Account

Posts of زمانی کوردی || Zimanê Kurdî

newest first

#10508Text
Views253−77%vs avg
Forwards—
Reactions4
Comments—
#10507Audio
Views731−33%vs avg
Forwards—
Reactions10
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
4 h506
7 h731
  1. After 6 hours731
  2. Total to date731
#10506Text

#زبان‌شناسی  ||   #Zimannasî نووسەر: دوکتور عادڵ موحەمەدی ------------------------------------------------ گۆرانبازی لە زمانی کوردیدا ئەگەر بڵێین «هەورامی» ناتوانێت «سۆرانی» بێت، ئەم جۆرە گوزارەیە ڕاستە؛ یان ئەگەر بڵێین «هەورامی» ناتوانێت « کورمانجی» بێت، ئەمەش هەر ڕاستە؛ بەڵام ئەگەر بڵێین هەورامی کوردی نییە، یاخود ڕووبەڕووی پرسیارێکی وەها ببینەوە کە ئایا هەورامی کوردییە یان نا؟ لێرەدا هەڵەبەرییەکە لەم پرسیارەوە سەر هەڵ دەدات؛ چونکە بەم پێیە کوردیمان تەنیا لە چەند جۆرەزمانێکی تایبەتدا دابەش و پێناسە کردووه کە بریتین لە سۆرانی و  کورمانجی و هتد. بۆیە ئەگەر بمانەوێت زمانی کوردی تەنیا بەم زاراوانە پێناسە بکەین و سنووری بۆ دابنێین، هەورامی لە ڕێزبەندیی کوردیدا جێگیر نابێت و ئەم جۆرە هەڵەبەرییە هەمیشە لەلایەن هەندێک لە بزووتنەوە و گرووپە سیاسییەکاندا یان لە لایەن هەندێک زمانناسەوە پەرەی پێ دەدرێت کە دەیانەوێت ناسنامەی کورد بە زمانێکی تایبەتەوە پێناسە بکەن و بە شێوەیەکی دەمارگرژانە ئەم جۆرە ناونانە ئایدیۆلۆژیکییانە دووپات بکەنەوە. بۆ وێنە هەندێک لە زمانناسان بە پشتبەستن بە وەسفکردنی جۆرناسیی زمان (تایپۆلۆجی) هەوڵ‌ دەدەن بەپێی ڕێزبەندیی وشەیی و سیستەمی ڕێککەوتنی، زارەکانی «کوهدەشتی و نورئاوایی» بە نوێنەرایەتی لە لەکی، ئاخێوەرانی لەکی وەکوو زمانێکی سەربەخۆ ناو ببەن (دبیرمقدم، 1392 : 897 -862) کە بێگومان دیاردەی «ناونانی لەکی وەک زمانێکی سەربەخۆ» لە ڕوانگەی زمانناسییەوە هیچ کێشەیەک ساز ناکات و کێشەکە زمانبوون یان زماننەبوونی لەکی نییە؛ بەڵکوو هەڵەبەرییەکە لەمەوە سەر هەڵ دەدات کە ئەم توێژەرانە دەیانەوێت لە ڕێگەی زانستی جۆرناسیی زمانەوە (تایپۆلۆجی)، لەکی لە زمانی کوردی جیا بکەنەوە و کوردی داببەزێنن؛ واتە زمانی کوردی بە سەر چەند جۆرەزمانێکی تایبەتدا دابەش و پێناسە بکەن یان بۆ نموونە تورکی بە ئازەری ناو بنێن و بە زمانێکی ئێرانی دایبنێن. بە فارسی وقتی گفته می­‌شود گورانی (که عده­‌ای آن را به‌اشتباه معادل اورامی در نظر می­گیرند) در اصل کُرد نیست و ازنظر زبانی، گروه مستقلی از کُردی است، این نوع نام‌گذاری مغلطه است. برای نمونه، در زبان کُردی اگر بگوییم گونۀ «اورامی» نمی‌تواند «سورانی» باشد یا نمی‌تواند «کُرمانجی» باشد، چنین گزاره‌هایی درست هستند؛ اما اگر گفته شود که اورامی از دستۀ زبان کُردی نیست یا پرسشی مانند «آیا اورامی کُردی است؟» مطرح شود، مغلطه‌ای رخ می‌دهد؛ زیرا کُردی را تنها با چند گونه مانند سورانی و کُرمانجی محدود کرده‌ایم. به این ترتیب، اگر کُردی را صرفاً با این گونه‌ها تعریف کنیم، اورامی در دستۀ کُردی قرار نمی‌گیرد. این نوع مغلطه در نام‌گذاری معمولاً از سوی برخی جریان‌های غیرزبانی یا زبان‌شناسان با دیدگاه جانب‌دارانه و نام‌گذاری‌های ایدئولوژیک صورت می‌گیرد که هویت گویشوران را صرفاً بر اساس یک زبان خاص تعریف می‌کنند. برای مثال برخی از زبان­شناسان با توصیف وضعیت رده­‌شناختی لکی (گونه­‌های کوهدشتی و نورآبادی) براساس مؤلفه­‌های ترتیب واژه­‌ها و الگوهای نظام مطابقه، کوشیده‌اند این گونه­‌ها را به نمایندگی از لکی، زبانی مستقل بنامند (دبیرمقدم، ١٣٩٢ : ٨٩٧ -٨٦٢) که پدیدۀ «زبان­‌نامیدن لکی» در نوع خود از نگاه زبان­‌شناسی هیچ ایرادی ندارد و در اینجا مسئلۀ «زبان­‌بودن» یا «زبان­‌نبودنِ» لکی نیست؛ بلکه مغلطه زمانی‌ست که این پژوهشگران از راه رده­‌شناسی می­‌خواهند لکی را در تقابل با کُردی قرار دهند و با تقلیل و فروکاهی زبان کُردی، مجموعۀ کُردی را صرفاً در چند گونۀ زبانی خاص محدود کنند یا برای نمونه با آذری نامیدن تُرکی، آن را زبانی ایرانی بنامند. سەرچاوە: https://t.me/adellinguist/15 https://t.me/adellinguist/16 https://t.me/adellinguist/7 https://t.me/adellinguist/5 ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ☀️⸙჻ᭂ࿐🍂 ‎         ‎            @ZMANIKURDI4                       ࿐჻ᭂ 🍂 ჻ᭂ࿐☀️

