دەستەکانت دەستەکانت ئای کە ئارامم دەکەن تۆ سرەوت و مەرهەمی دەردی دڵەی بەبرینمی #ڕ_ش_هاوڕاز 👇👇👇 @Skllidll2
Open in TelegramPosts of سکڵی دڵ... "ڕ.ش هاوڕاز"
سڵاو و ڕێز و حوڕمەت ئازیزانم ژیان باش خۆشحاڵ دەبین پەیوەستی "سەرای ئەدەبی وەفایی" بن: 👇👇👇 سەرای ئەدەبی وەفایی لە ئینستاگرام: https://www.instagram.com/saraye_adabe_wafaei?lqvp=MW5icnR4YmFpdnJyOQ== سەرای ئەدەبی وەفایی لە فەیسبووک https://www.facebook.com/share/1E71t7h5rQ/ ماڵپەڕی فەرمیی سەرای ئەدەبی وەفایی https://sawmahabad.blogspot.com سەرای ئەدەبی وەفایی لە تێلێگرام https://t.me/+NG-G93WBICw5MDlk ✓ بانگەوازی سەرای ئەدەبیی وەفایی«ساو» شاعیران، هونەرمەندان و نووسەرانی بەڕێز لە ناخی دڵمانەوە پیشوازیتان لێدەکەین کە سەردانی لاپەڕەکانی فەرمی سەرای ئەدەبیی وەفایی«ساو» بکەن و به ناردنی شیعر، بابەت و بەرهەمەکانتان لە سێحری وشە و کەڵلامتان بێبەشمان مەکەن. 👇👇👇 @SKLLIDLL2
Open in Telegram✓ بەیانی زەردەڕەنگی پاییزیت باش نیشتمانی لەگوێن بەهەشتی کوردستانم! ✓ سڵاو پێدەشتی وەشتی نەسرەوتن و هیوا و دواڕۆژی ڕوون! ✓ بەیانیت باش کەژ و کۆساری سەنگەری مێرانم کە خوێنی بەرخودان و نەسرەوتن لە شادەمارەکانت خزیوە! ✓ سڵاو چڕ و لێڕ و لانساری مەڵبەندی شێرانم! ✓ بەیانی پاییزیت باش! ✓ هەتاوی زێڕوەشانت باش! ✓ شنەی گیانبەخشت باش و باش و باش. ✓ سڵاو و بهیانی باش هاوڕێیانی دلۆڤانم ژیانتان نوقمی ڤیان و هیوا. هیوادارم دڵتان مهکۆی جوانیهکان و گوڵی بزه له سهر لێوهکانتان پشکوتوو بێ.✌️✌️✌️ ✍ #ڕ_ش_هاوڕاز ⚡️ پەیوەستی کاناڵی "سکڵی دڵ" بن / در کانال تلگرام «سکڵی دڵ» عضو شوید: 👇👇👇 @SKLLIDLL2
Open in Telegramبیستوومە دەڵێن های لە گەڕی چۆپی چەمەردا وەک کافرێ موتڵەق کە لە ناو چاڵـــی سەقەردا پاش مردنی زۆرابـــــــێ دەوا، پووشە لە بەر با تا ماوە تەمەن، بێرەوە لام مەیخە بە فــــــەردا ✍ #ڕ_ش_هاوڕاز ✓ دیمەن، ژیری دەسکردە و بۆ تەزئینە. ⚡️ پەیوەستی کاناڵی "سکڵی دڵ" بن / در کانال تلگرام «سکڵی دڵ» عضو شوید: 👇👇👇 @Skllidll2
Open in Telegramبێــــژم کە چناری!؟ هەڵە بـــووم، قسرە لە بەردا شیرینـــــــی بڵێم، تامـــــی نیە وەک تۆ لە هەردا حــــــــۆری کە دەڵێن، گشتی کەنیزن لە دەری تۆ ئەو جوانییە خوا بەخشی بە تۆ، کوا لە بەشەردا ✍ #ڕ_ش_هاوڕاز ✓ وێنە، ژیری دەسکردە و بۆ تەزئینە. ⚡️ پەیوەستی کاناڵی "سکڵی دڵ" بن / در کانال تلگرام «سکڵی دڵ» عضو شوید: 👇👇👇 @Skllidll2
Open in Telegramلەگەڵ شنەی دەمەوبەیانی لە پێتەختی نیشتمانەوە سڵاوێک دەنێرم بە سووری و گەرمی خوێنی شەهیدان، بە پیرۆزی ڕێ و ڕچە و باوەڕیان، بە پاکی داوێنی دایکی نیشتمان، بە زوڵاڵیی ئاوی کانی کە دەمی تینووی ڕۆڵەیێ ماچی کردووە، سڵاوێ بە بلاوێنی کۆشی دایکێ کە سەری ڕۆڵەی شەهیدی لەسەر دەلاوێنێتەوە... لە نیشتمان، لە بست بە بستی ئەو دیارە پیرۆزە، لە تۆ، لە تۆی کە دڵم بە بوونت خۆشە و بۆنت خۆشە وەک شەوبۆ و ورەت بەرزە وەک قەندیل... سڵاو لە تۆ ... ✍ #ڕ_ش_هاوڕاز ⚡️ پەیوەستی کاناڵی "سکڵی دڵ" بن / در کانال تلگرام «سکڵی دڵ» عضو شوید: 👇👇👇 @Skllidll2
