▫️(بَابٌ فِي الْجَهْمِيَّةِ : دەروازەیەك دەربارەی جەهمیەکان) ٤٧٢١ - قالَ الإمام أبو داوُد السِّجِستاني رحمه الله : حَدَّثَنَا هَارُونُ بْنُ مَعْرُوفٍ، حَدَّثَنَا سُفْيَانُ، عَنْ هِشَامٍ، عَنْ أَبِيهِ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ : (لَا يَزَالُ النَّاسُ يَتَسَاءَلُونَ حَتَّى يُقَالَ : هَذَا خَلَقَ اللَّهُ الْخَلْقَ فَمَنْ خَلَقَ اللَّهَ، فَمَنْ وَجَدَ مِنْ ذَلِكَ شَيْئًا فَلْيَقُلْ : آمَنْتُ بِاللَّهِ) . - رسول الله ﷺ فەرمووی : (خەڵکی بەردەوام پرسیار ئەکەن هەتا ئەوترێت : ئەوەتا الله دروستکراوانی دروست کرد، ئەی کێ الله ـی دروست کرد، جا هەرکەسێك شتێكی لەوە بینیەوە ئەوە با بڵێت : ئیمانم هێنا بە الله) . ٤٧٢٢ - قالَ الإمام أبو داوُد السِّجِستاني رحمه الله : حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ عَمْرٍو، حَدَّثَنَا سَلَمَةُ يَعْنِي ابْنَ الْفَضْلِ، قَالَ : حَدَّثَنِي مُحَمَّدٌ يَعْنِي ابْنَ إِسْحَاقَ، قَالَ : حَدَّثَنِي عُتْبَةُ بْنُ مُسْلِمٍ، مَوْلَى بَنِي تَيْمٍ، عَنْ أَبِي سَلَمَةَ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَة، قَالَ : سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ يَقُولُ : فَذَكَرَ نَحْوَهُ، قَالَ : (فَإِذَا قَالُوا ذَلِكَ فَقُولُوا : اللَّهُ أَحَدٌ اللَّهُ الصَّمَدُ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ ثُمَّ لِيَتْفُلْ عَنْ يَسَارِهِ ثَلَاثًا وَلْيَسْتَعِذْ مِنَ الشَّيْطَانِ) . - رسول الله ﷺ فەرمووی : (کاتێك وایان وت بڵێن : الله تاك و تەنها و بێنیازە، نە کەسی لێ بووە وە نە لە کەس بووە، وە هیچ هاوتایەکی نییە، پاشان با سێ جار تف بکات لەلای چەپی و پەنا بە الله بگرێت لە شەیتان) . ــــــــــ : موسوڵمان کاتێك ئایەت و فەرموودەکانی سیفات ئەبینێت باوەڕی پێ ئەکات و بە عەقڵی ناقسی خۆی لێکی ناداتەوە، وەکو جەهمیەکان پێی وا نییە ڕووکەشی قورئان و فەرموودە کوفرە، بەڵکو پێی وایە تەوحیدی بێخەوشە و، الله عز وجل وەسف ئەکات بەوەی کە خۆی وەسفی خۆیی پێ کردووە، وە پێغەمبەرەکەی ﷺ وەسفی پێ کردووە، وە بەدوای وەسوەسەکانی شەیتاندا ناڕوات وەك چۆن جەهمیەکان بەدوایدا ڕۆیشتن و الله عز وجل ـیان شوبهاند بەخۆیان و سەرئەنجام سیفەتەکانیان ڕەت کردەوە . ٤٧٢٣ - قالَ الإمام أبو داوُد السِّجِستاني رحمه الله : حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ الصَّبَّاحِ الْبَزَّازُ، حَدَّثَنَا الْوَلِيدُ بْنُ أَبِي ثَوْرٍ، عَنْ سِمَاكٍ، عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمِيرَةَ، عَنِ الْأَحْنَفِ بْنِ قَيْسٍ، عَنِ الْعَبَّاسِ بْنِ عَبْدِ الْمُطَّلِبِ، قَالَ : كُنْتُ فِي الْبَطْحَاءِ فِي عِصَابَةٍ فِيهِمْ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ، فَمَرَّتْ بِهِمْ سَحَابَةٌ، فَنَظَرَ إِلَيْهَا، فَقَالَ : (مَا تُسَمُّونَ هَذِهِ؟) . قَالُوا : السَّحَابَ . قَالَ : (وَالْمُزْنَ) . قَالُوا : وَالْمُزْنَ، . قَالَ : (وَالْعَنَانَ) . قَالُوا : وَالْعَنَانَ . قَالَ أَبُو دَاوُدَ : لَمْ أُتْقِنِ الْعَنَانَ جَيِّدًا . قَالَ : (هَلْ تَدْرُونَ مَا بُعْدُ مَا بَيْنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ؟) . قَالُوا : لَا نَدْرِي . قَالَ : (إِنَّ بُعْدَ مَا بَيْنَهُمَا إِمَّا وَاحِدَةٌ أَوِ اثْنَتَانِ أَوْ ثَلَاثٌ وَسَبْعُونَ سَنَةً، ثُمَّ السَّمَاءُ فَوْقَهَا كَذَلِكَ)، حَتَّى عَدَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ (ثُمَّ فَوْقَ السَّابِعَةِ بَحْرٌ بَيْنَ أَسْفَلِهِ وَأَعْلَاهُ مِثْلُ مَا بَيْنَ سَمَاءٍ إِلَى سَمَاءٍ، ثُمَّ فَوْقَ ذَلِكَ ثَمَانِيَةُ أَوْعَالٍ بَيْنَ أَظْلَافِهِمْ وَرُكَبِهِمْ مِثْلُ مَا بَيْنَ سَمَاءٍ إِلَى سَمَاءٍ، ثُمَّ عَلَى ظُهُورِهِمُ الْعَرْشُ مَا بَيْنَ أَسْفَلِهِ وَأَعْلَاهُ مِثْلُ مَا بَيْنَ سَمَاءٍ إِلَى سَمَاءٍ، ثُمَّ اللَّهُ تبارك وتعالى فَوْقَ ذَلِكَ) . - العباس بن عبد المطلب رضي الله عنه وتی : لە البطحاء بووم لەگەڵ کۆمەڵەیەکدا رسول الله ـی ﷺ تێدابوو، جا هەورێك بەسەریاندا تێپەڕی و ئەویش تەماشای کرد و فەرمووی : (بە ئەمە ئەڵێن چی؟) . وتیان : هەور . فەرمووی : المزن ـیش . وتیان : المزن ـیش . فەرمووی : (العنان ـیش) . وتیان : (العنان ـیش) . فەرمووی : (ئایا ئەزانن دووری نێوان ئاسمان و زەوی چەندە؟) . وتیان : نازانین . فەرمووی : (دووری نێوانیان یان حەفتا و یەك، یاخود دوو یان سێ ساڵە، دواتر ئاسمانەکەی سەرەوەی بە هەمان شێوە)، هەتا حەوت ئاسمانەکەی ژمارد (پاشان لە سەروو حەوتەمەوە دەریایەك هەیە نێوان خوارەوە و سەرەوەی هاوشێوەی نێوان ئاسمانێك بۆ ئاسمانێكە، پاشان لەسەروو ئەوەوە هەشت کەڵە کێوی هەیە، نێوان نینۆك و ئەژنۆکانیان وەکو نێوان ئاسمانێك بۆ ئاسمانێکە، پاشان لەسەر پشتیان عەرش هەیە، نێوان خوارەوە و سەرەوەی نێوان ئاسمانێکە بۆ ئاسمانێك، پاشان الله تبارك وتعالی لە سەروو ئەوەوەیە) . 📚 سنن أبي داود #الرد_علی_الجهمية_من_كتب_السنن : (١١) @salafyummat
Open in TelegramPosts of | سەلەفی ئوممەت |