Open in Telegram
Views685−37%vs avg
Forwards—
Reactions8
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
4 h510
7 h685
  1. After 6 hours685
  2. Total to date685
#10505Text

فرەواتایی یان پۆلیسیمی (polysemy) فرەواتایی یان بە فارسی (چند معنایی) لە زمانەوانیدا بەو دیاردەیە ئێژن کە تێیدا وشەیەک هەمان شێوەی نووسین و دەربڕینی هەیە، بەڵام واتای جیاوازیان هەیە، لە حاڵێکدا کە واتاکان لە بنەڕەتدا پێکەوە پێوەندییان هەیە. لە وانەیەک باسی هۆمۆگراف کرا، لەوێش وشە یەک دەربڕین و شێوی نووسینی بوو، بەڵام واتاکانیان جیاواز بوو و هیچ پێوەندییەکیان پێکەوە نەبوو. نموونەی هۆمۆگراف، وشەی "دەم" 📍Polysemy: یەک وشە، چەند واتای پێوەندیدار. 📍Homograph: دوو یا چەند وشەی جیاواز، کە هەمان شێوی نووسینیان هەیە. وشەی "ماڵ" نموونەیەکی باشە بۆ پۆلیسیمانتیک، چونکە بە چەند شێوە بەکار دێت و پەیوەندیی واتایی لەنێوان واتاکانی هەیە. وشە: ماڵ 👈 ماڵ بە واتای خانوو: شوێنی نیشتەجێبوون و ژیان. ■ نموونە لە ڕستەدا: ماڵمان لە کوردستانە. 👈 ماڵ بە واتای خێزان: ئەندامانی خێزان و کەسانی ناو ماڵ. ■ نموونە لە ڕستەدا: ماڵەوەی شیما زۆر میهرەبانن. 👈 ماڵ بە واتای سامان و دارایی: ئەو شتانەی کە کەسێک خاوەنیانە. ■ نموونە لە ڕستەدا: ئەو بە کارکردن ماڵێکی باشی کۆ کردووەتەوە. 👈 ماڵ بە واتای بنەماڵە و ڕەچەڵەک: ■ نموونە لە ڕستەدا: ئەوان ماڵێکی ناسراویان هەیە. (بنەماڵەی ناسراو) لەم نموونانەی سەرەوە دەبینن وشەی "ماڵ" هەمان شێوەی دەربڕین و نووسینی هەیە، بەڵام واتای جیاواز دەگەیەنێت، کە هەموویان پێکەوە پێوەندیی واتاییان هەیە. 🔘 چەن نموونە وشەی لێکدراو کە وشەی "ماڵ"ی تێدایە: 7⃣4⃣ ماڵبات: بە واتای خێزان، کەسوکار و ئەندامانی بنەماڵە بەکار دێت. 8⃣4⃣ ماڵئاوایی: بە واتای خواحافیزی، یا جیابوونەوە بەکار دێت. 9⃣4⃣ خاونماڵ: ساحیبی ماڵ، خاوەنی ماڵ. 0⃣5⃣ هاوساماڵ: "هاوسا" هاوواتای وشەی دراوسێیە، بۆ (همسایه) بەکار دێت. 1⃣5⃣ هاوماڵ: دوو کەس یا زیاتر کە پێکەوە لە ماڵێک ئەژین. 🔘 چەند نموونە پەندی کوردی کە وشەی "ماڵ"ی تێدایە: 🔹مێوان خوەشی لە مێوان نەتێ، ساحێوماڵ/خاوەنماڵ لە هەتکی. 🔹ماڵ خوەت وە ماڵ کە، سەگ هاوساماڵ وە دز مەکە. 🔹ساڵێ ماڵ و ساڵێ مناڵ. 🔹چرا وە ماڵ فەرزە، هەتا مزۆت 🔹ماڵی خۆت، تەختی پشتی خۆتە. 🔹ماڵی خۆت هەر ماڵی خۆتە، هەرچەن بەردینیش بێت. 🔘 چەند نموونە دەسەواژەی کوردی کە وشەی "ماڵ"ی تێدایە: 2⃣5⃣ ماڵت ئاوا وێت/ ماڵت ئاوەدان بێت/ ماڵت ئاوا: _ بۆ کاتی خواحافیزی _ بۆ کاتی دەستخۆشی _ بۆ نزای خێر _ بڕێ جار بە پێی ڕستە لە دۆخی سەرسوڕمانیش بەکار دەبردرێت. 3⃣5⃣ ماڵوێران ئەخوەم/ ماڵ‌کاولبیومه: بۆ کەسێک یان خێزانێک بەکار دێت کە ماڵ و ژیانی تێک چووبێت، یان بەهۆی ڕووداوێکەوە تووشی لەناوچوون و زیانێکی گەورە بووبێت. (ئەم دەسەواژە لە گریان و شینوڕۆڕۆ و ناڕەحەتی بەکاری دەبەن) 4⃣5⃣ ماڵەکەی بووە لانەی بایەقوش: بە پێی ئەوەی کە بایەقوش لە وێرانە و کەلەواکان دەژی، ئەم دەسەواژە بەکار دەبردرێت، واتە ماڵەکەی بووە بە وێرانەیەکی چۆڵوهۆڵ. (دەتوانێت جۆرێک نفرین و نزای خراو بێت.) 🔘 چەند نموونە گۆرانیی فۆلکلۆری کوردی کە وشەی "ماڵ"ی تێدایە: ماڵەکەی باوکوو لەوپەڕی دێوە خوەمیژ کاروانچی پاڵی بەم پێوە *** ماڵەکەی باوکوو شەو بە مەنزڵ کەم کەیفی باڵاکەو لە تەهی دڵ کەم *** هەڵسه بێ بۆ لام ماڵ بێ مێوانه چاوم چاوه‌ڕێ خاڵ بان لێوانه *** قەزای تۆ لە من ڕەشەی چاوگەل مەس هەرکەسێ تۆی بێ ماڵ‌ دنیای بۆ چەس *** خۆ من ماڵم نییە کەمە خەڵات بۆت سەرێ بەرزەو کە دڵم دەرات بۆت 👈 ئێوەش ئەگەر نموونەیەک دەزانن لە بەشی کۆمێنتدا بۆمانی بنووسن. #وشە_واتا #وشەی_کوردی #زمانی_کوردی 📚 زمانی کوردی وشە | واتا | ڕێزمان | ڕێنووس 🔗 @ZMANIKURDI4

Open in Telegram
Views914−16%vs avg
Forwards—
Reactions14
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
2 h286
4 h432
8 h914
  1. After 6 hours432
  2. Total to date914
#10504Photo
Views333−69%vs avg
Forwards—
Reactions14
Comments—
#10503Text
Views753−31%vs avg
Forwards—
Reactions11
Comments—
#10502Video
Views992−9%vs avg
Forwards—
Reactions24
Comments—
#10497Photo

