کتێبی ڕێگایەک بەرەو هەتاو چاپ و بڵاوکرایەوە و لە شاری کتێبی بۆکان لە فەلەکەی فەرمانداری و پیشانگای کتێبی هۆڵی سیمورغی بۆکان دەست دەکەوێ.
Открыть в TelegramПосты канала ئەمین گەردیگلانی
🍂دەردی پایز🍂 🍁ئەمین گەردیگلانی🍁 کاکۆڵی هەڵپڕووزا، گوڵجاڕ و هەردی پایز خوێنی چرۆ دەچۆڕ ێ، لە چنگی زەردی پایز دایپۆشی زوقم و سیخوار، برژانگ و ڕوومەتی خۆر پەنجەی لە گۆ چوو پڕشنگ، بە تۆفی سەردی پایز شەختە لەشی درەختی پڕ کرد لە زام و پەترۆ هەرچی گوڵ و گەڵا بوو بردی بە دەردی پایز خاکی کەسیرە تاکەی، لێوی تواتوا بێ؟ تاکەی دڵی بچڕژێ، شەونم بە بەردی پایز؟ واژەی سەوز نەماوە، لە دەفتەری بەیانا ئەمشەو هەمووی پڕووکاند، چەپۆکی زەردی پایز هێندە وەریوە پەنجە و لێوی گوڵاڵە، تەنیا خەزانەکەی هەڵەبجە، دەگا لە دەردی پاییز 🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂 🆔 @amingardiglani
Открыть в TelegramПереслано из ئەمین گەردیگلانی
هاتینەوە گوندی کانی سپیکە و دوای نوێژێکی عەسری بێوەخت، تەقەی کارگەکەم لێدرا. کارگەکەم پڕە لە دار. هەر دارە و هەر دارە و هەر دار. دار گوێز دەستی لە دەستی قەیسی ناوە. گۆیژ سێوی لە ئامێز گرتووە و بڵاڵووک پژاوە بەسەر توودا و چپەی هەرمێیکە بۆ گێڵاسی ئەکات. با ئەو چپەیتان بۆ بگێڕمەوە من کە دارەکان ئەهێنمە کارگەکەم چاونیان هەرتەڕە و هەر تووڕەن لە تەور: (بێ دایمە میوەیان پێ بدە و خزمەتیان بکە، کەچی تا دەمیان تاڵ ئەبێ یان خوانەخواستە ژوان لە گەل کرمێکی داماودا ئەبەستین، خێرا جەرگمان ئەبڕن) هەموو جارێ چاویان دەسڕم و تەڕووشکیان ئەکەم و بەڵێنێکم پێداون کە زیندوویان بکەمەوە و ئەوانیش بێقەزابن نەمرییان لە من ئەوێت و منیش کەسێکم گەرک بوو بانگی نەمری بە گوێیاندا بدات. ئەوە بوو تەقەی درگا لێدرا و ئەمین گەردیگلانی و حەمەسدیق کەریمی هاتن و بانگی نەمرییان دا بە گوێی کۆلکەدارکاندا و جا چ بانگێک. شەو هات و تا دوێشەو نەمزانیبوو (سوهەیب عەلی) تەنیا شێعر بە شەراب ناکات و لە نانخواردندا تیکە زۆر ئەگرێ، بەڵام بۆ دەمی خۆی نا؛ بۆ دەمی تر و حەمدی ساحێبقەرانێک خۆی لە تۆنی دەنگیدا حەشار داوە و ئاروین قادری یەک کە جارجارێ ملێک لە سەر لووتکەی غەزەڵەوە بەرز ئەکاتەوە. ئەمە بوو سەفەری دوێمان...
