دەنگی کوردستان؛ دەنگی نەتەوەیەک کە ملکەچی ستەم نابێت ئەمڕۆ خۆپیشاندانە جەماوەرییەکەی هەولێر و شارەکانی تری کوردستان پەیامێکی ڕوونی گەیاند: کورد نەتەوەیەک نییە بە بڕیار و گوشار دەنگی کپ بکرێت یان لە مافە ڕەواکانی پاشەکشە بکات. ئەم هەڵوێستە دەربڕینی ویستی نەتەوەیەک بوو بۆ پاراستنی ماف، ناسنامە و کەرامەتی خۆی و سەلماندنی ئەو ڕاستییەی کە نابێت چارەنووسی سیاسیی هیچ نەتەوەیەک بەبێ ڕەزامەندی و بەشداریی خاوەنمافەکانی دیاری بکرێت. کاتێک پرسی مافی نەتەوەیی دێتە پێش، جیاوازیی شار و ڕەنگەکان نامێنن و هاوچارەنووسی و بەرپرسیارێتیی هاوبەش هەمووان کۆ دەکاتەوە. یەکێتیی کورد واتە لە کاتی جیاوازی و پاڵەپەستۆدا هاوپشت بین و بەرژەوەندیی باڵای نەتەوە بخەینە پێش بەرژەوەندیی تاک و گرووپ. خۆڕاگرییش تەنیا مانەوە لە شەقام نییە، بەڵکوو بەردەوامبوونە لەسەر پاراستنی مافەکان بە هۆشیاری و یەکگرتوویی لە داهاتووشدا؛ چونکە ماف بە بێدەنگی ناپارێزرێت و کەرامەتیش بە ملکەچی بەدەست نایەت. کوردستان پێویستی بە ناکۆکی و دابەشبوون نییە، بەڵکوو پێویستی بە یەکێتی، هاوپشتی و دەنگێکی مەدەنیی یەکگرتووە.
Открыть в TelegramПосты канала فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی
خشتەی وشە یەکتربڕەکان: #دیاکۆ_هاشمی *** https://diyako.yageyziman.com/wp-content/uploads/2026/11/wishey_yektrbir_diyako.html
Открыть в Telegramدیارییەک بۆ مامۆستایان و قوتابییان و فێرخوازانی ڕێزمانی کوردی. بە کرتەیەک ڕەگ و قەدی چاوگە کوردییەکان بدۆزەرەوە، زیاتر لە (730) تۆماری چاوگ: https://diyako.yageyziman.com/?renus_guide=1 *** ئامادەکردن: #دیاکۆ_هاشمی
Открыть в Telegramئەو کاتەی کە هێشتا فۆنت و تەختەکلیلی کوردی لەسەر بنەمای یونیکۆد نەبوو، ئەو کاتەی کە کەمترین وشەی ئایتی هەبوو، چەند گرووپێکی تایبەتی خۆبەخش هەنگاوێکی گەورەیان نا. کوردئایتیگرووپ (تەختەکلیل و فۆنتی یونیکۆدی داهێنا)، زانستپەروەرانی کورد، فەرهەنگی ئایتیی دانا، کە بنەمایەکی زۆر باش بوو بۆ هاتنەناو دنیای ئایتی. ئێمە گرووپێک بووین لە زانستپەروەرانی کورد کە شارەزای ئایتی و زمانی کوردی بووین و شەوانە کۆ دەبووینەوە و بە شێوەی سەرهێڵ کارمان لەسەر زۆر بوار دەکرد، یەکێکیان فەرهەنگی ئایتی بوو: فەرهەنگی تەکنۆلۆژیای زانیاری IT Dictionary ئەم فەرهەنگە وەشانێکیشی بە پاڵپشتی و پێداچوونەوەی ئەکادیمیای کوردی و وەزارەتی ڕۆشنبیری بە شێوەی کتێب چاپ و بڵاو کرایەوە: https://diyako.yageyziman.com/?it_dictionary=1 #دیاکۆ_هاشمی
Открыть в Telegram"ڕێبەری ڕێنووس و خاڵبەندیی وەزارەتی پەروەردە" تایبەت بە مامۆستایان و قوتابییان و قوتابخانە، لەسەر بنەمای "پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندیی ئەکادیمیای کوردی"