🔴 ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دواییی هونەرمەند «#تاهیر_خەلیلی» (گۆرانیبێژ) 🔹 لەدایکبوون: ساڵی ۱۹۵۶ی زایینی لە شاری بۆکان 🔹 کۆچی دوایی: ۲۶ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ی زایینی 🔹 شوێنی ناشتن: گۆڕستانی بەکرەجۆ لە سلێمانی ◾️تاھیر خەلیلی ساڵی ١٩٥٦ لە شاری بۆکان لەدایک بوو. لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە گوێ لە دەنگی ھونەرمەندانێکی وەک محەمەد ماملێ، حەسەن زیرەک، عەلی مەردان، ساڵح دیلان و به تایبەت تاھیر تۆفیق گرتووە. تاهیری لاو، بەرھەمی یەکەمی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بڵاو دەکاتەوە. ئەو بەرهەمە بوو بەھۆی ئەوەی کە ڕاگەیاندنە کوردیەکانی ئەو کاتی حکومەتی ئێران بۆ چاوپێکەوتن بانگی بکەن، چەند بەرھەمێکیشی لە تەلەفزیۆنی مەھاباد تۆمار کرد کە بریتین لە: دەنگ وڕەنگ، شەوی تاریک و بێ دەنگ، گوڵی مەھاباد، کیژۆڵەی کوردستان. تاهیر خەلیلی لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا کۆنسێرتێکی لە تەلەفزیۆنی تاران ساز کرد و دواتریش بەرهەمەکانی لە تەلەفزیۆن و ڕادیۆ سنە دەنگیان دایەوە. 🖇تاهیر خەلیلی کە خاوەن چەندین سروودی بەناوبانگە، لە ٥ی سەرماوەز بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا لە سلێمانی کۆچی دواییی کرد.            @ZMANIKURDI4 ╰━━⊰  🍂 🖤 🍂  ⊱━━╯

Open in Telegram
Views1,180+8%vs avg
Forwards—
Reactions24
Comments—
#10496Photo
Views1,190+9%vs avg
Forwards—
Reactions24
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
47 h1,080
66 h1,190
  1. Total to date1,190
#10495Video

🔰#کارتۆن            ||              #کارتون بەشی چوارەم کارتۆنی کوردیی ( موانا ۱)هیوادارم نیشانی منداڵەکانتانی بدەن بۆ فێربوونی زمانی دایکی زۆر گرینگە، هەم ئامۆژگاریی تێدایە هەمیش کوردییە. ‌♡ ㅤ    ❍ㅤ     ⎙ㅤ     ⌲ ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‍‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‍‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌⤋  ¦ 𝗞𝘂𝗿𝗱𝗶𝘀𝗵 𝗖𝗵𝗮𝗻𝗲𝗲𝗹: @ZMANIKURDI4               

Open in Telegram
Views1,120+3%vs avg
Forwards—
Reactions13
Comments—
#10493Link preview

