Posts of 𝗬𝗔𝗗𝗚𝗔𝗥𝗘𝗠
ئەو کەشتیەی نەگەشتە جێ… ئەو ماڵەی دروست نەکرا ئەو ڕێگایەی نەگیرایە بەر ئەو نامەی کە نەگەشت ئەو بیرەی کە لێنەدرا ئەو درەختەی نەڕوێنرا ئەو سیگارەی نەکێشرا ئەو قاوەی نەخورایەوە ئەو مردنەی کە نەهات ئەو ژیانەی کە دەستی پێنەکرد لە هەر کەشتیەکدا مسافیرێکی قاجاغ هەیە لە هەر قاوەیەکدا تاڵی و لە هەر ماڵێکدا چەندین بیرەوەری ون لە هەر ڕێگایەکدا کاروانێک دەگەرێتەوە لە هەر نامەیەکدا رستەیەک لەبیرکراوە -جەمال غەمبار
Open in Telegramتۆ درێژترین حیکایەتی من بوویت… بەر لەوەی لەگەڵ باران بتگێرمەوە بێباکانە خۆت لەناو دێرەکاندا سڕیەوە بێباکانە خۆتت جێ هێشت -جەمال غەمبار
Open in Telegramئەو کاتەی برینەکانت چاک ئەبێتەوە ئەو کات چیرۆکەکە بە شێوازێکی تر باس ئەکەی…. • • • @ahmadkabdulla💙🕊️
Open in Telegramرەنگە یەکتر نەبینین رەنگە هەرگیز ماڵ ئاوای نەکەین بەڵام هەرگیز لە بیرت ناکەم تۆ یادەوەری منی… -محمود داریوش
Open in Telegramکەوتنە داوی خۆشەویستی تۆ ئاسانترین شت بوو لە ژیانم کردبێتم ، هیچ شتێک کرینگ نییە لام جگە لە تۆ و هەر رۆژێک کە من زیندووم لە ژیان ئاگام لەو شتە ئەبێ، خۆشم ویستی لەو رۆژەی تۆم تیا ناسی ، ئەورۆ خۆشم ئەوێی ، و وەخۆشم ئەوێی بۆ هەموو ژیانم……
Open in Telegramرەسیدی ئاسایە کۆرک بەخۆرای بۆ جەناڵ یادگاریم فەرموون ئاسیا 133040691089416459 کۆرەک 22127705180774682 ئەوەی داخل کرد لە کۆمینت داینی 🤲🏻 #jack
Open in Telegramشەڕ لەگەڵ نەفس، شەڕێکە کە هەرگیز کۆتایی نایەت؛ بەڵام هەر سەرکەوتنێک تێیدا، هەنگاوێکە بۆ بەهەشت..
Open in Telegramخودای گەورە ئەوەت پێ ببەخشێت کە بۆ ئەوانی تر هیوای بۆ دەخوازیت.. هیوادارم 'ئامین' بۆ ئەم دێڕە بکەیت نەک 'بتترسێنێت'.
Open in Telegram-ئەکرێ کەسێک تۆی خۆشبوێت و تۆش هەڵنەبژێرێ؟ +بەڵێ ، ئەوان منیان خۆشویست من ئەوە ئەزانم بەڵام هێشتا منیان هەڵنەبژارد -کەواتە ئەوان بە تەواوی تۆیان خۆشنەویستوە +نەخێر ئەوان کردیان من ئەوەم بینی لە چاوەکانیان ، لەو شێوازەی گرینگیان پێدام وەک ئەوەی هەموو شتێک بم بەڵام هێشتا بەجێیان هێشتم -کەواتە چۆن ناوی ئەوە ئەنێی خۆشەویستی ؟ خۆشەویستی راستەقینە ئەبێ بۆی بجەنگی +هەموو کات نەخێر ، هەنێک کات خۆشەویستی کێشەکە نییە بەڵکو کات ، ترس ، بەرپرسیارەتی ، ئەوان رۆشتن چونکە ژیان رێگر بوو نەک لەبەر ئەوەی خۆشەویستیەکە راستی نەبوو -باوەر ناکەم ئەوان تۆیان خۆشویستبێ چونکە ئەگەر راستی بە هێشتا ئەمانەوە لەگەڵت سەرباری هەموو رێگریەکان +رەنگە هەڵبژاردنی کەسێک پێویستی بە زیاتر لە خۆشەویستی بێت ، هەنێک کاتیش خۆشەویستی هەموو شتێک نییە -کەواتە مەبەست لە خۆشویستن چییە ئەگەر هیچ مانایەکی نەبێت لە کۆتای؟ +بە تەواوی ئەوە وای لێئەکات ئازارت بدات کە چۆن ئەتوانێ کوێرت بکات لە رووناکی و بەجێت بێڵێت لە تاریکی…
Open in Telegramئەو وائەلێت و ئەیەوێ کۆچ بکات ئەیەوێ بچێتەوە سەفای رۆژە بەسەرچووەکانی تەمەن من پێی ئەڵێم…! من پێی ئەڵێم تازە وەرەوە بۆ دوا پایز دەستت بخەرە رۆحمەوە تازە من و تۆ هیچمان لەسەر ناروێ تازە غەریبیەکەی جاران ناگرین تازە بەسەرچوو ئەو لەرزینەی رۆحمانی ئەهێنایە سەما تازە من تۆ نابینمەوە 💔 -جەمال غەمبار
Open in Telegramئەو وەختەی کە قژی لوول ئەکات خەیاڵیش لە لای من لوول ئەبێت بۆیە شعرم ئەو رۆژانە لە لاولاوی تێئاڵاوی سەر شیشەکانی پەنجەرەی ژوورەکەم و لە وردە تەنووری ئاوی بێ ئارامی ڕۆحم ئەچێ -شێرکۆ بێکەس
Open in Telegramچای شیرین تەنها بۆ ساتێکی کورت زمان ڕازی دەکات، بەڵام چای تاڵ وەک عەشقێکی قووڵ وایە، تامەکەی لە ناخدا دەمێنێتەوە. من ئەو تاڵیەم دەوێت کە ڕاستگۆیە، نەک ئەو شیرینیەی کە ڕاستییەکان دەشارێتەوە.🩶 #jack
Open in Telegram