Account

Posts of کوردستان / Kurdistan

newest first

#48356Text
Views136−60%vs avg
Forwards—
Reactions3
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
2 h125
5 h134
7 h136
  1. After 6 hours136
  2. Total to date136
#48355Photo

زارا و نەسرین دوو خوێشکی سەقزی لە کاتی هێرشی چەتەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر سنە و بە ناو فەتواێ خومەینی چارە سەری پێشمەرگە وخەلکی برینداریان ئەکرێت. هەمان ساڵ لە لایان ڕێژیمی دەسبەسەر کران و بۆ ماوەی یەک ساڵ لە زیندانەکانی سەقز و سنە بوون و لەماوە دووچاری هەزاران ئازار وئەشکنجە کران. لە سالی ٥٩ بێ هیچ دادگایی و پارێزەر حوکمی ئێعدامیان بە سەر سەپا وهەمان ساڵ بەداخەوە لەلایەن کوردکوژانی رێژیمی جەنایەتکاری کۆماریی ئێسلامی ئێران لە سەربازخانەێ شاری سەقز تیرباران کران و وتێکەڵ بە کاروانی نەمران بوون. ئەم دوو خوشکە کاتی تیرباران تنیا تەمنیان ٢٧ و٣٤ ساڵ بوو.ساڵی ٥٨ لە سەر فەتوای خومێنی جەلاد و خوێنمژ هەزاران کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهد بوون و لە شارەکانی سنە، سەقز، مەریوان، مەهاباد زۆرترین شەهیدی هەبوو. خەلخالی ئەو کەسە بووکە ئیزنی لەلایان خومێنی بۆ پاکتاوی کورد پێدەرابوو. ئەوەێ لە سنەێ ڕۆژهەلات ڕوویی دا هیچ کەمتر لەکوبانی نەبوو. بوویە بە سنە ئێژن سنەی خوێناوی. لەگەڵمان بن لە کاناڵی کوردستان 💬 @Rojhalati_kurdistan1324

Open in Telegram
Views228−32%vs avg
Forwards—
Reactions6
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
3 h209
8 h228
  1. After 6 hours228
  2. Total to date228
#48354Text
Views250−26%vs avg
Forwards—
Reactions—
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h72
3 h236
8 h250
  1. After 1 hour72
  2. Total to date250
#48353Photo
Views246−27%vs avg
Forwards—
Reactions1
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
1 h125
4 h238
6 h246
  1. After 1 hour125
  2. After 6 hours246
  3. Total to date246
#48352Text
Views265−21%vs avg
Forwards—
Reactions1
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
2 h180
5 h258
7 h265
  1. After 6 hours258
  2. Total to date265
#48351Video
Views339+1%vs avg
Forwards—
Reactions2
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
3 h251
6 h339
  1. After 6 hours339
  2. Total to date339
#48350Text
Views276−18%vs avg
Forwards—
Reactions4
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
1 h76
4 h225
7 h276
  1. After 1 hour76
  2. After 6 hours276
  3. Total to date276
#48349Link preview