‍ ✨❌۲٥ی نۆڤەمبەر؛ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژیی دژی ژنان. ▪️۲٥ی نۆڤەمبەری ساڵی ۱۹٦۰ لە کۆماری دۆمینیکا، لە ڕۆخ زەلکاوێکدا تەرمی سێ خوشک بە ناوەکانی "پاتریا"، "مینروا" و "ماریاتزارا" میرابال دۆزرانەوە. ئەم سێ خوشکە لە چالاکوانان و خەباتکارانی دژی دیکتاتۆریەتی "ڕافایل تراخیلۆ" بوون، کە پاش دەستدرێژی و ئەشکەنجەی زۆر لەلایەن جەلادەکانی حکوومەتەوە کوژراون. حکوومەت هەوڵێکی زۆری دا کە ڕاستی ڕووداوەکە بە لاڕێدا ببات و بڵاوی کردەوە کە کوژرانیان بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلەوە بووە، بەڵام هەر زوو شێوازی کوشتن و دەستدرێژییەکان بووە هۆی ڕیسوایی حکوومەت و، خوشکانی میرابال بوونە سیمبولی "خەبات لەپێناو ئازادی" و "هێمای خەباتی فێمینیستی" و نازناوی "پەپوولە لەبیرنەچووەکان"یان پێدرا. خوشکانی میرابال پێشتر لە یەکێ لە چالاکییە شۆڕشگێرییەکانی خەڵک لە دژی حکوومەتی دیکتاتۆری "تراخیلۆ"، ناوی نهێنیی "پەپوولەکان"یان بۆ خۆیان هەڵبژاردووە. پاش چەندین ساڵ یادکردنەوە و ڕێپێوان و کەمپەین و ناڕەزایەتی لەلایەن ژنانی وڵاتانی ئەمریکای لاتین و ئەمریکای ناوەندی لە ساڵی ١٩٨١دا، ڕۆژی ۲٥ی نۆڤەمبەر وەک "ڕۆژی نێونەتەوەییی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان" ڕاگەیەندرا. ژنان لەو ساڵانەدا نەک تەنیا توندوتیژییان لەسەر بنەمای ڕەگەزی ئیدانە کرد، بەڵکوو هەموو جۆرە توندوتیژییەک لە دژی ژنان لە ئەشکەنجە و کوشتن و دەستدرێژی لەلایەن حکوومەتەکانەوە لە بەندیخانەکان و هەموو توندوتیژییە دەروونی و جەستەییەکان لە ژینگەی خێزانییەوە تا ئازار و ئەزیەت و گێچەڵی سێکسی لە ئیدارە و شوێنی کار و سەرشەقامەکانیان ئیدانە کرد. لە ١٧ی ئۆکتۆبەری ١٩٩٩ "کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان" ناونانی ئەو ڕۆژەی بە "ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان" بە فەرمی پەسەند کرد. 🔻 لە ساڵی ۱۹۹۷ لە وانەی مێژووی قوتابخانە دەوڵەتییەکانی دۆمینیکا، خوشکانی میرابال وەک شەهیدی نەتەوەیی ناسێنران. لە ساڵی ۲۰۰۷ ناوی یەکێ لە پارێزگاکانی دۆمینیکا بەنا پارێزگای سالکدۆ گۆڕدرا بە پارێزگای خوشکانی میرابال. بۆ لەبیرنەکردن و وەک وەفایەک بۆ خەبات و تێکۆشانیان، وێنەی خوشکانی میرابال لەسەر پوول و پارەی کاغەزی ئەو وڵاتە دانراوە. ئەمانە و چەندین مۆزەخانە و دەزگای فەرهەنگی و خێرخوازی بە ناوی ئەوان و یادی ئەوانەوە لەو وڵاتە و وڵاتانی دیکەی بەتایبەت وڵاتانی ئەمریکای لاتین کراونەتەوە. لەلایەن هونەرمەند و نووسەرانەوە بوونەتە ئیلهامی چەندین کاری هونەری و فیلم و کتێب. پاتریا مێرسێدس میرابال، ۳٨ ساڵ ماریا ئرخنتینا مینێرڤا میرابال، ۳۲ ساڵ ئانتونیا ماریا تێرێزا میرابال، ۲٦ ساڵ ‌╭─┅ ═ঊঈঊঈ═  ┅  ─╮ 🔴@ZMANIKURDI4 🔴 ╰─┅ ═ঊঈঊঈ═  ┅  ─╯