Открыть в TelegramПереслано из ئەمین گەردیگلانی
٭گوندی کانی سپیکە و چیای قووچەلووس بوونە ژوانگەی شێعر٭ ئومید نەورۆزی پێشکەش بە هەر دوو مامۆستام، ئەمین گەردیگلانی و حەمەسدیق کەریمی ئەمشەوی من وەک دوێشەو نییە ئەمشەو(من لە فرمێسکی وەریوی نیوەشەو تەنیاترم)و (بە تەنیا کەوتنێکی تیایە چاوم) بەڵام دوێنێ وا نەبوو. دوێنێ چەشتەنگاوێ لە گەل دواهەمین فرمێسکی وەریوی شەودا دوو سەر، بەرز بۆ لووتکەیان ئەڕوانی و هەورازی کووڕیان ئەخۆێندەوە. گۆڕستانەکەی (پیرمحەمەو)ی تووڕە، هێورهێور دەستێ شەهیدی سەوزی بەخێرهاتنی بۆ بادەدان. ئەمان هەنگاوێک و کانیی (میرزاخان) دووهەنگاو بە پێشوازیانەوە دەهات. توولە ڕێی (هەوارە بەرزە) هەر بەردی شک ئەبرد بیکاتە پەیژەی سەرکەتنیان و ئەمان شەریفانە دەستیان دەدایە دەستی دار بەڕووەکان و زاگرۆسیان بە دڵسۆزی ئەنووسییەوە. ناوکەلانی (یەغمەنە) باوشی بێتاقەتی بۆ گرتنەوە و دوای تێرنەبوون لە هاتنیان، ئەنگووستێکی کردە بەڵەدی رێگایان بەرەو لووتکە و ئەتووت ئەڵێ: هیچ ئامێزێک نابێ هەڵۆ گل بداتەوە. گەشتینە لووتکە و بریا هەر نەگەشتینایە. قووچەلووس بەرزە و پلارێکی زۆری تێگیراوە هەر دوو تەمووی بریندارە، بەڕۆژی برینی تانگی (شعبنا) و نساری زامی کالیپەنجای (ملت ما)ی پێوەیە، ئەو برینانەی ئێستاش ساڕێژ نەبوون و هەر ئاگریان لێدەچۆڕێ. لە سەر دوند خەمێک زەردەی (ئەمین گەردیگلانی) و (حەمە سدیق کریمی) یان ئەخواردەوە. هەر لات ئەڕوانی سنوور بوو. ئاخۆ کام پارچەی لەشیان لەودیو تەلبەندەوە جێهێشتبێ کە ئەو دێڕە شێعرەی هێمنیان دەچپاند بە گوێی گەردوونەوە (تۆی لە من ون کرد و منی لەتۆ دوور-ئەو بستۆکەی دوژمن ناوی نا سنوور) لەسەر لووتکە دوو دەستە چاوڕێمان بوون یەکەم شاخەکانی سوورێن و بەرانان و ئاواتی لە ڕۆژای باشوورمانەوە و ئاسن کوڵێنی بەرانبەرمان و دووسێ هەنگاو لە پێشتر لە پەلەی دیداردا قوچی سوڵتان و قەڵاێ کچێی ئەودیوی تەل و لە ڕۆژاوای باکووریشمانەوە خەڵووزە و پیرێژنەکوژاو. هەموویان ئەمانە سیمخاڵدار نەیتوانیبوو ڕێگە لە مل بەرزکردەنەویان بگرێت بۆ دیتنی دوو ئازیزیان. دەستەی دووهەم تەوقەی بەخێرهاتنی دوو هاوڕێی گیانم ئەحمەو و برهان بوون کە بە قەولی کاحەمەسدیق دڵیان لە نێوچاوانیانەوە دیار بوو. نیوەڕۆژەمان کەمێ هەنگوین و کەرە و بازێ قارچک و کۆمەڵێک بەڕووی سەماکەری سەر ئاگرەکە بوو و ئەتووت ئەوانیش خۆشییان پێ ناخۆش نییە و هەڵپەڕکێیان بۆخێرهاتن ئەوتەوە. بەرزی ئەم پیاوەم دوای نیوەڕۆژە بە شتێکدا بۆم دەرکەوت. ئەو کارکانەی سەر ڕێگا کە خۆیان لە هەمووان شاردبووە، نیشتمان داینابوون بۆ ئەمین گەردیگلانییەک کە چیها فرمێسکی بۆ نەڕشتووە. باوەڕ کەن نیشتمانێکم ئەبینی بەڕووزەردییەوە پێی ئەووت:تۆ بڵێی ڕۆژێ نەبێت...وازی بێنن با نەیگێڕمەوە. لە ڕێی هاتنەوەماندا زەردەی کاک موحەمەدی بێهرەوان زەردی لە سەر ڕوخساری پاییز و دوو مامۆستاکەمدا سڕیەوە و بە قسە خۆشەکانی، گەڵا نەبوو خۆی بۆ بگیرێ و لە باوەشی دایکی نەگەوێتە خوارەوە و تا تەماشامان کرد گەڵاڕێزانێ لە پاییز لەبەردماندا پژاوە.