- قال الإمام المعافى بن عمران رحمه الله (١٨٠ هـ) : (وَأُوصِيكُم بِجِيرَانِكُم خَيْرًا، وَرعايةِ مَا أوصَى اللهُ وَرَسُولُه مِن حقوقِ الْجِوَارِ، وَكَفَّ الْأَذَى وَالْمَكْرُوهِ فِي صغيرِ الأمورِ وكَبيرِها . بَلَغَنَا أَنَّ ابْنَ مَسعودٍ رَضَيَ اللَّهُ عَنْهُ أَتَاهُ رَجلٌ فَقَالَ : إِنَّ لِي جَارًا يُضيقُ عَلَيَّ وَيُؤْذِينِي وَيَشْتُمُنِي . فَقالَ لَه ابن مسعود : (انْطَلِق، فَإِنْ هُو عَصَى اللَّهَ فِيكَ؛ فَأَطِعِ اللَّهَ فِيهِ) . وَبَلَغَنَا أَنَّ النَبِيَّ ﷺ قال : (لا قَليلَ مِن أَذَى الجارِ) . وَأَنَّهُ قَالَ : (مَا مِن مُؤمِنٍ إِلا يُقَيِّضُ اللهُ له جارًا يُؤْذِيه، فَإِنْ صَبَرَ عَلَى أَذَاهُ آجَرَه اللهُ) . وَأَنَّهُ قَالَ : (أُوصِيتُ بِالجَارِ حَتَّى ظَنَنْتُ أَنَّهُ سَيُوَرِّثُه) . وَبَلَعْنَا أَنَّ النَّبِيَّ ﷺ قَالَ : (أَوَّلُ خَصْمَيْنِ يَومَ القيامةِ جَارَانِ) . وَأُوصِيكُم بِأَهْلِ مَوَدَّةِ أَبِيكُم خَيْرًا وَإِخْوَانِهِم، وَالتَّمَسُّكِ بِهِم، وَمُشَاوَرَتِهِم، وَصِلَتِهِم، وَحِفْظِ عَقِبِهِم مِن بَعْدِهِم. فَإِنَّهُ بَلَغَنَا أَنَّ النبيَّ ﷺ قَالَ : (لا تَقْطَعْ مَن كَانَ يَصِلُ أَبُوكَ فَيَطْفَأَ نُورُك، وُدُّك وُدُّ أَبيكَ) . وَبَلَغَنَا أَنَّهُ قَالَ : (صِلَتُكَ أَخَاكَ بعدَ موتِه أعظمُ بِرًا مِن صِلَتِكَ إِيَّاهُ فِي حَيَاتِهِ) . وَبَلَغَنَا أَنَّ عُمرَ بنَ الخَطَّابِ رَضَيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : (إِذَا رَزَقَكَ اللَّهُ وُدَّ امْرِئٍ مُسلم فَتَشَبَّتْ بهِ مَا اسْتَطَعْتَ) . وَأَنَّهُ قَالَ : (مَنْ سَرَّهُ أَنْ يَصِلَ أَبَاهُ فِي قَبْرِهِ فَلْيَصِلْ إِخوانَ أَبِيهِ مِن بَعْدِهِ) . واتە : (وەسیەت و ئامۆژگاریتان ئەکەم بە چاکەکردن لەگەڵ دراوسێکانتان، و پاراستنی ئەو مافانەی دراوسێیەتی کە الله عز وجل و پێغەمبەرەکەی ﷺ وەسێتیان پێ کردووە، هەروەها دوورکەوتنەوە لە ئازاردان و ناڕەحەتکردنیان لە کاروبارە بچووك و گەورەکاندا . پێمان گەیشتووە کە ابن مسعود رضي الله عنه پیاوێك هات بۆ لای وتی : من دراوسێیەکم هەیە تەنگی پێ هەڵچنیوم، ئازارم ئەدات و قسەم پێ ئەڵێت . ابن مسعود رضي الله عنه پێی فەرموو : (بڕۆ، ئەگەر ئەو سەرپێچی الله ـی کرد بەرامبەر بە تۆ؛ ئەوا تۆ گوێڕایەڵی الله بکە بەرامبەر بە ئەو) . وە پێمان گەیشتووە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : (ئازاردانی دراوسێ کەمی نییە) . وە فەرموویەتی : (هیچ ئیماندارێك نییە ئیللا الله دراوسێیەکی تووش ئەکات کە ئازاری ئەدات، جا گەر ئارامی گرت لەسەر ئازارەکەی ئەوا الله پاداشتی ئەداتەوە) . وە فەرموویەتی : (وەسیەتم پێ کرا بە دراوسێ تا وام زانی ئەیکات بە میراتگر) . وە پێمان گەیشتووە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : (یەکەمین دوو کەسی کێشەدار و ناکۆك لە ڕۆژی قیامەتدا دوو دراوسێن) . هەروەها ئامۆژگاریتان