Posts of S9L4A🖤
هنوز اون شاخهگلها تو اتاقن منم یادت میافتم اتفاقا یهو برق تو چشمات جون میگیره سکوتت میشکنه،بارون میگیرە نفس داره خیالت، راه میره تا جون دارم نمیذارم بمیره..
Open in Telegramڕێگای تەنیایی بگرە منەتی کەس هەڵمەگرە و لە دەست بەردانی کەس مەترسە ، ئەوەی سەختی ڕیگاکە دەبینێت تۆیت! و کەس ئامادە نییە هاوبەشی ڕێگاکەت بێت خودی خۆت بە گرینگ بزانە و هەمیشە چاوت لە لوتکەی ئامانجەکەت بێت وە ئەوەی لە کۆتایی گەیشتن بە ئامانجەکەت لەگەڵتە تەنها خۆتیت ..
Open in Telegramلە نێوان مرۆڤەکان بێدەنگی! هەڵبژێرە بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی تاریکی نەتوانن ئەو وشەیەی لە تۆوە بیستویانە بیکەن بە فیشەکێک و هەوڵی پێکانی ئامانجەکەیان بدەن کە ( ئامانجەکە خودی تۆیە) ..
Open in Telegramسەردەمانێک باوڕم وابوو هەموو شتێک بە دادپەروەری بەڕێوە دەچێ لە ژیاندا ، بەڵام ساڵ بە ساڵ تێگەیشتم ئەوەی کەمترین بوونی هەبێت لە نێو مرۆڤەکان دادپەروەریە و شەڕەکان شەڕی حەق نین! تەنها بۆ بردنەوە و تۆڵە کردنەوەیە لە یەکتری، زۆرجار) مرۆڤ و شەیتان بەس بە ناو لەیەکتری جیاوازن لە ژیان..
Open in Telegramهەندێک شەو، مرۆڤ لەگەڵ سێبەری خۆی دادەنیشێت لەگەڵ ئەو بەشەی ناوخۆی کە هیچ زمانێک ناتوانێت وەسفی بکات هیوایەکی کز هێشتا لە قووڵایی دڵدا دەڵێت: «هێشتا درەنگ نەبووە…» بەڵام کات، بە بێدەنگییەکی سارد هەموو شتێک دەخاتە شوێنی خۆی هەندێک ئازار بە دەست بیرکردنەوە دروست نابێت بەڵکو ئازار لەو شوێنە دەژی کە وشەکان توانای گەیشتن پێی نیە لە کۆتاییدا، مرۆڤ بە زۆر شت تێدەپەڕێت .. بەڵام هەندێک تاریکی هەرگیز بە تەواوی ڕووناک نابێتەوە.
Open in Telegramهەندێک شەو مرۆڤ لەگەڵ خۆی شەڕ دەکات , لەگەڵ بیرەوەرییەکان، و پرسیارە بێ وەڵامەکان، و لەگەڵ دڵێک کە هێشتا چاوەڕوانی شتێکە کە ڕۆیشتووە دڵشکان تەنها فرمێسک نییە، هەندێک جار ئەو بێدەنگی و خامۆشیەیە کە هیچ کەس نایبینێت ئەوەی مرۆڤ لە دەرەوە بە ئارامی دەردەکەوێت لە ناوەوە ڕەنگە جەنگێکی بێدەنگ بێت بەڵام لە کۆتاییدا، هەر دڵێک کە شکێنراوە، فێردەبێت چۆن خۆی کۆبکاتەوە، نەک بۆ ئەوەی چاک ببێتەوە بەڵکو تەنها بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لەگەڵ ئەو برینانەی کە هیچ کەس نایبینێت..
Open in Telegramالحمدلله علی کل حال لا إِلَهَ إِلا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ حَسْبِيَ اللّٰهُ وَنِعْمَ الْوَكِيل الهم صل وسلم علي نبينا محمد
Open in Telegram