💎"ژیناییی ئەم نیشتمانە، بە سەوزاییی زاگڕۆسەوەیە" ✅ چاندنی نەمام و ناشتنی دەنکی بادام 📆 کات: هەینی، ۶ی سەرماوەز ⏰ کاتژمێر: ۹ی سەرلەبەیانی 📍 شوێن: سەرچنار ⚒️ پێداویستی: بێڵ یان بێڵچە ◾️هاتن بۆ هەمووانە◾️ #ژینا_ئەمینی 🆔: @Rasaneshaxushar
Open in Telegram
ڕاسانی شاخ و شار
✌️ڕاســانی شــاخ و شـار✌️ بۆ پەیوەندی ☟☟ @Rasanisharushax بۆ ڕێکخستن @Bistoon1324 t.me/Rasanishaxushar Telegram☝️
Average views per post by day
By publication day
Show as table
| Date | Avg views per post |
|---|---|
| Nov 24, 2026 | 534 |
| Nov 25, 2026 | 423 |
| Nov 26, 2026 | 25 |
Most viewed this month
- 01Views565Forwards—Reactions—Comments—
- 02Views561Forwards—Reactions—Comments—
- 03Views553Forwards—Reactions—Comments—
- 04Views541Forwards—Reactions—Comments—
Latest posts
💎مستەفا هیجری: هەرێمی کوردستان، تەنیا بە یەکگرتوویی دەپارێزرێت کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پێوەندی لەگەڵ دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانیی حیزبی دێموکرات، جەختی لەسەر پاراستنی یەکگرتوویی وەک تاکە فاکتەری پارێزراوبوونی هەرێمی کوردستان کرد. دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە: هەرێمی کوردستان، تەنیا بە یەکگرتوویی دەپارێزرێت. وەک هەموو لایەک ئاگادارن دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێستادا لەژێر مەترسیدارترین هەڕەشەکانی سەردەمی خۆیدایە. بێگومان بەشێک لەو دۆخە، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، بەرهەمی کێشە و بەربەرەکانیی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی ئەم بەشەی کوردستانە؛ هەروەها ڕێکنەکەوتنیان لە پێکهێنانی پارلەمان و حکوومەتی هاوبەش، ئەویش دوای تێپەڕینی زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر دوایین هەڵبژاردنەکاندا. بۆیە وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەم دەستکەوتە نەتەوەییە، بەپەرۆشەوە، نیگەرانی ئەم دۆخەین. داوام ئەوەیە هەتا کات لەدەست نەچووە بەرپرسیارانە لە پێکهێنانی حکوومەتێکی یەگکرتوو و یەکڕیزیی نیشتمانی پەلە بکەن و بە هاودەنگی و لە چوارچێوەی ڕێوشوێنی یاساییدا، ڕووبەڕووی ئەم بارودۆخە مەترسیدارە ببنەوە. با ئەو ڕاستییەشمان لەبیر نەچێت کە ئەم کیانە سیاسییە بەرهەمی خوێنی دەیان و سەدان هەزار کەس لە ڕۆڵەکانی کورد و قوربانییانی ئەنفال و کیمیابارانە و لە ئاکامدا موڵکی نەتەوەی کوردی خێرلەخۆنەدیوە بە هەموو بەشەکانیەوە؛ گومانیش لەوەدا نییە کە داگیرکەرانی کوردستان لە کاتی لاوازیدا پیلانی نگریسی خۆیان دەبەنە سەر. مێژوو ئەو لایەنانە نابەخشێت کە ئەم دەستکەوتە نەتەوەییە بکەنە دەسمایە و بارمتەی ڕقەبەرایەتییەک کە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی تێدا ببێتە قوربانی. سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران مستەفا هیجری ٢٥ی نۆڤامبری ٢٠٢٦ی زایینی ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٥ی هەتاوی #ژینا_ئەمینی 🆔: @Rasaneshaxushar
