Кабинет
ئەمین گەردیگلانی

ئەمین گەردیگلانی

کاناڵی تایبەتی بەرهەمەکانی ئەمین گەردیگلانی

Юзернейм
@amingardiglani
Категория
Искусство
Страна
ИранИран
Подписчики1 210
Просмотров на пост, 7 дн.516−10,9% к пред. 7 дн.
ERR42,60 %за 7 дней

Средние просмотры поста по дням

По дню публикации

Показать таблицей
ДатаПросмотров на пост
29 окт. 2026 г.963
12 нояб. 2026 г.708
13 нояб. 2026 г.578
21 нояб. 2026 г.401
23 нояб. 2026 г.630

Самые просматриваемые за месяц

  1. 01

    لەوساوە خۆری جوانی هەڵهات لە کوڵمەکانت بوو بە ڕووگەیی چاوانم جوانیت ئاسمانە و ئەشقی من مەلە چاوت هەتاوە و ڕۆحی من کەلە کردی بە باخ و کانی بەهاری چاوەکانت پێدەشتی شێعرەکانم ئەشقت بەهارە و بەژنت سروشتە سینەت بەهەشتە و دەستم فریشتە کردی بە باخ و کانی بەهاری چاوەکانت پێدەشتی شێعرەکانم باڵای بەرزت چیایە زوڵفت وەک تاڤگە وایە بۆتە بەهاری ژیانم من زەوییەکی ویشک و کاتۆڕم تۆ چیایەکی بەرز و نەخشاوی من بۆ قومێ ئاو شەقار شەقارم تۆ دەیان کانی دەورەیان داوی من شەوەزەنگی خەم دایپۆشیوم تۆ لەسەر سینەت تریفە ئەڕوێ بڵێی لە باخی ئاسۆی هیواما گوڵی هەتاوی ئەوین بپشکوێ من هاوینی ئەشق لەشی سووتاندم تۆ کولووی بەفر تارات بۆ دێنێ بڵێی ڕێبواری تینووی لێوانم ڕچەی کۆێستانی گۆنات بشکێنێ باڵای بەرزت چیایە زۆڵفت وەک تاڤگە وایە باڵای بەرزت چیایە بسکت وەک تاڤگە وایە بۆتە بەهاری ژیانم هۆنراوە: ئەمین گەردیگلانی ❤️#من_و_تۆ 🎼#نامۆ_شەرەفی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

    Аудио
    Просмотры963
    Пересылки—
    Реакции—
    Комментарии—
  2. 02
    Просмотры918
    Пересылки—
    Реакции—
    Комментарии—
  3. 03
    Просмотры879
    Пересылки—
    Реакции—
    Комментарии—
  4. 04
    Просмотры630
    Пересылки—
    Реакции—
    Комментарии—

Новые посты

#1570Видео
Просмотры401−37%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#1568Текст

Переслано из ئەمین گەردیگلانی

هاتینەوە گوندی کانی سپیکە و دوای نوێژێکی عەسری بێوەخت، تەقەی کارگەکەم لێدرا. کارگەکەم پڕە لە دار. هەر دارە و هەر دارە و هەر دار. دار گوێز دەستی لە دەستی قەیسی ناوە. گۆیژ سێوی لە ئامێز گرتووە و بڵاڵووک پژاوە بەسەر توودا و چپەی هەرمێیکە بۆ گێڵاسی ئەکات. با ئەو چپەیتان بۆ بگێڕمەوە من کە دارەکان ئەهێنمە کارگەکەم چاونیان هەرتەڕە و هەر تووڕەن لە تەور: (بێ دایمە میوەیان پێ بدە و خزمەتیان بکە، کەچی تا دەمیان تاڵ ئەبێ یان خوانەخواستە ژوان لە گەل کرمێکی داماودا ئەبەستین، خێرا جەرگمان ئەبڕن) هەموو جارێ چاویان دەسڕم و تەڕووشکیان ئەکەم و بەڵێنێکم پێداون کە زیندوویان بکەمەوە و ئەوانیش بێقەزابن نەمرییان لە من ئەوێت و منیش کەسێکم گەرک بوو بانگی نەمری بە گوێیاندا بدات. ئەوە بوو تەقەی درگا لێدرا و ئەمین گەردیگلانی و حەمەسدیق کەریمی هاتن و بانگی نەمرییان دا بە گوێی کۆلکەدارکاندا و جا چ بانگێک. شەو هات و تا دوێشەو نەمزانیبوو (سوهەیب عەلی) تەنیا شێعر بە شەراب ناکات و لە نانخواردندا  تیکە زۆر ئەگرێ، بەڵام بۆ دەمی خۆی نا؛ بۆ دەمی تر و حەمدی ساحێبقەرانێک خۆی لە تۆنی دەنگیدا حەشار داوە و ئاروین قادری یەک کە جارجارێ ملێک لە سەر لووتکەی غەزەڵەوە بەرز ئەکاتەوە. ئەمە بوو سەفەری دوێمان...

