Account
ڕێگای پێشین

ڕێگای پێشین

كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام ❉ کەناڵێک بۆ بڵاوکردنەوەی قورئان و فەرمودە ڕاستەکانی پێغەمبەر ﷺ،و بڵاوکردنەوەی وتەی زانایان و وتار و وانه‌ و پارچه‌ ده‌نگیەکان بە زمانی کوردی: https://t.me/Regaypeshin بۆ گەیاندنی پیشنیارەکانتان: @masoudALkurdi

Username
@regaypeshin
Category
Religion
Country
IraqIraq
Subscribers2,070
Avg views per post, 7d155−32.3% vs prev 7d
ERR7.49%last 7 days

Average views per post by day

By publication day

Show as table
DateAvg views per post
Oct 27, 2026390
Oct 29, 2026332
Oct 30, 2026315
Nov 1, 2026378
Nov 3, 2026406
Nov 6, 2026310
Nov 10, 2026344
Nov 17, 2026229
Nov 23, 2026155

Most viewed this month

  1. 01

    👈کە ئەوە لە نیشانە عەجیب و بێوێنەکانە لە لایەن خوای گەورەوە، وە ئەو پەیمانانە ماوەو بەردەوامە تاوەکو ڕۆژی دوایی، تاوەکو موسوڵمانان ئیمانێکی تەواو وە کردەوەی چاک بکەن، ئەوە خوای گەورە ئەو پەیمانانەیان بۆ دێنێتەجێ، 👈وە خوای گەورە بێباوەڕ و دوڕوەکان زاڵ دەکات بەسەر موسوڵمانان لە هەندێک کاتدا، ئەوە بە هۆی بونی کەموکورتی موسوڵمانانە لە ئیمانەکەیان و کردەوەی چاکیان. ◀{ وَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذَلِكَ ْ}{ وە هەر كەسێك لە دوای ئەوە بێباوەڕ بێت } ئەوە ئەگەر کەسانێک بێباوەڕبون لە دوای ئەوە، ◀{ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ ْ}{ ئەوا هەر ئەوانن فاسق و لە ڕێدەرچووان }، ئەوانەی لە گوێڕایەلی خوای گەورە دەردەچن، وە خراپەکاری دەنێنەوە، وە هیچ چاکەکاریەک ناکەن، وە ئەهلیەتی خێریان تێدا نەبوو، چونکە ئەوەی واز لە ئیمان دەهێنێت لە کاتی عززەت و بەهێزی، وە هیچ هۆکارێک نەبوو بۆ ئیمان و کردەوە چاکەکردنی، ئەوە بەڵگەیە لەسەر خراپی مەبەست و زەمیری، چونکە هیچ شتێک نەبوەتە وازهێنانی لە دین ئیللا خراپی مەبەستی نەبێت، وە ئەو ئایەتە دەلالەتی تێدایە کە ئوممەتانی پێشوی کردوەتە دەسەڵاتدار و جێنشین لەسەر زەوی وەک ئەوەی قەومی موسی علیە السلام، ◀بە بەڵگەی فەرمودەی خوای گەورە: { وَيَسْتَخْلِفَكُمْ فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ ْ}{وە بەنی ئیسرائیل جێنشین دەکەین لەسەر زەوی و دەسەڵاتیان پێ دەبەخشین بۆ ئەوەی سەیریان کەین چۆن کردەوەیەک دەکەن ئایا شوکرانە بژێر دەبن یان کوفرانە بژێر }، ◀وە دەفەرموێت:{ وَنُرِيدُ أَنْ نَمُنَّ عَلَى الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا فِي الْأَرْضِ وَنَجْعَلَهُمْ أَئِمَّةً وَنَجْعَلَهُمُ الْوَارِثِينَ * وَنُمَكِّنَ لَهُمْ فِي الْأَرْضِ }{دەمانەوێت کە منەت بکەین لەسەر ئەوانەی کە چەوسێنرانەوە لە بەنی ئیسرائیل لەسەر زەوی وە بیان کەین بە پێشەوا وە ئەوان بکەین بە جێنشین، وە جێگیریان بکەین لەسەر زەوی}. لە تەفسیری :"" السعدي "" وەرگیراوە. والحمدلله و الصلاة و السلام على نبينا محمد و على آله وصحبه و من اتبعهم بإحسان إلى يوم الدین. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ كەناڵی : ڕێگای پێشین لە تیلیگرام.