Open in Telegram💎 پست اسکات بسنت، وزیر خزانهداری آمریکا 🔻رژیم ایران کشتی در حال غرق شدنی است. ایران که از زمان آغاز عملیات «طرد اقتصادی» از سوی وزارت خزانهداری آمریکا در ماه اوت نتوانسته حتی یک نفتکش را بارگیری کند، دیگر حتی یک قطره نفت روی آب برای فروش ندارد. #ژینا_ئەمینی 🆔: @Rasaneshaxushar
Open in Telegram💎 هۆشداریی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لە پەرەسەندنی توندوتیژی و ژنکوژی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان (مەریوان و سەوڵاوا، سەقز و زێویە و سنە)، بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و هۆشداریی دا کە پاڵپشتیی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی دامەزراوە فەرمییەکان، کەلێنە یاساییەکان، پیاوسالاری و قەیرانی قووڵی ئابووری، بوونەتە هۆی هێرشێکی بێبەزەییانە بۆ سەر ئازادی، مافی هەڵبژاردن و مافی ژیانی ژنان. بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان لە بەیاننامەکە، ژمارەی ژنانی کوژراو لە ساڵی ١٤٠٢دا ٥٥ حاڵەت بووە، لە ساڵی ١٤٠٣دا بۆ ٩٣ حاڵەت، لە ساڵی ١٤٠٤دا بۆ ١٧٩ حاڵەت و لە ساڵی ١٤٠٥دا گەیشتووەتە ٢٠٧ حاڵەت. ئەو ئەنجومەنە ڕایگەیاندووە کە بکەرانی سەرەکیی ئەم کوشتنانە نزیکترین کەسانی قوربانییەکەن (هاوژین، هاوژینی پێشوو، باوک، برا و ئەندامانی دیکەی خێزان) و هۆکارە تۆمارکراوەکانیش بریتین لە پاراستنی نامووس، ڕەتکردنەوەی داخوازی، داواکردنی جیابوونەوە لەلایەن ژنانەوە و ناکۆکییەکانی سەرچاوەگرتوو لە هاوسەرگیریی منداڵان و هاوسەرگیریی زۆرەملێ. ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان جەختی کردووەتەوە کە نابێت توندوتیژی تەنیا لە کوشتن و خۆکوژیدا کورت بکرێتەوە، بەڵکوو ژنان ڕۆژانە ڕووبەڕووی لێدان، سووکایەتی، کۆنتڕۆڵکردن، دەستدرێژی و ئازاری سێکسی، بێبەشکردن لە خوێندن و کارکردن، هەڕەشەی ئینتێرنێتی، حیجابی زۆرەملێ، هەڵاواردن لە مووچە و بێبەشبوون لە مافی میرات، خاوەندارێتی و گەشتکردن دەبنەوە. لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا، هۆکاری بەردەوامیی ئەم توندوتیژییانە بۆ ناهاوسەنگیی دەسەڵات لە نێوان ژن و پیاو و دووبارە بەرهەمهێنانەوەی پیاوسالاری لە یاسا، زمان و کولتووردا گەڕێندراوەتەوە. هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە کە قەیرانە ئابوورییەکانی سەرچاوەگرتوو لە شەڕ، هەڵاوسان، بێکاری و گوشارە داراییەکان، بوونەتە هۆی دڵەڕاوکێ و تووڕەیی لە ناو خێزاندا کە زیاتر بەرۆکی ژنان دەگرێتەوە. لە کۆتاییدا، ئەنجومەنەکە ڕایگەیاندووە