Posts of سەید عومەر : Said Omer
Forwarded from سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz
لەناو عیلمەکان، گرنگ و گرنگتر هەیە. لەناو مەسائیلەکانی هەمان عیلمیشدا، گرنگ و گرنگتر هەیه.
Open in TelegramForwarded from مودەڕڕیس - Mudarris
عەسرانە زنجیرە وێبینارەکانی مودەڕڕیس لەعەسرانەدا، وەک دانیشتنێکی عەسرەچا، دەست بۆ کۆمەڵە پرس و باسێکی زانستی دەبرێت، لەدەرەوەی مەنهەجی خوێندن. ئەڵقەی یانزەهەم: پلانی نەمر https://youtu.be/16FN-4Vvx8Q پێشکەشکردنی: ئەندازیار ئاسۆ گەڵاڵی #مودەڕڕیس #عەسرانە
Open in Telegramکوردەواری ئەڵێت: دەمە، چیت لێ کەمە؟! یەعنی کە تۆ دەم و زمان و لێو و دەنگت هەیە، بۆ قسەی جوان و شیرین ناکەیت؟! بۆ قوربان و بەسەرچاو و لەخزمەتتام و لەشت ساغبێ و خوابازاڕت با و خوا قووەتت با و بەساقەوبم ناڵێیت؟!
Open in Telegramسوودی ئەو ناوبانگە چی بوو، کە ناتوانیت لەسەر عەرەبانەی لەفەکەوە، واشێر و قۆپچەیەک ببەیت بۆ نانەواکە و نانێکی گەرم وەربگریت، بۆ لەفەیەکی جگەر؟! لەسەرەتاوە، هەموو هەوڵت بۆ خۆمۆنکردن و جدییات و ڕەسمییاتە، کە لەدەستتدا، ئەوکات شەڕی سادەیی ئەکەیت! بەڵام چیتر بۆ تۆ، ناوی سادەیی نییە…
Open in Telegramجارێک، دووان، دە، پۆستت لەسەر ئەکەن، ڤیدیۆت لەسەر ئەکەن، دەنگ و نووسینت ئەقرتێنن، گاڵتەت پێ ئەکەن، سەیر و سەمەرە ئەدەنە پاڵت… بەسەر خۆتدا زاڵبە و وەڵام مەدەرەوە، تەمەنێکی درێژت بۆ ئەگەڕێتەوە، ئەوانیش کۆڵ ئەدەن…
Open in Telegramڕەنگە هەموو تەمەنت، کەمتر لەم عیلمەت پێویست بێت، کە ئێستا هەتە. بەڵام سەد هێندەی ئەدەبی بەرزی ئێستات، پێویستت بە ئەدەب ئەبێت. عیلم کەمیش بێت، ئەدەب زۆری ئەکات و گەورەی وێنا ئەکات. بەڵام عیلمی بێ ئەدەب، زۆر هیچ و بچوک ئەبینرێت، با هێندەی هەبووی عەللامەیەکیش بێت!
Open in Telegramعاقڵ، قەت لەخۆی ئەمین نابێت، بۆیە ئەبێت کام کاتەی لەوپەڕی ئەدەب و حورمەتگرتنی عیلم و عولەماداین، زیاتر لەخوای گەورە بپاڕێینەوە: حورمەتی عیلم و عولەما بخاتە دڵمانەوە و بە هیچ بیانوویەک، زمان لەکەسیان نەبزووین… هەموو ئەوانەی بە تەعن لەپێشەوایان فەوتان، بیانوویان وابوو: فڵان، ئیمام و عالم نییە! تۆ بەوە فریو مەخۆ، یاری بە دین و سومعەت مەکە…