ئەکەم بە چاکەکردن لەگەڵ دۆست و خۆشەویستانی باوکتان و براکانیان و، دەستگرتن پێیانەوە و، ڕاوێژکردن پێیان و، بەسەرکردنەوەیان و، پاراستنی پەیوەندی لە دوای خۆیان لەگەڵ منداڵ و نەوەکانیان . چونکە پێمان گەیشتووە کە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : (سیلەی ڕەحم و سەردانی لەگەڵ ئەو کەسەدا مەپچڕێنە کە باوکت سەردانی ئەکرد بەو هۆیەوە ڕووناکیەکەت نەمێنێت، دۆستایەتی تۆ هەمان دۆستایەتی باوکتە) . وە پێمان گەیشتووە فەرموویەتی : (سەردانیکردن و گەیاندنی ڕەحم لەگەڵ براکەتدا پاش وەفاتی خێرترە لە سەردانیکردن و گەیاندنی ڕەحم لەگەڵی کاتێك لە ژیاندایە) . وە پێمان گەیشتووە عمر بن الخطاب رضي الله عنه فەرموویەتی : (گەر الله خۆشەویستی و دۆستایەتی کەسێکی موسوڵمانی پێ بەخشیت ئەوە تا ئەتوانیت دەستی پێوە بگرە) . وە وتوویەتی : (ئەوەی پێی خۆشە سیلەی ڕەحمی باوکی بگەیەنێت لە گۆڕەکەیدا ئەوە با سەردانی برایانی باوکی بکات پاش خۆی) . 📚 وَصِيَّةُ المُعَافَى بن عِمران المَوصِلي #وصية_المعافى_بن_عمران : (٥) @salafyummat
Open in Telegram= ئەو تۆزە ئازادی و دەعوەیەی ئێستا هەیە ئەوکات ئەو تۆزەش نامێنێت، وە دەسەڵاتی وڵات لە کافرێکەوە گۆڕاوە بۆ کافرێکی تر، هەربۆیە لە سوودی خودی قسەکەر و موسوڵمانان نییە بوترێت خوا ئەکات ئەمانە ئەڕۆن قەینا با ئەوان بێنە جێگەیان . #هەڵوێست_دەربارەی_پێشهاتەکان : (٢) @salafyummat
Open in Telegram= گرنگە موسوڵمان بزانێت لەمڕۆدا زۆر لاوازە، ئەم حەقیقەتە تاڵە قبووڵ بکات، وە بزانێت هیچ خاوەنێکی نییە و کەس سەری ناخات، وەکو لە فەرموودەکەدا هاتووە وەکو کەفی سەر دەریاین و هیچ وەزنێکمان نییە لای کەس . وە هەموو زلهێزێك هەر بۆ مەسڵەحەتی دنیایی خۆی هەوڵ ئەدات، وە ئەو بڕیارانەشی ئەدرێت لەبەر بەرژەوەندی موسوڵمانان نییە، بەڵکو لەبەر بەرژەوەندی زلهێزەکانە . موسوڵمان لە ئێستادا هیچی لەدەست نایەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو زلهێزانە، وە هیچ کاتێك ناتوانێت دەوڵەتێکی ئیسلامی دابمەزرێنێت هەتا ئەو زلهێزانە هەبن، مەگەر خۆیان بکەونە یەکتر و نەیانپەرژێتە سەر کەسی تر ئەوکات مەجال ئەکرێتەوە بۆ موسوڵمانان بێنەوە سەر حوکم، ئەگینا هەموویان بەو تەواوی ناکۆکیەکانی نێوانیانەوە دوژمنی شارێکن موسوڵمانان دایبمەزرێنن چجای بگات بە دەوڵەت . جا موسوڵمان لەگەڵ پاراستنی وەلاء و بەراء ـەکەیدا پێویستە بزانێت کام لایەن کەمتر خراپە بۆی، تەبعەن هیچیان باش نین بۆی، هەردوو لایەن کافر و لەدین دەرچوون، لەگەڵ ئەوەدا ئەکرێت یەکیان کەمتر ئازادیت لێ زەوت بکات لەڕووی دینیەوە . نمونەیەك تا بابەتەکە ڕوون ببێتەوە؛ ئێستا ئێمە الحمدلله ئەتوانین