکە لە واقیعی ژیانی ڕۆژانە و وشەبازی خەیاڵی. هونەری قەڵەمی ڕەش B2_B8 هونەرمەندی نیگارکێش: #ڕامان_خۆشمەنێش ➣ @AxaKurd
Открыть в Telegram➣ @AxaKurd 📓#ڕۆمانی_سینۆهە 🖊#میکاڤاڵتاری ✍#سەیدا_شێخ_زرار 🎙#زانا_عەبدولرەحمان 🏷 #ئەڵقەی_کۆتایی ➣ @AxaKurd
Открыть в Telegram➣ @AxaKurd 📓#ڕۆمانی_سینۆهە 🖊#میکاڤاڵتاری ✍#سەیدا_شێخ_زرار 🎙#زانا_عەبدولرەحمان 🏷 #ئەڵقەی_شەستویەک ➣ @AxaKurd
Открыть в Telegram➣ @AxaKurd 📓#ڕۆمانی_سینۆهە 🖊#میکاڤاڵتاری ✍#سەیدا_شێخ_زرار 🎙#زانا_عەبدولرەحمان 🏷 #ئەڵقەی_شەست ➣ @AxaKurd
Открыть в Telegram➣ @AxaKurd 📓#ڕۆمانی_سینۆهە 🖊#میکاڤاڵتاری ✍#سەیدا_شێخ_زرار 🎙#زانا_عەبدولرەحمان 🏷 #ئەڵقەی_پەنجاونۆ ➣ @AxaKurd
Открыть в Telegram➣ @AxaKurd 📓#ڕۆمانی_سینۆهە 🖊#میکاڤاڵتاری ✍#سەیدا_شێخ_زرار 🎙#زانا_عەبدولرەحمان 🏷 #ئەڵقەی_پەنجاوهەشت ➣ @AxaKurd
Открыть в TelegramСвязи
Похожие каналы
- Science@science9897Познавательное5,5 тыс.
وێنە مێژووییەکانی کوردستان (کۆنەواری کوردەواری)@konewari_kurdewariПознавательное2,24 тыс.
Cultural simulacrum@culturalsimulacrumПознавательное9,16 тыс.- /r/Mapporn@r_mappornПознавательное9,17 тыс.
История 20 века@moments_20Познавательное9,12 тыс.
Исторические сражения@hist_battleПознавательное9,12 тыс.
Петербург: Фотолента времени@photooldspbПознавательное9,19 тыс.
фетисова@lizafetlizaПознавательное9,19 тыс.