    Text
    Views461
    Forwards—
    Reactions—
    Comments—
  2. 02

    No text

    Photo
    Views406
    Forwards—
    Reactions5
    Comments—
  3. 03

    No text

    Photo
    Views390
    Forwards—
    Reactions5
    Comments—
  4. 04
    Views344
    Forwards—
    Reactions5
    Comments—

Latest posts

#13186Text

📜 لە وتەکانی شێخ و ڕەیحانەی یەمەن شێخ موقبیل ی کوڕی هادي الوادعي رحمە الله لەسەر حیزبیەکان 🔘🔘🔘 ۱-شێخ موقبیل رحمە اللە دەفەرموێت: ئەگەر سەیری ئەو حیزبیانە و حیزبایەتی بکەیت،ئەوا دەبینیت هیچیان ناوێت تەنها ژیانی دونیا نەبێت. سەرچاوە: تحفة المجيب 353. 🔘🔘🔘🔘🔘🔘 ۲-وە دەفەرموێت: حیزبایەتی وڵات بەرەو کاولکاری و هەڵگیرساندنی فیتنە دەبات،بەڵکو بۆ شەڕ و کاولکاری دەبات،وە هیچ لا ناکەنەوەو حساب ناکەن نە بۆ وڵات نە بۆ ئیسلام. سەرچاوە: غارة الأشرطة 1/408. 🔘🔘🔘🔘🔘🔘 ۳ -وە دەفەرموێت: وە بەهەمان شێوە ئەگەر سەیری خاوەن حیزبیەکان بکەیت،ئەوانەی فێڵ دەکەن لە خەڵکی،پاشان دژایەتی سوننەتی پێغەمبەر ﷺ دەکەن،دەیان بینیت ڕویان کردوەتە دونیا. سەرچاوە: تحفة المجيب 353. 🔘🔘🔘🔘🔘🔘 ٤ -وە دەفەرموێت: حیزبیەکی بچوکم بۆ بهێنە درۆزنێکی گەورەت بۆ دەردەهێنم. سەرچاوە: الإمام الألمعي 244. 🔘🔘🔘🔘🔘🔘 ۵ -وە دەفەرموێت: حاڵی حیزبیەکان ئەگەر پیاکێشان و بەرامبەر وەستانیان زۆر بوو،ئەوا نازانین ئیللا ناوێکی تر لە خۆیان دەنێن. سەرچاوە: قمع المعاند 44. 🔘🔘🔘🔘🔘🔘 ٦ -وە دەفەرموێت: من خۆم نزیک دەکەمەوە لە خوای گەورە بە هۆی دورکەوتنەو هەڵاتن لەو حزبایەتە تەسکە،کە بوەتە تاغوتێک،وە بوەتە ڕێگایەکی داخراو لە نێوان موسوڵمانان،وە لە نێوان پەرتوکی پەروەردگاریان و سوننەتی پێغەمبەر محمد ﷺ . سەرچاوە: المصارعة173. 🔘🔘🔘🔘🔘🔘 ۷ -وە دەفەرموێت: لای حیزبە "بەناو ئیسلامیەکان" سوننەت وەک پۆشاکێکە هەڵی دەگرێت ئەگەر ویستی لێبێت، وە دایدەکەنێت کاتێک ویستی داکەندنی هەبێت!!. سەرچاوە: قمع المعاند 126. 🔘🔘🔘🔘🔘🔘 ۸ -وە دەفەرموێت: لە دەوری یەکتر کۆبونەوەی حیزبیەکان بۆ مەبەستی مەصڵەحەت و بەرژەوەندی خۆیانە. سەرچاوە: مقتل جميل الرحمن 43. 🔘🔘🔘🔘🔘🔘 ۹ -وە دەفەرموێت: هیچ حیزبیەک ناناسم ئیللا درۆدەکات. سەرچاوە: الإمام الألمعي 245. 🔘🔘🔘🔘🔘🔘 ۱٠ -وە دەفەرموێت: هیچ کەسێک ناتوانێت حیزبیەکم بۆ بهێنێت کە تەلبیس و تێکەڵی حەق و ناحەق نەکات و حەق بە ناحەق نەگۆڕێت. سەرچاوە: قمع المعاند 20. 🔘🔘🔘🔘🔘🔘 ۱۱ -وە دەفەرموێت: حیزبی بانگەواز و دەعوە دەکات بۆ حیزبایەتی،وە پارەیەکی زۆرو بێشومار خەرج دەکات لە پێناوی حیزبایەتی،بۆیە چاکەکانی باس ناکەین و ڕێزی نیە. سەرچاوە: تحفة المجيب 166. 🔘🔘🔘🔘🔘🔘 ۱۲ -وە دەفەرموێت: يوسف القرضاوي لەو کاتەوەی کە دەیناسین و گوێ بیستی بوین،حیزبیەکی موبتەدیعە. سەرچاوە: تحفة المجيب. 🔘🔘🔘🔘🔘🔘 کەناڵی : ڕێگای پێشین لە تیلیگرام.