Open in Telegram📖 وەرزی پاییز ✍️ هۆنراوە: "ڕ. ش هاوڕاز" 🎤 خوێندنهوه: خاتوو گەلاوێژ محەممەدی ⚡️ پەیوەستی کاناڵی "سکڵی دڵ" بن / در کانال تلگرام «سکڵی دڵ» عضو شوید: 👇👇👇 @Skllidll2
Open in Telegramوەرزی گزە و مەرگی بزە وەرزی درۆ و دابڕانی گوڵ و چرۆ وەرزی هەڵوەرینــــی گەڵا ڕەنگی نەفرەت دەنگی نەنگی و وەرزی هەزار ڕەنگی و بەڵا وەرزی پێگەیشتنی ڕەز و تێکشکانی پشتی حەز و چیتر بێژم؟! لەو بەنەفرەت وەرزەی پاییز کە تاکوو دێت بە گشت لەشما دێنێ تەزوو. ✍ #ڕ_ش_هاوڕاز ⚡️ پەیوەستی کاناڵی "سکڵی دڵ" بن / در کانال تلگرام «سکڵی دڵ» عضو شوید: 👇👇👇 @Skllidll2
Open in Telegram📖 زانیارییە بنەڕەتییەکانی کتێب: · ناونیشان و نووسەر: «داگیرکردنی تاریکی» لە نووسینی بەختیار عەلی. · بڵاوکردنەوە: لە ساڵی 2020 لە سلێمانی لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند بڵاوکرایەوە. · پاشخان و کات: چیرۆکەکە لە تورکیا ڕوودەدا، کاتی سەرەکی لە نێوان ساڵانی ۱۹۴۵ تا ۱۹۷۹ وه، کە سەردەمی دوای جەنگی جیهانی دووهەم تا کوودەتای سەربازیی تورکیا دەگرێتەوە. · چەشن: بە شێوەیەکی سەرەکی وەک ڕۆمانێکی ڕێئالیزمی جادوویی پۆلێن کراوە. 🎭 ناوەرۆکی سەرەکی و چیرۆک: ڕۆمانەکە بە شێوەیەکی سەرەکی چیرۆکی بنەماڵەی ئاکانسۆ دەگێڕێتەوە. تاریق ئاکانسۆ پرۆفیسۆرێکی زانکۆی ئانکاڕایە و کەسایەتییەکی توندڕەوی کەمالیستە کە پشتی بە فەلسەفەی داروینیزمی کۆمەڵایەتی دەبەستێ. بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتە عیسمەت ئینونو، لە ساڵی ۱۹۴۵ لەگەڵ دوو کوڕەکەیدا دەچێتە شاری ئامەد (دیاربەکر) لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا(باکووری کوردستان)، بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی «یەک زمان، یەک ئاڵا، یەک نەتەوە» و سڕینەوەی زمان و ناسنامەی کوردی. ✓ دەروازەی چیرۆکەکە دۆخێکی نامۆیە: کارەکتەری «عیسمەت ئۆکتای» کە تورکێکی توندڕەوە و ئەندامی ڕێکخراوێکی نهێنییە. یەک ڕۆژ وەخەبەر دێ و بێهۆش دەبێتەوە، کە بێهۆش دەبێ، زمانی تورکیی خۆی بەتەواوی لەبیر دەچێتەوە. لە جێگەیەکدا بە زمانی کوردی قسە دەکا کە خۆی بەتەواوی نایزانێ. ئەم گۆڕانکارییە نامۆیە ترس و سەرسوڕمانێکی زۆر لە ناو بنەماڵە و دەوروبەریدا دروست دەکا. چیرۆکەکە لە ڕێگەی چاودێریکردنی چارەنووسی جیاوازی دوو کوڕی ئاکانسۆوە بەردەوام دەبێت: · کوڕە بچووکەکە عەلی ئیحسان، بە تەواوی گوێڕایەڵی باوکییە و فێری زمانی کوردی دەبێ، بەڵام مەبەست ئەوەیە وەک ئامرازێک بۆ سیخوڕی و گواستنەوەی زانیاری لە نێوان زیندانییە کوردەکاندا بەکاری بهێنێ. · کوڕە گەورەکە ئارسین، دژایەتی باوکی دەکا، ڕێبازێکی ژیانی