منداڵ لە نێوان پارێزەر و خۆپارێزیدا بێ ئاگایی و بێ خەمی دایک و باوک لەسەردەمی ئێستادا وایکردووە ڕێژەی دەست درێژی بۆ سەر منداڵ لە زیاد بوونێکی شاراوەدا بێت؛ بۆیە یەکەم پێویستی بنچینەی له پەروەردەی منداڵ فێرکردن و پاراستنیەتی لە هەر جۆرە دەستدرێژی و ئازارێک. واتا ناسین و پاراستنی سنوورەکانی جەستەی خۆی، تا بزانێت جەستەی هی خۆیەتی و کەس مافی ئازاردان و شکاندنی سنووری ئەوی نییە. لێرەدا پێویستە دایک و باوک هۆشیاریەکی بەرزیان هەبێت، گوێ لە منداڵەکانیان بگرن و فێری خۆپارێزییەکی تەندروستیان بکەن، تا لە هەر کاتێکی پێویست دا بتوانێت خۆی بپارێزێت، داوای یارمەتی بکات، و بە ئاسوودەیی پەنا بۆ خێزانەکەی ببات. دایکی هۆشیار + منداڵی هۆشیار = کۆمەڵگایەکی هۆشیار و ئەمین ✍هێڤی محمد #پەروەردەیی Penus |پێنووس https://t.me/razidarwesh88
Open in TelegramPosts of پێنووس | penus
بەخێربێن بۆ سیمینارێکی نوێ لە❴چــەناڵی پێنووس❵ #سیمیناری: پەروەردەی منداڵ لە باوەشی دایک و باوکەوە تا زانکۆ #پێشکەشکردنی: مامۆستا نەورۆز یاسین محمد| مامۆستای زانکۆ #ڕێکەوت :۲٦-۱۱-٢٠٢٦| ٥ شەممە | ٨ ــی شــەو بەهیوای سوودبینین بۆ هەمووان، لەگەڵ ئازیزانتان بەشداربن. Penus|پێنووس https://t.me/razidarwesh88
Open in Telegram#ئاگاداری داوای لێبووردن لە هەموو ئەندامانی چەناڵی پێنووس دەکەین، ئەگەر بەهۆی سیمینارەکانی پێنووسەوە پەلکێشکرابن بۆ کۆرسە تایبەتەکان لەلایەن هەندێک لە مامۆستاکان، کە بەهۆی ئەم کۆرسانەوە زیانی مادی و مەعنەویتان پێگەیشتبێت. تێبینی: لە ئەمڕۆ بەدواوە، هیچ مامۆستایەک لە پێنووس سیمینار پێشکەش ناکات کە کۆرسی تایبەتی بە پارەی هەبێت. هۆکار: پێنووس بەستەرێکە بۆ بەخشین. https://t.me/razidarwesh88 penus|پێنووس
Open in Telegram#ئـاگـاداری سڵاو لە ئازیزانی پێنووس ئاگاداری ئەندامە بەڕێزەکانی چەناڵی پێنووس دەکەینەوە لە ئەگەری داخستن و ڕاگرتنی پلاتفۆرمی تێلەگرام لە کوردستان و عیراق، پێنووس بەهەمان ڕۆحیەتی بەخشینەوە بە فەرمی لە تیک تۆک بەردەوام دەبیت لە پێشکەشکردنی خزمەت و چالاکییەکانی. بوونتان لەگەڵمان، هێزێکە بۆ بەردەوامبوونی خزمەت. بفەرموون لە تیک تۆکەوە لەگەڵمان بەردەوامبن 👇 https://www.tiktok.com/@razidarwesh88?_r=1&_t=ZS-9BcXiu0NrYm penus|پێنووس
Open in Telegramپەیامە جوانەکان کاتێک لە دڵەوە دەردەچن، هیچ سنوورێک ناتوانێت ڕایانبگرێت... لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمان بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی هۆشیار و خزمەت و بەخشینێکی بێلایەن بە مرۆڤایەتی، پێنووس بازنەی خزمەتی فراوانتر دەکات و بە گڕوتینێکی نوێوە هەنگاو دەنێتە ناو پلاتفۆڕمی TikTok. با پێکەوە ببینە بەشێک لەو گۆڕانکاریە جوانەی کە کۆمەڵگاکەمان پێویستی پێیەتی. ئەتوانن لێرەوە لەگەڵمان بن، ئەکاوەنتی فەرمی پێنووس لە تیکتۆک: https://www.tiktok.com/@razidarwesh88?_r=1&_t=ZS-9BcXiu0NrYm penus|پێنووس
