فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانی جووڵەپێکردنی هێزە سەربازییەکانی دەرکرد بەپێی ڕاگەیەندراوێکی لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرمیی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بڕیارە نوێیەکان بەم شێوەیەن: فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانی داوە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی دۆخی ئەمنی لە تەواوی پارێزگاکانی وڵات و بەتایبەت پارێزگای کەرکووک، هێزە سەربازییەکان دەست بە جووڵە بکەن. لە ئێستادا هێزە چەکدارەکان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە، لە ئامادەباشیی تەواودان. لەم چوارچێوەیەدا، یەکەکانی سوپای عێراق دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی عەلی زەیدی لە سنووری پارێزگای کەرکووک. هەروەها فەرمان دراوە سەرجەم ئەو ڕێگا لاوەکی و نافەرمییانەی کە بۆ کاری قاچاخی نەوت بەکاردەهێنرێن، دابخرێن و بە تەواوی بکەونە ژێر چاودێریی هێزە ئەمنییەکانەوە. @SaberinKurd
Open in TelegramPosts of سابرین نیوز کوردی | Kurdish Breaking News
ئێن بی سی: حوسییەکانی یەمەن هێرش دەکەنە سەر گەورەترین پاڵاوگەی نەوتی عەرەبستانی سعوودی. @SaberinKurd
Open in Telegramدۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: ئەگەر من لە هەڵبژاردنەکاندا کاندید بوومایە، ئەنجامەکان وەک جارانی لێ دەهاتەوە. @SaberinKurd
Open in Telegramوێنە.. خۆپیشاندانی کوردانی قامیشلۆ و حەسەکە بۆ پشتگیریکردن لە هەرێمی کوردستان @SaberinKurd
Open in TelegramViews growthHide views growth
Views growth
Hours after publication
Show as table
| Hours after publication | Views |
|---|---|
| 0 h | 35 |
| 1 h | 345 |
- After 1 hour345
- Total to date345
یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری جەخت دەکەنەوە کە قەوارەی هەرێمی کوردستان شەرعیەتێکی دەستووری هەیە و پێویستە هەموو لایەنەکان لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتیدا مامەڵەی لەگەڵ بکەن. ئەم دوو لایەنە ڕایانگەیاندووە کە پاراستنی پێگەی یاسایی هەرێم ئەرکێکی گرینگە و نابێت هیچ لایەنێک بەدەر لە بنەماکانی دەستوور هەنگاو بنێت یان مامەڵە لەگەڵ ئەم قەوارەیەدا بکات. @SaberinKurd
Open in TelegramViews growthHide views growth
Views growth
Hours after publication
Show as table
| Hours after publication | Views |
|---|---|
| 0 h | 53 |
| 1 h | 352 |
- After 1 hour352
- Total to date352
کاروان گەزنەیی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێداگرە لەسەر ئەوەی بتوانێت حکوومەتێکی جیاواز بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان پێکبهێنێت. @SaberinKurd
Open in TelegramViews growthHide views growth
Views growth
Hours after publication
Show as table
| Hours after publication | Views |
|---|---|
| 0 h | 0 |
| 1 h | 221 |
| 2 h | 359 |
- After 1 hour221
- Total to date359
کاروان گەزنەیی: پرسی حکوومەتی هەرێم و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەمان بوو کاروان گەزنەیی ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەیاندا بە وردی باسیان لە دۆخی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتیی ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردووە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە پرسی شایستە داراییەکان و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و ناوەند، بەشێکی گرنگی گفتوگۆکانیان بووە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی گونجاو. @SaberinKurd
Open in TelegramViews growthHide views growth
Views growth
Hours after publication
Show as table
| Hours after publication | Views |
|---|---|
| 0 h | 1 |
| 2 h | 361 |
- After 1 hour361
- Total to date361
