|هەزار و یەک شەو چیرۆک لە شوێنێکی ئاڵۆزەوە دەست پێ دەکات. شەهریاری پادشا، ئەزانێ کە ژنەکەی خیانەتی پێکردووە و نۆکەرێکی ڕەشی لە ئەو پێ باشترە. لەوێوە دونیای لە پێش چاو تاریک ئەبێت و ئەگەرچی پادشاش بێت، بەڵام پاشایەتی چییە کاتێ تۆ ژنەکەت خۆشی ناوێی؟. شەهریار ئەکەوێتە تۆڵەسەندنەوە؛ هەر شەوێ لەگەڵ ژنێکدا ئەخەوێت و بۆ بەیانی ئەیداتە دەس شمشێری تیژی جەلاد. دواتر لە تۆڵەشەوە ئەگوازرێتەوە بۆ حەز. حەزێکی ناوەکی لە کوشتن و شەهوەت. ئاوا بڵێم؛ شەهریار ئەبێ بە دڕندەیەک. دڕندە کێیە؟ پیاوێکی بەهێز و دەسەڵاتدار کە ئەکوژێت و شەهوەتییە. یان شەهوەتییەکی بکوژە. تا کەی؟ تا ئەو کاتەی شەهرزاد تێت و لەگەڵ خۆی چیرۆک و داستان ئەهێنێتە نێۆ شەوەکانەوە. شەهرزاد تێت و بە چیرۆک، بەر بە دەسەڵات و شەهوەت و کوشتن ئەگرێ. بە چیرۆک پێش بە دڵێشانی پاشایەک دەگرێ. پێش بە زەخمێکی قووڵ و زەخمەقووڵەکان دەگرێت و مەرهەم دەنێتە سەر برینەکان. کوێت زەخمارە با من ئەوێت بۆ ماچ بکەم!. چیرۆک ئاوایە. هەزار و یەک شەو ئاوایە. «شنیدهام سخن خوش که پیر کنعان گفت فراق یار نه آن می کند که بتوان گفت حدیث هول قیامت که گفت واعظ شهر حکایتی است که از روزگار هجران گفت» لە عەشقەوە ئەدوێ ئەوم شەهرزادی چیرۆکانە. لە ژنەوە. لە سیاسەت و شێوازی حوکمڕانی و چۆنییەتی ئەوزاعی دەربان و بەیتی ڕەهبەرانەوە ئەدوێ. لە فێڵ و خیانەتەوە ئەدوێ. لە ماڵ و سەروەت و دونیاپەرەستییەوە ئەدوێ. لە شەڕ و لەشکەر و خوێنڕشتنەوە ئەدوێ. لە تیجارەت و بازرگانی و مامەڵە و بازرگانییەوە ئەدوێ. لە دەریا و ئاسمان و جنۆکە و عیفریتەکانەوە قسە ئەکات. لە خواوە. لە کەرەم و شەرەف و گەورەییەوە. لە سەگ و گورگ و شێر و تاوسەوە. لە مرۆڤەوە ئەدوێ. لە دەردەکانیانەوە. لە فەقر و لە هیلاکەت و شکست و سەرکەوتنەکانەوە. شەهرزاد ڕەوایەتی خێر و شەڕە و شەڕی نێوان ئەم دوو تاریکی و ڕۆشناییە. شەهرزاد ڕەوایەتی شەراب و شەڕی نێوان ئایینەکان و ڕەخنەی قیزەونانە و ڕوانینی هەڵەیشە بە ژن و بە دونیا. ئیدی شەهرزاد هەنێ جاریش هەڵەیە و هەنێ شوێنی بۆ خوێندنەوە ناشێ. بۆ ئەوە ناشێ گوێی لێبگری و ئەبێ بڵێی؛ تۆ حەقی ئەوەت نییە ئەو چیرۆکە بەو شێوە درۆزنانە و بەو شێوە لە مەنفەعەتی پیاوان و کۆمەڵگای پیاوسالارانەدا و بەو شێوە گەوجانە ڕەوایەت بکەی. بەڵام ئیدی چیرۆکە. چیرۆک ئەبێ وەک چیرۆک بخوێنرێتەوە. بورخس پێی وابوو؛ شەهرزاد حیکایەتبێژێ ژیر بوو کە ئەیزانی چی بکات. •قنیە این بیت برخواند: ترک مال و ترک جاه و ترک جان در طریق عشق اول منزل است آن جوان به او گفت: ای خاتون اذن می دهی که بمیرم؟. قنیه از پشت پرده به او گفت: آری! اگر عاشق هستی بمیر. آن جوان تکیه بر بالین کرده چشم برهم نهاد. چون دور قدح به او برسید او را بجنباندیم دیدیم که مرده است. تا هەرچی شتە حیکایەتی خۆی هەبێ. لە مرۆڤەوە بگرە، تا بگات بە پەلەوەرەکان و گیانلەبەران و تەنانەت دار و بەرد و لیباس و ئەنگوستیلە. تا بگات بە جندۆکان و عفریتان. تا بگات بە مرۆڤی دەریایی و شار و دێکانی نێو دەریا. هەمووشت لێرەدا قسەی خۆی دەکات و تورفە حیکایەتێکی پێیە بۆ گێڕانەوە. هەرکەسیش حیکایەتێکی پێ بێت بۆ گێڕانەوە لەسەری نادەن و لە خوێنی خۆش ئەبن و پلەومەقامی دەچێتە سەر و پووڵ و پارەشی پێ ئەدەن. چیرۆک لەم چیرۆکانەدا ڕۆڵی ژیان دەگێڕێ. چیرۆک دەبێ بە ژیان. دەبێ بە بەردەوام بوونی ژیان. چیرۆک ئەبێتە هۆی ئەوەی کە ژیان بەردەوام بێت. ژیان چیرۆکە. • ای دختر ملک! تو مارا ملامت میکردی. آیا دیدی که این آدمیزاد در عشق تو چگونه شعر خواند و به چهسان مدحت گفت؟ خاطر ملک از این سخن بگشود... اگر شنیدمی از دیگران حکایت خویش همه دروغ نمودی مرا چو افسانه بورخس ئەڵێ: کۆتایی چیرۆکەکان خۆشی و باشییە و ئەمە تایبەتمەندی تێکڕای چیرۆکەکانی هەزار و یەک شەوە. مردن. ئەو تێکدەری خۆشییانە. ئەو کۆتایی هەموو چیرۆک و داستانە. مردن دێت. و پیوسته در انبساط و شادی بهسر میبرند تا اینکه برهمزنندهی لذتها و پارکنده کنندهی جماعات و خراب کنندهی قصور و آباد کنندهی قبور بر ایشان بیامد. •سپاس بۆ عەتای هاوڕێم کە منی لە خوێندنەوەی هەزار و یەک شەو بە pdf ڕزگار کرد و چێژی خوێندنەوەی بە کتێب پێ بەخشیم.
Open in Telegram
شەونامە🌻
تا حیکایەتی ئێمە بێ لە تەنیاییەکانی ئێمە و ئەو شەوانەی بێ مانگەشەوین🌻
Average views per post by day
By publication day
Show as table
| Date | Avg views per post |
|---|---|
| Nov 17, 2026 | 644 |
| Nov 18, 2026 | 710 |
| Nov 19, 2026 | 680 |
| Nov 20, 2026 | 611 |
| Nov 22, 2026 | 489 |
| Nov 23, 2026 | 416 |
| Nov 24, 2026 | 446 |
| Nov 25, 2026 | 404 |
| Nov 26, 2026 | 319 |
| Nov 27, 2026 | 245 |
| Nov 29, 2026 | 113 |
Most viewed this month
- 01Views710Forwards—Reactions20Comments—
- 02Views692Forwards—Reactions9Comments—
- 03Views680Forwards—Reactions23Comments—
- 04Views611Forwards—Reactions15Comments—
Latest posts
🔴تایبەتمەندییەکانی زمانی شێعر و گۆشەنیگایەک لەسەر کتێبی «بێتۆیی، مردنە لە شەممەیەکی بێگۆرانیدا» ➖یادداشت: کامیل داوەری لەم لینکەدا بیخوێننەوە:👇 http://haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=25567 @HajeNews
Open in Telegram•هێندەی لە پاییزم جێ ماوە سازێکی شکاوی ناکۆک و شێعرێ بە هیچ گریانێ پێم کۆتا ناکرێتەوە؛ هێندەی شەوانی دووریت، درێژ هێندەی قەرزاری، تاڵ هێندەی نەخۆشینەکانی دایکم، بێدەرمان درن... درن... دین... درن... دین... درن... سازێ لە منا غەمگین لێ ئەدرێت و دڵم بە ڕیتمی گەڵاکان ئەوەرێتە نێو شەوێکی بێ ساحێبەوە کە هیچ بەیانییەک خۆی بە خاوەنی نازانێ دین.... درن... درن... دین... کامە گۆرانی بێتۆیی بە سازێ نا بە ئۆرکێستراکانی ویەنیش لێنادرێ «لەو کەلە دەنگی ساز دێ» ڕێکەوتێکی شێعرییە و «لاڵ بم» تەنیایی عەلی مەردانێکە و تۆی لە عەسرێکی پاییزیدا بە زوڵفی چین چینەوە بینیوە دین.... درن... درن... دین... لەم دڵەم دەنگی ساز دێ لەم دڵە پاییزییەم. •سوهەیب عەلی
Open in Telegram•ماریا لەژێر تریفەی مانگەشەودا من تۆم دیتوە بەڵام نازانم کەی. دیسان دەتبینمەوە ماریا؟ گۆڕەشار/سەی قادر هیدایەتی
Open in TelegramForwarded from behnam doroei
