Account

Posts of ڕێگای قورئان

newest first

#5917Text

Forwarded from الأقــصــیٰ🪐

​السلام علیکم و رحمة الله و برکاتە ​بۆ تێشووی قیامەت و ئارامکردنەوەی دڵەکان بڕیارمداوە پڕۆژەیەک و کتێبێکی بچووک ئامادە بکەم بە ناوی چل ڕۆژ لەگەڵ پەروەردگار و حەزم کرد ئێوەش لەم خێر و بەرەکەتە نەبڕاوەیەدا هاوبەش بن ​پڕۆژەکە چۆن دەبێت ​ئەم گەشتە ماوەی چل ڕۆژ دەخایەنێت و تۆ تەنها بە ئامادەبوون و ریاکشنت لەناو پەیجدا بەشدار دەبیت کتێبەکە لای خۆم دەنووسمەوە و هەر کەسێکیش ئارەزوو بکات دەتوانێت دەفتەرێکی سادە بۆ خۆی بکڕێت و پلانی هەر چل ڕۆژەکەی تێدا بنووسێتەوە پلانی هەموو ڕۆژەکان دەنێرینە ئێرە بەڵام نەک هەمووی بەیەکەوە بەڵکو هەر ڕۆژەی پلانی تایبەت بە خۆی لە ژێر ناونیشانی چل ڕۆژ لەگەڵ پەروەردگار دادەنرێت ​چۆن بەشدار دەبیت ​هەر کەسێک دەیەوێت لەم خێرە گەورەیەدا لەگەڵمان بێت با بە ریاکشنی فراوڵە ئاگادارمان بکاتەوە هەروەها دەتوانیت ئەم پەیامە بۆ کەسانی تریش بنێریت و هاوبەشی پێ بکەیت تا خێرەکە بۆ خۆشت گەورەتر و بەردەوامتر بێت ​خودایە ئەوەی لەم خێرەدا لەگەڵمانە و ئەوانەش کە بڵاوی دەکەنەوە و هەر کەسێک بە دڵێکی پاک دەستی پێ دەکات لێی وەرگرە و بیبەخشە و بیکە بە سەرمایەی ڕۆژی قیامەتیان خودایە دڵیان ئارام بکەرەوە و بەختەوەریان بکە لە دنیا و قیامەتدا و لێیان خۆش ببە و لەو کەسانەیان بنووسی کە بە ڕەزامەندی و میهرەبانی خۆت دەگەن ئامین یارەب العالمین ​السلام علیکم و رحمة الله و برکاتە 🍓♥️ ئەوەی دەیەوێ بەژدار بێ ناوی خۆی لە کۆمێنت بنوسێ کۆمێنت کراوەیە بۆتان ئەزیزان.

Open in Telegram
Views95−53%vs avg
Forwards—
Reactions4
Comments—
#5914Text
Views136−33%vs avg
Forwards—
Reactions6
Comments—
#5908Text
Views263+29%vs avg
Forwards—
Reactions3
Comments—