کاتێک دوعا و پاڕانەوەکان دەبنە تەنها ڕستەی دووبارە لە نێو دڵێکی ماندوودا، بێهیوایی وەک سێبەرێک دادەنیشێت و بیردەکاتەوە و بیردەکاتەوە، بیردەکاتەوە لەو ئازارانەی کە مرۆڤ وا لێ دەکەن بڵێت: ئەگەر هێزێک هەبێت بیبینێت، کەواتە بۆچی ئەم بێدەنگییەی خودا ئەوەندە درێژە؟ مەگەر ئەو خودای من نییە؟
Open in TelegramPosts of سیاهـ🖤
هیچ شتێك بەقەدەر میهرەبانی مرۆڤ جوان ناکات، بەڵام خۆ تۆ میهرەبانیش نەبوویت؛ نازانم بۆ ئەوەندە جوان بوویت!!
Open in Telegramخۆ پێم وتیت: ” هەرچی پێت خۆشە بیکەیت بیکە، تەنها وام لێمەکە رقم لە باشبوونی خۆم ببێتەوە. “
Open in Telegramئەم ماندوویەتیەی من تەنها پێویستی بە دەستێکی بێ دەم و زمانە، بۆ ئەوەی نەڕوات، نەدوێت، بۆ ئەوەی لە باوەشم بگرێت...
Open in Telegramدڵ بە دڵدار سپاردن ئیشی هەموو دڵدارێ نییە، من گیانم بە تۆ دەسپێرم و دڵ قابیلی تۆ نییە...
Open in Telegramهەندێکجار نابێت ئارام بگریت، هەندێکجار دەبێت بڕۆیت بۆ ئەوەی بزانن ئەگەر ماویت هۆکاری هەیە ئەگینا ڕێی ڕۆیشتنیش دەزانیت...
Open in Telegramبەڵێ . ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایک بوونمە بەڵام چ ڕۆژێک وای بە حاڵی دڵی تەنگم و شێواوی گیان و ڕوخسارم دەک بە نەفرەت بن گشت ئەو ڕۆژانەی کە قەرارە منی لێ لە دایک بێ و نەفرەت لەو بەروارەی منیشی لێ لە دایک بوە بە نەفرەت بن هەمو ساڵەکانی لە دایک بونم بە من چی ئەو ژیانە پڕە لە دەرد وئازار ئەسڵەن بۆ کێ گرینگە ڕۆژی لە دایک بونم . بۆ کێ !؟ بە نەفرەت بن 💔
Open in Telegramهەندێک شەو مرۆڤ لەگەڵ خۆی شەڕ دەکات , لەگەڵ بیرەوەرییەکان، و پرسیارە بێ وەڵامەکان، و لەگەڵ دڵێک کە هێشتا چاوەڕوانی شتێکە کە ڕۆیشتووە دڵشکان تەنها فرمێسک نییە، هەندێک جار ئەو بێدەنگی و خامۆشیەیە کە هیچ کەس نایبینێت ئەوەی مرۆڤ لە دەرەوە بە ئارامی دەردەکەوێت لە ناوەوە ڕەنگە جەنگێکی بێدەنگ بێت بەڵام لە کۆتاییدا، هەر دڵێک کە شکێنراوە، فێردەبێت چۆن خۆی کۆبکاتەوە، نەک بۆ ئەوەی چاک ببێتەوە بەڵکو تەنها بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لەگەڵ ئەو برینانەی کە هیچ کەس نایبینێت..
Open in Telegramبەڵام ئەو ساتەی کە ژوورەکەت تاریکە و درەنگانی شەو خش خش و تەق تەق باران ئەبارێت >>>>>
Open in Telegramئەگەر من کەوچکێکی پلاستیکی بام، کەمتر لەم ژیانەدا دەشکام. خۆزگە لەژێر ناونیشانی کەوچکێکی پلاستیک ئەهاتمە دونیا.
Open in Telegramتکایە پێم مەڵێن هەوڵبدە بە ئارەزووەکانت بگەیت، من هیچ ئارەزووێکم نییە لەنێو ئەم جیهانە پووچە. ئەسڵەن هەستێکیش وجودی نەماوە لەنێو ئەم هەسارەیە بۆمن.
Open in Telegramلە شەوێکی پایزدا دانیشتووم و بە دیار گوێ گرتن لە گۆرانی خەیاڵم دەڕوات بۆ ئەوەی ئاخۆ ئەتۆ ئێستا چۆن بی؟ ئەتۆ بڵێی ئێستا کەمێک لەگەڵ سەختیەکانی ژیان ڕاهاتبی و گەورە بوبیتی؟ یان هەر وەک منداڵێکی بچووک ترساوی؟ ژیان هەر بەردەوامە لە ئازاردانت! و بردنی ئەو شتانەی خەونی پێوەدەبینی؟ دەبێ قەراری نەدابێ کەمێک میهرەبان بێت لەگەڵت؟ یان هەر دەیەوێ بەردەوام بێت لەوەی وەک زڕدایکێک مامەڵەت لەگەڵ بکات .. ئاهـ ئازیز کەوتوومەتە چاڵی خەیاڵی تۆ و کەمێکیش کاتم نییە و نابێ خەیاڵ بۆخۆم بکەم ، هەمووی ئەوەی لە دەروونی من هاتوو چۆیەتی و هۆکاری دانیشتنی منە بە دیار گۆرانی جۆراو جۆر و خەیاڵ کردن ئەتۆی؛
Open in Telegramئێوەش پێتان وانییە کە شەوی هەینی زیاد لە حەد دڵگرانکەرە؟ مرۆڤ لەخڕا هەست بە غەمگینیێکی قووڵ دەکات! ( هەڵبەتە دەشزانێت بەس ناچارین بڵێین لەخۆڕا )
Open in Telegramترسم لەوەیە شەوێک بتەوێت بێیتە خەوم، منیش ئەو شەوە بەیادی تۆ تا بەیانی بێدار بمێنمەوە وای……..
Open in Telegramمن جگە لە خۆم هیچ کەسێکیترم نییە، نە هاوڕێیەکی دڵسۆز، نە خۆشەویستێکی میهرەبان، نە خێزانێکی باش، تەنیا خۆم و خۆم، ئەویش جار بە جارە ئەبێتە شەڕمان و لەسەر بچوکترین شت لێک عاجزەبین.
Open in Telegram