Open in Telegramکێشەکان پێویستیان بە ڕێگاچارەیە بۆ چارەسەرکردنیان بەڵام یەکێک لە ڕێگرەکانی چارەسەرکردنی کێشە تاوانبارکردنی کەسانیترە، بۆیە کێشەکان کەڵەکە دەبن و چارەسەریان قورس دەبێت و دەبێتە هۆکار بۆ کێشەی ناوەکیمان. دروستبوونی کێشە مانای لاوازیمان نییە، بەڵام ڕێگریکردن لە دروستبوونی کێشە و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان پێویستییە. ✍سلیمە جافر #پەرەپێدانی_کەسی Penus|پێنووس https://t.me/razidarwesh88
Open in Telegramبەخێربێن بۆ سیمینارێکی نوێ لە❴چــەناڵی پێنووس❵ #سیمیناری: ئارامی مێشک؛ نهێنی حەوانەوەی جەستە و ڕۆح #پێشکەشکردنی:مامۆستا بەفرین باشوکی|مامۆستای وەرزش و ڕاهێنەری یۆگا #ڕێکەوت :۱۹-۱۱-٢٠٢٦| ٥ شەممە | ٨ ــی شــەو بەهیوای سوودبینین بۆ هەمووان، لەگەڵ ئازیزانتان بەشداربن. Penus|پێنووس https://t.me/razidarwesh88
Open in Telegramسڵاو لە ئازیزانی چەناڵی پێنووس، فەرموون بۆ سودمەندبوون لە تۆمارە دەنگییەکانی بەرنامە وسیمینار و تەوەرەکانی چەناڵی پێنووس. _زنجیرەی ئاینی _زنجیرەی پەروەردەیی _زنجیرەی گەشەپێدان _زنجیرەی دەروونی _زنجیرەی خێزانی #_تۆماره_دەنگییەکان تێبینی: تۆمارە دەنگییەکان لە بەشی کۆمێنت بەردەستن. Penus|پێنووس https://t.me/razidarwesh88
Open in Telegramبەخێربێن بۆ سیمینارێکی نوێ لە❴چــەناڵی پێنووس❵ #سیمیناری: بەدەستهێنانی داهات لەرێگەی موبایل #پێشکەشکردنی:ڕەییان جمال بکر| شارەزا لە بواری بزنس و هێنانی کاڵا #ڕێکەوت :۱۷-۱۱-٢٠٢٦| ۳ شەممە | ٨ ــی شــەو بەهیوای سوودبینین بۆ هەمووان، لەگەڵ ئازیزانتان بەشداربن. Penus|پێنووس https://t.me/razidarwesh88
Open in Telegramجوانی مرۆڤ لە پەروەردەی دروستەوە دەست پێدەکات... پەروەردەی جوان بنەمای دروستکردنی کەسایەتییەکی باش و کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتووە. مرۆڤ بە پەروەردە فێری ڕێزگرتن، ڕاستگۆیی، خۆشەویستی و هاوکاری دەبێت. پەروەردە تەنها خوێندن و نووسین نییە، بەڵکو فێربوونی ئەخلاقی جوان و مامەڵەکردنی باش لەگەڵ خەڵکە. ئەو کەسەی بە پەروەردەی جوان گەورە دەبێت، ڕووناکییەکە بۆ خۆی و کۆمەڵگەکەی. پەیامی ئەندامانی چەناڵی پێنووس ✍گەردوون خەلیل قەرەداغی #پەروەردە_ئەخلاق Penus|پێنووس https://t.me/razidarwesh88
Open in Telegramبەخێربێن بۆ سیمینارێکی نوێ لە❴چــەناڵی پێنووس❵ #سیمیناری: چۆن دەست پێ بکەم و بەردەوام بم؟ #پێشکەشکردنی: مامۆستا یوسف هەڤاڵ ڕۆستەم | شارەزاریIT و گەشەپێدانی تاک #ڕێکەوت :۱٥-۱۱-٢٠٢٦| ۱ شەممە | ٨ ــی شــەو بەهیوای سوودبینین بۆ هەمووان، لەگەڵ ئازیزانتان بەشداربن. Penus|پێنووس https://t.me/razidarwesh88
Open in Telegramپێش ئەوەی بەرهەم بپارێزین، ژیان بپارێزین! چەند جوتیارێکم بینی بە هیوای ئەوەی ساڵی داهاتوو بەرهەمەکانیان زیاتر بێت، ئاگریان لە زەوییەکانیان بەردا، بۆ ئەوەی پێش کێڵان، پووش و پەڵاشەکە بسووتێنن؛ لە کاتێکدا خۆشیان نازانن دەگەنە ئەو ساڵە یان نا! بەو ئاگرە، هەزاران بوونەوەری بێدەنگ و بێتاوانیان سووتاند و ژیانیان لەناوبردن. ئایا بۆ زیادکردنی بەرهەمی ساڵی داهاتوو، دەبێت ژیانی هەزاران بوونەوەری بێتاوان لەناوببەین؟ لەبیرمان نەچێت، سووتاندنی پووش و پەڵاش تەنها سووتاندنی پاشماوەی کشتوکاڵ نییە؛ بەڵکو لەناوبردنی بەشێکە لە ژیانی سروشت. سروشت تەنها موڵکی مرۆڤ نییە؛ ئەو بوونەوەرانەش مافی ژیانیان هەیە. با هۆشیار بین، بە شێوەیەکی بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ زەوی بکەین و لە جیاتی سووتاندن، ڕێگایەکی زیان نەگەیەنەر بە ژینگە هەڵبژێرین. ✍کەو سلێمان #هۆشیاری Penus|پێنووس https://t.me/razidarwesh88