هەر کتێبێك بمانەوێت بیکڕین، چونکە هیچ سانسۆرێکی وا نییە بۆ هێنانی کتێب بۆ کوردوستان، ئەوەی کە بیری لێ نەکەینەوە ڕێگری کردنە لە هێنانی کتێب بۆ کتێبفرۆشەکان . بەڵام لە عێراق بەو جۆرە نییە، ئەوانەش کە لە عێراق ئەژین کتێب لە کتێبفرۆشانی کوردوستان ئەکڕن، وە ئێستا حکومەتی عێراق سەرەڕای ئەوەی ناهێڵێت لەلای خۆی بفرۆشرێت نایەڵێت لە کوردوستانیشەوە بڕوات بۆ عێراق، وە کتێبفرۆشەکان بە چەندین فێڵ کتێبیان بۆ ئەنێرن . واز بهێنە لە کتێبەکانی سەلەف؛ هەر ناهێڵن کتێبەکانی ابن تیمية و ابن القیم و نەجدیەکان بفرۆشرێت، مەگەر کتێبێك بێت بەس باسی زوهد و وەرع و ئەو شتانە بکات، لە پارێزگای موسڵ و کەرکوك تا حەددێك باشترە بەڵام لەوانەی خواروو وەزعەکە زۆر خراپە . جا ئێستا لەم نێوانەدا دوو حکومەت هەیە، هەردووکیان موسوڵمان نین، وە هەردووکیان دژمانن، وە ئێمەش دژیانین تا سەر ئێسقان، وە لە هەمان کاتدا یەکیان کەمتر زیانی هەیە بۆمان لەچاو ئەو دیکە، وە هاتنەسەر حوکمی هیچ کامێکیان بەدەست ئێمە نییە بەڵکو خۆشیان لەوێ بوکەڵەیەکن و بەکار ئەهێنرێن لەلایەن سەرو خۆیانەوە و بەس، لەم حاڵەتەدا ئێمە نە هیچیان هەڵئەبژێرین، وە نە پشگیری هیچیان ئەکەین، وە بگرە دژی هەردوولاین و حوکمی شەرعی ڕوون دەربارەیان ئەدەین، لە هەمان کاتدا ئەبێت بزانین کامەیان زیانی کەمترە بۆمان . بۆ نمونە؛ من و تۆ لە دوو ڕووەوە حکومەتی عێراقی شەڕمان پێ ئەفرۆشێت، لەبەر ئەوەی هەم سوننەین، وە هەم کوردین . یاعنی تۆ هیچت نەکردووە تاوانباریت، بەس لەبەر ئەوەی سوننە و کوردیت . لەگەڵ ئەوەدا حکومەتی کوردوستان کێشەی لەگەڵ کورد بوون و سوننەبوونی ئێمەدا نییە . مەبەستمان لە سوننە بوون (ئەهلی سوننە) نییە لەڕووی عەقیدەوە، بەڵکو مەبەستمان لەو کەسانەیە کە شیعە و ڕافیزە نین . هەموومان ئەزانین حکومەتی کوردوستان چەندە خراپە، جا حکومەتی عێراقی لەگەڵ ئەو خراپەیەدا چەندین خراپەی دیکەی تریشی هەیە وەکو باسمان کرد . جا پەرژینێکی قایم بێت لەڕووی هەموو موسوڵمانێك؛ نابێت موسوڵمان وەکو ئەو ئاژەڵە بارهەڵگرە وابێت حەز بکات خۆی بمرێت تا خاوەنەکەی زەرەر بکات، کە خۆی مرد ئیتر زیانی خاوەنەکەی بە ئەو چی؟ جا ئەگەر ناکۆکی حکومەتی عێراقی لەگەڵ کوردوستاندا هەر بە جددی بۆ نەهێشتنی هەرێمەکە بێت، ئێمەی ئەهلی سوننە لە کوردوستانێکدا بژین کە زۆرێك کوفر و بێدینی و بیدعەی تێدایە؛ کەمتر خراپە لەوەی لە عێراقدا بژین، چونکە وەکو باسکرا تۆ هیچت نەکردووە ئەو دووژمنی تۆیە لە دوو ڕووەوە، لەبەر ئەوەی سوننەیت وە لەبەر ئەوەی کوردیت، وە لەسەر دینەکەت زیاتر دژایەتی ئەکرێیت و لێی تەنگ ئەکرێتەوە و تۆش هیچت بەدەست نییە . جا من کە هیچم بەدەست نییە و، لەبەر بەرژەوەندی من بڕیارەکان نادرێت و؛ ئیتر بۆ پێم باش بێت ئەم حکومەتی هەرێمە نەمێنێت و حکومەتی عێراق بێتە جێگەی؟ خۆ حکومەتە عێراقیەکە خراپترە، ئەو تۆزە ئازادیەشی کە هەتە لێت ئەگرێتەوە، وە لەپاڵ ئەو هەموو کوفر و شیرکەی حکومەتە کوردوستانیەکە بڵاوی ئەکاتەوە و ڕێگەی پێداوە حکومەتە عێراقیەکە ڕافیزەبوونیشی بۆ زیاد ئەکات . جا ئێمە نابێت تەنها لەبەر زیانگەیشتن بە سەرانی یەکێتی و پارتی بەجۆرێك بڕوانینە بابەتەکە مردنی خۆمانی تێدا بێت، نە یەکێتی و نە پارتی هیچیان زەرەرێکی وا ناکەن، ئەوان ئەوەندە پارەیان دزیوە کە بۆ حەوت پشتیان بەس بێت، ئەوەی ئەمێنێتەوە ئێمەی داماوین لەبەردەم حکومەتی عێراقی تەنها لەبەر ئەوەی سوننە و کوردین تاوانبارین . =
Open in Telegram▫️پاڵنەرەکانی بڕیاردان لەسەر ڕووداو و کەسەکان لە تەواوی ئەو ڕووداو و پێشهاتانەی لەم ڕۆژانەدا و داهاتوودا ڕوو ئەدەن موسوڵمان دین و، وەلاء و بەراء ـەکەی ئەخاتە پێش هەموو شتێك و بەگوێرەیان بڕیار ئەدات . بێگومان مەرج نییە لە هەموو بابەتێكدا موسوڵمان پشتگیری لایەنێك بێت، بەڵکو زۆرجار و بە تایبەتی لە ئێستادا نابێت پشتگیری لە هیچ لایەنێكی ناکۆکیەکان بکات، چونکە ئەگەر دوو موسوڵمان لەسەر دنیا شەڕ بکەن ئێمە ئەبێت بەشداری تیادا نەکەین و پشتگیری لایەنێك نەکەین؛ چجای ئەوەی دوو کافر و ملهوڕ شەڕ بکەن لەسەر بیرە نەوت و غاز و گومرك تا خۆیان بیدزن و؛ لەولاشەوە بەرمیلێك نەوت بە نزیکەی ٤٠٠ هەزار بفرۆشن بە خەڵکی . ئەو شتانەی کە پیشانی ئێمە ئەدرێت ئەکرێت ڕاست نەبێت، واتە وەك چۆن پیشان ئەدرێت ئەم بڕیارانە لە دژی کوردوستان بێت لەم حاڵەتەدا و بیانەوێت نەیهێڵن؛ ئەکرێت تەنها سیناریۆیەك بێت و بیانەوێت دووبارە کەسێکی وەکو مسعود بە بەرگری کردن لە کوردوستان بە فریادڕەسی کورد پیشان بدەنەوە بە خەڵکی تا لە داهاتوودا پۆستی نوێی پێ بسپێرن بۆ خزمەتی خۆیان . ئەو قسەیانەی ئەکرێت هەمووی لێکدانەوەیە، جا هەر لێکدانەوەیەکی مەعقولیش ئەکرێت بێتە دی وە ئەشکرێت نەیەتە دی، کەس نازانێت لە داهاتوودا ئەمانە بەتەمای چین . یەکێك لەو چەواشەکاریانەی ئەکرێت بە بەردەوامی بەکارهێنانی چەند ناوێکە بە مەبەستی کارکردن بۆ ئامانجی دیکە . بۆ نمونە ئەمەریکا خۆی بە خاوەی نەوتی جیهان ئەزانێت، لە هەر وڵاتێك نەوت بدۆزرێتەوە یەکسەر لەژێر ناوی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و دەست بەسەر نەوتی وڵاتەکەدا ئەگرێت، لەسەر مەریخ نەوت بدۆزرێتەوە لەوێ یەکسەر مافی مرۆڤ بڵاو ئەکاتەوە، قابیلە بێت بڵێت نەوتەکەت هی منە و ئەیدزم! جا پێویستە موسوڵمان هێندە چاوکراوە بێت لە حەقیقەتی ئەو دۆخە تێبگات کە تیایدایەتی و ژیرانە بیر