Open in Telegram
Views237−25%vs avg
Forwards—
Reactions3
Comments—
#13183Audio

Forwarded from مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

No text

Open in Telegram
Views290−8%vs avg
Forwards—
Reactions1
Comments—
#13181Text

👈کە ئەوە لە نیشانە عەجیب و بێوێنەکانە لە لایەن خوای گەورەوە، وە ئەو پەیمانانە ماوەو بەردەوامە تاوەکو ڕۆژی دوایی، تاوەکو موسوڵمانان ئیمانێکی تەواو وە کردەوەی چاک بکەن، ئەوە خوای گەورە ئەو پەیمانانەیان بۆ دێنێتەجێ، 👈وە خوای گەورە بێباوەڕ و دوڕوەکان زاڵ دەکات بەسەر موسوڵمانان لە هەندێک کاتدا، ئەوە بە هۆی بونی کەموکورتی موسوڵمانانە لە ئیمانەکەیان و کردەوەی چاکیان. ◀{ وَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذَلِكَ ْ}{ وە هەر كەسێك لە دوای ئەوە بێباوەڕ بێت } ئەوە ئەگەر کەسانێک بێباوەڕبون لە دوای ئەوە، ◀{ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ ْ}{ ئەوا هەر ئەوانن فاسق و لە ڕێدەرچووان }، ئەوانەی لە گوێڕایەلی خوای گەورە دەردەچن، وە خراپەکاری دەنێنەوە، وە هیچ چاکەکاریەک ناکەن، وە ئەهلیەتی خێریان تێدا نەبوو، چونکە ئەوەی واز لە ئیمان دەهێنێت لە کاتی عززەت و بەهێزی، وە هیچ هۆکارێک نەبوو بۆ ئیمان و کردەوە چاکەکردنی، ئەوە بەڵگەیە لەسەر خراپی مەبەست و زەمیری، چونکە هیچ شتێک نەبوەتە وازهێنانی لە دین ئیللا خراپی مەبەستی نەبێت، وە ئەو ئایەتە دەلالەتی تێدایە کە ئوممەتانی پێشوی کردوەتە دەسەڵاتدار و جێنشین لەسەر زەوی وەک ئەوەی قەومی موسی علیە السلام، ◀بە بەڵگەی فەرمودەی خوای گەورە: { وَيَسْتَخْلِفَكُمْ فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ ْ}{وە بەنی ئیسرائیل جێنشین دەکەین لەسەر زەوی و دەسەڵاتیان پێ دەبەخشین بۆ ئەوەی سەیریان کەین چۆن کردەوەیەک دەکەن ئایا شوکرانە بژێر دەبن یان کوفرانە بژێر }، ◀وە دەفەرموێت:{ وَنُرِيدُ أَنْ نَمُنَّ عَلَى الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا فِي الْأَرْضِ وَنَجْعَلَهُمْ أَئِمَّةً وَنَجْعَلَهُمُ الْوَارِثِينَ * وَنُمَكِّنَ لَهُمْ فِي الْأَرْضِ }{دەمانەوێت کە منەت بکەین لەسەر ئەوانەی کە چەوسێنرانەوە لە بەنی ئیسرائیل لەسەر زەوی وە بیان کەین بە پێشەوا وە ئەوان بکەین بە جێنشین، وە جێگیریان بکەین لەسەر زەوی}. لە تەفسیری :"" السعدي "" وەرگیراوە. والحمدلله و الصلاة و السلام على نبينا محمد و على آله وصحبه و من اتبعهم بإحسان إلى يوم الدین. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ كەناڵی : ڕێگای پێشین لە تیلیگرام.