Open in Telegramبەخێربێن بۆ سیمینارێکی نوێ لە❴چــەناڵی پێنووس❵ #سیمیناری: توندوتیژی لە پەروەردەدا #پێشکەشکردنی: مامۆستا هێشوو بابان | مامۆستا و ڕاهێنەری پەروەردەیی #ڕێکەوت :۱۲-۱۱-٢٠٢٦| ٥ شەممە | ٨ ــی شــەو بەهیوای سوودبینین بۆ هەمووان، لەگەڵ ئازیزانتان بەشداربن. Penus|پێنووس https://t.me/razidarwesh88
Open in Telegramبەخێربێن بۆ سیمینارێکی نوێ لە❴چــەناڵی پێنووس❵ #سیمیناری: خەمۆکی و هۆکارەکانی #پێشکەشکردنی: دکتۆر هێمن سەعادەتی | دکتۆر و ڕاوێژکاری دەروونی #ڕێکەوت :۱۰-۱۱-٢٠٢٦| ۳ شەممە | ٨:٣٠ی شــەو بەهیوای سوودبینین بۆ هەمووان، لەگەڵ ئازیزانتان بەشداربن. Penus|پێنووس https://t.me/razidarwesh88
Open in Telegramشەڕی نەفـــــس با بەو شێوەیە خۆمان پەروەردە بکەین کە بتوانین بەسەر نەفسماندا زاڵ بین و نەفسمان نەبێتە فەرمانڕەوای ژیانمان؛ بۆ ئەوەی کاتی ئەوەمان نەبی بەدوای عەیب و عاری خەڵکییەوە بین ... خراپترین دوژمنت ”نەفــس”تە، بۆیە هەمیشە پەروەردەی بکە… با بەردەوام لە پێناو نەفسی خۆماندا تێبکۆشین؛ چونکە گەورەترین سەرکەوتن، سەرکەوتنە بەسەر خۆماندا... ✍هێژین ڕەسول #تەسەوەف_تەزکیەی_نەفس Penus|پێنووس https://t.me/razidarwesh88
Open in Telegramبەخێربێن بۆ سیمینارێکی نوێ لە❴چــەناڵی پێنووس❵ #سیمیناری: گـەنج و هەلی کار #پێشکەشکردنی: مامۆستا ئاواز سەعید شەوکەت | ڕاوێژکار لە گەشەپێدانی مرۆیی و بزنس #ڕێکەوت :٨-۱۱-٢٠٢٦| ۱ شەممە | ٨ ــی شــەو بەهیوای سوودبینین بۆ هەمووان، لەگەڵ ئازیزانتان بەشداربن. Penus|پێنووس https://t.me/razidarwesh88
Open in Telegramسڵاو و ڕێز لە ئازیزانی پێنووس چەناڵی پێنووس دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ هەموو ئەندامە بەڕێزەکان کە خاوەنی پەیامی بەسوودن و دەیانەوێت لە ڕێگای نووسینەکانیان سوود و خزمەت بگەیەنن؛ بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە نووسراوە بەسوودەکان دەکەین؛ لە ڕێـگای چەناڵی پێنووسەوە پەیامەکان بە ناوی خاوەن پەیام بڵاودەکرێنەوە. پێنووس؛ شوێنی گەیشتنی پەیامە بەسوودەکان. #تێبینی: پەیام و نوسراوەکانتان دەتوانن بنێرن بۆ ئـەم گرووپەی خوارەوه. https://t.me/+DQSnBcJkakNjMzdk Penus|پێنووس https://t.me/razidarwesh88
Open in Telegramبەخێربێن بۆ سیمینارێکی نوێ لە❴چــەناڵی پێنووس❵ #سیمیناری: کاریگەری وەرزش و یۆگا لەسەر تەندروستی جەستە و مێشک #پێشکەشکردنی: مامۆستا ئەسمەر حەسەن کەریم | ڕاهێنەری یۆگای گشتی #ڕێکەوت :٥-۱۱-٢٠٢٦| ٥ شەممە | ٨ ــی شــەو بەهیوای سوودبینین بۆ هەمووان، لەگەڵ ئازیزانتان بەشداربن. Penus|پێنووس https://t.me/razidarwesh88
Open in Telegram