Forwarded from ئەحمەد سەید ـ كوردی
تازەلاوانی موسڵمان کە لە هەموو لایەکەوە هۆکارەکانی سەرقاڵبوون دەوری داون، پێویستییەکی زۆریان بە پڕۆژەی وا هەیە کە بە گشتی پەیوەستیان بکات بە مزگەوتەکانەوە و، بە تایبەتیش بە نوێژی بەیانییەوە. هەڵمەتی «پیاوانی بەرەبەیان _ رجال الفجر» هاتووە تا ببێتە یەکێک لە باشترین ئەو پڕۆژانەی یارمەتیدەرن بۆ بەدیهێنانی ئەم مەبەستە شەرعییە بەرزە. بێزاربوونی هەندێک لادەری گومڕا لەم هەڵمەتە –ئەوانەی بەوە ناسراون دژایەتیی موسڵیحان دەکەن و بە بیدعەچییان دادەنێن و لەکەداریان دەکەن– دەبێت تەنیا زیاتر پێداگریمان زیاد بکات. جا لەپێناو خوا، هیممەت بکەن و لە هەموو شارێک و لە هەموو گەڕەکێکدا بڵاوی بکەنەوە و، خوای گەورە پاداشتی خێری ئەوانە بداتەوە کە هەوڵی بۆ دەدەن. #رجال_الفجر https://t.me/Ahmedsaidkurdi
Open in Telegram







