Кабинет

Посты канала ﴿ ئاخا کوردستان ﴾

сначала новые

#10187Превью ссылки

‌➣ @AxaKurd نالی و ئەو دڵدارە نەناسراوەی کێ بوو ئەو «حەبیبە»یەی شیعرەکانی پێ دەژیا؟ ئایا دەزانن گەورە شاعیری کورد، نالی، لە شیعرەکانیدا باسی کی کردووە کاتێک دەڵێت «حەبیبە» یان «مەحبوبە»؟ بەپێی دەقی دیوانی نالی و لێکۆڵینەوەکانی مامۆستا عەلائەددین سەجادی، نالی تەنها یەک خۆشەویستی هەبووە. نالی لە تەکیەی قەرەداغ عاشقی کچێک بووە و دواتر لەگەڵی هاوسەرگیری کردووە، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەکان، حەبیبە پێش سەفەری نالی کۆچی دوایی کردووە. نالی تا کۆتایی ژیانی بۆی ماتەمینی گرتووە و هاوسەرێکی تری نەهێناوە. بۆچی ناوی حەبیبە و مەحبوبە؟ کتێبەکە ڕوونی دەکاتەوە کە ناوی ڕاستەقینەی دڵدارەکەی نالی نە «حەبیبە» بووە و نە «مەحبوبە»، بەڵکو ئەمە تەنها ناوێکی شیعرییە. هۆکارەکەش ئەوەیە کە لەو سەردەمەدا بۆ مەلایەک ئاسان نەبووە ناوی ئافرەتێک بە ئاشکرا لە شیعردا بهێنێت. هەروەها وشەی «حەبیب» بۆ نێر و مێ بەکاردێت، بەڵام «حەبیبە» تەنها بۆ ئافرەتە، بۆیە نالی هەندێ جار «حەبیبە» و هەندێ جاریش «مەحبوبە»ی نووسیوە. بەڵام دواترین سات... بەپێی لێکۆڵینەوەکانی مامۆستا سەجادی، وا دەردەکەوێت کە نالی زۆر سەخت بەدوای ئەم خۆشەویستییەدا چووبێت و شەیدای بووبێت، بەڵام چارەنووس ڕێگەی پێ نەداوە. لە شیعرەکانیدا بە ڕەنگی جیاواز باسی دووری و مردن دەکات، وەک لەم بەیتەدا: «هەتا تۆم ئاشنا بویت ئاشنا بووم... ئەمێستا مو بە مو ئەغیارە بێ تۆ» ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە حەبیبەکەی نالی پێش خۆی کۆچی دوایی کردووە یان لێک جیابوونەتەوە و نالی بەم دورکەوتنەدا زۆر ڕەنجی بینیوە. سەرچاوە: #دیوانی_نالی ئامادە کردن: #رۆیا_کویک ➣ @AxaKurd

Открыть в Telegram
Просмотры902−6%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#10157Текст

