✍ سوره النحل آیه 106 مَنْ كَفَرَ بِاللَّهِ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِهِ إِلَّا مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالْإِيمَانِ وَلَٰكِنْ مَنْ شَرَحَ بِالْكُفْرِ صَدْرًا فَعَلَيْهِمْ غَضَبٌ مِنَ اللَّهِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ {هەركەسێك بە زۆر كوفری پێ بكرێت كافر نابێت ئەگەر دڵی پڕ لە باوەڕ بێت} هه‌ر كه‌سێك كوفر بكات به خوای گه‌وره له پاش ئیمان هێنانی مه‌گه‌ر كه‌سێك زۆری لێ بكرێ و به زۆر كوفری پێ بكرێ پێى بڵێن: ئه‌گه‌ر كوفر نه‌كه‌ی ئه‌تكوژین ئه‌ویش ته‌نها به ده‌م كوفر بكات و دڵی پڕ له باوه‌ڕ بێ ئه‌وا ڕێگاى پێدراوه‌و عوزری هه‌یه وه‌كو (عه‌مماری كوڕی یاسر) كاتێك كه دایك و باوكیان كوشت ئه‌گه‌ر كوفری نه‌كردایه خۆیشیان ئه‌كوشت كوفری كرد‌و دواتر پرسیارى له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی‌الله‌علیه‌وسلم - كرد خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، به‌ڵام زانایان كۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه خۆى بگرێت و كوفر نه‌كات تا ده‌یكوژن ئه‌وا باشتره‌و به‌هه‌شت بۆ خۆى مسۆگه‌ر ده‌كات به‌ڵام كه‌سێك كوفر بكات و ڕازی بێ پێی و دڵی پێی ئارام بێ به‌و كوفره‌ی كه كردوویه‌تی ئه‌وانه غه‌زه‌بی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ره‌و خوای گه‌وره لێیان تووڕه ئه‌بێ وه سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Open in TelegramPosts of تەفسیری قورئانی پیرۆز
✍ سوره النحل آیه 105 إِنَّمَا يَفْتَرِي الْكَذِبَ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ ۖ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْكَاذِبُونَ ته‌نها ئه‌و كه‌سانه درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستن كه ئیمانیان به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره نییه له كافران و بێباوه‌ڕان وه ئه‌و كه‌سانه خۆیان درۆزنن. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Open in Telegram✍ سوره النحل آیه 104 إِنَّ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ لَا يَهْدِيهِمُ اللَّهُ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ به دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمان به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره ناهێنن و باوه‌ڕیان پێى نییه خوای گه‌وره هیدایه‌تیان نادات وه سزایه‌كی زۆر به ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Open in Telegram✍ سوره النحل آیه 103 وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّهُمْ يَقُولُونَ إِنَّمَا يُعَلِّمُهُ بَشَرٌ ۗ لِسَانُ الَّذِي يُلْحِدُونَ إِلَيْهِ أَعْجَمِيٌّ وَهَٰذَا لِسَانٌ عَرَبِيٌّ مُبِينٌ (عبدالله بن مسلم الحضرمي) دوو منداڵى كۆیله‌ى یه‌مه‌نى هه‌بوو كه ناویان (یه‌سارو جه‌بر) بوو، كه ته‌وراتیان ده‌خوێنده‌وه، جارى وا هه‌بوو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی‌الله‌علیه‌وسلم - له لایان داده‌نیشت، كافرانى قوڕه‌یش وتیان: محمد بۆیه لایان داده‌نیشێت بۆ ئه‌وه‌ى لێیانه‌وه فێر بێت و له‌وانه‌وه وه‌ریده‌گرێت. خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: به دڵنیایی ئێمه ئه‌زانین كه كافران ئه‌ڵێن ئه‌م قورئانه مرۆڤێك فێرى محمدی كردووه - صلی‌الله‌علیه‌وسلم - به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێوه ئه‌ڵێن كه‌سێكی گاور پێغه‌مبه‌ری خوای - صلی‌الله‌علیه‌وسلم - فێر ئه‌م قورئانه كردووه زمانی ئه‌وان ئه‌عجه‌می بووه عه‌ره‌بی نه‌بووه وه ئه‌م قورئانه‌ش به زمانێكی عه‌ره‌بی ئاشكرا دابه‌زیوه پڕه له ڕه‌وانبێژی و به‌لاغه‌ت و فه‌صاحه‌ت. