ئەو پەرستشە مەزنەی کە گەورەمان خەبباب تیایا لێهاتووترین بوو، بریتی نەبوو لە شەونوێژ و لەبەرکردنی مەتنەکان، بریتیش نەبوو لە بەخشین و پرۆژەی خێرخوازی، بەڵکوو (پێشوازیکردن بوو لە ئازار و ناخۆشییەکان)، ئا ئەمە بریتیبوو لە پەرستشە دیار و تایبەتەکەی گەورەمان خەبباب، ئەمە ئەو پەرستشەیە کە هەرگیز ناتوانین پەیوەندیت لەگەڵ خوادا پەرە پێبدەیت هەتاوەکوو نەیچێژیت! 📖: لە ژێر ئاڵای تۆفان (خەندەقی خەبباب)
Open in Telegramسەکینەت 💜
{إِنۡ أُرِيدُ إِلَّا ٱلۡإِصۡلَٰحَ مَا ٱسۡتَطَعۡتُۚ وَمَا تَوۡفِيقِيٓ إِلَّا بِٱللَّهِۚ عَلَيۡهِ تَوَكَّلۡتُ وَإِلَيۡهِ أُنِيبُ}
Average views per post by day
By publication day
Show as table
| Date | Avg views per post |
|---|---|
| Nov 7, 2026 | 964 |
| Nov 8, 2026 | 876 |
| Nov 10, 2026 | 893 |
| Nov 12, 2026 | 875 |
| Nov 14, 2026 | 944 |
| Nov 15, 2026 | 1,050 |
| Nov 18, 2026 | 1,010 |
| Nov 22, 2026 | 528 |
| Nov 23, 2026 | 571 |
| Nov 24, 2026 | 588 |
| Nov 25, 2026 | 458 |
| Nov 26, 2026 | 379 |
Most viewed this month
- 01Views1.06KForwards—Reactions63Comments—
- 02Views1.05KForwards—Reactions50Comments—
- 03Views1.04KForwards—Reactions96Comments—
- 04Views1.01KForwards—Reactions53Comments—
Latest posts
Forwarded from کچانی دایکە عائیشە_بنات عائشة
+ 6236 نامەت بۆ هاتووە! سەیرت کردوە؟ - لە کوێ؟ کوا؟ - من هیچ نامەیەک نیە سەیرم نەکردبێت! + بیرت چوو بۆ لای مۆبایلەکەت!! مەبەستم «قورئان»ە؛ 6236 نامەیە! چەندت سەیر کردوە؟ لە کامیان تێگەیشتی؟ کام ئایەت هەیە وەک ئەمبوڵانسی فریاکەوتن، چاوەڕێتە سەربکەویت و بچیت بۆ چارەسەر، بەڵام هەتا ئێستا سەیرت نەکردوە؟
Open in Telegramئەگەر ڕێیەکتان ویست بۆ دامەزراویی و ساڵحییەتی مناڵەکانتان، ئەوا دەستیان بگرن بەرەو قورئان فێری کتێبی خوایان بکەن، بیانخەنە حەلەقاتەکانی قورئانەوە و لە دڵیاندا خۆشەویستی قورئان بچێنن. هیچ وەبەرهێنانێک کاریگەری گەورەتر نییە لەسەر ئینسان لە دڵێک کە لەسەر خوانی قورئان پێگەشتبێت، بە ڕوناکی ئەو هیدایەتی وەرگرتبێت و ئەخلاقی لەوەوە سەرچاوەی گرتبێت. د. عەبدولکەریم بەککار
Open in TelegramForwarded from ژیان لەگەڵ قورئان
هەرکاتێک دوو توێی ئەم قورئانە بکەیەوە: یەکەم شت کە بەریەککەوتنت لەگەڵیدا هەبێت، ناوی (الرحمن) و (الرحیم)ـە! یەعنی بەر لەوەی هەر ڕێنمایی و پەیامێکی خۆیت لەنێو ئایەتەکان پێ بدات، ئەو بیرت دەهێنێتەوە کەوا زۆر میهرەبان و بەخشندەیە لەگەڵت، بێگومان شتێکت لێ داوا ناکات کە پڕاوپڕ نەبێت لە سۆز و میهرەبانی، چونکە ڕەحمەت و بەزەییەکەی زۆر پێش خەشم و غەزەبەکەی کەوتۆتەوە.