Открыть в Telegramمەریوان گوندی کانی سپیکە گارگەی کێکف هونەرمەند و شاعیر کاک ئومید نەورۆزی. لەگەڵ هاوڕێی شاعیرم کاک محەممەدسدێق کەریمی
Открыть в Telegram🍁🍁پایزە🍁🍁 🍁🍁ئەمین گەردیگلانی🍁🍁 گوڵەکەم! ماڵی دڵم هێشتە نەڕووخاوە دەڕۆی بۆچی بارگەی سەفەرت تێکەوە پێچاوە دەڕۆی؟ 🍁🍁 بۆچی پێت وایە مەکۆی دێوەزمە و مۆتەکەیە؟ دڵی من زێدی فریشتانە لە خۆڕاوە دەڕۆی 🍁🍁 ڕۆحی سەوزی غەزەلی، تۆ لە دڵم هەڵدەقوڵێی وەک هەناسەم لە گەڵمدای و بە شاراوە دەڕۆی 🍁🍁 چاوەڕێی زەردەخەنە و تامەزرۆی «ئا»یەکتم کەچی تۆ بێ بەزەیی دێی و بە «نا،نا»وە دەڕۆی 🍁🍁 دڵ، لە سایەی خەم و فرمێسکەوە ئەشقی ناسی تۆ دەڵێی بۆ خەمی من هێشتە نەگریاوە؛ دەڕۆی 🍁🍁 فرچکم گرتە بە فرمێسکی چەمی مەمکی ئەوین چونکە خەمبارە دڵم، سڵ دەکەی و واوە دەڕۆی؟ 🍁🍁 گوڵەکەم! باخی دڵم پڕ لە گوڵی شێعری تەڕە سەیرە پێت وایە دڵم پایزە لێی داوە، دەڕۆی 🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁 @amingardiglani 🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
Открыть в TelegramПереслано из www.Goranikurdi.com گۆرانیی کوردی
لەوساوە خۆری جوانی هەڵهات لە کوڵمەکانت بوو بە ڕووگەیی چاوانم جوانیت ئاسمانە و ئەشقی من مەلە چاوت هەتاوە و ڕۆحی من کەلە کردی بە باخ و کانی بەهاری چاوەکانت پێدەشتی شێعرەکانم ئەشقت بەهارە و بەژنت سروشتە سینەت بەهەشتە و دەستم فریشتە کردی بە باخ و کانی بەهاری چاوەکانت پێدەشتی شێعرەکانم باڵای بەرزت چیایە زوڵفت وەک تاڤگە وایە بۆتە بەهاری ژیانم من زەوییەکی ویشک و کاتۆڕم تۆ چیایەکی بەرز و نەخشاوی من بۆ قومێ ئاو شەقار شەقارم تۆ دەیان کانی دەورەیان داوی من شەوەزەنگی خەم دایپۆشیوم تۆ لەسەر سینەت تریفە ئەڕوێ بڵێی لە باخی ئاسۆی هیواما گوڵی هەتاوی ئەوین بپشکوێ من هاوینی ئەشق لەشی سووتاندم تۆ کولووی بەفر تارات بۆ دێنێ بڵێی ڕێبواری تینووی لێوانم ڕچەی کۆێستانی گۆنات بشکێنێ باڵای بەرزت چیایە زۆڵفت وەک تاڤگە وایە باڵای بەرزت چیایە بسکت وەک تاڤگە وایە بۆتە بەهاری ژیانم هۆنراوە: ئەمین گەردیگلانی ❤️#من_و_تۆ 🎼#نامۆ_شەرەفی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
Открыть в Telegramبابە #ئەمین_گەردیگلانی یادت لە دڵمدا کە دەبووژێنەوە بابە خەم هەڵدەوەرن یەک یەک و دەتوێنەوە بابە بەو یاد و خەیاڵانەوە تێپەڕ بوو ژیانم وا سەر لە دڵی تۆ دەدەن و دێنەوە بابە دڵ پڕ لە کوڵ و، پڕ لە گڕن جەرگ و هەناوم پاکی بە خەمی دووری دەبرژێنەوە بابە دەتخوێندەوە تۆ کاغەزی هەستم لە سپێتی ڕەش بۆتەوە بێ تۆ بە خەم و خوێنەوە بابە دووریت خەمی نووسیوە