Open in Telegram
Views1,290+19%vs avg
Forwards—
Reactions13
Comments—
#10492Photo
Views1,100+1%vs avg
Forwards—
Reactions24
Comments—
#10491Text

📌بەشی دووەم/ 2️⃣: ئەگەر (بە) ببێتە ئامرازی پەیوەندی، هیچ کاتێک نالکێت: لێرەدا (بە) تەنیا وەک پردێک(ئامرازێک) کار دەکات بۆ بەستنەوەی وشەکان بەیەکەوە. هیچ وشەیەکی نوێ(یەکەی فەرهەنگیی نوێ) دروست ناکات، بەڵکوو تەنیا کردارەکە دەبەستێتەوە بە (کەرەستە، جێناو، یان ناوێکی ترەوە). ئەگەر (بە) لە ڕستەکە دەربهێنین، وشەکەی دوای خۆی هێشتا واتای سەربەخۆی هەیە، بۆیە هەمیشە بەجیا دەنووسرێت. 🔵 نموونە: 🔺 بە پێنووس: من بە پێنووس تێبینییەکان دەنووسمەوە. 🔺 بە دەست: نانەکە بە دەست بشێلە. 🔺 بە تۆ: من ئەم نهێنییە تەنیا بە تۆ دەڵێم. 🔺 بە هێز: ئێمە بە هێزی بازوومان سەرکەوتین. (لێرەدا جیا دەنووسرێت، چونکە هێز ناوە و (بە) ئامرازی پەیوەندی)یە. 🔺 بە فێرخوازان: مامۆستا زانیارییەکان بە فێرخوازان دەگەیەنێت. ~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~ 3️⃣: کاتێک (بە) بۆ سوێندخواردن بەکار بێت(هەمیشە بەجیا دەنووسرێت): بۆ سوێندخواردن هەمیشە جیا دەنووسرێت چونکە (بە) کار دەکاتە سەر ناوی دوای خۆی. هەروەها کاتێک (بە) دەچێتە پێش ناوی خودا، یان هەر ناوێکی تر کە سوێندی پێ دەخورێت، نابێت پێوەی بلکێت، بۆیە ناوەکانی تر نانووسم، چونکە دەبێت تەنیا سوێند بە ناوی خودا و سیفەتەکانی ئەو بخورێت. 🟠 نموونە: 🔺بە خودا: بە خودا من ڕاستی دەڵێم. 🔺بە یەزدان: بە یەزدان ناهێڵم ماندووبوونت بەفیڕۆ بچێت. 🔺بە قورئان: بە قورئان کاری وام نەکردووە. 🔺بە ئەڵڵا: بە ئەڵڵا من دزیم نەکردووە. 🔺 بە پەروەردگار: بە پەروەردگار من بێتاوانم. 🔺بە گەورەییی خودا: بە گەورەییی خودا من درۆ ناکەم. 🟪 تێبینی: سوێندخواردن تەنیا دەبێت بە ناوی خودای گەورە (یان بە ناو و سیفاتەکانی ئەو) بێت. سوێندخواردن بە هەر شتێکی تر بێجگە لە خودا وەک (بە سەر، بە چاو، بە نان و نمەک، بە کەعبە، بە ویژدان، بە گۆڕی دایک و باوک، یان تەنانەت بە پێغەمبەر) دروست نییە و ڕێگەپێنەدراوە. —————————————————— ئامادەکردنی: م. شەیدا @ZMANIKURDI4