📜 ڕەمزی نافیع؛ خەونی سەربەخۆیی کوردستان و ئۆپەراسیۆنێکی نهێنی هەندێک کەسایەتیی مێژوویی هەن کە ژیانیان لە نێوان خەون و بڕیارێکی مەترسیداردا تێدەپەڕێت؛ بڕیارێک کە دەتوانێت چارەنووسی خۆیان و ڕێڕەوی مێژووش بگۆڕێت. لە مێژووی نوێی کورددا، ڕەمزی نافیع یەکێکە لەو ناوانەی کە ژیانی بە خەونی سەربەخۆیی کوردستان و ئۆپەراسیۆنێکی نهێنیی سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەم گرێ دراوە. ئەو گەنجێکی کورد بوو کە لە ڕێگای سیاسەت و پەیوەندییە نهێنییەکانەوە هەوڵی گەیشتن بە ئامانجەکانی دا، بەڵام چارەنووسی بە شێوەیەکی جیاواز کۆتایی هات. ڕەمزی نافیع ڕەشید ئاغا، ناسراو بە ڕەمزی نافیع، ساڵی ١٩١٧ لە هەولێر، لە خێزانێکی ناسراو و دەوڵەمەند لە هۆزی مەموندی، لەدایک بوو. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە هەولێر تەواو کرد و بۆ خوێندنی ئامادەیی چووە کەرکووک و دواتر بەغدا. لە کەرکووکدا پەیوەندیی بە حیزبی هیواوە کرد؛ دواتر لە بەغدا خوێندنی درێژە پێ دا و ساڵی ١٩٣٩ ڕووی کردە بێرووت، کە لە زانکۆی ئەمریکیی بێرووت خوێندی. لەوێ پەیوەندیی بە چالاکوانانی نەتەوەخوازی کوردەوە کرد، لەوانە کاموران عەلی بەدرخان و نوورەدین زازا، و بە حیزبی خۆیبوونیش پەیوەست بوو. ئەو پەیوەندییانە کاریگەرییان لەسەر بیرکردنەوەی سیاسیی ئەو هەبوو و ئامانجی دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆی بە گرنگ دەزانی. ⚔️ ئۆپەراسیۆنی ماموت؛ پلانێکی نهێنی لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەم لە ساڵی ١٩٤٢دا، لە کاتی جەنگی جیهانیی دووەم، ڕەمزی نافیع لە ئیستانبوڵ پەیوەندیی بە هەواڵگریی سەربازیی ئەڵمانی نازی، واتە «ئەبڤێر»، کرد. ئەڵمانەکان پلانیان دانابوو کە بە یارمەتیی هێزێکی بچووک و هاوکاریی ڕەمزی، لە باشووری کوردستان ڕاپەڕینێک دژی دەسەڵاتی بەریتانیا هەڵبگیرسێنن. ئامانجی ئەڵمانەکان تەنها یارمەتیدانی کوردەکان نەبوو؛ دەیانویست بەریتانیا لە ناوچەکە دوور بخەنەوە و دەستیان بەسەر گرنگترین ڕێڕەو و سەرچاوەکانی نەوتدا بگات. لە بەرامبەردا، بەڵێنی یارمەتی بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆیان دەدا. بەڵام ئەوەی ئەڵمانەکان بەڵێنیان دەدا، بە مانای ئەوە نەبوو کە ئەو دەوڵەتە بە دڵنیایی دامەزراوەیەکی جێگیر دەبوو. ئەم پلانە بە ناوی ئۆپەراسیۆنی ماموت ناسرا. سەرکردایەتییەکەی لە ئەستۆی ماژۆر گوتفرید مولەر بوو و ڕەمزی نافیع وەک