لە سەر لاپەڕەکەی دڵ تاوێ وەرە پاکی کەوە، بیخوێنەوە بابە کاتێ کە دەنۆڕم لە سەر و ڕیشی سپی بووم پێموایە کە تۆی چوویەتە ئاوێنەوە بابە پاییزی تەمەن هات و گوڵی لاویی وەراندم هیوا لە دڵمدا وەرە داچێنەوە بابە هێند بارە لە شانم خەفەت و ماتەمی دووریت نەیما وزە ئەژنۆم و دەنووشتێنەوە بابە ئەو داخە کەوا ناخ و دڵم هەڵدەکزێنێ زامی خەمی دووریتە کە دەکولێنەوە بابە هەرچەندە هەناسەم خەمی ناخم دەڕەوێنێ یەک یەک بە تکەی ئەشکەوە دەڕوێنەوە بابە @amingardiglani
Открыть в TelegramПереслано из خوێندنەوەکانی شوکری
💠 #ناودارانی_نیشتمان ژیاننامەی مامۆستا: ئەمین گەردیگلانی من ئەمین گەردیگلانی ساڵی 1349 لە ئاوایی گەردیگلان سەربە شاری سەقز لە بنەماڵەیەكی جووتیار لەدایك بووم. باوکم ئیبراهیم حەسەن پوور کوڕی حاجی ڕەحیم مۆکەیی؛ دایکیشم زارا خاکپوور، کچی مەناف. دوو برا و سێ خوشکم هەیە. ئامین، عەلی، مریەم، حەسەن و دڵشاد. حەسەن ئەندازیاری جوغڕافیای شارییە، شاعیر و نووسەرە و تا ئێستا دوو کتێبی بڵاوکردۆتەوە. پایزی ساڵی 1371 لەگەڵ خاتوو ئەوین سولێمان جەهان ژیانی هاوبەشیم پێکهێنا و دوو کوڕم هەیە بە ناوی ئارام و هێمن. خوێندنی سەرەتاییم لەو گوندە دەستپێكرد و هەتا پۆلی چوارەمی سەرەتاییم خوێند و ماوەیەك بەهۆی نەبوونی مامۆستای قوتابخانە و هەروەها گرفتاری و كار و شوانی نەمتوانی لەوە زیاتر بخوێنم. ساڵی 1362 ماڵمان چووە شاری بۆكان و لەوێش ناردیانم بۆ شاگرد خەیاتی. هەموو ساڵێكیش هەر لە بەهارەوە هەتا پایز دەچووینە كوورەخانە، زستانانەش دەستم دەکردەوە بە خەیاتی. بەڵام زۆرم حەز لە خوێندنەوە بوو، گۆڤار و كتێبی فارسیم دەخوێندەوە و بەتایبەت ئاشقی شێعر و چیرۆك بووم. یەكەم كتێب ساڵی 1364 لە شاری مەلایر كڕیم، كە ئەوساڵە لە كوورەخانەی ئەوێ كارمان دەكرد. كتێبەكەش کورت کراوەی ڕۆمانی دۆنكیشۆت بوو کە لە بەرگێکی 150 لاپەڕییدا چاپ کرابوو. زۆرم ئەو ڕۆمانە پێخۆشبوو، ئیتر دوای ئەوە هەموو حەوتوویەك كتێبێك یان گۆڤارێكم دەكڕی. كوردیم هەر نەدەزانی. ئەگەرچی ساڵی 1359 مامۆستای قوتابخانەكەمان لە ئاوایی گەردیگلان (كاك مەحموود كەرەمی) یادی بەخێر و لە هەركوێیەكە سڵاو و ڕێزی بێپایانم بۆی هەیە، تاڕادەیەك كوردیی فێركردین. بەڵام بەهۆی چەنساڵ دابڕان لە خوێندنەوە و نووسینی كوردی، بە تەواوی لەبیرم چووبۆوە. زستانی ساڵی 1367 لەگەڵ گۆڤاری سروە ئاشنا بووم و بە خوێندنەوەی ئەو گۆڤارە لەگەڵ زمان و ئەدەبی کوردی ئاوێتە بووم. ئەگەرچی زۆر بەدژواری وشە و ڕستەكانم دەخستەوە سەریەك، بەڵام چونكە لە پێشدا تا ڕادەیەك فێری خوێندنەوە و نووسینی