کاروان گەزنەیی: یەکێتی دژی جیاکارییە لە نێوان پارێزگاکانی هەرێم کاروان گەزنەیی، وتەبێژی فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند کە حزبەکەی بە توندی دژی هەر جۆرە جیاکاری و نادادییەکە لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە یەکێتی هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکان و بودجە بە شێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانە بەسەر هەموو ناوچەکاندا دابەش بکرێت و هیچ پارێزگایەک لە پارێزگایەکی دیکە فەرامۆش نەکرێت. بە وتەی گەزنەیی، سیاسەتی سەرەکی یەکێتی پاراستنی مافی هاووڵاتییانە لە تەواوی هەرێم و کارکردن بۆ گەشەپێدانی هاوسەنگ لە هەموو شار و شارۆچکەکاندا. @SaberinKurd
Open in TelegramViews growthHide views growth
Views growth
Hours after publication
Show as table
| Hours after publication | Views |
|---|---|
| 0 h | 1 |
| 2 h | 357 |
- After 1 hour357
- Total to date357
کاروان گەزنەیی: یەکێتی لەسەر بوونی کێشە زۆرەکانی سەر ژیانی هاووڵاتییان هەڵوێست وەردەگرێت کاروان گەزنەیی ڕایگەیاند کە بەهۆی کەڵەکەبوونی کێشە و گرفتە جۆراوجۆرەکان کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان داناوە، پێویستە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵوێستی ڕوون و جیدی بنوێنێت. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە دۆخی ئێستای ژیانی خەڵک و ئەو فشارانەی لەسەریانە، وادەخوازێت کە لایەنە پێوەندیدارەکان و بەتایبەت یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و کەمکردنەوەی بارگرانی سەر شانی هاووڵاتییان هەنگاوی کردەیی بنێن. @SaberinKurd
Open in TelegramViews growthHide views growth
Views growth
Hours after publication
Show as table
| Hours after publication | Views |
|---|---|
| 0 h | 1 |
| 2 h | 361 |
- After 1 hour361
- Total to date361
کاروان گەزنەیی: هەر کاتێک پێویست بکات، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلەکەی لە بەغدا دەبێت. @SaberinKurd
Open in TelegramViews growthHide views growth
Views growth
Hours after publication
Show as table
| Hours after publication | Views |
|---|---|
| 0 h | 1 |
| 2 h | 355 |
- After 1 hour355
- Total to date355
ڕاستەوخۆ.. کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان @SaberinKurd
Open in TelegramViews growthHide views growth
Views growth
Hours after publication
Show as table
| Hours after publication | Views |
|---|---|
| 0 h | 3 |
| 2 h | 354 |
- Total to date354
کاروان گەزنەیی ڕایگەیاند: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کێبڕکێ لەسەر دەسەڵات ناکات. @SaberinKurd
Open in TelegramViews growthHide views growth
Views growth
Hours after publication
Show as table
| Hours after publication | Views |
|---|---|
| 0 h | 3 |
| 2 h | 352 |
- Total to date352
کاروان گەزنەیی: کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی لەگەڵ ناوەڕۆکی ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکە جیاوازی هەبوو کاروان گەزنەیی، وتەبێژی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی نێوان یەکێتی و پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ ئەو بەیاننامە هاوبەشەی بڵاوکرایەوە، جیاوازی هەبووە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ناوەڕۆکی باسەکان و ئەو بابەتانەی لە ناو کۆبوونەوەکەدا خرانە ڕوو، بەو شێوەیە نەبوون کە لە ڕاگەیەندراوە فەرمییەکەدا ڕەنگی داوەتەوە و جەختی لە بوونی جیاوازی لە نێوان گفتوگۆکان و دەقی بەیاننامەکەدا کردەوە. @SaberinKurd
Open in TelegramViews growthHide views growth
Views growth
Hours after publication
Show as table
| Hours after publication | Views |
|---|---|
| 0 h | 3 |
| 2 h | 357 |
- Total to date357
کاروان گەزنەیی: یەکێتی پێداگرە لەسەر باشترکردنی بژێوی و گوزەرانی خەڵکی کوردستان @SaberinKurd
Open in Telegramکاروان گەزنەیی: یەکێتی لەسەر هیچ مافێکی خۆی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت سازش ناکات @SaberinKurd
Open in Telegramکاروان گەزنەیی: پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بە واتای ڕێککەوتن لەگەڵ کابینەی حکومەتی هەرێم نییە کاروان گەزنەیی ڕایگەیاند کە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و مانەوەی ئەم قەوارەیە، بابەتێکی جیاوازە و یەکسان نییە بە ڕێککەوتن یان هاوڕایی لەگەڵ کابینەی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی دەستکەوتە دەستوورییەکانی هەرێم ئەرکێکی نیشتمانییە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە نابێت ڕەخنە لە کارکرد و سیاسەتەکانی کابینەی حکومەت بگیرێت یان هەموو بڕیارەکانیان پەسەند بکرێت. @SaberinKurd