بکاتەوە، وە لە هەموو حاڵەتێکدا ئامادە بێت زیانی دنیایی تووش ببێت بەڵام لە زیانی دینی زیاتر بەدوور بێت . وە پێویستە بزانێت ئەو گۆڕانکاریانەی لە جیهان و ناوچەکەدا ئەکرێت لەبەر چاوی کاڵی ئەو نییە؛ بەڵکو لەبەر بەرژەوەندی زلهێزەکانە، جا ئەکرێت بەرژەوەندیەکەیان جارێك لە بەهێزکردنی کەسێکدا بێت، وە جارێکی تر لە لاوازکردنی هەمان کەسدا بێت . بۆ نمونە کاتی خۆی هەر ئەمەریکا ڕێگەی دابوو بە سەدام لەسەر حوکم بێت، دواتر کە بەگوێی نەکردن خۆیان لایان برد، جا ئایا لایان برد لەبەر ئەوەی کافر و مورتەد بوو؟ لەبەر ئەوەی ئەنفالی کرد؟ بێگومان نەخێر، بەڵکو وەکو کلێنس بەکاریان هێنا تا سوودیان لێ بینی؛ کاتێك دژیان وەستایەوە و بەرژەوەندیان لەگەڵی نەما فڕێیان دایە زبڵدانەوە . جا مێژوو زۆر لەم ڕووداوانەی بینیوە و زیاتریش ئەبینێت، وە هەر لایەنێك لەم شەڕانەدا هاوکێشەی خۆیان هەیە . واتە ئەمەریکا هاوکێشە و ئامانجێکی خۆیی هەیە، وە ڕووسیا، وە چین، وە هەموو زلهێزەکانی تریش، جا وڵاتانی وەکو عێراق و سوریا و وڵاتانی تر بە خۆشی خۆیان بێت یان نا بەکار ئەهێندرێن بۆ هاوکێشەی یەکێك لە وڵاتە زلهێزەکان . ئەو سەرۆکانەی لەسەر حوکمن لەبەر ئەوە نەچوونەتە ئەوێ کە لە هەڵبژاردندا سەرکەوتوون، بەڵکو لەبەر ئەوە #دانراون تا لە سوود و قازانجی ئەو زلهێزە کار بکەن کە دایانناون . کاتێك بەشار ئەسەد هەڵهات و ئەحمەد شەرع دانرا وەکو سەرۆکی سوریا، لەبەر ئەوە نەبوو کە ئەو زیندانیانەی بەشار زیندانی کردوون ئازاد بن، وە لەبەر ئەوە نەبوو سوننەکان هەوایەکی ئازادی هەڵبمژن و تۆزێك کتێبەکانی سەلەف و خەلەف بخوێننەوە، بەڵکو لەبەر ئەوەیە مەسڵەحەتی ئەمەریکا لەوەدایە ئەحمەد شەرع بێتە ئەو شوێنە، تا سوریا لەژێر چنگی ئێران دەربهێنێت و بۆ سوودی خۆی بەکاریبهێنێت . واتە ئەمەریکا هاوکێشە و ئامانجێکی هەیە، هەر شتێك ئەیکات لەبەر ئەوەیە، جا ئەکرێت شتێك لەوانە لە سوودی موسوڵمانانی شوێنێك بێت، ئەمەریکا ئامانجەکەی ئەوە نییە بێگومان، بەڵام ئیتر ئەو کارە لێکەوتەکەی ئەوەیە، وە هەتا کەسێك نەکات بە لایەنگری خۆی و مورتەدی نەکاتەوە نایخاتە ئەو شوێنانە . وە پێش ئەویش دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم قازی محمد کۆماری مهابادی دامەزراند، یەکێتی سۆڤیەت ڕێگەی پێدا و پارێزگاری لێ کرد، لەبەر ئەوە نا کە پێی وابوو کورد ئەبێت دەوڵەتی هەبێت، بەڵکو وەکو کارتێکی فشار بەکاری هێنا تا ئێران ڕازی بکات هەندێك ناوچەی گرنگی بداتێ، دواتر کە ئێران ڕازی بوو بە مەرجەکان؛ سۆڤیەت هێزەکانی لە کۆماری مهاباد کشاندەوە، ئیتر کۆمارەکە لەبەردەم ئێراندا مایەوە، بەو جۆرە خۆیان بەدەستەوە دا و لەناوچوون . =
Open in Telegram