Open in Telegramهەموو شتێک لەژیاندا ئەزموونە و تێیدا پێ ئەگەیت. پێرار کە کتێبم گواستەوە، هەمووی شپرز و تێکەڵ، بە (١٦)سەعات بۆم ڕێکخرایەوە! ئەمجارە دەرسم وەرگرتبوو، بەقەد ژمارەی ڕەفەکان، کارتۆنم هێنا، هەر کارتۆنێکم تایبەت کرد بە یەک ڕەفە و ژمارەم لەسەر دانا، بەم جۆرە، سێ لەسەر چواری کاتی پێشووم بۆ گەڕایەوە، بە (٤)سەعات یەک یەک هەموویم سڕی و ڕێکمخستەوە. هەرگیز، لەهیچ بوارێکدا، گاڵتەت لەئەزموونی کەس نەیەت. تاقیکەرەوە، هەرجارێک تەداخولی ئیشی وەستایەکی دڵسۆز ئەکەیت و پێشنیار ئەکەیت، بەس تەریقبوونەوەت بۆ ئەمێنێتەوە، بەڵام فێری ڕێز لەئەزموونیش ئەبیت…
Open in Telegramئەوانەی لەدوو ئیدارەییدا ملیۆنێر بوون، لەبەناو یەکگرتندا، بوون بە ملیاردێر. دووبارە لەدوو ئیدارەیی نوێدا، ئەوان دەوڵەمەندتر ئەبن، هەژاریش زەلیل و ڕەزیلتر…
Open in Telegramبەگوێرەی دڵ و دەروونی جوان و پاکت و هیوای باشیت بۆ هەموان، کارەکانی ژیانت بۆ ئاسان ئەبێت. بە پێچەوانەوە، ئەوەی لەڕق و حەسوودی و هیوای خراپەی خەڵکیدا گەوزاوە، هەرگیز ژیانی ڕێک نابێت و ناحەسێتەوە…
Open in Telegramئەهلی عیلم و زوهد، خەریکی خۆیانن، ئەگەریش نەگەنە پلەباڵاکانی عیلم و ئیمان، لانی کەم سەرقاڵی خەڵکی نین. با بچینە ڕێیان، بەڵکو بگەین پێیان!
Open in Telegramتەبعەن ڕزقی هەموومان مسۆگەر و مەحدودە، جا لەم ڕۆژەی کە پەیداکردنی پارە و بە ڕزق گەشتن و ڕیکلام، ئاخێنراوە لەسووکی و بێ نرخی و خۆ بە هیچ کردن، با ئێمە بەشکۆوە ڕزقمان بەدەست بهێنین… ڕۆژانە دەیان جار لەبری کەسانێک ئەمرم، کە غەرقی پووچی بوون، لەکۆتاییدا هەر بەو ڕزقەش ئەگەن، کە بۆیان نووسراوە!
Open in Telegramئەوانەی کە بەڕاستی ئەهلی عیلم و عەقڵ و فیکرن، کەمترین دەنگدانەوە و هۆسەنانەوەیان هەیە لەواقیعدا، چونکە پاش هەزاران ساڵ لەتەمەنی مرۆڤایەتی و ڕیسالەی ڕوسول و حیکەمی حوکەما، زۆرینەی مەبادیئـ و ئوسوڵ، ئاشنا و بیستراون، ئێ ئەوانیش حەکیمانە کار لەسەر ئەوە ئەکەن و تەواو. ئەمما ئەوەی قسەی سەیر و باسی نەبیستراو و موناقەشە و ململانێی بێ سوود و ئەنجامی لایە، سەرەتای ڕێیەتی و خۆی پاشکەوتووی لێ بووەتە پێشەوا! بۆیە ئەبینیت: لەبیست ساڵی ڕابروودا، سەدان کەس بە قسە و فیکر و جوڵەی جیاواز، لەپڕ هەڵتۆقین و بوونە ترێند، بەڵام هەر لەپڕیش ونبوون! لەبەرامبەردا ئەوانەی بناغەدار و ئەسڵمەندبوون، لەسەر ڕێچکە ڕوونە تۆکمەکەی خۆیان مانەوە، بە بێ ئەوەی ڕۆژێکیش ببنە ستار و ترێند!
