Account

Posts of شیعـرے ڪلاسیڪی ڪــوردے ژیلـــەمـــۆ

newest first

#7732Link preview
Views821+517%vs avg
Forwards—
Reactions6
Comments—
#7731Text
Views796+498%vs avg
Forwards—
Reactions5
Comments—
#7729Link preview
Views620+366%vs avg
Forwards—
Reactions4
Comments—
#7726Link preview

‍ @zhilamo69 🍃🌸🍃🌸🍃 #عەبدوڵڵا_پەشێو_دەیگێڕێتەوە: ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ جارێکیان لەگەڵ باوکم لەسەر شتێک بوو بە دەمەقاڵـێمان، تا ڕادەی ئەوەی کە دەنگمان بەسەریەکدا بەرزکردەوەو بە تووڕەییەوە چوومە ژوورەکـەم و بەخەمەوە لەسەر جێگاکەم ڕاکشام و پشتییەکەم تووند بە ڕووخسارمەوە نووساند و هەوڵمدا بـنووم، چونکە خەو ڕێگای هەڵاتنە لە خەم و خەفەت... بەیانی چووم بۆ زانکۆ و دوای تەواوبوونی دەوام، لە بەردەم دەروازەی زانکۆدا نامەیەکـم بۆ باوکـم نووسی و تێیدا هەندێ سـوعبەتم جێکردەوەو وتم: بیستوومە "ژێری پێ لە بانی پێ نەرمترە" ئایا پێی بەڕێزت ڕێگەم پێدەدا بە لێوەکانم تاقی بکەمەوە؟ کاتێ کە گەشتمـە ماڵ، باوکم لە هۆڵەکەدا چاوەڕێم بوو و چاوی پڕ بوو لە فرمێسک، لە باوەشی گرتم و وتی: ڕێگا نادەم تۆ پێکانم ماچ بکەیت و تاقی بکەیتەوە، چونکە من خـۆم تـاقیم کـردۆتەوە. کاتێک تۆ منداڵ بـوویت، هەم بان و هەم ژێری پێتم ماچ کردووە و ئەزانم کامیان نەرمترە؟ بەو وتەیە تووامـەوەو ئاو بە چاوەکانمدا خوڕەی بەست و هاته خوار! @zhilamo69 🍃🌸🍃🌸🍃

Open in Telegram
Views769+478%vs avg
Forwards—
Reactions6
Comments—
#7721Link preview

‍ @zhilamo69 🌼☘🌼☘🌼 #ئــاگرےتۆ ــــــــــــــــــ ئەی وەتەن! تەنیـــا نە هەر من بۆ تۆ وا سەوداسەرم تیشڪی ڕۆژیش جێی لەبەر ڪۆیلەت نییە دەوروبەرم تۆ لە دەس بێگانە دابی چارەنووسی ئەم گەلە هەڵـــمەت و قوربانی دانە و ڕشتنـی خوێنی گەرم ناحەزے تۆ پێ لەسەر گۆڕے شەهیدان دا بنێ ڪێیە باوەڕ ڪا ڪە دەس لەو خاڪ و خوێنـە هەڵگرم دوژمنت چی دیڪــــە با ئاگر لەماڵـــم بەر نەدا من لە سایەیی خۆشەویستــــــی تۆوە هەر خۆم ئاگرم سەد پەژارە و بەرهەڵست و ســوێــرے و تاڵیم بێتە پێش گەر لە ڕێی ڕزگارے تـــۆ لادەم بزانــــە ڪافــرم خــــۆم بە شــــانازے بەڵاگــــــەردانی سەربەرزیت دەڪەم تیغـــــی خــــۆے دابێنێ دوژمــن ، بۆ مەتاڵت حازرم سەر لە سەر شانم وەڪــــوو بارێڪــە ڪەڵڪی چی هەیە گەر دە ڕێـــــی تـــۆدا نەچێ، ئەو بــارە قەت هەڵناگرم هەر بە هیواے ڕۆژے ڕزگاریت ئەژیـــم و ڕوونە لێم تا بە دەستی خــــۆم نەنێژم دوژمــــنی تۆ ، نامرم دوژمنت هەر فێڵێ بیڪا نەخشی سەر ئاوە و ئەمن پیرە دارێڪم ڪە بەو بایانە هەرگیـــز نالەرم ئەی وەتــــەن ! هەر نــــاوے تۆ ویردے زمانمە بۆیە وا هـــــەر وەڪـــــوو دەشت و چیاڪەت ڪەسڪ و سوورە دەفتەرم #ماۆستاهێدے ــــــــــــــــــــــــ @zhilamo69 🌼☘🌼☘🌼

Open in Telegram
Views2,240×17vs avg
Forwards—
Reactions2
Comments—
#7720Text
Views1,660×12vs avg
Forwards—
Reactions4
Comments—
#7719Link preview
Views1,820×14vs avg
Forwards—
Reactions6
Comments—