Открыть в Telegram
Просмотры575−10%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#1567Текст

Переслано из ئەمین گەردیگلانی

٭گوندی کانی سپیکە و چیای قووچەلووس بوونە ژوانگەی شێعر٭ ئومید نەورۆزی پێشکەش بە هەر دوو مامۆستام، ئەمین گەردیگلانی و حەمەسدیق کەریمی ئەمشەوی من وەک دوێشەو نییە ئەمشەو(من لە فرمێسکی وەریوی نیوەشەو تەنیاترم)و (بە تەنیا کەوتنێکی تیایە چاوم) بەڵام دوێنێ وا نەبوو. دوێنێ چەشتەنگاوێ لە گەل دواهەمین فرمێسکی وەریوی شەودا دوو سەر، بەرز بۆ لووتکەیان ئەڕوانی و هەورازی کووڕیان ئەخۆێندەوە. گۆڕستانەکەی (پیرمحەمەو)ی  تووڕە، هێورهێور دەستێ شەهیدی سەوزی بەخێرهاتنی بۆ بادەدان. ئەمان هەنگاوێک و کانیی (میرزاخان) دووهەنگاو بە پێشوازیانەوە دەهات. توولە ڕێی (هەوارە بەرزە) هەر بەردی شک ئەبرد بیکاتە پەیژەی سەرکەتنیان و ئەمان شەریفانە دەستیان دەدایە دەستی دار بەڕووەکان و زاگرۆسیان بە دڵسۆزی ئەنووسییەوە. ناوکەلانی (یەغمەنە) باوشی بێتاقەتی بۆ گرتنەوە و دوای تێرنەبوون لە هاتنیان، ئەنگووستێکی کردە بەڵەدی رێگایان بەرەو لووتکە و ئەتووت ئەڵێ: هیچ ئامێزێک نابێ هەڵۆ گل بداتەوە. گەشتینە لووتکە و بریا هەر نەگەشتینایە. قووچەلووس بەرزە و پلارێکی زۆری تێگیراوە هەر دوو تەمووی بریندارە، بەڕۆژی برینی تانگی (شعبنا) و نساری زامی کالیپەنجای (ملت ما)ی پێوەیە، ئەو برینانەی ئێستاش ساڕێژ نەبوون و هەر ئاگریان لێدەچۆڕێ. لە سەر دوند خەمێک زەردەی (ئەمین گەردیگلانی) و (حەمە سدیق کریمی) یان ئەخواردەوە. هەر لات ئەڕوانی سنوور بوو. ئاخۆ کام پارچەی لەشیان لەودیو تەلبەندەوە جێهێشتبێ کە ئەو دێڕە شێعرەی هێمنیان دەچپاند بە گوێی گەردوونەوە (تۆی لە من ون کرد و منی لەتۆ دوور-ئەو بستۆکەی دوژمن ناوی نا سنوور) لەسەر لووتکە دوو دەستە چاوڕێمان بوون یەکەم شاخەکانی سوورێن و بەرانان و ئاواتی لە ڕۆژای باشوورمانەوە و ئاسن کوڵێنی بەرانبەرمان و دووسێ هەنگاو لە پێشتر لە پەلەی دیداردا قوچی سوڵتان و قەڵاێ کچێی ئەودیوی تەل و لە ڕۆژاوای باکووریشمانەوە خەڵووزە و پیرێژنەکوژاو. هەموویان ئەمانە سیمخاڵدار نەیتوانیبوو ڕێگە لە مل بەرزکردەنەویان بگرێت بۆ دیتنی دوو ئازیزیان. دەستەی دووهەم  تەوقەی بەخێرهاتنی  دوو هاوڕێی گیانم ئەحمەو و برهان بوون کە بە قەولی کاحەمەسدیق دڵیان لە نێوچاوانیانەوە دیار بوو. نیوەڕۆژەمان کەمێ هەنگوین و کەرە و بازێ قارچک و کۆمەڵێک بەڕووی سەماکەری سەر ئاگرەکە بوو و ئەتووت ئەوانیش خۆشییان پێ ناخۆش نییە و هەڵپەڕکێیان بۆخێرهاتن ئەوتەوە. بەرزی ئەم پیاوەم دوای نیوەڕۆژە بە شتێکدا بۆم دەرکەوت. ئەو کارکانەی سەر ڕێگا کە خۆیان لە هەمووان شاردبووە، نیشتمان داینابوون بۆ ئەمین گەردیگلانییەک کە چیها فرمێسکی بۆ نەڕشتووە. باوەڕ کەن نیشتمانێکم ئەبینی  بەڕووزەردییەوە پێی ئەووت:تۆ بڵێی ڕۆژێ نەبێت...وازی بێنن با نەیگێڕمەوە. لە ڕێی هاتنەوەماندا زەردەی کاک موحەمەدی بێهرەوان زەردی لە سەر ڕوخساری پاییز و دوو مامۆستاکەمدا سڕیەوە و بە قسە خۆشەکانی، گەڵا نەبوو خۆی بۆ بگیرێ و لە باوەشی دایکی نەگەوێتە خوارەوە و تا تەماشامان کرد گەڵاڕێزانێ لە پاییز لەبەردماندا پژاوە.

