محەممەد هەورامی دەنووسێت: رێکارەکانی زەیدی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان نەک تاران نیگەران ناکات بەڵکو ئێران لە "وێنە گەورەکەدا" ئەم هەنگاوانە وەک بەشێکی دانەبڕاو لە داڕشتنی ئاسایشی داهاتووی خۆی و داخستنی هەمیشەیی هەڕەشەیەکی شاراوە دەبینێت. تەواوی وتارەکەی: https://www.rudaw.net/sorani/categories/opinion/1877429
Open in TelegramPosts of Rudaw
کەشناسی دەڵێت، شەپۆلێکی بارانبارین بەڕێوەیە و لە هەندێ ناوچە ئەگەری لافاو هەیە. بەرگریی شارستانی و شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستان بە رووداویان گوت، مۆڵەتی کارمەندەکانیان راگرتووە. زانیاریی زیاتر: https://rudaw.net/sorani/categories/kurdistan/1877404
Open in Telegramهێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە رووداوی گوت، سێ تووشبووی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سنوورەکە تۆمارکراون و دۆخیان جێگیرە. لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و هەڵەبجەش هیچ تۆمار نەکراوە. بەرپرسانی تەندروستیش داوا لە هاونیشتمانییان دەکەن لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکاندا بە زوویی سەردانی نەخۆشخانە بکەن. https://www.rudaw.net/sorani/categories/kurdistan/1877420
Open in Telegramنێچیرڤان بارزانی بۆ عەگید کابایێل: ئەم دەستکەوتە وەرزشییە گه‌وره‌یه، جێگەی پێ‌زانین و شانازیی گەلی کوردستانە. هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و دەستکەوتی زیاترتان لە کاروانی و…
Open in Telegramباوەڕ دەکەی یان نا، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی پشکی کۆمپانیاکانییەوە، تەنیا دوێنێ هەینی، 27-11-2026، ئیلۆن مەسک 39.7 ملیار دۆلاری پەیداکردووە سامانی گشتیی مەسک بە چرکە دەگۆڕێت، لە کاتی ئەم پۆستەدا خاوەنی 862.8 ملیار دۆلارە.
Open in Telegramئیلهام ئەحمەد لە بەردەم ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا سوێندی یاسایی خوارد و بووە ئەندامی پەرلەمانی وڵاتەکە. پێشتر ئەحمەد شەرع بە مەرسوومێکی کۆماری، ئیلهام ئەحمەدی وەک ئەندامی سەربەخۆ لە پەرلەمانی وڵاتەکەی دەستنیشان کردبوو.
Open in Telegramکۆشکی ئیلیزێی سەرۆکایەتیی فەرەنسا: ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆمار پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە و پێی راگەیاندووە "پاریس داوا لە هەولێر و بەغدا دەکات رێز لە دەستووری عێراق بگرن و ئامادەیی خۆیشی نیشان دا بۆ یارمەتیدانیان لە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ناکۆکییەکانیان".
Open in Telegramدەمباش.. شاهۆ ئەمین و هیڤیدار ئەحمەد چەندین نهێنی ئاشکرا دەکەن https://www.facebook.com/share/v/1BK8FdMxYp/
Open in Telegramشاڵاو کۆسرەت رەسووڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ رووداو: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی و پارتی باش بوو و جگە لە کێشەکانی بەغدا، باسی هیچی دیکەمان نەکردووە
Open in Telegramدابەشکردنی نەوت لە پارێزگای هەڵەبجە دەستپێدەکات؛ بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی شارەکە دەڵێ، دابەشکردنەکە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەبێت https://rudaw.net/sorani/categories/localnews/1877353
Open in Telegramبەپەلە؛ راگەیێندراوی هاوبەشی پارتی و یەکێتی: ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28-11-2026، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی، شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونه‌وه. كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به بارودۆخی تازه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و یه‌كخستنی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به پرسە هه‌نووكه‌ییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان. هه‌ردوولا كۆک بوون له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری دیالۆگ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به یه‌كهه‌ڵوێستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی ٢٠٢٦/١٢/١ كه له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و داكۆكیكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا و به هاوبه‌شی به‌رگریكردن له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
Open in Telegram