Forwarded from بەکورتى
چۆن وەڵامی پرسیارەكانی منداڵەكەم بدەمەوە سەبارەت بە خوای گەورە؟! کاتێک منداڵەکەت پرسیارێکی گەورەت لێ دەکات وەک: «خودا لەکوێیە؟ بۆچی دروستی کردووین؟ ئەگەر خودا میهرەبانە بۆچی منداڵان دەمرن؟»، بە تووڕەیی و بێدەنگکردن وەڵامی مەدەرەوە! پرسیار نیشانەی لاوازیی ئیمان نییە، بەڵکو دەستپێکی تێگەیشتن و دۆزینەوەی جیهانە. چۆن وەڵامی پرسیارەکانیان بدەینەوە؟ بۆچی خودا ئێمەی دروست کردووە؟ تا بیناسین و بەندایەتیی بۆ بکەین، بەندایەتیش تەنها نوێژ نییە، بەڵکو ڕاستگۆیی، میهرەبانی و هاوکاریکردنی خەڵکیشە. بۆچی خودا نابینین؟ زۆر شت هەن لەبەر چاو نین بەڵام بە شوێنەوارەکانیاندا دەیانناسین؛ وەک هەوا و هێزی کێشکردن. خوداش بە نیشانەکانی لە گەردووندا دەناسین. ئەگەر هەڵە بکەم خوا خۆشی دەوێم؟ خودا تەوبە و چاکسازی پێ خۆشە؛ هەڵەکردن مانای ئەوە نییە مرۆڤ بۆ هەمیشە خراپ بووە، بەڵکو فێری داوای لێبوردن و چاککردنەوەی هەڵەکانی دەبێت. بۆچی منداڵان دەمرن؟ خودا لە ئێمە میهرەبانترە، بەڵام ئێمە حیکمەتی هەموو ڕووداوەکان نازانین. مردن کۆتایی نییە و قیامەت ماڵی ڕەحمەت و دادپەروەرییە. پێنج ڕێسای زێڕین لە کاتی گفتوگۆدا: ١. سەرەتا بەتەواوی گوێ لە پرسیارەكەی بگرە ئینجا وەڵام بدەرەوە . ٢. بەپێی ئاستی تێگەیشتن و تەمەنی وەڵام بدەرەوە، نەک بە قسەی فەلسەفیی ئاڵۆز. ٣. گاڵتە بە پرسیارەکەی مەکە تا فێری شاردنەوەی بیرۆکەکانی نەبێت. ٤. ئەگەر نەتزانی، بە ڕاستگۆیی بڵێ: «نازانم، با پێکەوە بەدوای وەڵامەکەیدا بگەڕێین». ٥. جیاوازی بکە لە نێوان پرسیاری فکری و پێداویستیی عاتیفی (منداڵێک کە خەمبارە لە لەدەستدانی ئازیزێک، پێویستی بە لەئامێزگرتن و ئارامییە پێش تەفسیر). پەروەردەی ئیمانی تەنها لەبەرکردنی زانیاری نییە، بەڵکو بنیاتنانی پەیوەندییەکی پڕ لە خۆشەویستی و متمانەیە لە نێوان منداڵ و پەروەردگاردا. -------------------------- #بەكورتی (٧٢٥) بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینكە بكەرەوە https://walamakan.com/3709
Open in Telegram