Open in Telegram
Views461+47%vs avg
Forwards—
Reactions—
Comments—
#13180Text

◀خوای گەورە سەبارەت بە سەرکەوتن و باڵا دەست بونی موسوڵمانان فەرمویەتی: [ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُم فِي الأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمْ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْناً يَعْبُدُونَنِي لا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئاً وَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذَلِكَ فَأُوْلَئِكَ هُمْ الْفَاسِقُونَ] (النــور 55). واتە: { خوای گەورە بەڵێنی داوە بەو كەسانەی كە باوەڕیان هێناوە و كردەوەی چاكە ئەنجام دەدەن، كەوا جێنشینیان بكات لە زەویدا هەروەكو چۆن ئەوانەی پێش ئەوانی جێنشین كرد لە ئوممەتانی پێشوو، وە ئەو دینەشیان بۆ جێگیر و بەرقەرار كات كەوا پێ‌ی ڕازی بووە بۆیان،وە ترسەكەشیان بۆ بگۆڕێتەوە بە ئەمن و ئاسایش، بۆ ئەوەی من بە تەنها بپەرستن و بە هیچ شتێك هاوەڵ و شیرك ئەنجام نەدەن بۆم، وە هەر كەسێك لە دوای ئەوە بێباوەڕ بێت، ئەوە هەر ئەوانە فاسق و لە ڕێدەرچوون }. ◀تەفسیرکردنی ئەو ئایەتە کە وەرمگرتوە لە تەفسیری: ""شێخ ناصر السعدي رحمە اللە "" .... 👈ئەوە لە پەیمانەکانی خوای گەورەیە کە هەموو پەیمانەکانی خوای گەورە ڕاستە و دێتەجێ، کە لەسەردەمی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم و صەحابە ئەو پەیمانانەیان بینی هاتە جێ وە لە پێشتریش لە ئوممەتانی تر هاتوەتەجێ، 👈ئەو پەیمانەش بۆ ئەو کەسانەیە کە چەند مەرجێکیان تێدایە یەکێک لەو مەرجانە ئەوەیە کە: ◀۱)ئیمان و باوەڕ بهێنن ئیمانێکی تەواو وەک خۆی بەوەی ئیمان:((بە خوای گەورە و فریشتەکان و پەرتوکەکانی و پێغەمبەران و ڕۆژی دوایی و ئیمان بهینیت بە قەدەر خێرو شەڕەکەی))ئیمانێکی وەک خۆی و تەواو کە لە شەرحی ( سێ بنچینەکە )داهەیە بە تێگەیشتنی زانایان هەر کەسێک دەیەوێت وردەکاری ئیمان وەک خۆی تێبگات ئەوە با بگەڕێتەوە سەر ئەو شەرحانە وەک شەرحی شێخ ابن عثيمين و شێخ عوبێد جابری و شێخ صالح فەوزان و غەیری ئەو زانایانە لە زانایانی سیقە حفظهم الله ورحمهم . ◀۲)وە لە دوای ئیمان بون دەبێت کردەوەی چاکیش بکات کە بریتیە لەوەی کە خاڵیسەن بۆ خوای گەورە بێت و لەسەر سوننەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بێت، وە کردەوە بکەیت وەک پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم هیچ زیادەو بیدعەو کەمیەک لە کردەوەکان نەکەیت، 👈ئەگەر ئیمانێکی وەک خۆیمان هێنا وە کردەوەی چاکمان کرد، ئەوە پەیمانی خوای گەورە دێتە جێ کە ئەویش بریتیە لە: ◀۱-جێنشینیان بكات واتە ئەم جۆرە موسوڵمانە جێنشین دەکات و دەسەڵاتی دەکەوێتە دەست لە زەویدا هەروەكو چۆن ئەوانەی پێش ئەوانی جێنشین كرد، وە ئەوان دەکاتە دەسەڵاتدار و کاروباری خەڵکی دەداتە دەست ئەوان، ◀۲-وە ئەو دینەشیان بۆ جێگیر و بەرقەرار دەكات كەوا پێ‌ی ڕازی بووە بۆیان کە ئەویش دینی ئیسلامە، کە زاڵبوە بەسەر هەموو دینەکانی تر، وە خوای گەورە ئەو دینەی بۆ ئەم ئوممەتە داناوەو ڕازیبوە پێی، بە هۆی فەزڵ و گەورەیی و نیعمەتی ئەو دینە، وە ئەو دینەیان بۆ جێگیربکات بەوەی جێبەجێی بکەن بە دروشمەکانی ئاشکراو نهێنیەوە لە نەفسی خۆیان وە جگە لە خۆیان، وە جێبەجێی بکەن لەسەر دینەکانی تر وە هەموو بێباوەڕان بەوەی کە شکستیان پێدەهێنن وە زەلیل دەبن بۆ ئیسلام و موسوڵمانان، ◀۳-و ترسەكەشیان بۆ دەگۆڕێت بە ئەمن و ئاسایش بەوەی کە نەیان دەتوانی دینەکەیان ئاشکرا بکەن، وە ئەوەی لەسەرینە لە بیروباوەڕ ئاشکرای بکەن، وە زۆر ئازار دەدران لە لایەن بێباوەڕانەوە، وە بەوەی کە ئەهلی ئیسلام کەمن بەرامبەر لە غەیری ئیسلام، وە هەموو جیهان ڕویان لە موسوڵمانانە، وە بۆیان لە کەمین دان، 👈بۆیە خوای گەورە ئەو چەند پەیمانەی بە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم و صەحابە دا کاتی دابەزینی ئەو ئایەتانە، بۆیە ئەو جێنشینیە و جێگیرکردن و جێبەجێکردنی ئەو دینەو ئاسایشێکی تەواو بۆ موسوڵمانان بۆ ئەوەیە کە خوای گەورە بپەرستن وە هیچ شتێک نەکەنە شەریک و هاوبەش بۆ خوای گەورە، 👈وە لە هیچ کەسێک نەترسێن جگە لە خوای گەورە، بۆیە سەرەتای ئیسلام ئەو مەرجانەیان جێبەجێ کرد بەوەی کە ئیمانێکی تەواویان هێنا و کردەوەی چاکیان کرد و شەریکیان بۆ خوا بڕیار نەداو تەنها لە خوای گەورە دەترسان کە سودو قازانج و زیانیان لێبدات، 👈نەک بترسێن لە قەبرو دارو بەرد و پیاو چاک و پیاو خراپ و جگە لەو شتانەی کە ئەمڕۆ کەسانێک لە موسوڵمانان لێیان دەترسێن بەوەی کە سودو قازانج و زیانیان لێبدات، 👈بۆیە خوای گەورە سەرەتای ئوممەتی تەمکینکرد و کردینە دەسەڵاتدار بەسەر وڵات و بەندەکان، وە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای زەوی فەتحکرا لەسەر دەستیان، وە ئاسایشێکی تەواو دروستبوو، لەگەڵ دەسەڵاتێکی تەواو،