کەسێکی ناوخۆیی دەبوو ڕێگەیان بۆ پەیوەندی لەگەڵ ڕابەرانی کورد، لەوانە شێخ مەحموودی حەفید، خۆش بکات. بەڵام بەڵگەکان نیشان نادەن کە شێخ مەحموود لە پلانی ئەڵمانەکان ئاگادار بووبێت یان ڕەزامەندیی لەسەر دابێت. هەروەها، هەرچەندە ڕەمزی نافیع لە پێناو ئامانجە نەتەوەییەکانی خۆیدا هاوکاریی ئەڵمانی کرد، ئاست و شێوازی باوەڕی بە ئایدیۆلۆژیای نازی لە سەرچاوەکاندا جێی مشتومڕە. لە حوزەیرانی ١٩٤٣دا، تیمەکە بە فڕۆکە چووە ناوچەکە و لە نزیک موسڵ بە چەتر دابەزی؛ بەڵام لە شوێنی دیاریکراوی پلانەکە دوور کەوتبوونەوە و بەشێکی زۆر لە چەک و کەرەستەکانیان لە دابەزینەکەدا ون بوو. تیمەکە ناچار بوو لە شاخ و ئەشکەوتەکانی دەوروبەری هەولێر خۆی بشارێتەوە و هەوڵی پەیوەندیکردن بە خەڵکی ناوچەکە بدات. بەڵام ئۆپەراسیۆنەکە پێش ئەوەی بتوانێت ڕاپەڕینێکی ڕێکخراو دەست پێ بکات، شکستی هێنا؛ ئەفسەرە ئەڵمانییەکان دەستگیر کران و ڕەمزی نافیعیش دوای ئەوەی هەندێک لە کەسوکاری دەستگیر کران، خۆی ڕادەستی دەسەڵات کرد. 🕯 زیندان و کۆتاییی ژیان دوای دەستگیرکردنی ساڵی ١٩٤٣، ڕەمزی نافیع لەلایەن دەسەڵاتە عێراقییەکانەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا و خرایە زیندانی بەغدا. لە سەرەتادا حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا درا، بەڵام خێزانەکەی هەوڵی زۆری دا بۆ گۆڕینی حوکمەکە؛ لە کۆتاییدا سزاکەی بۆ زیندانی درێژخایەن گۆڕدرا. سەرچاوەکان لە ساڵی ئازادکردنی ئەو جیاوازن: هەندێک ساڵی ١٩٤٦ و هەندێکی دیکە ١٩٤٧ دەهێننەوە. بە پێی ژیاننامەکەی، دوای ئازادبوون بەهۆی بارودۆخی تەندروستیی دەروونی و هەستییەوە، ساڵی ١٩٤٩ لە هەولێر کۆچی دوایی کرد. ڕەمزی نافیع کەسایەتییەکی ئاسان بۆ هەڵسەنگاندن نییە؛ چونکە ژیانی لە نێوان ئامانجە نەتەوەییەکانی، هاوکاری لەگەڵ ڕژێمی نازی و سیاسەتەکانی جەنگی جیهانیی دووەمدا بەستراوەتەوە. ئۆپەراسیۆنی ماموتیش نیشانەی ئەوەیە کە چۆن ئامانجی سیاسیی کوردەکان لە سەردەمێکی ئاڵۆزدا بوو بە بەشێک لە ملمـلانێی نێوان هێزە گەورەکانی جیهان؛ بەڵام ئەو بەڵێنانەی لە لایەن هێزە دەرەکییەکانەوە دەدران، هەمیشە لەگەڵ بەرژەوەندیی ڕاستەقینەی کوردەکان یەک نەدەگرتن. ڕەمزی نافیع؛ ژیانێکی کورت، خەونێکی گەورە و ئۆپەراسیۆنێک کە شکستی هێنا، بەڵام پرسیارەکانی لە مێژوودا بەجێ هێشت. #ڕەمزی_نافیع #ئۆپەڕاسیۆنی_ماموت لەگەڵمان بن لە کاناڵی کوردستان 💬 @Rojhalati_kurdistan1324