➣ @AxaKurd > #ھەڵبژێردراو > #پیانۆ پیانۆ ئامێرێکی بیستۆکی ژێدارە کە لە ١٧٠٠کاندا لە ئیتالیا لە لایەن بارتۆلۆمیۆ کریستۆفۆری داھێنراوە. ئەم ئامێرە چەند چەکوشێکی تایبەتی ھەیە کە دەکێشرێت بە تەلەکاندا بۆ دەرکردنی دەنگ؛ چەکوشەکانیش لە ڕێگەی فشار خستنە سەر کلیلەکانی سەر پیانۆکەوە دەخرێنە جووڵە. ئەم کلیلانە لە چەند دەنگێکی سەرەکی پێکھاتوون بە پەردەی جیاواز (بەرز و نزم)؛ لەکاتی ژەنینی پیانۆدا، پیانۆژەن پەنجەکانی دەنێت بە کلیلە دیاریکراوەکاندا بۆ دەرکردنی دەنگ و مۆسیقا. دروستبوونی پەردە و دەنگی گڕ و بەرز بە ھۆی توندکردن و شلکردنەوەی تەلەکانەوە دروست دەبێت، لەگەڵ ھێزی پیاکێشان بە کلیلەکاندا. وشەی پیانۆ کورتکراوە فۆرتپیانۆیە، کە ناوی ڕەسەنی ئامێرەکە بوو بۆ یەکەمین وەشانەکانی لە ١٧٠٠کاندا، کە فۆرتپیانۆیشی لێوە دروست بووە. لە زمانی ئیتالیدا، فۆرت و پیانۆ بە واتای «نەرم» و «بەرز» دێن، کە ئاماژەیەکە بۆ ڤۆلیومی ئامێرەکە. ژمارەیەکی زۆر لە مۆسیقییەکان بۆ فێربوونی ئەم ئامێرە مەشقیان کردووە و یەکێکە لە ناسراوترین ئامێرەکان لە ڕۆژاوا. یەکەمین فۆرتپیانۆکانی ١٧٠٠کان دەنگێکی کزتریان ھەبووە بەراورد بە پیانۆکان لەمڕۆدا. پیانۆکان بە گشتی زۆرجار بەرگێکی دارییان بەسەرەوەیە کە دەوری تەختەی دەنگ و تەلەکانی داوە بۆ پارستنیان. تەلەکانی پیانۆکە بە بەھێزی پەستانیان دەخرێتە سەر لەسەر چوارچێوەیەکی ئاسنینی قورس. کاتێک پەنجە دەنرێت بە کلیلێک یان زیاتردا لەسەر تەختەکلیلی پیانۆکە، بەو ھێزەی پەنجە نراوە بە کلیلەکاندا، وا لە چەکوشە ناوەکییەکانی پیانۆکە دەکات کە بجوڵێنەوە و لە تەلەکانی ناوی بدەن. کاتێک چەکوشەکان لە تەلەکان جیا دەبنەوە، تەلەکان ھێشتا لە لەرەلەر بەردەوام دەبن بۆ ماوەیەکی دیاری کراو. دواتر، ئەم لەرینەوانە لە ڕێی پردێکەوە دەگوازرێنەوە بۆ تەختەی دەنگی ئامێرەکە، کە دەبێتە ھۆی دووھێندەکردنی دەنگەکەی و گواستنەوەی بۆ ناو ھەوا، دواتریش ھەوا دەیگوازێتەوە بۆ گوێکان. دوای ئەوەی پەستان لەسەر کلیلەکان لابرا، خامۆشکەرێک لەرەی تەلەکان دەوەستێنێت، کە دەبێتە ھۆی کۆتایی ھاتنی دەنگەکە. بەھەرحاڵ، ڕێگەیەک ھەیە بۆ ڕاگرتنی خامۆشکەرەکە و ڕێپێدان بە تەلەکان بلەرنەوە، ئەویش بە بەکارھێنانی پەیدانەکان کە لە ژێر پیانۆکەدا دیاری کراون. پەیدانەکانی ڕاگرتن یارمەتی پیانۆژەنان دەدەن کە مۆسیقای وا بنووسنەوە یان بژەنن کە بە بێ ئەو پەیدانانە ژەنینیان ئەستەم بێت. بۆ نموونە: کاتێک پیانۆژەنێک پەیدانی ڕاگرتن بەکاردەبا، دەتوانێت ئەو نۆتانەی کە ژەنیوێتی بە پێی بگرێت و بە خێرایی دەستەکانی بگوازێتەوە بۆ ناوچەیەکی تر بۆ ژەنینی ئاوازی تر بەسەر نۆتە ڕاگیراوەکاندا. بە پێچەوانەی ئۆرگنی بۆری و ھارپسیکۆردەوە، کە دوو ئامێری زۆر بەناوبانگ بوون پێش سەرھەڵدانی پیانۆ، پیانۆکان بەپێی ئەو ھێزەی خراوەتە سەر کلیلەکان ڕێگە بە کزی و بەرزی دەنگ دەدەن. زۆرینەی پیانۆ ھاوچەرخەکان ڕیزێک لە ٨٨ کلیلی ڕەش و سپییان ھەیە، ٥٢ کلیلی سپی سەر بە پێوەری دۆی گەورە (C, D, E, F, G, A و B) و ٣٦ کلیلی کورتی تریش، کە لە سەروو کلیلە سپییەکانەوە دیاری کراون. ئەمە واتای ئەوە دەدات کە پیانۆیەک لە توانایدا ھەیە ٨٨ پەردە یان نۆتەی جیاواز بژەنێت، کە درێژدەبێتەوە لە قووڵترین مەوداوە کە بەیسە، بەرەو بەرزترین کە ترێبلە. کلیلە ڕەشەکان بەکاردەھێنرێن بۆ ژەنینی «ھەڵکەوتییەکان» (F♯/G♭, G♯/A♭, A♯/B♭, C♯/D♭, و D♯/E♭)، کە پێویستن بۆ ئەوەی بتوانرێت لە ھەر دوانزە کلیلەکەدا ئاواز دەربکرێت. لە ھەندێک حاڵەتی دەگمەنیشدا، ھەندێک لە پیانۆکان لەوانەیە کلیلی زیادتریان ھەبێت، کە وا دەکات تەلی زیاتریش دابنرێت. زۆرینەی نۆتەکان ٣ تەلیان ھەیە، جگە لە بەیسەکان کە یەک یان دووانیان ھەیە. ھەرچەندە پیانۆ تەلی ھەیە، زۆرجار بە ئامێرێکی کوتین پۆلێن دەکرێت چونکە تەلەکان لێیان دەدرێت و ڕاناکێشرێن (وەک ھارپسیکۆرد یان سپینێت)؛ لە سیستمی ھۆرنبۆستێل ساخسدا، پیانۆ بە کۆردۆفۆن ژمێردراوە. دوو جۆری سەرەکی پیانۆ ھەن: پیانۆی مەزن و پیانۆی ستوونی. پیانۆی مەزن بە زۆری لە مۆسیقای کلاسیک و چامبەر دا بەکاردێت، زۆرجاریش لە نمایشی جاز و پۆپدا بەکاردێت. پیانۆی ستوونییش، کە بچووکترە، بەناوبانگتر و ھەرزانتریشە. بە ھۆی قەبارەکەیانەوە، خواستی زۆریان لەسەرە لە لایەن ئەو کەسانەی بۆ بەکارھێنانی ماڵەوەی خۆیانیان دەوێت. > #Piano ➣ @AxaKurd