کە هەر گۆڕانکارییەکی بەرچاو لەم دۆخەدا پێویستی بە ڕێکخستنەوەی دەسەڵات، دین، کولتوور، یاسا و ئابووری هەیە لەسەر بنەمای یەکسانیی ڕەگەزی و داوای لە سەرجەم هاووڵاتییان، چالاکانی مەدەنی و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە کۆتاییهێنان بە توندوتیژیی کەسی و پێکهاتەیی بکەنە داخوازییەکی جیددی و بە دەنگی بەرز هاواری بکەن. #ژینا_ئەمینی 🆔: @Rasaneshaxushar
Open in Telegram💎پنج رسانه محلی استان ایلام پس از انتشار مطالبی درباره واژگونی اتوبوس حامل کارکنان مجموعه «انجیال دهلران»، به دستور دادستان مرکز استان توقیف شدند. این رسانهها «ایلامیان»، «دنیای ایلام»، «اخبار ناب»، «ایلامبان» و «مطالبهگران» هستند. رسانه «ایلامیان» نیز در کانال تلگرامی خود اعلام کرد که به دستور مقام قضایی، فعالیتش تا اطلاع ثانوی متوقف شده است. #ژینا_ئەمینی 🆔: @Rasaneshaxushar
Open in Telegram 💎 پیام دبیرکل حزب دموکرات کوردستان ایران به مناسبت ۲۵ نوامبر مصطفی هجری، دبیرکل حزب دموکرات کوردستان ایران، به مناسبت ۲۵ نوامبر، روز جهانی محو خشونت علیه زنان، پیامی منتشر کرد. متن پیام به این شرح است: خشونت علیه زنان تنها یک معضل اجتماعی نیست، بلکه زخمی عمیق با ریشههای سیاسی و تاریخی و نمادی از ستمی مضاعف بر نیمی از جامعه است. امسال همزمان با ۲۵ نوامبر، روز جهانی محو خشونت علیه زنان، در حالی یاد قربانیان را گرامی میداریم که متأسفانه در کوردستان شاهد افزایش آمار زنکشی و نقض حقوق زنان هستیم. این وضعیت زنگ خطری جدی است و نشان میدهد ذهنیت مردسالارانه و نبود قوانین حمایتی و مجازاتهای بازدارنده، همچنان مانع از تأمین امنیت جانی و پاسداشت کرامت زنان میشود. نباید از یاد ببریم زنانی که امروز به نام «شرف و ناموس» قربانی میشوند، از همان نیروی سیاسی و تأثیرگذاری هستند که در خیزشهای مردمی و بهویژه در انقلاب «ژینا»، پیشگام دگرگونی و رهایی ملی بودند. از این رو، دفاع از جان، کرامت و حقوق زنان بهعنوان نیمی از جامعه، وظیفهای اخلاقی و سیاسی بر عهده همگان است. ۲۵ نوامبر و کارزار شانزدهروزه مبارزه با خشونت علیه زنان، باید به نقطه عطفی برای پایان دادن به هرگونه توجیه زنکشی به نام شرف و تضمین مشارکت فعال زنان در مراکز تصمیمگیری بدل شود. ریشهکنی خشونت، شرط اصلی ساختن جامعهای آزاد و مستقل است. مصطفی هجری دبیرکل حزب دموکرات کوردستان ایران ۲۵ نوامبر ۲۰۲۶ (۴ آذر ۱۴۰۵) #ژینا_ئەمینی 🆔: @Rasaneshaxushar
Open in Telegram💎 تنش در دانشگاه مشهد و جواب پزشکیان به اعتراض یک دانشجو: «بشین سرجات خانم» در دیدار پزشکیان با دانشگاهیان در دانشگاه فردوسی، اعتراض یک دانشجو با واکنش تند وی و جمله «بشین سر جات» مواجه شد و در نهایت پزشکیان قهر کرد و رفت #ژینا_ئەمینی 🆔: @Rasaneshaxushar