Open in Telegram
Views285−15%vs avg
Forwards—
Reactions2
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
2 h121
5 h236
8 h285
  1. After 1 hour121
  2. After 6 hours236
  3. Total to date285
#48348Text
Views289−14%vs avg
Forwards—
Reactions—
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h46
3 h172
6 h246
9 h289
  1. After 1 hour46
  2. After 6 hours246
  3. Total to date289
#48347Video
Views279−17%vs avg
Forwards—
Reactions4
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
1 h103
4 h203
7 h279
  1. After 1 hour103
  2. After 6 hours279
  3. Total to date279
#48346Photo
Views242−28%vs avg
Forwards—
Reactions—
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
2 h127
5 h193
8 h242
  1. After 6 hours193
  2. Total to date242
#48345Photo
Views278−17%vs avg
Forwards—
Reactions9
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h38
3 h164
5 h217
9 h278
  1. After 1 hour38
  2. After 6 hours217
  3. Total to date278
#48344Video
Views264−22%vs avg
Forwards—
Reactions2
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
1 h71
3 h164
9 h264
  1. After 1 hour71
  2. Total to date264
#48342Link preview

‍ نووسینی:جان ئورمیسۆن، ڕێگای خۆڵەمێشی لە فەڕانسەییەوە بۆ کوردی: کەمال مەریوانی ▪️( بو نوسەران و شاعیرانی کوردستان، ئەوانەی چاویان تەنیا ئازادی خاک دەبینێت) لەم گەڕەکە دا ماوەیەکی زۆرە دەژیم. ژوورێکم هەیە وەک ژووری هەموو نوسەرێک پڕە لە کتێب، هەندێ جار. هەندێ لە کاتی نووسین و خوێندنەوەم تەرخان دەکەم بۆ خوێندنەوەی ژیانی شاعر و نووسەران! هەندێ لە نووسەران بەخت لە گەڵیان بووەو زۆر ژیاون( گەر تەمەن درێژی ناو بنێین خۆشبەختی) وەک هۆمر، گوتە، شاتووبریان، هۆگۆ، بەڵام هەندێ دیکەیان کەم ژیاوون و جوانەمەرگ. وەک دانتە،شەکسپیر، باڵزاک، بودلێر،فوبیر و پروست. بۆ نموونە: du bellay سی و حەوت ساڵ ژیاوەو Pascal سی و نۆ ساڵ. جێگای سەرنجە شاعیران لە چاو نووسەران( ڕۆمان، چیرۆک، شانۆ، ) تەمەن کورتتر بوگن. وەک پوشکین نیزیکەی چل ساڵ ژیاوەو ڕمبۆی فەرانسە یی تەنیا سی و حەوت ساڵ. من خۆم گەر پێش سی ساڵەیی مردبام. هیچ نووسراوەیەکم نەدەبوو. پاش مەرگم هیچ کتێبێکم نەدەبوو. لەم جیهانە ئاڵۆزردا بە بێدەنگی دەهاتم و بە بێ دەنگی دەچووم. بەڵام گەر لە پەنجا ساڵی دا مردبام دوو کتێبم پاش خۆم بە جێدەهێشت. بە ناوەکانی: یەک: شکۆی ئێمپراتوور و دوو: خۆشیەکانی خودا، هەر چەند ڕۆژنامە و تەلەویزیۆن باسی مەرگیان دەکردم. بەڵام خێرا لە بیر دەکرام. نێوبانگم تا پەنجا ساڵ بڕی نەدەکرد. ئێستا ژیان دەرفەتی دامێ و نووسەریم کردە پیشە. ئێستا هەر وا بە ئاسانی مێژوو ناتانی فەرامۆشم بکات. لە ئەدەبیایش دا وەک هەموو بوارەکانی دیکە بە کار کرد و ئەزموون دەست ڕا دێت و نووسین ئاسان خۆیی بە دەستەوە دەدات. من نەمتانیگە فرە بنووسم. بەڵام نووسەرم و وەک نووسەر ناسراوم. ئێستا تەمەنم هەڵکشاوە. لە نووسیندا پێگەیەکم هەیە. نووسەرانی لاو بە ڕێزەوە مامەڵەم لە گەڵ دەکەن. ئەو پێگە کتێبەکانم پێیان بەخشیگم. من وەک قوتابیەکی تینووی نووسین بە خوێندنەوە و شەونخونی توانیم ببمە نووسەر. جێگای خۆم لە نێو یەکێ لە نووسەرە دیارەکانی فەرانسە بکەمەوە. هیچ پەشیمان نییم. گەر بمرم و جارێکی دیکە بێمەوە سەر دونیا. دیسانەوە هەر ئەم ڕێگایە هەڵدەبژێرم. ڕێگای نووسین. ڕێگای خۆڵەمێشی. لەگەڵمان بن لە کاناڵی کوردستان 💬 @Rojhalati_kurdistan1324