Open in Telegram
Views1,540+42%vs avg
Forwards—
Reactions8
Comments—
#10490Photo

گرفتارم بە نازی چاوەکانی مەستی فەتتانت بریندارم بە تیری سینەسووزی نێشی موژگانت بە تاڵی پەرچەمی ئەگریجەکانت غارەتت کردم دڵێکم بوو ئەویچیت خستە ناو چاهی زەنەخدانت بە قوربان، عاشقان ئەمڕۆ هەموو هاتوونە پابۆست منیش هاتم، بفەرموو بمکوژن، بمکەن بە قوربانت تەشەککور واجیبە بۆ من ئەگەر بمرم بە زەخمی تۆ بە شەرتێ کفنەکەم بدرووی بە تای زوڵفی پەرێشانت لە کوشتن گەردنت ئازا دەکەم خۆت بێیتە سەر قەبرم کە ڕۆژی جومعە بمنێژی لەلای نەعشی شەهیدانت کەسێ تۆ کوشتبێتت ڕۆژی مەحشەر زەحمەتی نادەن ئەگەر وەک من لە ئەم دونیایە سووتابێ لە هیجرانت هەمیشە سوژدەگاهم خاکی بەر دەرگانەکەی تۆیە ڕەقیب ڕووڕەش بێ چون ناڵێ بگا دەستم بە دامانت دڵم مەشکێنە چونکوو مەخزەنی دەرد و خەمی تۆیە فدای شەرت و وەفات بم چی بەسەر هات مەیلی جارانت ئەتۆ ئەمڕۆ لە موڵکی دڵبەریدا نادرەی دەهری بە ڕەسمی بەندەگی مەستوورە وا هاتۆتە دیوانت #مەستوورە ئەردلان 🍂🍂🍂 @ZMANIKURDI4 🍂🍂🍂

Open in Telegram
Views1,270+17%vs avg
Forwards—
Reactions29
Comments—
#10489Photo

🔴قادر قادری ناسراو بە هیوا ➖لەدایکبوون: ١٣١١ مەهاباد ➖کۆچی دوایی: ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٩ مەهاباد عەبدولقادر قادری ناسراو بە هیوا ساڵی ١٣١١ لەدایک بووە و قۆناغی خوێندنی لە شاری مەهاباد تا وەرگرتنی بڕوانامەی دیپلۆم درێژە پێدا ساڵی ١٣۴۶ توانی بڕوانامەی لیسانس لە زانکۆی تاران وەربگرێت. ناوبراو مامۆستای قوتابخانەکانی مەهاباد بوو و تا ساڵی ١٣٧٣ خزمەتی خۆی لەو بوارە درێژە دا.   بەشێک لە بەرهەمە چاوپکراوەکانی بریتین لە:👇👇👇 ⬅️هەژارنامە ⬅️باخچەی بەهەشت ⬅️ئاڵەکۆک ⬅️چوارچیرۆک ⬅️دایە مەمدە بە گورگی ⬅️تەفسیری دوو سووڕەتی قوڕئان بە شێعر ⬅️گەنجینەی هیوا ⬅️ گڕوکاش حاجی قادر قادری خاوەن بڵاوگەی هیوا بوو کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا مۆڵەتی بۆ دەیان کتێبی بە زمانی کوردی و فارسی وەرگرتووە و لە چاپ داون. 🖇حاجی قادر قادری لە ڕێکەوتی ٣ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٩ی کۆچی هەتاوی کۆچی دوایی کرد تەرمەکەی لە گڵکۆی ناودارانی ژمارە دووی شاری مەهاباد بەخاک سپێردرا. ‌╭─┅ ═ঊঈঊঈ═  ┅  ─╮ ⚫️@ZMANIKURDI4 ⚫️ ╰─┅ ═ঊঈঊঈ═  ┅  ─╯

Open in Telegram
Views1,340+23%vs avg
Forwards—
Reactions24
Comments—
#10488Photo
Views1,320+21%vs avg
Forwards—
Reactions23
Comments—
#10486Text