جیاواز هەڵدەبژێرێ و دەبێتە هێمایەک بۆ بەرەنگاربوونەوە. ڕۆمانەکە لە ڕێگەی چەندین کارەکتەری دیکەشەوە (وەک ڕاوچییەکی تورک، کرێکارێکی کوردی ڕۆحانی و چەندین کەسایەتی مێژوویی ڕاستەقینە کە لەگەڵ کەسایەتی خەیاڵیدا تێکەڵ کراوە) پانۆرامایەکی ئاڵۆزی ژیانی ئەو سەردەمە دەکێشێ، کە تێکەڵکردنێکی ڕاستەقینە و خەیاڵە. ✍️ تەوەر و تایبەتمەندییەکانی نووسین: · تەوەری داگیرکردنی زمان: ناوەندی ڕۆمانەکە داگیرکردن و سڕینەوەی زمانە. نووسەر ئەوەی بە دراماتیکترین شێوە لە ڕێگەی نەخۆشی نامۆی «لەبیرچوونەوەی زمانی دایک و دەرکەوتنی زمانی داگیرکراو»ەوە پیشان دەدا، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە توندوتیژی داگیرکەر بەردەوام دەبێتەوە و تەنانەت ناخی خودی داگیرکەرەکەش دەگۆڕێ. · هێمای ناسنامە: کێشانی زمانی کوردی وەک «ئاوێکی ژێرزەمینی لە ژێر زەویدا» کە هەرگیز ناتوانرێ بەتەواویی، بەربەست بکرێ، هێمایەکە بۆ ژیانەوەی ناسنامەی نەتەوەیی. · شێوازی گێڕانەوە و زمان: لە ڕوانگەی گێڕانەوەی ئەدەبییەوە، نووسەر زنجیرەی ڕووداوەکانی تێکداوە، لە ڕێگەی وردەکارییە دەروونییەکان و ئاڵۆزی زمانییەوە، وەک بۆشایی و گومانی ناخی کارەکتەرەکان دەخاتە ڕوو. زمان لە ڕۆمانەکەدا تەنها ئامرازێکی پەیوەندی نییە، بەڵکو دەبێتە پاڵەوانی گێڕانەوەکە(قارەمانی داستان). 🌍 کاریگەری و وەرگێڕان ئەم ڕۆمانە بەهۆی بابەتە هەستیارەکەی و دەربڕینە ئەدەبییە بەهێزەکەیەوە، سەرنجێکی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە: · شانۆ: لە ساڵی ۲۰۲۳ لە ئەڵمان لەلایەن دەرهێنەری کورد ئیحسان عوسمانەوە وەک شانۆگەریی، لەسەر شانۆ پێشکەش کرا. · وەرگێڕان: جگە لە وەشانی کوردی، ڕۆمانەکە وەرگێڕدراوە بۆ عەرەبی، فارسی، کرمانجی و چاوەڕوان دەکرێ بە ئینگلیسی و فەرەنسی بڵاوبکرێتەوە. ✓ پوختەی وتە: «داگیرکردنی تاریکی» تەنها ڕۆمانێکی مێژوویی نییە، بەڵکو لێکۆڵینەوەیەکی قووڵە لە دەروونی ترس، لەبیرچوونەوە و بەرەنگاربوونەوە لە ژێر سایەی توندوتیژی دەسەڵاتدا. ⚡️ پەیوەستی کاناڵی "سکڵی دڵ" بن / در کانال تلگرام «سکڵی دڵ» عضو شوید: 👇👇👇 @SKLLIDLL2
Open in Telegram«داگیرکردنی تاریکی» (تصاحب تاریکی) یەکێکە لە ڕۆمانە گرنگەکانی نووسەری کورد بەختیار عەلی، کە لە ساڵی 2020 بڵاوکرایەوە. ڕۆمانەکە بە شێوەیەکی سەرەکی باس لە پێکدادانی زمان، ناسنامە و دەسەڵات لە تورکیا لە چەرخێکی تایبەتدا دەکات، و بە شێوازی ڕیالیزمی جادوویی و وێنەکردنی دەروونی قووڵەوە، پرۆسەی داگیرکردنی کولتووری و سڕینەوەی زمان بۆ ماوەی چەندین دەیە دەخاتە ڕو. لە درێژەدا تیشکێک دەخەینە سەر ئەو کتێبە.👇 ✓ فیلم: بەفرین شەرەفکەندی ⚡️ پەیوەستی کاناڵی "سکڵی دڵ" بن / در کانال تلگرام «سکڵی دڵ» عضو شوید: 👇👇👇 @SKLLIDLL2
Open in Telegramنهمبیستبوو بهههشت له پشکۆی ئاگر بێت ئامێزی تۆ سووتێنهره سووتێنهر. ✍ #ڕ_ش_هاوڕاز 👇👇👇 @SklliDll2
Open in Telegram