دین هەمووی ڕەوشتە ئەوەی لە ڕەوشتدا پیش تۆ كەوت، ئەوا لەدینیشدا پییش تۆ كەوتۆتەوە...! "ابن القیم"
Open in Telegram
🌹وتەی زانایان🌹
ئامانجمان خزمەتکردنی دینە بەپشتیوانی خوای گەورە
Average views per post by day
By publication day
Show as table
| Date | Avg views per post |
|---|---|
| Nov 3, 2026 | 545 |
| Nov 4, 2026 | 541 |
| Nov 16, 2026 | 403 |
| Nov 20, 2026 | 294 |
| Nov 25, 2026 | 111 |
Most viewed this month
- 01Views545Forwards—Reactions18Comments—
- 02Views541Forwards—Reactions13Comments—
- 03Views403Forwards—Reactions11Comments—
- 04Views312Forwards—Reactions9Comments—
Latest posts
عمر-ی کوڕی عبدالعزیز-رحمه الله-فەرمووی" پێم ڕابگەیەنن(أحمق) و گێلترین کەسانێک کێن..! وتیان" ئەو کەسەیە کە قیامەتی ئەفرۆشێت لە پیناوی دونیاکەیدا، فەرمووی" بەڵام لە ئەو گەمژە و(أحمق) تر ئەو کەسەیە" کە قیامەتی خۆی ئەفرۆشێت لە پێناوی دونیای خەڵکیدا. (الحلیـة)٢٨/٢٤٢
Open in Telegramبۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی (#تــــــــا) یان هەیە ... له (جابر)ی كوڕی (عبدلله)وه (الله لێ ڕازی بێت)، دەفەرمێت كه پێغهمبهر(صلی الله عليه وسلم) چوو بۆ سهردانی دایكی (سائب) فهرمووی: (ئهی دایكی (سائب) ئهوه چیته دهلهرزیت؟ وتی: تام ههیه، الله پیرۆزی نهكات، پێغەمبەر فهرمووی: (جنێو بە تا مەدە ، چونكه بهڕاستی گوناههكانی ئادەمیزاد لادهبات ، وهك چۆن كووره خهوش و خڵتهی ئاسن لادهبات). ئیمامی مسلم ڕیوایەتی کردە بەژمارە۱۳۹۹ باوکی ڕەوا
Open in Telegramبەسەرهاتێکی خەندە ئامێز🙂 ئیمام ابن الجوزي دەفەرموێت: یەکێك بۆی باسکردم وتی: ڕۆژێك پێش نوێژی مزگەوتەکە نەهاتبوو ، منیان نارده پێشەوە بۆ پێش نوێژی کردن ، منیش سوڕەتی (یوسف)م خوێند ، بەڵام هەڵەی زۆرم کرد لە خوێندنەوەی دا ، لە پاش نوێژ پیاوێك هاتە لام و وتی: وەڵاهی کوڕم ئەوەی تۆ بە یوسفت کرد براکانی پێیان نەکرد . سەرچاوە|| (أخبار الحمقى والمغفلین) لإبن الجوزي الحنبلي
Open in Telegramشێخ عوسمان خەمیس: کاتێک زەید بن سابیت تووشی خەوزڕان و دڵەڕاوکێی قورس بوو لە شەودا، پێغەمبەری خودا (د.خ) ئەم دوعایەی پێ فێرکرد: "اللَّهُمَّ غَارَتِ النُّجُومُ، وَهَدَأَتِ الْعُيُونُ، وَأَنْتَ حَيٌّ قَيُّومٌ، لا تَأْخُذُكَ سِنَةٌ وَلا نَوْمٌ، يَا حَيُّ يَا قَيُّومُ، أَهْدِئْ لَيْلِي، وَأَنِمْ عَيْنِي". زەید دەفەرموێت تەنها ئەمەم خوێند، خوای گەورە هەموو دڵەڕاوکێکەی لێ بردم و خەوێکی هێندە شیرینم لێ کەوت کە هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە
Open in Telegramسوفیانی سەوری بە هاوڕێکانی دەفەرمو: ئەگەر کەسێکتان لەگەڵ بوایە قسەکانتانی بگەیاندایە بە دەسەڵاتدار ئەوە هەرگیز بێزارتان دەکرد؟ وتیان: نەخێر.. فەرموی: دەی ئێوە فریشتەتان لەگەڵدایە قسەکانتان دەگەیەنێتە خودا.