📘هەمووشتزانی بێسنوور، لەنێو "هەمووشتزانی بێسنوور"دا ✍سوهەیب_عەلی ▫️سهیدقادر هیدایەتی موعجیزەیەکە بۆ درەخستنی تواناییەکانی زمانی کوردی، تا چیدی ئێمە بیانوویەکمان بەدەستەوە نەبێ کە زمانی کوردی زمانی مێژوو، فەلسەفە، زاسنت، و... نییە و لە هەمووشی گرنگتر زمانی گێڕانەوە و ڕۆمان نییە و ڕۆمان نووسین بە زمانی کوردی ئەستەمە. کاتێ نووسهرێكی وا هەیە و ئەتوانێ بەشێک لە توانایی زمانی کوردی دەربخات کە لەوانەیە ئێمە قەد بە مێشکماندا نەهاتبێ و زمانمان پێی هەڵنەچەرخابێ، ئیدی ئەمجار ئەوە لاوازی لە ئێمەوەیە کە زمانمان بە سووک و هاسان گرتووە و زمانی کوردیمان بە گاڵتەجاڕی بەکارهێناوە. ئەمە لاوازی ئێمەیە کە لە ڕێنووسێکی سەرەتاییەوە تێناپەڕین بۆ وردبوونە و قووڵبوونەوە لە زماندا بەگشتی و لە زمانی کوردیدا بەتایبەتی. نامانەوێ بزانین مێژووی ئەم زمانە لەکوێوەیە و پێکهاتە و فۆرم و ساختاری چۆنچۆنینە و چ دەقگەلێکی پێ نووسراوە و چ گۆرانیگەلێکی پێ وتراوە و هەنووکەش چۆن ئەتوانین بە شێوازێکی دروست و ڕێکوپێک لەکاری بخەین و بە زینوویەتی ڕایبگرین و بە شێوازێکی داهێنانە ئەدەبیاتی پێ بخولقێنینەوە. ▫️هەڵبەت ئەم بەکەم گرتنەی زمان پێم وابێ لەنێو جیلی تازەدا زۆرتر باوە. ئێمە وەک چۆن گرنگی بە ڕێنووس نادەین و بگرە کاتێ زۆرێ نازانن بە کوردی بنووسن، بە هەمان شێوەیش نووسەران و شاعران و خوێندکاران و... گرنگی بە ساختار و فۆرم و داڕشتنی وشە و ڕستە و بەگشتی گرنگی بە چۆن بەکارهێنانی زمان نادەن و لێرەشەوە گرنگی بە داهێنان و دەرخستنی توانایی زمانی خۆیان نادەن. پێم وابێ ئێمە لە سەردەمی ڕواڵەتدا ئەژین و قووڵایی گرنگییەکی ئەوتۆی نەماوە. کاتێ تۆ بە پەیجێکی ئینستاگرامی و بەدەرکەوتن لە کاناڵێکی تەلەفزیۆنیدا ئەتوانی بە قەدەر هەژار و هێمن مەشهوور بی، پێم وانییە بتەوێ پشتی خۆت بەوەوە بێشێنی کە وەک سهیدقادر هیدایەتی هەنبانەبۆرینەکەت بەدەستەوە بدڕێ هێندە دانیشی و وەک کتێبێک به وردی له سهرهتاوه تا كۆتایی بیحوێنییهوه! ئێمە لە سەردەمی پەلەپەل و هەڵپەهەڵپدا ئەژین. سەردەمێ لە بێ متمانەیی بە وشە و بە نووسین. وەکی چۆن خەڵکی ئەڵێن ئەدەبیات چ سوودێکی بۆ ئینسان نییە و هەرکەس کەوتە شوێن کتێب، شێت و بەدبەختە، بەو شێوەش نووسەرەکەش لە ژێر کاریگەری هەمان شتدا - بێ ئەوەی لەوانەیە بە خۆی بزانێ - خۆی پێ کەمە و نووسینی پێ کەمە و نووسراوەی پێ گرنگ نییە مەگەر تا ئەو ئاستەی کە تەرەفدار و جەماوەر بە دەوری خۆیدا کۆبکاتەوە!. ▫️بەڵام سهیدقادر هیدایەتی وەک نووسەرێکی بەتوانا و با بڵێین وەکی مامۆستایەکیش کە بیەوێ ئێمە فێری نووسین بکات؛ بە تۆقی عەزازیل و بە گابۆڕ و دیکەی ڕۆمانەکانی، بێجگە لە هەموو خوێندنەوەکانی دیکە و ڕوانگەی دیکە بۆ بەرهەمەکانی، بیانووی بە ئێمەی قەڵەمبەدەس نەهێشتەوە کە چیدی بە سووک بڕوانین بۆ وشە و ڕستە و بە سووک بڕوانین بۆ بەکارهێنان و لەکارخستنی زمان. بیانووی ئەوەی پێ نەهێشتین کە لاوازیی خۆمان بکەین بە خەتای خوێنەر و وڵات و زمانی کوردی و نەبوونی حکوومەت و نەبوونی زانکۆ و... ڕاستە تاڵە بەڵام؛ خەتا لە نەخوێندەواری نووسەرەکانەوەیە. 🔻بۆ خوێندنەوەی کۆی وتارەکە سەردانی بەستەری خوارەوە بکەن ... 🌐 https://kurdishbookhouse.com/ku/8540-4-4/ ■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی": ▪️ @kurdishbookhouse 🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
Open in TelegramConnections
Mentions
پایگاه خبری هاژه@hajenews1 mention