Открыть в Telegram«ی»، «ي» و «ى»؛ هاوشێوەن، بەڵام یەک پیت نین! ئەم سێ پیتە ڕەنگە لە هەندێک فۆنتدا زۆر لە یەک بچن، بەڵام کۆدی یونیکۆدیان جیاوازە: 🔹 ی: «ی»ی بەکارهاتوو لە ڕێنووسی کوردیدا — U+06CC 🔹 ي: «ی»ی عەرەبی — U+064A 🔹 ى: ئەلفی مەقسوورەی عەرەبی؛ وەک کۆتاییی «موسى» — U+0649 نموونە بۆ نووسینی کوردی: ✅ ساڵی — ڕستەی — کوردی ❌ ساڵي — ڕستەي — کوردي ❌ ساڵى — ڕستەى — کوردى ئاگاداری تەختەکلیلەکەت بە! تەنیا ئەوەی تەختەکلیلێک ناوی «کوردی» بێت، بەڵگەی ئەوە نییە کە هەموو پیتەکانی بە کۆدی گونجاو بۆ ڕێنووسی کوردی بنووسێت. تەنانەت تەختەکلیلێکی یونیکۆدیش ڕەنگە «ى» یان «ي» لە جیاتی «ی» بنووسێت؛ چونکە هەر سێکیان لە یونیکۆددا هەن. بۆیە دەبێت دڵنیا بین کە تەختەکلیلەکەمان پیتی دروست بە کۆدی دروست دەنووسێت، بۆ نموونە: «ی» بە کۆدی U+06CC. دەقە کۆپیکراوەکانیش پێویستیان بە پشکنین هەیە. ئەم جیاوازییە دەتوانێت لە گەڕان، پشکنینی ڕێنووس و بەراوردکردنی دەقەکاندا کاریگەریی هەبێت. گۆڕینی فۆنت بەتەنیا کۆدی پیتەکان ناگۆڕێت. ئاگادارکردنەوە: هەندێک بەکارهێنەر ڕەنگە بێ ئەوەی خۆی بزانێت، تەختەکلیلێک بەکار بهێنێت کە هەندێک پیت بە کۆدی ناگونجاو بۆ ڕێنووسی کوردی دەنووسێت. تەختەکلیلەکە چ لەگەڵ سیستەمەکەدا دابین کرابێت و چ دواتر زیاد کرابێت، گرنگ ئەوەیە پیتە کوردییەکان بە کۆدی دروست بنووسێت؛ بۆ نموونە، «ی» بنووسێت، نەک «ي» یان «ى». چۆن بزانم تەختەکلیلەکەم کام «ی» دەنووسێت؟ ١. ئەم بەستەرە بکەرەوە: https://apps.timwhitlock.info/unicode/inspect ٢. لە خانەی نووسینەکەدا، ئەم پیتی «ى»یە لە وشەی "کوردى" کۆپی بکە و لەوێ دای بنێ. ٣. کۆدی پیتەکە لە ئەنجامەکەدا ببینە و لەگەڵ ئەمانە بەراوردی بکە: ✅ 06CC — ی: پیتی گونجاو بۆ ڕێنووسی کوردی. ❌ 064A — ي: «ی»ی عەرەبی. ❌ 0649 — ى: ئەلفی مەقسوورەی عەرەبی. ئێستە ئەم "ی"یە لەم وشەی "کوردی"یە کۆپی بکە و لەوێدا بۆی بگەڕێ. تەنیا بە شێوەی پیتەکە بڕیار مەدە؛ هەندێک فۆنت ئەم پیتانە زۆر هاوشێوە نیشان دەدات. تێبینی: ناوی فەرمیی «ی» لە یونیکۆددا (ARABIC LETTER FARSI YEH)ە. ئەمە هەمان پیتە کە لە ڕێنووسی کوردیدا بەکاری دەهێنین؛ ناوەکە تەنیا بەکارهێنانی لە یەک زماندا سنووردار ناکات. #دیاکۆ_هاشمی
Открыть в Telegramسێ "ی" (ییی yîy) لە ڕێنووسی کوردیدا بۆ دەبێت بنووسین: (سەوزایییەکان sewzayîyekan) نەک (سەوزایەکان)؟ بۆ دەنووسین: تارا بەڵگەی یاساییی هەیە (نانووسین تارا بەڵگەی یاسایی هەیە)؟ بۆ دەبێت بنووسین: ڕەشاییی چاو (نەک: ڕەشایی چاو)؟ زۆر کەس پێی وایە ئەم سێ (ی)یە تەنیا دووبارەبوونەوەی پیتەکانە و لە ڕووی بینینەوە بێزارکەرە، بەڵام لە ڕاستیدا لە زمانی کوردیدا سێ جۆری جیاواز لە (ییی)مان هەیە، کە هەر یەکەیان ئەرکێکی سەربەخۆی خۆی هەیە و سڕینەوەیان تێکدانی بنەمای زمان و وشەیە: ١. ناوبەند لە (ییی yîy): وەک لە وشەی (سەوزایییەکان). لێرەدا «ی»ی یەکەم ناوبەندە (نەبزوێن)، «ی»ی دووەم دەنگی درێژە (بزوێن) و «ی»ی سێیەم دیسانەوە ناوبەندە (نەبزوێن) و ناهێڵێت بزوێنی وشەکە و بزوێنی پاشگری (ەکان) پێکەوە بلکێن. ئەمە پێویستە وا بنووسرێن ئەگینا یاسای سەرەکیی زمانی کوردی پێشێل دەبێت کە دەڵێت نابێت دوو بزوێن پێکەوە بنووسرێن. سەرچاوەی بڕیارەکە: ئەکادیمیای کوردی. بنواڕە: هەوڵۆچکەیەکی تری، بەرەوە ڕاستەڕێیەکی زمانەکەمان، ل. ٦، خاڵی ٧، ئەکادیمیای کوردی، هەولێر ٢٠١٠ *** ٢. ئامرازی دانەپاڵ لە (ییی): وەک لە (ڕەشاییی چاو). لێرەدا «ی»ی سێیەم ئامرازی دانەپاڵە، ڕێک وەک (ی) لە دەستەواژەی (داری سەوز). سڕینەوەی ئەم (ی)یە، پەیوەندیی نێوان دوو وشەکە دەپچڕێنێت. ئامرازی دانەپاڵ توخمێکی گرنگە لە زمانی کوردی و نابێت بقرتێنرێت. سەرچاوەی بڕیارەکە: ئەکادیمیای کوردی. بنواڕە: هەوڵۆچکەیەکی تری، بەرەوە ڕاستەڕێیەکی زمانەکەمان، ل. ١٤، خاڵی ٦، ئەکادیمیای کوردی، هەولێر ٢٠١٠ *** ٣. جێناو لە (ییی): وەک لە (بەڵگەی یاساییی هەیە). لێرەدا «ی»ی سێیەم جێناوی لکاوی سێیەم کەسی تاکە (بکەرە). سڕینەوەی، ڕستەکە بێخاوەن دەکات، ڕێک وەک ئەوەی بڵێیت (سارا پێنووس هەیە) لەبری (سارا پێنووسی هەیە). سەرچاوەی بڕیارەکە: کۆڕی زانیاری کوردستان، بنواڕە: ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی، ل. ١٠، سەرنج ٣، بەدران ئەحمەد حەبیب، هەولێر، ٢٠٠٤ *** لە هەرسێ دۆخەکەدا، دەنگی درێژی (ی) لە کوردیدا هەر (ی)یە و کورت نابێتەوە، بۆیە ناچارین هەر سێ دەنگەکە وەک خۆیان بنووسین بۆ ئەوەی زمانەکە نەشێوێت. لە زمانی ستاندارددا، نابێت هەست و چاوڕانەهاتن ببنە پێوەر بۆ سڕینەوەی توخمە ڕێزمانییەکان. پاراستنی جێناو و ئامرازەکان و پاراستنی بنەمای وشە، نیشانەی گەشەی وردبینیی زمانەوانییە. سەرچاوەی ئەو بڕیارانە: ١. کۆڕی زانیاری کوردستان، بنواڕە: ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی، بەدران ئەحمەد حەبیب، هەولێر، ٢٠٠٤ ٢. ئەکادیمیای کوردی، بنواڕە: هەوڵۆچکەیەکی تری، بەرەوە ڕاستەڕێیەکی زمانەکەمان، هەولێر ٢٠١٠ #دیاکۆ_هاشمی
Открыть в Telegram«م، ت، ی»؛ سێ کۆڵەکەی بنەڕەتیی ڕستەسازیی کوردی کە نابێت هەرگیز بپچڕێنرێن لە زمانی کوردیدا، جێناوە لکاوەکانی (م، ت، ی) تەنیا چەند پیتێکی سادە نین، بەڵکوو کۆڵەکەی سەرەکیی داڕشتن و دروستکردنی واتان. قرتاندن و سڕینەوەی هەر یەکێک لەم جێناوانە، ڕێک تێکدانی تەواوەتیی پێکهاتە و لۆژیکی زمانەکەیە. بۆ ئەوەی بەڕوونی لەم مەترسییە تێ بگەین، با سەیری وشەیەکی سادەی وەک «پێنووس» بکەین: کەسی یەکەم: پێنووسم هەیە. کەسی دووەم: پێنووست هەیە. کەسی سێیەم: پێنووسی هەیە. لە زمانی کوردیدا مەحاڵە کەسێک لەبری (ئەو پێنووسی هەیە) بڵێت: (ئەو پێنووس هەیە)؛ چونکە گوێی کوردەواری یەکسەر هەست بە پچڕان و هەڵەیەکی گەورە دەکات. کەواتە کێشەکە لە کوێدایە؟ کێشە گەورەکە کاتێک دەر دەکەوێت کە وشەکە خۆی بە پیتی «ی» کۆتاییی بێت، بۆ نموونە وشەی «یاسایی». با بەپێی هەمان لۆژیک جێناوەکانی بخەینە سەر: کەسی یەکەم: بەڵگەی یاساییم هەیە. کەسی دووەم: بەڵگەی یاساییت هەیە. کەسی سێیەم: بەڵگەی یاساییی هەیە. لێرەدا وشەی «یاسایی» خۆی دوو (ی)ی هەیە، کاتێک جێناوی کەسی سێیەم (ی) دەچێتە سەری، دەبێتە سێ «ی»ی لەدواییەک (یاساییی). زۆر کەس لە کاتی نووسیندا، بە بیانووی ئەوەی سێ «ی» لە ڕووی دیدارییەوە «ناشیرینە» یان «درێژە»، پیتی سێیەم (کە جێناوەکەیە) دەسڕنەوە و دەنووسن: (بەڵگەی یاسایی هەیە). ئەگەر تۆش یەکێکیت لەو کەسانە، پێویستە بزانیت کە نووسینی (بەڵگەی یاسایی هەیە)، لە ڕووی ڕێزمانییەوە ڕێک وەک ئەوە وایە بڵێیت: (ئەو پێنووس هەیە)! قرتاندنی جێناوەکە، ڕستەکەی بێخاوەن کردووە. هەرگیز نابێت لەبەر بیانووی (ناشیرینیی ڕواڵەتی وشەکە)، پێکهاتە و لۆژیکی ڕەسەنی زمانەکەمان تێک بدەین. چەند نموونەی تر بۆ چەسپاندنی ئەم یاسا زێڕینە: بۆ ئەوەی جێناوی کەسی سێیەم (ی) نەقرتێنین، دەبێت ئەم وشانە بەم شێوەیە بنووسرێن (چ ئەوانەی بە یەک «ی» یان بە دوو «ی» کۆتایییان هاتووە): ١. پەروەردەیی: پڕۆژەیەکی پەروەردەییی هەیە. (نەک: پڕۆژەیەکی پەروەردەیی هەیە). ٢. دارایی: کێشەیەکی داراییی هەیە. ٣. مێژوویی: بەهایەکی مێژووییی هەیە. ٤. نەتەوەیی: هەستێکی نەتەوەییی هەیە. ٥. کۆتایی: بڕیارێکی کۆتاییی هەیە. ٦. سیاسی: پاشخانێکی سیاسیی هەیە. (سیاسی + ی = سیاسیی). ٧. دەروونی: کێشەیەکی دەروونیی هەیە. ٨. خۆماڵی: بەرهەمێکی خۆماڵیی هەیە. ٩. تەندروستی: گرفتێکی تەندروستیی هەیە. ١٠. سروشتی: جوانییەکی سروشتیی هەیە. #دیاکۆ_هاشمی
Открыть в Telegramناسینەوەی ئاخاوتنی کوردی jiridastkrd.com *** بۆ بۆتەکە کرتەی ئێرە بکە: https://t.me/JDKurdibot
Открыть в Telegramمژدە... چاپ و بڵاو کرایەوە کتێبی «ڕێبەری ڕێنووس و خاڵبەندیی وەزارەتی پەروەردە» چاپ کرا و ئێستە لە «بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پڕۆگرامەکانی خوێندن» لە هەولێر بەردەستە. بۆ ئەوەی هەموومان یەکدەست بنووسین، تۆش ئەم ڕێبەرە بەکار بهێنە، کە بەتەواوی لەسەر بنەمای ڕێنووس و خاڵبەندیی ئەکادیمیای کوردی داڕێژراوە و تایبەت بە کتێبەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە ئامادە کراوە. وەشانی پوختەیەکی سەرهێڵ (online) بۆ ئەوانەی دەستیان پێ ناگات و بۆ ژیریی دەستکرد: https://diyako.yageyziman.com/wp-content/uploads/2026/07/renus_wezaret_diyako.html
Открыть в Telegram