كوردی بووبووم و ساڵی 1359 بە كتێبی ملوانكەی شینی مامۆستاشەریف فرچكم گرتبوو، كەوتمەوە سەرباری خوێندنەوە و وردەوردە زمانە شیرینەكەی خۆمم وەبیر هاتەوە و فێری بوومەوە. ئیتر دوای ئەوە بەردەوام گۆڤاری سروەم دەخوێندەوە و لە پاڵ ئەودا كتێبی كوردی و دیوانە شێعرەكانم وەدەست خست و ملم لە خوێندنەوە نا. دواتر گۆڤاری ئاوێنەش بڵاوبۆوە و لەگەڵ ئەویش بوومە هاوڕێ. بەڵام مامۆستا و ڕێنوێنی ڕاستەقینەی من بۆ دنیای ئەدەب گۆڤاری سروە بوو. دوای خوێندنەوەی زۆری كتێب و گۆڤاران هەستم كرد تواناییی نووسینم هەیە ـ بەشێوەی غەزەل ـ چونكە زۆر ئاشقی ئەو قاڵبەشێعرییە بووم ـ دەستمپێكرد و بۆ گۆڤاری سروە و ئاوێنەم دەنارد ـ یەكەم شێعرم لە ژومارە 63ی گۆڤاری سروەدا بڵاو كرایەوە. دوای ئەوەش بەردەوام شێعرەكانم بۆگۆڤاری سروە دەنارد و بڵاو دەبوونەوە. زۆر دەچوومە خزمەتی مامۆستا حەقیقی و ڕێنوێنیی دەکردم. یەكەم كۆمەڵەشێعرم بەناوی (تاپۆی وەرزێكی سەوز) ساڵی 1376 بڵاو كردەوە. دواتر ڕووم لە وەرگێڕانیش كرد و شێعر و چیرۆكم لە فارسییەوە دەكردە كوردی و لە گۆڤاری سروە و ئاوێنە و ڕامان و كاروان و سەردەم و ئایندە و گەلاوێژی نوێ و سیروان و ئاویەر و راسان و مەهاباد و زرێبار و ... بڵاوم دەكردەوە. كاتێ چاوم بە كتێبی هەنبانەبورینەی مامۆستا هەژار ڕوون بۆوە شانم داخست لە خوێندنەوەی و زۆری شت لێوە فێربووم. بەڵام جاروبار هێندێ وشەم دەبیست یان دەخوێندەوە یان لەپێشدا زانیبووم و تایبەتی ناوچەی خۆمان بوو، لە فەرهەنگەكەی مامۆستا هەژاردا نەهاتبوون. بۆیە دەستمكرد بە كۆكردنەوەی ئەو وشە و زاراوە و دەستەواژانە و لە بەشی قامووسی گۆڤاری سروەشدا زۆرم لەو وشانە بڵاو كردۆتەوە، بەڵام ئەوەی بڵاو بۆتەوە یەك لە چواریشی نییە. دواتر هاتمە سەر ئەوەی ئەو وشانە وەک کتێب چاپ بکەم و بۆیە دەستم کرد بە ڕێکوپێک کردنی و ساڵی 1388 لە لایەن دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانییەوە بە ناوی فەرهەنگی (ڕێژگە) لە هەولێر چاپ کرا. تا ئێستا یانی هاوینی 1401ی هەتاوی بە وەڕگێران و نووسینەوە ۳۳ بەرهەمم چاپ و بڵاو کردۆتەوە. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🌐: #ناودارانی_نیشتمان 📽: #ژیاننامەی_مامۆستا_ئەمین_گەردیگلانی 🎙: #ئامین_شوکری(❤️خوار) 🔻ئامادەکردنی: #باهۆز خاوەندارێتی👇 کاناڵی: خوێندنەوەکانی شوکری کاناڵی: خەرمانی وشەی کوردی خوێندنەوەکانی شوکری: https://t.me/khwendnawakanm خەرمانی وشەی کوردی: https://t.me/Khermani_wshe
Открыть в TelegramПереслано из هیچ🪽ـــــــــــــــــــــــــــــ