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Open in Telegram✍ سوره النحل آیه 102 قُلْ نَزَّلَهُ رُوحُ الْقُدُسِ مِنْ رَبِّكَ بِالْحَقِّ لِيُثَبِّتَ الَّذِينَ آمَنُوا وَهُدًى وَبُشْرَىٰ لِلْمُسْلِمِينَ ئه‌ی محمد - صلی‌الله‌علیه‌وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌م قورئانه پیرۆزه جبریل دایبه‌زاندووه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌و حه‌ق و ڕاست و دادپه‌روه‌ره‌و هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی تیا نییه بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕداران جێگیر‌و دامه‌زراو بكات له‌سه‌ر باوه‌ڕه‌كه‌یان وه هیدایه‌ت و موژده‌یه بۆ موسڵمان. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Open in Telegram✍ سوره النحل آیه 101 وَإِذَا بَدَّلْنَا آيَةً مَكَانَ آيَةٍ ۙ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُنَزِّلُ قَالُوا إِنَّمَا أَنْتَ مُفْتَرٍ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ وه ئه‌گه‌ر ئایه‌تێك شوێنه‌كه‌ی بگۆڕین و له جیاتی ئایه‌تێكی تر داینێین، واته: ئایه‌تێك نه‌سخ بكه‌ینه‌وه‌و بیسڕینه‌وه‌و نه‌یهێڵین، یان حوكمه‌كه‌ی نه‌هێڵین له جیاتی ئایه‌تێكی تر داینێین خوای گه‌وره خۆی باشتر ئه‌زانێ كه چی دائه‌به‌زێنێ بۆ ئێوه ئه‌و كاته كافرانی قوڕه‌یش ئه‌ڵێن: ئه‌ی محمد - صلی‌الله‌علیه‌وسلم - تۆ درۆ ئه‌كه‌یت و خۆت قسه هه‌ڵئه‌به‌ستی و ئه‌یده‌یته پاڵ خوای گه‌وره به‌ڵام زۆربه‌یان ئاگایان له نه‌سخ نیه له قورئاندا، وه حیكمه‌تی نه‌سخ نازانن. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Open in Telegram✍ سوره النحل آیه 100 إِنَّمَا سُلْطَانُهُ عَلَى الَّذِينَ يَتَوَلَّوْنَهُ وَالَّذِينَ هُمْ بِهِ مُشْرِكُونَ به‌ڵكو توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی شه‌یتان ته‌نها به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌وه‌یه كه شه‌یتان ئه‌كه‌نه دۆستی خۆیان و گوێڕایه‌ڵی ئه‌كه‌ن و سه‌رپێچی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌ده‌ن، یان به‌هۆى گوێڕایه‌ڵى شه‌یتان شه‌ریكیان بۆ خوا داناوه. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Open in Telegram✍ سوره النحل آیه 99 إِنَّهُ لَيْسَ لَهُ سُلْطَانٌ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ به‌دڵنیایى شه‌یتان توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی نییه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه‌و ته‌وه‌كولیان له‌سه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌و كاره‌كانیان به خوای گه‌وره ئه‌سپێرن. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Open in Telegram✍ سوره النحل آیه 98 فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ كه ویستت قورئانی پیرۆز بخوێنی ئه‌وا په‌نا بگره به خوای گه‌وره له شه‌یتانی ڕهجمكراو دوورخراو له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره، واته: بڵێ: (أعُوْذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيم) تا قورئان خوێندنه‌كه‌ت لێ تێك نه‌دات و بیرت له لاى بێت و لێى تێبگه‌یت. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Open in Telegram✍ سوره النحل آیه 97 مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً ۖ وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ {ژن و پیاو یه‌كسانن له پاداشتدا} هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌ی چاك بكات ئه‌گه‌ر پیاو بێ یان ئافره‌ت به مه‌رجێك باوه‌ڕدار بێ ئه‌وا ئهیژیهنین ژیانێكی زۆر خۆش قه‌ناعه‌ت و ڕزقی حه‌ڵاڵی ئه‌ده‌ینێ وه به‌خته‌وه‌رو سه‌ركه‌وتووی ئه‌كه‌ین له دونیادا وه به دڵنیایی له به‌هه‌شتیشدا پاداشتیان ئه‌ده‌ینه‌وه به باشتر له‌وه‌ی كه له دونیا كردوویانه. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Open in Telegram✍ سوره النحل آیه 96 مَا عِنْدَكُمْ يَنْفَدُ ۖ وَمَا عِنْدَ اللَّهِ بَاقٍ ۗ وَلَنَجْزِيَنَّ الَّذِينَ صَبَرُوا أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ئه‌وه‌ی كه ئێوه هه‌تانه چه‌ندێك زۆر بێ هه‌ر كۆتایی دێت به‌ڵام ئه‌و پاداشته‌ی لای خوای گه‌وره‌یه له به‌هه‌شتدا هه‌ر ئه‌مێنێته‌وه‌و كۆتایی نایات و هه‌میشه‌ییه وه به دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له دونیادا ئارامیان گرتووه‌و جێگیر بوونه له‌سه‌ر عه‌هدو به‌ڵێنیان به خوای گه‌وره‌و به پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی‌الله‌علیه‌وسلم - به خه‌ڵكى پاداشتیان ئه‌ده‌ینه‌وه به باشترین شێواز له‌وه‌ى كه له دونیا كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Open in Telegram✍ سوره النحل آیه 95 وَلَا تَشْتَرُوا بِعَهْدِ اللَّهِ ثَمَنًا قَلِيلًا ۚ إِنَّمَا عِنْدَ اللَّهِ هُوَ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ وه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به خوای گه‌وره‌تان داوه هه‌ڵیمه‌وه‌شێننه‌وه له‌به‌ر نرخێكی كه‌می دونیایی، شتى دونیایى چه‌ندێك زۆر بێ له چاو پاداشتى خوا‌و به‌هه‌شتدا هه‌ر بێ‌نرخ و كه‌مه ئه‌وه‌ی لای خوای گه‌وره‌یه و بۆ ئێوه‌ی داناوه ئه‌وه زۆر بۆ ئێوه باشتره، وه‌كو سه‌ركه‌وتن له دونیا و ڕزقی فراوان له غه‌نیمه‌ت، وه له قیامه‌تیشدا به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه ئه‌گه‌ر ئێوه زانیاریتان هه‌یه. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Open in Telegram✍ سوره النحل آیه 94 وَلَا تَتَّخِذُوا أَيْمَانَكُمْ دَخَلًا بَيْنَكُمْ فَتَزِلَّ قَدَمٌ بَعْدَ ثُبُوتِهَا وَتَذُوقُوا السُّوءَ بِمَا صَدَدْتُمْ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ۖ وَلَكُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ وه سوێنده‌كانتان یاخود ئه‌و به‌یعه‌تانه‌ی كه به پێغه‌مبه‌ری خواتان داوه - صلی‌الله‌علیه‌وسلم - هه‌ڵیمه‌وه‌شێننه‌وه‌و مه‌یكه‌نه فڕوفێڵ و غه‌ش كردن له نێوان خۆتاندا كه پێ هه‌ڵبخلیسكێ له پاش ئه‌وه‌ی كه جێگیر‌و دامه‌زراو بووه له‌سه‌ر په‌یمانه‌كه ئه‌و كاته خراپی ئه‌و به‌یعه‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه ئه‌چێژن كه به‌هۆیه‌وه ده‌بن به ڕێگر له ڕێگای دینی خوای گه‌وره، (چونكه كافر ببینێت موسڵمان په‌یمان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه متمانه‌ى به دین نامێنێت و موسڵمان نابێت) وه سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌تان بۆ ئه‌بێ كه سزای ڕۆژی دواییه. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Open in Telegram✍ سوره النحل آیه 93 وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَٰكِنْ يُضِلُّ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ ۚ وَلَتُسْأَلُنَّ عَمَّا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه هه‌مووتانی ئه‌كرده یه‌ك ئوممه‌ت و له‌سه‌ر حه‌ق كۆی ده‌كردنه‌وه به‌ڵام خوای گه‌وره ویستی لێ بێت هه‌ر كه‌سێك گومڕا ده‌كات كه شایه‌نی هیدایه‌ت نه‌بێ و به‌دوای هیدایه‌تدا نه‌گه‌ڕێ و له هیدایه‌ت لابدات وه هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه ویستی لێ بێت كه شایه‌نی هیدایه‌ت بێت وه به دڵنیایی له‌رۆژى قیامه‌تیشدا پرسیارتان لێ ئه‌كرێ له‌و كرده‌وانه‌ی كه له دونیا ئه‌نجامتان داوه. 🦋@TafsirQuran_Piruz
Open in Telegram✍ سوره النحل آیه 92 وَلَا تَكُونُوا كَالَّتِي نَقَضَتْ غَزْلَهَا مِنْ بَعْدِ قُوَّةٍ أَنْكَاثًا تَتَّخِذُونَ أَيْمَانَكُمْ دَخَلًا بَيْنَكُمْ أَنْ تَكُونَ أُمَّةٌ هِيَ أَرْبَىٰ مِنْ أُمَّةٍ ۚ إِنَّمَا يَبْلُوكُمُ اللَّهُ بِهِ ۚ وَلَيُبَيِّنَنَّ لَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مَا كُنْتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ وه ئێوه وه‌ك ئه‌و ئافره‌ته مه‌بن كه ڕێسه‌كه‌ی كرده‌وه به خوری دوای ئه‌وه‌ی كه خوریه‌كی زۆری ڕێسابوو دواتر هه‌مووی هه‌ڵوه‌شانده‌وه سوێند خواردنه‌كه‌تان ئه‌كه‌نه فڕوفێڵ و غه‌ش كردن له نێوان خۆتاندا به‌وه هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن ئوممه‌ت و كه‌سانێك زۆرتر ماڵ و سه‌روه‌تیان هه‌یه له كه‌سانێكی تر، یان ژماره‌یان زۆرتره، واته: ئه‌ی موسڵمان ئێوه به زۆری كافران هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن، واته: ئه‌و به‌یعه‌ته‌ی به پێغه‌مبه‌ری خواتان داوه - صلی‌الله‌علیه‌وسلم - بیبه‌نه سه‌ر، كه‌سانێك كه هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا بووه - صلی‌الله‌علیه‌وسلم - زۆری دوژمنه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلی‌الله‌علیه‌وسلم - ببینیایه په‌یمانه‌كه‌یان هه‌ڵئه‌وه‌شانده‌وه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئێوه وامه‌كه‌ن ته‌نها خوای گه‌وره تاقیتان ئه‌كاته‌وه بزانێ كێ وه‌فای هه‌یه به‌رامبه‌ر عه‌هدو په‌یمان و به‌ڵێن وه ئه‌وه‌ی كه له دونیا ئێوه جیاوازی و ناكۆكیتان هه‌بووه له‌سه‌ری له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره بۆتان ڕوون ئه‌كاته‌وه‌و ده‌ری ئه‌خات. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Open in Telegram✍ سوره النحل آیه 91 وَأَوْفُوا بِعَهْدِ اللَّهِ إِذَا عَاهَدْتُمْ وَلَا تَنْقُضُوا الْأَيْمَانَ بَعْدَ تَوْكِيدِهَا وَقَدْ جَعَلْتُمُ اللَّهَ عَلَيْكُمْ كَفِيلًا ۚ إِنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا تَفْعَلُونَ وه كاتێك كه به‌ڵێنێكتان به خوای گه‌وره دا به‌ڵێنه‌كه‌تان به‌رنه سه‌ر، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر به‌یعه‌ت وه‌رگرتنى پێغه‌مبه‌ری خوا صلی‌الله‌علیه‌وسلم له هاوه‌ڵان دابه‌زى وه ئه‌و به‌ڵێنانه هه‌ڵمه‌وه‌شێننه‌وه له دوای ئه‌وه‌ی كه به‌ڵێنه‌كه‌تان جێگیر كردووه‌و داوتانه وه ئێوه خوای گه‌وره‌تان كردووه به شایه‌ت و به زامن به دڵنیایى خوای گه‌وره زانایه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌یكه‌ن (ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌و كه‌سانه‌ى كه به‌ڵێن هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌و نایبه‌نه سه‌ر). 