Открыть в Telegram
Просмотры478−25%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#1561Видео
Просмотры537−16%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#1559Аудио

Переслано из www.Goranikurdi.com گۆرانیی کوردی

لەوساوە خۆری جوانی هەڵهات لە کوڵمەکانت بوو بە ڕووگەیی چاوانم جوانیت ئاسمانە و ئەشقی من مەلە چاوت هەتاوە و ڕۆحی من کەلە کردی بە باخ و کانی بەهاری چاوەکانت پێدەشتی شێعرەکانم ئەشقت بەهارە و بەژنت سروشتە سینەت بەهەشتە و دەستم فریشتە کردی بە باخ و کانی بەهاری چاوەکانت پێدەشتی شێعرەکانم باڵای بەرزت چیایە زوڵفت وەک تاڤگە وایە بۆتە بەهاری ژیانم من زەوییەکی ویشک و کاتۆڕم تۆ چیایەکی بەرز و نەخشاوی من بۆ قومێ ئاو شەقار شەقارم تۆ دەیان کانی دەورەیان داوی من شەوەزەنگی خەم دایپۆشیوم تۆ لەسەر سینەت تریفە ئەڕوێ بڵێی لە باخی ئاسۆی هیواما گوڵی هەتاوی ئەوین بپشکوێ من هاوینی ئەشق لەشی سووتاندم تۆ کولووی بەفر تارات بۆ دێنێ بڵێی ڕێبواری تینووی لێوانم ڕچەی کۆێستانی گۆنات بشکێنێ باڵای بەرزت چیایە زۆڵفت وەک تاڤگە وایە باڵای بەرزت چیایە بسکت وەک تاڤگە وایە بۆتە بەهاری ژیانم هۆنراوە: ئەمین گەردیگلانی ❤️#من_و_تۆ 🎼#نامۆ_شەرەفی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

Открыть в Telegram
Просмотры963+51%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—

Все посты

Связи