📜ڕچەی پڕشنگ من لە شەو بێزارم و تیشکی بەیانانم دەوێ سینە پڕزووخاو و دەردم، تۆزێ هەتوانم دەوێ خەم لە ناخمدا ڕەگاژۆی کردووە چەشنی هەرێز بۆ نەفەوتانم بژار و ئەرک و تەیمانم دەوێ وەک هەسێڵی بەردەمی کانیلەیێکی ویشکەڕۆ بۆوە نەمخنکێنێ قەوزە و لیتە، جووڵانم دەوێ ناهومێدی وەک ڕنوو ڕووخا بە سەر گوندی دڵا بۆ ژیانی پڕ لە هیوا قەت هەدادانم دەوێ؟! ئەشق و ئاواتم لە سەر دوندی ڕەشی شەو ساکنە بۆ وەسەرکەوتن ڕچەی پڕشنگی پەیمانم دەوێ بۆ بزەی نایێتە سەر لێو خۆری دڵگەرمی بەیان؟ شەو لەشی کردووم شەکەت، تاوێ پشوودانم دەوێ ✍مامۆستا ئەمین گەردیگلانی خوێندنەوەی #سامان_حەسەنی https://t.me/hiiiiiiiiiiiichhhh
Открыть в Telegram🔹دەرسی ڕووناکی🔹 پێشکەش بە مامۆستا دڵسۆزەکان 🔸"ئەمین گەردیگلانی"🔸 ڕۆژی زانین و ئەوینە و یادی مامۆستا دەکەم گیان و دڵ تێکەڵ شەپۆلی باوەڕی دەریا دەکەم من قوتابیی مەکتەبی تیشکم، قوتابخانەم هەتاو دەرسی ڕووناکی دەخوێنم، سەر فیدای ئاڵا دەکەم پەنجەکانم دەبنە هێلانەی مەلی سەوزی قەڵەم هەڵفڕین فێری خەیاڵم بۆ هەموو دنیا، دەکەم ڕازی چاوی ڕوونی کانی و خاکی تینوو فێر دەبم چەشنی شەتڵی شلکی سەر دێراوی ژین باڵا دەکەم گوڵوشەی سەر پەلکی کوڵمی سوورەگوڵ دەخوێنمەوە سروە ئاسا باوەشم بۆ باخی گوڵ واڵا دەکەم دەچمە بەر نووری حوزووری سەوزی مامۆستا و دەڵێم: من لە تاڤگەی تیشکی زانینت بە سەر دڵدا دەکەم دەستی تۆ مێعراجی هەستە و خۆرە بیری ڕۆشنت هەر لە چاوی تۆ چرای ڕێتاری ژین داوا دەکەم گشت بەیانێکم بە زەردەی تۆ شەوی ڕەش لادەچێ بۆیە خۆر هەر کاتێ هەڵدێ یادی مامۆستا دەکەم. 🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸 🆔 @amingardiglani
Открыть в TelegramПереслано из خوێندنەوەکانی شوکری
✍:مامۆستا ئەمین گەردیگلانی 🎙:#ئامین_شوکری(❤️خواز) گۆرانیبێژ :پوویا خەیاتی 🆔: instagram 🆔: telegram
Открыть в Telegramئاوات ئەمین گەردیگلانی خوێندنەوە: خاتوو نەرمین ناڵێم خۆزگە هەموو جیهان ببێتە تاقە یەک وڵات، دڵی نەرمی دڵدارەکەم بەرگی سەوزی شێعرەکانم لە بەر بکات! ناڵێم خۆزگە کۆشی شەو پڕ بێ لە گڕی چاوی هەتاو، هەرچی تفەنگە بخنکێن بە شەپۆلی خوێنی ڕژاو! دەڵێم خۆزگە وەرزی تەمەنی درێژی چاوەڕوانیم کۆتایی بێ ژن و کچی وڵاتەکەم ئیتر پەپوولەی نیگایان لە دۆزەخی چاوی زێڕدا نەسووتێنن، ڕۆژی جارێ تەنیا جارێ بە باڵی ئەو پەپوولانە تۆزی ڕوومەتی کتێبێک بتەکێنن!
Открыть в Telegram🔹ئۆقرەگرتن لە باوەشی هیوای سووردا🔹 شێعر و خوێندنەوە: ئەمین گەردیگلانی 🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹 🆔@amingardiglani
Открыть в Telegram