🔲 درێژەی بابەتی وشەسازی_مۆرفیم لە وانەی پێشتر باسی مۆرفیمی بەند کرا، ئەو مۆرفیمانەن کە بە شێوەی سەربەخۆ نایەن و بەتەنیا واتایەکیان نییە. بە سێ شێوە دەر دەکەون: گیرەک بنکە نووسەک لەم بەشە لەسەر بنکە باس دەکەین. 🔘 مۆرفیمی بەند_ بنکە جۆرێک لە مۆرفیمی بەندە، کە دەبێتە بنکە بۆ دروستکردنی وشە، واتە ئەو مۆرفیمە بنەڕەتییەیە کە ناوەڕۆکی سەرەکیی واتایی وشە هەڵدەگرێت و بنەمای دروستبوونی وشەیە. وەکوو ڕەگی ڕانەبردوو: مۆرفیمی ڕەگ، جۆرێک بناغەیە کە ناسەربەخۆیە (بەند) و تەنیا بەکار نابردرێت، کەچی بنەڕەتی واتای وشەیە. 🔺خاڵێک گرێنگ: ڕەگ ئەو بناغە ناسەربەخۆیەیە کە چیتر شیتەڵ ناکرێتەوە و لە هەموو گۆڕانکاری و گەردانی وشە ئەمێنێتەوە. بۆ نموونە: ■ خوێندم: کاری ڕابردوو ■ دەخوێنم: کاری ڕانەبردوو ■ بخوێنە: کاری داخوازی ■ خوێندن: چاوگ ■ ناوی کارا: خوێنەر ■ ناوی بەرکار: خوێنراو 👈 دەبینن "خوێن" لە هەمووی ماوە و "ڕەگە". 🔘 ئاسانترین ڕێگە بۆ دۆزینەوەی ڕەگ: ◀️ کارەکە لە دەمی ڕانەبردوو (بەیارمەتیی مۆرفیمی دە/ئە) گەردان بکەنە سەر خۆتان (کەسی یەکەمی تاک). ◀️ ئەمجا دە/ئە + جێناوی م بسڕنەوە، ئەوەی بمێنێت "ڕەگە". خوێندن: دەخوێنم>> دە+ م دەسڕینەوە>> "خوێن" دەمێنێتەوە>> کەوابوو خوێن ڕەگە. ● نووسین: دەنووسم>> نووس ● چوون: دەچم>> چ ● مردن: دەمرم>> مر ● فڕین: دەفڕم>> فڕ 🔺تێبینی: جاری وا هەیە دەبینی ئەو ڕەگانە، خۆیان وەکوو وشەیەکی سەربەخۆ دەر دەکەوەن، لێرە ئیتر بە دۆخەکە کەوتووە چی مەبەستە. کەوتن: ڕەگی دەبێتە "کەو" ● کەو وەکوو: ڕەگ ● کەو وەکوو: باڵندە خوێندن: ڕەگی دەبێتە "خوێن" ● خوێن وەکوو: ڕەگ ● خوێن وەکوو: خوێنی لەشی گیاندار. کەواتە، هەرچەندە شێوەی دەرەکیی ئەم بەشانە یەکسانە، بەڵام لە ڕووی واتا و ئەرکی ڕێزمانییەوە جیاوازن. درێژەی هەیە.... ✍ ئامادەکار: شیما محەممەدی #وشەسازیی_سۆرانی #وشە_مۆرفیم #مۆرفیم 《《《ZMANIKURDI4》》》

Open in Telegram
Views1,310+20%vs avg
Forwards—
Reactions14
Comments—
#10485Link preview