Open in Telegramکاروان گەزنەیی: هەر ڕۆڵەیەکی ئەم نیشتمانە لە زاخۆوە تا خانەقین پێویستی بە هاوکاری بێت، ئێمە لەوێ ئامادە دەبین. @SaberinKurd
Open in Telegramکاروان گەزنەیی ڕایگەیاند: بۆ ئەنجامدانی هەر جۆرە دانیشتنێک، مەرجی سەرەکیمان ئەوەیە کە پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە. @SaberinKurd
Open in Telegramکاروان گەزنەیی: یەکێتی ئامادەیە قەوارەی هەرێم بپارێزێت کاروان گەزنەیی، وتەبێژی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند کە حزبەکەی ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە یەکێتی بە هەموو شێوەیەک داکۆکی لە مانەوە و بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان دەکات و پاراستنی ئەم قەوارەیە بە ئەرکێکی لەپێشینەی خۆی دەزانێت. @SaberinKurd
Open in Telegramکاروان گەزنەیی: یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بڕوای بە دیالۆگ و گفتوگۆ هەیە @SaberinKurd
Open in Telegramکاروان گەزنەیی: پاراستنی قەوارەی کوردستان بە واتای سازشکردن لەسەر مافەکانمان نییە کاروان گەزنەیی ڕایگەیاند کە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک یەکسان نییە بە پاشەکشە یان سازشکردن لە مافە ڕەواکانی خۆمان. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی ئەم قەوارەیە ئەرکێکی گرنگە، بەڵام نابێت ئەمە ببێتە هۆی ئەوەی دەستبەرداری ماف و داواکارییە بنەڕەتییەکانمان بین. @SaberinKurd
Open in Telegramکاروان گەزنەیی ڕایگەیاند: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەیە دەست بخاتە نێو دەستی هەر لایەنێک کە ئامانجی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بێت. @SaberinKurd
Open in Telegramکاروان گەزنەیی ڕایگەیاند؛ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە گەندەڵییەک لە ئامادەباشیدایە. @SaberinKurd
Open in Telegramکۆسرەت ڕەسووڵ عەلی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەری مام وسوو کاوانی دەکات بەڕێزان بنەماڵەی تێکۆشەری مام وسوو کاوانی بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (لیلۆز مام وسوو کاوانی)، خوشکی شەهیدانی سەربەرز (تەحسین کاوانی، مام دارا کاوانی و نەوزاد کاوانی)م پێ گەیشت. ئەم هەواڵە دڵگران و خەمباری کردم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. بۆ ئەم کۆستە گەورەیە و لەدەستدانی خوشکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و هەموو خزم و کەسوکاری کاوانی دەکەم. لە خودای گەورە داواکارم ئەمە دوایین کۆست و ناخۆشی بنەماڵەکەتان بێت، خوای میهرەبان سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و جێگای کۆچکردووش بەهەشتی بەرین بێت. براتان کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی @SaberinKurd
Open in Telegramکچێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی «زەهرا جەدیدی» لە شاری میاندواو، لە لایەن دەستگیرانەکەیەوە کوژرا. بەپێی زانیارییەکان، ئەم کچە مێرمنداڵە کێشە و ناکۆکی لەگەڵ دەستگیرانە ٢١ ساڵانەکەی هەبووە. ڕووداوەکە لە یەکێک لە پارکەکانی ناو شاری میاندواو لە پارێزگای ورمێ ڕوویداوە و تێیدا دەستگیرانەکەی بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەری و گیانی لێ سەندووەتەوە. @SaberinKurd
Open in Telegramوەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئەو ڕژێمەی کە خاوەنی کۆگایەکی گەورەی چەکی کۆکوژ و وێرانکەرە، ئێران بە هەوڵدان بۆ دەستخستنی چەکی کیمیایی تۆمەتبار دەکات؛ بەڵام ئێستا هەموو جیهان دەزانێت کە ڕژێمی ئیسرائیل بە هەر تۆمەتێک کە ئاراستەی ئێرانی دەکات، لە ڕاستیدا دان بەو تاوانانەدا دەنێت کە خۆی ئەنجامی داون. ئامانجی ئەم چەواشەکارییانە ڕوونە: فریودانی ئەمریکا و ڕاکێشانی بۆ ناو شەڕێکی دیکە کە تەنیا بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل دابین دەکات؛ هاوکات بەم کارانە ژیانی نەخۆشانی ئێرانیش دەخاتە مەترسییەوە. @SaberinKurd
Open in Telegram