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Open in Telegram✍ سوره النحل آیه 90 إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالْإِحْسَانِ وَإِيتَاءِ ذِي الْقُرْبَىٰ وَيَنْهَىٰ عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ وَالْبَغْيِ ۚ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ {فەرمانكردن بە دادپەروەری‌و چاكە كردن} به دڵنیایی خوای گه‌وره فه‌رمان ده‌كات به دادپه‌روه‌ری و چاكه‌كردن وه به‌خشین به خزمه نزیكه‌كانتان وه به‌رهه‌ڵستی ده‌كات له هه‌موو شتێكی به‌دڕه‌وشتی و خراپه‌كاری و سته‌م خوای گه‌وره ئامۆژگاریتان ده‌كات به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌و یاد بكه‌نه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگاری سوودی بۆتان هه‌بێ. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Open in Telegram✍ سوره النحل آیه 89 وَيَوْمَ نَبْعَثُ فِي كُلِّ أُمَّةٍ شَهِيدًا عَلَيْهِمْ مِنْ أَنْفُسِهِمْ ۖ وَجِئْنَا بِكَ شَهِيدًا عَلَىٰ هَٰؤُلَاءِ ۚ وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ تِبْيَانًا لِكُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً وَبُشْرَىٰ لِلْمُسْلِمِينَ وه له‌و ڕۆژه‌یشدا كه ڕۆژی قیامه‌ته له‌ناو هه‌موو ئوممه‌تێك شایه‌تێك دێنین له خۆیان له جنسی خۆیان كه شایه‌تی له‌سه‌ریان ئه‌دات كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه وه ئه‌ی محمد ـ صلی‌الله‌علیه‌وسلم ـ تۆش ئه‌هێنین وه‌كو شایه‌تێك به‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌ی خۆت شایه‌تیان له‌سه‌ر بده‌ی وه ئێمه ئه‌و قورئانه‌مان بۆت دابه‌زاندووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك بۆ خه‌ڵكی ڕوون بكه‌یته‌وه وه ئه‌م قورئانه هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و موژده‌یه بۆ موسڵمان. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Open in Telegram✍ سوره النحل آیه 88 الَّذِينَ كَفَرُوا وَصَدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ زِدْنَاهُمْ عَذَابًا فَوْقَ الْعَذَابِ بِمَا كَانُوا يُفْسِدُونَ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كافر بوونه‌و ڕێگریان كردووه له دینی خوای گه‌وره‌و بڵاو بوونه‌وه‌ی دینی خوا سه‌ره‌ڕای سزای خۆیان سزایه‌كی زیاتریشیان ئه‌ده‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگریان كردووه له دینی خوای گه‌وره (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه كافران له دۆزه‌خدا سزایان جیاوازه هه‌روه‌كو چۆن باوه‌ڕداران له به‌هه‌شتدا پله‌و پایه‌یان جیاوازه) به‌هۆی ئه‌و خراپه‌و ئاشووبه‌ی كه كردوویانه. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Open in Telegram✍ سوره النحل آیه 87 وَأَلْقَوْا إِلَى اللَّهِ يَوْمَئِذٍ السَّلَمَ ۖ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ وه له‌و ڕۆژه‌دا ته‌سلیم و ملكه‌چى خوای گه‌وره ده‌بن به‌ڵام سوودی نییه وه ئه‌وانه‌ی كه ئیفتیرایان ئه‌كردو درۆیان هه‌ڵئه‌به‌ست و شه‌ریكیان بۆ خوا دانا هه‌مووی ئه‌فه‌وتێ و هیچی دیار نامێنێ و فریایان ناكه‌ون. 🦋 @TafsirQuran_Piruz
Open in Telegram