‍‍‍عیسا شــاوی(ئەفسەرێکی عەرەب) بە موشیـر عەبدولسە‌لام عارف دەڵێ چیــای سەفینت پێشکەش دەکەم بە دیاری، چاوی لێ‌ بکەن مامۆستا هەژار لە وڵامدا چی دەنووسێ؛ ٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭ مارمێلکە نیــم چیای کورد بۆ دیاری نابێ‌ شــاوی دەمت دەشکێنێ گەر بەردم بجــاوی نەخورمایە و نە وشتــرخانە کێوم وڵاتم کوردستــانە‌ و کوردە نێوم ئەگەر نامناسی بــڕوانە لە مێژوو بــزانە‌ و فێر بە کورد چۆنە‌ و چلۆن بوو بەری تۆش ‌ڕۆژێ‌ بانیپــاڵی ئاشۆر چیــای‌ کوردانی‌ بۆ ڕێوی‌ ئەکـرد مۆر لە‌پێش‌ تۆ گەزنەفۆن‌ ڕووی‌ کرد‌ە خاکــم وەکوو‌ داڵاش‌ دەسووڕا بۆ کەلاکــم گەلێک‌، تەیموورو چەنگیز و هەلاکۆ لە دەشتــم تێ‌پەڕین‌ وەک‌ وشتری ‌تۆ گەلێک‌ پێخواس‌ وبێ‌دەرپێ‌ و ڕەشوڕووت بە‌ نانــم سەردەمێکی چــاوی پشکووت بەڵام من کوردم و کوردیش ئەمێنــم لە زۆردار یەک بە سەد تۆڵەم دەسێنــم لە کۆن و نوێ و درەنگ‌ و زووت بپــرسە دەزانی خەنجەری من زۆر بەتــرسە کە‌ من نەمگــرتبا پێشی سەلیبی لە نەنکت‌ پــرسە‌ دەبوا‌ ئێستە‌ چی‌ بی لە گۆڕستانی بێــگانان بنۆڕی کە لا من‌‌ بیـری‌ پووچیی خۆت‌ ئەگۆڕی لەبیرت‌ دەرچوو بەردی قارەمانــم لە خوێنا سوورە دەشتی بازیانــم لە بەرزانا دەزانی چت‌ بەسەر‌ هات لە هەورازم‌ دەتۆپێ‌ هەرچی‌ کەر‌ هات ببینە هەڵمەتی پێشمەرگە‌کانــم حەسار و شوورە پۆڵای نیشتمانــم سەراپا‌ مەرگی‌ سووری‌‌ لێ‌ دەبــارێ دە بۆم ڕاوەستە‌ تۆ چت‌ دیوە جــارێ ئەبێ‌ تێرکەم‌ لە گۆشتت‌ گورگ ‌و ڕێوی بە بەرمیل خوێنی سەربـــازت بپێوی لە ترسان قووڵەمشکت‌ پێ دەکەم تەنگ بە پیوی تۆ لە‌ تێخــم لا دەبەم  ژەنگ زگێکی ماڵی کوردی تێوە چووبێ دەبێ ‌بۆ نووکی‌ نێزەم‌ ڕووبە‌ڕوو بێ سەرێ‌ وەک تۆ کە فێری‌ گۆی لەقان بێ لە مەیدانا دەبێ‌ گۆی بەر شەقــان بێ ئەبێ ئەو زارە کێوی‌ من دەبەخشێ بە خوێنی‌ ئاڵ‌ و دانی کەل‌ بنەخشێ ئەبێ ئەو مێشکە پیسەت تێگە‌ێینــم کە خورما نیم، پڵنگی لەش‌بە‌خوێنــم ئەمن مارمێلکە نیــم، حەزیای کەژوکۆم خەیاڵت خــاوە من کەی‌ خواردنی تۆم "سەفین" قووت ناچێ‌ بۆ پێخواسی ئاغات لە بەغـــدا نەبووە قاز‌یــــے کەر بە ئاوات ٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭ # مامۆستا هەژار 🍂🍂🍂 @ZMANIKURDI4 🍂🍂🍂

Open in Telegram
Views1,270+17%vs avg
Forwards—
Reactions37
Comments—
#10484Photo

▪️۲ی سەرماوەز، هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی کۆچی دواییی شامیی کرماشانی، شاعیری پایەبەرزی کورد شامراد مشتاق کرماشانی ناسراو بە "شامیی کرماشانی" شاعری کورد، لەدایکبووی ساڵی ۱۲۹۶ی ھەتاوی لە شاری کرماشانە. شامی لە دەورانی منداڵیدا تووشی نەخۆشیی ئاوڵە دەبێت و ھەر دوو چاوی لە‌دەست دەدات. شامی زانیاری زۆری لە شێعری سەعدی و خەییام و حافز هەبووە، ئەوە وای کرد شامی بە‌سەر فەننەکانی شێعرگوتندا زاڵ بێت و شێعری خۆی بە زمانی خەڵک نیزیک بکاتەوە. 🖇شامی لە ڕێکەوتی ۲ی سەرماوەزی ۶۳ ی ھەتاوی کۆچی دوایی کرد. "ڕۆحی شاد، یاد و ناوی هەرمان" ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ 🍁⸙჻ᭂ࿐🍂 ‎         ‎            @ZMANIKURDI4                       ࿐჻ᭂ 🍂 ჻ᭂ࿐🍁

Open in Telegram
Views1,350+24%vs avg
Forwards—
Reactions25
Comments—
#10483Photo
Views1,300+19%vs avg
Forwards—
Reactions22
Comments—
#10482Text
Views1,250+15%vs avg
Forwards—
Reactions11
Comments—
#10480Voice message
Views1,280+18%vs avg
Forwards—
Reactions10
Comments—