Account

Posts of پێشەوا قازی محەممەد

newest first

#6600Text
Views72−95%vs avg
Forwards—
Reactions—
Comments—
#6598Video
Views534−64%vs avg
Forwards—
Reactions35
Comments—
#6592Text

کاک مستەفا هیجری: هەرێمی کوردستان، تەنیا بە یەکگرتوویی دەپارێزرێت؛ کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات ، لە پێوەندی لەگەڵ دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانیی حیزبی دێموکرات، جەختی لەسەر پاراستنی یەکگرتوویی وەک تاکە فاکتەری پارێزرابوونی هەرێمی کوردستان کرد. دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە: هەرێمی کوردستان، تەنیا بە یەکگرتوویی دەپارێزرێت. وەک هەموو لایەک ئاگادارن دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێستادا لەژێر مەترسیدارترین هەڕەشەکانی سەردەمی خۆیدایە. بێگومان بەشێک لەو دۆخە، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، بەرهەمی کێشە و بەربەرەکانیی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی ئەم بەشەی کوردستانە؛ هەروەها ڕێکنەکەوتنیان لە پێکهێنانی پارلەمان و حکوومەتی هاوبەش، ئەویش دوای تێپەڕینی زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر دوایین هەڵبژاردنەکاندا. بۆیە وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەم دەستکەوتە نەتەوەییە، بەپەرۆشەوە، نیگەرانی ئەم دۆخەین. داوام ئەوەیە هەتا کات لەدەست نەچووە بەرپرسیارانە لە پێکهێنانی حکوومەتێکی یەگکرتوو و یەکڕیزیی نیشتمانی پەلە بکەن و بە هاودەنگی و لە چوارچێوەی ڕێوشوێنی یاساییدا، ڕووبەڕووی ئەم بارودۆخە مەترسیدارە ببنەوە. با ئەو ڕاستییەشمان لەبیر نەچێت کە ئەم کیانە سیاسییە بەرهەمی خوێنی دەیان و سەدان هەزار کەس لە ڕۆڵەکانی کورد و قوربانییانی ئەنفال و کیمیابارانە و لە ئاکامدا موڵکی نەتەوەی کوردی خێرلەخۆنەدیوە بە هەموو بەشەکانیەوە؛ گومانیش لەوەدا نییە کە داگیرکەرانی کوردستان لە کاتی لاوازیدا پیلانی نگریسی خۆیان دەبەنە سەر. مێژوو ئەو لایەنانە نابەخشێت کە ئەم دەستکەوتە نەتەوەییە بکەنە دەسمایە و بارمتەی ڕقەبەرایەتییەک کە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی تێدا ببێتە قوربانی. سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات مستەفا هیجری ٢٥ی نۆڤامبری ٢٠٢٦ی زایینی ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٥ی هەتاوی @PeshawaQaziMuhammad

Open in Telegram
Views864−41%vs avg
Forwards—
Reactions31
Comments—
#6590Video
Views939−36%vs avg
Forwards—
Reactions43
Comments—
#6583Photo
Views2,150+46%vs avg
Forwards—
Reactions35
Comments—
#6580Video
Views2,240+52%vs avg
Forwards—
Reactions40
Comments—
#6578Audio
Views1,860+26%vs avg
Forwards—
Reactions34
Comments—
#6577Photo
Views1,690+15%vs avg
Forwards—
Reactions40
Comments—
#6566Photo
Views2,260+54%vs avg
Forwards—
Reactions23
Comments—