Open in Telegram
Views232−31%vs avg
Forwards—
Reactions1
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
2 h122
4 h190
7 h232
  1. After 6 hours232
  2. Total to date232
#48341Video
Views654+94%vs avg
Forwards—
Reactions4
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
2 h420
5 h571
7 h654
  1. After 6 hours571
  2. Total to date654
#48339Photo

کوردستان خاکی شەهیدانە؛ جارێکی تر چەکمەی داگیرکەرانی تێدا جێی نابێتەوە دیاکۆ هاشمی بڕیارەکەی بەغدا بۆ ناردنی هێزی سەربازی و هەوڵدان بۆ داگیرکردنەوەی خاکی کوردستان، پێشێلکردنێکی ئاشکرای هەموو مافە نەتەوەیی، دەستووری و مرۆیییەکانە و ئێمە بەتوندی ڕەتی دەکەینەوە. ئەم خاکە بە خوێنی هەزاران شەهید، فرمێسکی دایکان و قوربانیدانی بێشوماری نەتەوەکەمان ڕزگار کراوە. بە هیچ شێوەیەک ئامادە نیین دەستبەرداری بستێکی خاکی کوردستان بین و ناهێڵین خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ بچێت. با هەموو لایەک باش بزانن کە سەردەمی داگیرکاری بەسەر چووە و جارێکی تر چەکمەی داگیرکەران لە کوردستاندا جێی نابێتەوە. ئەمڕۆ ڕۆژی یەکڕیزی و هەڵوێستی یەکلاکەرەوەیە؛ هەموو شار و ناوچە و چین و توێژەکانی کوردستان وەکوو یەک جەستە و یەک ئیرادە بەرانبەر بەم پیلانە دەوەستینەوە. ئێمە نەتەوەیەکی ئاشتیخوازین، بەڵام لە پێناو پاراستنی کەرامەت، ئازادی و دەستکەوتەکانماندا سازش لەسەر هیچ مافێکمان ناکەین. کوردستان هی کوردستانییانە و هەر بە ئازادییش دەمێنێتەوە. 💚🤍❤️ لەگەڵمان بن لە کاناڵی کوردستان 💬 @Rojhalati_kurdistan1324

Open in Telegram
Views231−31%vs avg
Forwards—
Reactions6
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
3 h152
8 h231
  1. After 6 hours231
  2. Total to date231
#48338Video
Views266−21%vs avg
Forwards—
Reactions6
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
1 h93
7 h266
  1. After 1 hour93
  2. After 6 hours266
  3. Total to date266
#48336Audio

🎧🎼🎼🎼🎧 مەلا حوسێن&برایم قادری ڕێحانەی دەم ئاشیە مێلۆدی:مەلا کەریم ئەفەندی هۆنراوەی فۆلکلۆر دەزگا:دەشتی ڕێحانەی دەم ئاشیە،جێژنەیە چەن خۆشیە یاڕەبی بەخێرێتەوە،مەنیجە ئیندرقاشیە چاوی دەبن بۆ خەوێ نەحڵەت لە دڵم ناسرەوێ گڕووم لێ دەگرێ جووانێ بەڵکوو ڕەگەڵم کەوێ بۆ نە عەیبە و نە ئیرادە من ئەو یارەم خۆش دەوێ کەوای بەری ماهووتە،دووگمەڵەی تاق و جووتە حەک کچێ مەمبارەکت بێ لەگەڵ یاری گرتووتە سەر لانکەکەی خەرایە ڕایژێنە ڕابیعایە،دە بنوە بنوە بنوە کۆرپەڵەم خەوی نایا ماڵیان لە پردی سوورە،گەردنی دەڵێی بلوورە یاڕەبی بەخێرێتەوە مامزە چەکمە سوورە یارەکەم دێ لە لاوە جوانێ نەبێ بە چاوە لە بەر ئەو چاوەی دەمرم وا لە سەر یەکی داناوە کوڵمەت بێنە ماچی کەم کەس لێوی لێ نەداوە سەر لانکەکەی خەرایە... چاو دەگێڕم لە یارم،من بەدبەخت و هەژارم دەڵێم بمدەیە ماچێک بە تۆ دڵ بریندارم دە کچێ بمەدەیە ماچێک ئەمن چاوەڕێی یارم ڕێحانەی دەم ئاشیە... لەگەڵمان بن لە کاناڵی کوردستان 💬 @Rojhalati_kurdistan1324