Open in Telegram❞حذیفە اللە لێی ڕازی بێت ❝پرسیاریے لێکرا چی شتێے دوو ڕووییە..؟ فەرمووی : وەصف و سەنای ئیسلام دەکات..! بەڵام عەمەلی پێ ناکات.. 📚« کتاب السنة لإمام عبدالله بن أحمد بن حنبل/۷۸۳ »
Open in Telegramجۆر و جیاوازی کتێبەکانى فەرموودە 1. الجامع – الصحیح 2. السنن 3. المسند 4. المعجم 5. المستدرک 6. المستخرج ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ یەکەم : الجامع – الصحیح مەبەست لە (الجامع – الصحیح ) ئەو کتێبەى فەرموودەیە کە دانەرەکەی فەرموودەکانى لەبارەى هەموو لقەکانى دینەوە بە گشتى داناوە کە پێک دێن لە هەشت بابەت کە ئەمانەن : (العقیدة ، الأحکام ، التفسیر ، التأریخ والسیرة ، الزهد والرقائق ، المناقب والمثالب ، الآداب والأخلاق ، الفتن وأشراط الساعة) ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ دووەم : السنن مەبەست لە (السنن) ئەو کتێبەى فەرموودەیە کە دانەرەکەی تەنها فەرموودەکانى بوارى ئەحکامی فیقهی هێناوە و کتێبەکەى بەگوێرەى بابەتە فیقهیەکان ڕێکخستووە . ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سێیەم : (المسند) مەبەست لە (المسند) ئەو کتێبەى فەرموودەیە کە دانەرەکەی فەرموودەکانى بەگوێرەى گێڕانەوەى هاوەڵان ڕەزای خوایان لێ بێ هێناوە بۆ نموونە ئیمامی ئەبو بەکر چەند فەرمودەى گێڕاوەتەوە هەمووی لە ژێر ناوی ئەبو بکر داناوە ، پاشان ئیمامی عمر پاشان ئیمامی عثمان .... بەم شێوەیە . ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ چوارەم : المعجم مەبەست لە (المعجم) ئەو کتێبەى فەرموودەیە کە دانەرەکەی فەرموودەکانى بەگوێرەى گێڕانەوەى شێخەکانى هێناوە ، واتە چەند فەرموودەى لە شێخی یەکەمیەوە گێڕاوەتەوە هەمووی داناوە لەژێر ناوی ئەو شێخە ، پاشان شێخی دووەم و بەم شێوەیە . ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ پێنجەم : المستدرک مەبەست لە (المستدرک) ئەو کتێبەى فەرموودەیە کە دانەرەکەی ئەو فەرموودانەى هێناوە کە لە صەحیحی بوخاری و مسلیمدا نین و بەڵام هەر بەسەنەدی بخاری یان موسلیم هێناوێتی . ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ شەشەم : المستخرج مەبەست لە (المستخرج) ئەو کتێبەى فەرموودەیە کە دانەرەکەی فەرموودەکانى بوخاری یان مسلیم ى هێناوە بە سەنەدی تری جگە لەوان .
Open in Telegram📜 پاداشتــە ئاڵتونیەکان📜 پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمویەتی: لەهۆکارەکانی لێخۆشبوونی خوا بریتییە لە: 1- ســەلام کـــــردن 2- گــوفــتار شیـــرینی [ صحيح الترغيب//2699 ]
Open in Telegram🔺 هەموو بیدعەیەک سەرلێشێواویە ئەگەریش خەڵکی بە باشی بزانن . 🔸 ابن عمر ڕەزای الله لێبێت [أصول الاعتقاد (11/50)]
Open in TelegramConnections
Similar channels
✫༄وتـە و فەرموودە༄✫@wtawfarmudaReligion2.78K
القــۘ❀ـوآرير|شووشەڪانــۘ❀@elqawareerReligion1.02K
Раб Благодетеля@rab_blagodetelyaReligion2.95K
🔊 قَنَاةُ:🖋 الْمُفِيدُ فِي أَحَادِيثِ الرَّسُولِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ.💦 🥀|•-➢||T.me/rsolallah12@rsolallah12Religion2.96K
Аль-Ханафийя@alhanafiyyaReligion2.94K
🔶اللهم عجل لولیک الفرج🔶@ya_mahdi133Religion2.96K
روشنگران@roshangarane_emroozzReligion2.94K
ஆரோக்யமும் ஆன்மீகமும்@arogyaaanmeegamReligion2.96K