Open in TelegramForwarded from سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz
"خۆ ئەگەر ئێمە هەر یەکێک هەڵەی کرد، خستمان و وەلاماننا .. کەسمان بەدەستەوە نامێنێت" الإمامُ الذهَبيُّ ـ رحمه اللهُ ـ
Open in TelegramForwarded from د.أحمد ڕازی Dr.ahmadrazi
هەواڵێکی خۆش و ناخۆش. **هەواڵە ناخۆشەکە ئەوە یە: بۆ هەمو ئەو خواناس و فێرخوازاو عابيدانەی زەمەنێک لە خوداوە زۆرنزیک بوون و ئێستا دوور کەوتوونەتەوە: بەداخەوە پێت بڵێم هەرچی بکەیت هەر غەمباریت هەر بێتاقەتیت، چونکە پێشتر تامی خواناسینت کردووە، بۆیە ئێستە هیچ تاوانێک ناکەی دوو هێندە خەفەت دەخۆیت، هیچ نيعمەتێکیش نییە دڵت بەتەواوی خۆش کات بەتەماش نەبیت وەک بێ باوەڕان جەو دروست کەیت درووست نابێت دڵنیابە، ئێستاش زۆر جار لەخۆت پەستی بێتاقەتیت خۆشت نازانی چیت دەوێت. قال ابن القيم رحمه الله: من ذاق لذّة القرب من الله ثم انتكس، فإنّه يعيش في الدنيا معذّبا، لا راحة الجاهلين ولا لذّة العارفين. ئەم قسەیە خۆشەویستانم زۆر جەرگ بڕە ئەڵێت: هەرکەس تامی نزیکی خودا بچێژێت دواتر پاشگەز بێتەوە بەدڵنیاییەوە هەمیشە لەدونیادا بە ئازارەوە دەژی، نەئەوەیە خۆشی نەزانەکانی هەبێت، نەئەوەیە چێژی خواناسانی هەبێت.!!!!!!!!!! وقال تعالى: فَلَمَّا آتَاهُمْ مِنْ فَضْلِهِ بَخِلُوا بِهِ وَتَوَلَّوْا وَهُمْ مُعْرِضُونَ * فَأَعْقَبَهُمْ نِفَاقًا فِي قُلُوبِهِمْ إِلَى يَوْمِ يَلْقَوْنَهُ بِمَا أَخْلَفُوا اللَّهَ مَا وَعَدُوهُ وَبِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ. وقال: وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَىٰ. **هەواڵە خۆشەکەش ئەوەیە:. ئەو هەمو خەموو بێتاقەتییە نیشانەو ئاماژەی خوای گەورەیە تابگەڕێیتەوە، لەگەڵ هەمو خەفەتێکدا پێت دەڵێت: دەبگەڕێوە لای ئێمە ئەها نابینی زۆرشتت تاقی کردەوە هیچی تامی نییە، هەر ژیان لەگەڵ من ئارامیت پێدەبەخشێت تاکەی دان بەم ڕاستییە نانێییت ؟! يَا أَيُّهَا الْإِنسَانُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ الْكَرِيمِ تاکەی لەخەفەت دەمێنیتەوە ؟!. **بەکورتی مادەم پشتت لە خوا کردوە دوای ئەوەی خۆشەویستی دروست بوو بوو خواش غيرە دەکات، تۆڵەکەی ئەوەیە مادەم دەستت لێ بەرداوە ئەویش خۆشیت لێ تێک ئەدات تا بگەڕێیتەوە لای خۆی( یان خودا یان کەسی تر) ئەبوا سەرەتا پەیمانت نەدایە و خۆشت نەویستایە، چونکە ئەو وەک کەسی تر نییە دوای خۆشەویستی لێت ناگەڕێ تازە ئیتر ( یان خودا یان هیچی تر. یان خودا یان کەسی تر ) نوسيني: د.ئەحمەد ڕازی
Open in Telegramڕێی نیو کاتژمێر گەیشتن بە شوێنی کڕینی کتێبەکەمان بە کاتژمێر و نیوێک بڕی، لەبەر قەرەباڵغی بازاڕ و بەناو یادکردنەوەی شار و تێکەڵاوییەکی عەجیب بێ مانا لە ژێر ئەو ناونیشانە درۆیینە!! کە گەشتیشینە شوێنی کڕینی کتێبەکە (گەوهەرەکە) ئەوەی لێی بوو تەنیا ئێمەی کڕیار و کاکی فرۆشیارەکە بوو و بەس! چۆڵییەکی عەجیب ترسناک و خەمناک و جێی داخ و ئەسەف بوو ... مەگەر چاک ئەبین ئەوها ...؟ ڕێمان چەنە دوور و زادیشمان چەنە کەمە ... کتێبەکەش هەرچۆنێکتان کردووە دەستی بخەن و خۆتانی لێ بێبەش مەکەن!
Open in Telegram