Open in Telegram💎 دلار در تهران از مرز تاریخی ۲۹۰ هزار تومان عبور کرد نرخ دلار در بازار آزاد تهران، همزمان با ادامه روند صعودی ارز، از مرز ۲۹۰ هزار تومان گذشت و رکورد تازهای ثبت کرد؛ اتفاقی که بار دیگر از سقوط ارزش ریال و تشدید بحران اقتصادی در ایران حکایت دارد. #ژینا_ئەمینی 🆔: @Rasaneshaxushar
Open in Telegram💎 ڕاپۆرتێک: ئیدارەی ترەمپ تاوتوێی بەئامانجگرتنی سەرکردە باڵاکانی ئێران دەکات تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی نیوزی ئەمەریکی بڵاوی کردەوە کە بەرپرسانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە ناوخۆدا گفتوگۆ لەسەر بژاردەی بەئامانجگرتنی سەرکردە باڵاکانی ئێران و دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەکان دژی دامەزراوە نەوتی و ئەتۆمییەکان دەکەن. ڕۆژی سێشەممە تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی نیوزی ئەمەریکی لە زاری بەرپرسێکی ئەمەریکا و کەسێکی ئاگادار لە گفتوگۆکانەوە بڵاوی کردەوە، بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ لە ناوخۆدا گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکەن کە ئایا سوپای ئەمەریکا سەرکردە باڵاکانی ئێران بکاتە ئامانج بۆ دوورخستنەوەی ئەوانەی بە توندڕەوەکانی ناو دەسەڵاتی ناو دەبرێن یان نا. ئاماژەشی داوە، ئەو بەرپرسانەی ئیدارەی ئەمەریکا کە پشتگیریی پێشنیازەکە دەکەن پێیان وایە ئەو هەنگاوە دەکرێت ڕێگە بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بدات کۆتایی بە جەنگ بهێنێت، چونکە پەیامێکی ڕوون دەداتە ئەو بەشەی ماوەتەوە لە ئێران کە ئەمەریکا دەتوانێت لە هەر کاتێکدا سەرکردەکانیان بدۆزێتەوە، بیانکاتە ئامانج و بیانکوژێت. #ژینا_ئەمینی 🆔: @Rasaneshaxushar
Open in Telegram💎 پێش ئەوەی کچێکی تر بکوژرێت… هەر جارێک کچێک بە دەستی بنەماڵەکەی دەکوژرێت، تووڕە دەبین، هەڵوێستی ئەخلاقی دەگرین و ژنکوژی شەرمەزار دەکەین. دواتر بێدەنگ دەبینەوە، تا تاوانێکی تر. ئەم بازنەیە دووبارە دەبێتەوە و بەداخەوە کۆمەڵگاش لەگەڵ ئەم کاردانەوە کاتییەدا ڕاهاتووە. ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە ڕەخنە لەو بەها و نەریتانە بگرین کە لە کۆمەڵگاکەماندا ژنکوژی بەرهەم دەهێنن؟ هەموومان دەزانین یاسا دژەژنەکانی دەسەڵاتی ئێران و پێکهاتە پیاوسالارەکانی ڕۆڵێکی گەورەیان لە بەردەوامیی توندوتیژیی دژی ژناندا هەیە. بەڵام نابێت هەموو شتێک بخەینە ئەستۆی یاسا و دەسەڵات و خۆمان لە بەرپرسیارێتی بدزینەوە. ڕاستە یاسا بکوژ دەپارێزێت، بەڵام ئەو عەقڵیەتەی ڕێگە بەم تاوانە دەدات، لە ماڵ و قسەی ڕۆژانەی خۆماندا پەروەردە دەکرێت. دەبێت لە کۆمەڵگاکەماندا ئەوە ببێتە ڕاستییەکی ئاسایی و بەڵگەنەویست کە ژن مرۆڤێکی سەربەخۆیە؛ مافی خۆشەویستی، دڵداری، هەڵبژاردن و بڕیاردانی لەسەر ژیانی خۆی هەیە. ژیان و جەستەی ژن موڵکی باوک و برا و هاوسەر و بنەماڵە نییە. تەندروستیی هەر بنەماڵەیەک لە کاتی تەنگانەدا دەردەکەوێت. ئەگەر کچێک عاشق ببێت، لە تەمەنێکی کەمدا دووگیان ببێت، یان گەورەترین هەڵەی ژیانیشی بکات، دەبێت دڵنیا بێت کە دەرگای بنەماڵەکەی بۆ گەڕانەوە هەمیشە کراوەیە. داخستنی ئەم دەرگایە بە ڕووی کچدا، خۆی تاوانە. کاتێک کچێک دەکوژرێت، لەبری ئەوەی بپرسین کچەکە چی کردبوو کە کوشتیان؟