Open in Telegram
Views251−25%vs avg
Forwards—
Reactions3
Comments—
#48333Video
Views302−10%vs avg
Forwards—
Reactions—
Comments—
#48330Text

چی دەکووژن لە سەرەتای ڕووناکیدا ✍️یوونس ڕەزایی . . گەر تاریکی دوا دێڕی خۆی لەسەر ئاسۆ پاک کردەوە کچێک لە سەرەتای ڕۆژتاندا بنووسن بەختەوەرن ئەو کەسانەی رۆژیان بە کچ دەست پێدەکا. ئەوانەش وا کاتێک کە خۆر دوایەمین سروودی خۆی خوێند لە ئاژاوەی ئێوارێدا کچێک لە حەوشەکەیاندا مەنزوومەیەکە لە جوانیی و کۆتایی رۆژیان بە بزە تەواو دەبێ. لە نێوان ڕۆژەکانی حەفتەدا هەموو ڕۆژێک دەرفەتێک هی ئەو دارەیە دەستی هەتاکوو بەر پەنجەرەکان دێنێ پڕە لە هێشووی بەیانی لە پاڵ دارەوە کچێکە بۆتە پەیکەرەی بارانە و کاتەکان دەشواتەوە لە گومان رۆژەکان دەسڕێتەوە لە تاریک. لە نێو مانگەکانی ساڵدا مانگێکی دووگیان پەرەدەستێنێ کە شوێنێکە بۆ ڕووانەوی ڕووناکی و پێدەشتی کاتژمێرەکان دەتەنێ باخچەی رۆژژمێرەکان گوڵدۆزی دەکا بە تیشک لە لایەوە کچێک میلەی کاتەکان ڕووناک دەنووسێ لاپەڕەکانی زەمانیش پڕ دەکا لە گەرای هەمیشەی بڵێسە. لەوەبەولا کاتێک نوستن خەونتان با ببێتە دەروای کچێک هەزار ئەفسانە لە نیگای دابێ یەکیان لەدایک بوونی کاراسکێک بێ شەپۆلەکانی بسکی هەتا دەریا پڕە لە ماسی سووری ساڵ. لەوەبەولا کازیوەتان با کچێک مانای کاتەوە هەزار واتا لە بزەیدا شاراوەیە یەکیان مەلێکی بزۆزە هەموو وانەکانی ئاسمان دەکاتە باڵ. گەر تاریکی دوا دێڕی خۆی لە بیر چۆوە ئیوە دێڕێک زیاد کەن بە ماڵەکانتانەوە رستەیەک زیاد کەن بە شەقامتانەوە لاپەڕەیەک بە شارەوە و کتێبێک بە نیشتمانەوە با هەموو پڕ بن لە وشەی ئاسایی کچ. بەختەوەرن ئەو شاعیرانەی دەنووسن دار و کچێک دەبێتە بەرهەمیان ئەوانەش وا دەخویننەوە کچ و بەردەوام بەهار دەبیستن. . لەگەڵمان بن لە کاناڵی کوردستان 💬 @Rojhalati_kurdistan1324

Open in Telegram
Views324−4%vs avg
Forwards—
Reactions—
Comments—
#48327Text
Views319−5%vs avg
Forwards—
Reactions—
Comments—
#48326Video
Views362+8%vs avg
Forwards—
Reactions—
Comments—