Open in Telegram
Views294−7%vs avg
Forwards—
Reactions—
Comments—
#13179Text

📝 هەر کەسێک شتێک واز لێ بهێنێت لەپێناو خوای گەورە....... ❀ ✿ پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: ( إنـك لَــن تٰــدَع شــيئًا لله عـزَّ وجــلَّ إلا بـدلـك اللهُ بـه مـا هــو خـيرٌ لـكَ منـه )واتە:(تۆ هەر شتێک واز لێبهێنیت لەپێناو خوای گەورە ئیللا خوای گەورە لەوە خێرترت بۆ جێدەگرتەوە).••• صـحح إســناده الألبـاني فــي 📓[ السلسلـة الصحيحـة ( ٢/٧٣٤ ) ] . ••••━════✿═════━•••• ❀ ئیمامی ابن الـقـيم رحمہ الله تعالی دەفەرموێت: ئەو قسەی کە دەڵێت: هەر کەسێک شتێک واز لێبهێنێت لە پێناو خوای گەورە، ئەوە خوای گەورە لەوە باشتری بۆ جێدەگرێتەوە، ئەو قسەیە حەقە، وە جێگرتنەوەکان جۆراوجۆرن، وە گەورەترین شت کە خوای گەورە جێی بۆ دەگرێتەوە ئەوەیە: ڕوو لە خوای گەورە دەکات و خۆشیدەوێت، وە دڵی ئارام دەبێت بە خوای گەورە، وە بە هێز و چالاک دەبێت، وە ئاسودە و ڕازی دەبێت بە نیعمەتەکانی پەروەردگاری بەرزو بڵند. 📓سەرچاوە: [ الفــــــــوائد (١٠٧) ]. ••••━════✿═════━•••• ✿وە شێخ صالح الـفوزان حفظہ الله تعالی دەفەرموێت: شتی دونیایی ئەگەر نەمێنێت، ئەوە خوای گەورە لەجێگای ئەو بە شتی تر جێگای دەگرێتەوە، چونکە ڕزق و ڕۆزی بە دەست خوای گەورەیە، بەڵام ئەگەر دین بڕوات و نەمێنێت چی شتێک جێگای دەگرێتەوە !؟ 📓سەرچاوە: [ شـرح رسـالة الـدلائل ( ٨٠ ) ] . ••••━════✿═════━•••• 📝 مـن تـرك شـيئاً لـلـه ❀ ✿ قـــال رســـــــول الله - ﷺ - « إنـك لَــن تٰــدَع شــيئًا لله عـزَّ وجــلَّ إلا بـدلـك اللهُ بـه مـا هــو خـيرٌ لـكَ منـه » ••• صـحح إســناده الألبـاني فــي 📓[ السلسلـة الصحيحـة ( ٢ / ٧٣٤ ) ] . ••••━════✿═════━•••• ❀ قـــــال الإمـام ابن الـقـيم رحمہ الله تعالــــــﮯٰ وقـولهم مـن تـرك لله شيـئاً عوضـه الله خـيراً مـنه : حـق ، والعـوض أنـواع مخـتلفة ؛ وأجـلّ مـا يعـوض بـه : الأنـس بـالله ومحبتـه ، وطـمأنينة الـقلب بـه ، وقـوته ونشـاطه وفـرحه ورضـاه عـن ربـه تـعالى 📓 [ الفــــــــوائد (١٠٧) ] ••••━════✿═════━•••• ✿ قـال ‏الـشـيخ الـعلامہ صالح الـفوزان حفظہ الله تعالـــﮯ : الـدنيا إذا زالـت يعـوض الله عنـها ؛ لأن الـرزق بيـد الله ، لكـن الـدين إذا زال مـا الـذي يعــوّضه !؟ 📓 [ شـرح رسـالة الـدلائل ( ٨٠ ) ] . کەناڵی : ڕێگای پێشین لە تیلیگرام.

Open in Telegram
Views3150%vs avg
Forwards—
Reactions7
Comments—

All posts

Connections