، دەبێت بپرسین کێ ئەو مافەی بە بکوژ داوە گیانی مرۆڤێک بستێنێت؟پرسیاری یەکەم خۆی بەشێکە لە تاوانەکە، چونکە بەرپرسیارێتی لە بکوژەوە دەگوازێتەوە بۆ قوربانی. هیچ ڕەفتار و هەڵبژاردنێکی کچێک ناتوانێت پاساوی کوشتنی بێت. ئەمە بە یاسا ناگۆڕدرێت، بە نۆرمی کۆمەڵایەتی دەگۆڕدرێت. ئێمەش پێشتر سەلماندوومانە کە دەتوانین نۆرم و بەهاکان بگۆڕین. کۆمەڵگای کوردستان خۆبەخشانە دارستانەکانی پاراستووە؛ پاراستنی ژینگە و زمان و کولتووری کردووەتە نەریت و بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان شەهیدی داوە. ئەگەر توانیمان بۆ دارستان و زمان و کولتوور ئەمە بکەین، بۆ گیانی ژنانیش دەتوانین. ئێستا نۆرەی پاراستنی ژنان و منداڵانی کۆمەڵگاکەمانە، و نابێت چاوەڕێی ئەوە بین کە دوژمن بە یاسا پیاوسالارەکانی چارەسەرمان بۆ بدۆزێتەوە. تا دۆخەکە ئاوایە و یاسا دادپەروەر نییە، دەبێت کۆمەڵگا و چالاکوانان باجی ئەم تاوانە لەسەر ژنکوژ قورس بکەن. پێویستە بکوژ ڕێز و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی لەدەست بدات، چونکە کردنەوەی دەرگای ماڵ و کۆڕەکان بە ڕوویدا، ڕێگا بۆ بکوژی داهاتوو خۆش دەکات. بەڵام بایکۆتی کۆمەڵایەتی بە تەنیا قوربانی ناگەڕێنێتەوە، و بێدەنگیی پێش تاوانیش جۆرێکە لە هاوبەشی تێیدا. منداڵ هەم دەبێت بەخێو بکرێت، هەم پەروەردە بکرێت. بۆیە دەبێت پێش کارەسات، لە ماڵەوە و لە پەروەردەی کوڕ و کچەکانمانەوە دەست پێ بکەین، تا ئابڕووی بنەماڵە لە پاراستنی ژیانی کچدا ببینرێت، نەک لە کۆنترۆڵکردنیدا. کچەکانمان مافی ژیانیان هەیە، نەک وەک پاداشتی گوێڕایەڵی، بەڵکوو تەنیا لەبەر ئەوەی مرۆڤن. ✍: سۆمی فەتاحی #٢٥ی_نۆڤەمبر #ژنوشیاری #ژینا_ئەمینی 🆔: @Rasaneshaxushar
Open in TelegramViews growthHide views growth
Views growth
Hours after publication
Show as table
| Hours after publication | Views |
|---|---|
| 0 h | 0 |
| 23 h | 455 |
| 25 h | 468 |
- After 24 hours468
- Total to date468
Connections
Similar channels
مديرية المتفجرات / الحشد الشعبي 📍@aapgdNews and media2.75K
عراقي@pv77pNews and media2.71K
تحولات عراق 🇮🇶@iraqeventsNews and media2.63K
شاینی@shainee1News and media2.46K
وثائق ورد الشبهات@wwwhfkgfNews and media3.69K
بلد بوك | BaladBook@baladbookNews and media3.7K
(Adast Alfn-عدسة الفن)📰@adastalfnNews and media3.7K
اخر الأخبار@iraq_ixNews and media2.42K