Open in Telegramئەسڵ وایە کەوا: پارە، خزمەتکاری تۆیە، بۆ سەرفرازی و دڵخۆشی خۆت و چواردەور و ئوممەت و میللەتتە لەدونیادا، بەدەستهێنانی قیامەتیش. هەرکات لەمە لایدا، لایداوە و تۆ خزمەتکاریت! پاشان ئەسڵ وایە کەوا: بازاڕکردن و کڕین، هەستێکی خۆشت پێ بدەن -تەبعەن بێ ئیسراف- کاتێک تۆ ئەو چێژە لەکڕین نابینیت، دووبارە تۆ کۆیلەیت و پارە خاوەن. تۆ ئەبێت کاتێک نینۆکگرێک ئەکڕیت، بایی نرخەکەی دڵخۆش بیت، کاتێک تایە و پاتری سەیارەکەت ئەگۆڕیت، دڵخۆش بیت کە بەشێکی سەیارەکەت نوێ بووەتەوە، نەک حسابات خەوت تێک بدات! دابینکردنی پێداویستی خۆت و ماڵومناڵ و… هۆکاری دڵخۆشیت بێت، نەک خەمۆکی و بۆڵەبۆڵ! کەسانێکی زۆر هەن، هەموو چێژیان، لەپەیداکردن و کۆکردنەوەی پارەدایە، بەڵام سەرفکردنی مردنیانە! ئەم کەسانە، زۆر بەبەختن، ئەگەر زوو بمرن. بەڵام عادەتەن تەمەن ئەکەن! من کەسی وام دیوە، تەنانەت کۆکردنەوەشی لا گرنگ نییە، بەس چێژ لەپەیداکردنی ئەبینێت، با هەمووشی بە هیچ لەدەست بچێت! بۆیە پێگەی خۆت و پارەکانت بدۆزەرە، تۆ خاوەنی ئەوانیت. ڕەهەندی چێژی کڕین، زاڵ بکە، بەسەر ترسی لەدەستچووندا!
Open in Telegramنازانیت چەنێک کتێبت هەیە، هەتا ئەیگوازیتەوە! ماشەڵڵا سی کارتۆن! لەکاتێکدا کە من زۆر زاهید و قانیعم لەکتێبدا، پارەی دنیا هی من بێت، کتێبێک ناکڕم، بەڕاستی پێویستم نەبێت، تەنانەت حەزناکەم بە دیاریش بۆم بێت! * بیرتان نەچێت: هێلکەی کێڵگەی شارەزوور بەکاربهێنن، هەمووی دوو زەردێنەیە… - نەوەڵا ئەوە قسەی بەلاشخۆر و ڕیکلامچییەکانە، خۆم کارتۆنەکانم کڕیوە (:
Open in Telegramبە هەرچییەوە خەریکین و خۆمان پێ هەرچییە، هیچ قیمەت و بەرهەمی نەبووە، ئەگەر ئەنجامی بەهەشت نەبێت… زۆر جار ئەڵێین: کات و ژیانت هەر ئەڕوات، با جوان و باش بڕوات. ئەمە تەنها بۆ ئێرە نییە، ئەسڵەن بەشێکی کەمی بۆ ئێرەیە. مردنی ئەبوجەهل و شەهیدبوونی ئیمامی حەمزە، ساڵێکی بەینە، بەڵام ئەنجام: - (١٤٤٦)ساڵە، ئەبوجەهل ئاگر و سزای گۆڕ ئەچێژێت و چاوەڕێی خراپتر ئەکات، هەر ڕۆژێکی بە ساڵانێک لێ ئەڕوات. - ئیمامی حەمزەش (١٤٤٥)ساڵە، گۆڕەکەی باخێکی بەهەشتە و چاوەڕێی فیردەوس ئەکات، هەتا قیامی ساعەش، بە چاوتروکان و کاتی سەرخەوێک لێی ئەڕوات! هل يستويان؟!
Open in Telegramلەحەدیسی سەحیحدا هاتووە، لەڕۆژی قیامەتدا، دوای ئەوەی ئەهلی بەهەشت و دۆزەخ ئەچنە شوێنی خۆیان، ئەهلی بەهەشت عەرزی خوای موتەعال ئەکەن: یاڕەببی، براکانمان کە لەگەڵ ئێمەدا نوێژ و ڕۆژوویان… ئەنجام ئەدا، لەئاگردان. خوای گەورەش ئەفەرموێت: بڕۆن هەرکێتان ناسی، دەری بکەن لەئاگر… ئەمەش شەفاعەتی دۆست و برایانە. بۆیە ئەهلی دۆزەخ ئەڵێن: ( فَمَا لَنَا مِن شَافِعِينَ ۞ وَلَا صَدِيقٍ حَمِيمٍ ) الشعراء. دۆستی بەڕاستی و کەڵکگر، ئەوی ڕۆژێ دەرەکەوێت. ئێمەتان بیر بێت…
Open in Telegram