Открыть в Telegram
Просмотры1 880+96%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#10129Фото
Просмотры2 190+128%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#10106Видео

‌‌➣ @AxaKurd #هونەرمەند #مۆسیقا ئەلێکس تێرنێر ناوی تەواو: ئەلێکساندەر دەیڤید تێرنێر (Alexander David Turner) گۆرانیبێژ، گیتارژەن و گۆرانینووسێکی ناوداری بەریتانییە و وەک دەنگدەر و سەرکردەی گروپی Arctic Monkeys بەناوبانگە. لەدایکبوون: ٦ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦، لە شاری شێفیڵد لە ئینگلتەرا. تاکە منداڵی خێزانەکەیە، دایک و باوکی هەردووکیان مامۆستای قوتابخانەی ئامادەیین. باوکی مامۆستای مۆسیقا و فیزیا بووە و دایکیشی مامۆستای زمانی ئەڵمانی بووە. لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا، باوکی گیتارێکی کارەبایی پێدیاری کرد و دەستی پێکرد بە نووسینی گۆرانی. لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا، لەگەڵ چوار هاوڕێکەی گروپی Arctic Monkeys یان پێکهێنا. ئەم گروپە زۆر خێرا ناوبانگی دەرکرد. یەکەم ئەلبومیان بە ناوی Whatever People Say I Am, That's What I'm Not (ساڵی ٢٠٠٦) خێراترین ئەلبومی یەکەم بوو لە مێژووی بەریتانیا. تا ئێستا ٧ ئەلبومی ستودیۆیان بڵاوکردووەتەوە. ئەلێکس تێرنێر بە شێوازی تایبەتی خۆی لە نووسینی گۆرانی ناسراوە، کە تێکەڵەیەکە لە واقیعی ژیانی ڕۆژانە و وشەبازی خەیاڵی. هونەری قەڵەمی ڕەش B2_B8 هونەرمەندی نیگارکێش: #ڕامان_خۆش‌مەنێش ➣ @AxaKurd

Открыть в Telegram
Просмотры2 340+143%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—