هیجران بار تۆم ... یە چەندێ وەختەن هیجران بار تۆم دەروون پڕ حەسرەت، گرفتار تۆم تەن خەستەی زەلیل هەم زامدار تۆم ڕەنگ زەرد و زایف، پەی دیدار تۆم لەب وشک و ڕەنجوور، دەردەدار تۆم وێڵ و هەراسان بەژن و باڵای تۆم شێت و شەیدای عەشق، کاڵای ئاڵای تۆم لەیلێ هەی مەجنوون من مەجنوونی تۆم زڵێخای یۆسف، هەر مەمنوونی تۆم جە شیرین بەدتەر تەشنەی دین تۆم ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ پەی تۆ گوڵئەندام، شەیدای مەدهۆشم پەی تۆ چوون بەهرام، نمەد نە دۆشم پەی تۆ سەر تا پام زەرد بییەن چوون بەی ئینتزارەنان، تەشریف باری نەی ئیرادەم کەردەن قیبلەم ئەر تۆ بەی کەرۆت پایەنداز نەی و مەی و بەی ئەروام نەمەنەن ڕۆحم بییەن پەی مەر تۆ بەو ئەنفاس عیسا، کەریم حەی سا باوەر تەشریف، دیدەم، گیانم وە سەرگەردت بۆ ڕۆحی ڕەوانم قەدەم ڕەنجە کەر، وەبان دیدەم جاڕووی جای پاتە، موژەی خەمیدەم باقی وەسەلام، هەی نوور دیدەم قەزات بە گیانم، هەی بەرگوزیدەم ✍: جەهانئارا مەکۆی پێنووس کاناڵ، وشەنامە، کـۆڕ 🆔 @𝓅ℯ𝓃𝓊𝓈✏️پێنووس
Open in Telegram
𝒫ℯ̂𝓃𝓊̂𝓈✏️پێنووس
لە سامی پێنووس زۆردار ئەگەر نەیەتە لەرزە گەڕانی گەردوون پوچ و شپرزە کتێبخانەی وشەنامە: ♻️ @penusdic ئەدمین: 🅰 @kamallramazani
Average views per post by day
By publication day
Show as table
| Date | Avg views per post |
|---|---|
| Oct 28, 2026 | 1,390 |
| Nov 2, 2026 | 1,140 |
| Nov 3, 2026 | 1,290 |
| Nov 5, 2026 | 1,350 |
| Nov 9, 2026 | 1,490 |
| Nov 13, 2026 | 1,320 |
| Nov 18, 2026 | 953 |
| Nov 22, 2026 | 550 |
| Nov 25, 2026 | 609 |
Most viewed this month
- 01Views1.49KForwards—Reactions7Comments—
- 02Views1.39KForwards—Reactions7Comments—
- 03Views1.35KForwards—Reactions6Comments—
- 04Views1.32KForwards—Reactions5Comments—
Latest posts
کتێبی دەنگی دێمانس ✍: شیوا سادقی لەم لینکانەی خوارەوە گوێ بیستی بن 📗 بەشی ١ 📘 بەشی ٢ #ڕۆمان 🆔 @𝓅ℯ̂𝓃𝓊̂𝓈✏️پێنووس
Open in Telegram بەرتەونانە ﺑﻪﺭﺯﯼ ﻓﻪﺭﺷﻪکەت ﺩﻭﻭ ﮔﻪﺯ ﻭ ﻧﯿﻮﻩ ﺟﻮﺍﻧﯽ ﻭﻩﮐﻮﻭ ﺗۆﻡ ﻣـﻦ ﻗﻪﺩ ﻧﻪﺩﯾﻮﻩ ﺩڵ ﻟـﻪ ﻻﯼ ﯾﺎﺭ ﻭ ﻓـﻪﺭﺵ ﺑـﻪ ﺩﺍﺭﻩﻭﻩ ﮐﻪﯼ ﺗـﻪﻭﺍﻭﯼ ﮐـﻪﻡ، بێتـە ﺧﻮﺍﺭﻩﻭﻩ 🦚 #ئەدەبیاتی_فۆلکلۆر 🐍 #فەرهەنگی_فۆلکلۆر مەکۆی پێنووس کاناڵ، وشەنامە، کـۆڕ
Open in Telegramخودا تۆبە لەدەس شۆخێ کە وەختێ عیشوە دەنوێنێ سەری تۆبەی مەلا و زاهید بە نۆبەی جیلوە دەشکێنێ ستونی قامەتت ڕاگرتووە بۆ خێوەتی دینم خودا بۆ توولی عومرت ئەو تەناف و دارە نەپسێنێ لە ڕەمزا حیکمەتولعەینی ئیشارەی چاوی بیمارت بە قانوونی ئەدەب ئایەی شیفا بۆ ئێمە دەخوێنێ نەخۆشی دەردی هیجرانم ویسالی تۆیە دەرمانم شیفام نایە مەگەر بێنێ نەسیمی پەرچەمت بێنێ خەیاڵی نەوبەهار و سەیری گوڵزاری عەزیزانم گەهێ بۆ ڕووی گوڵ و گاهێ لەبۆ سەبزەی خەتم دێنێ زرێی زولف و موژەی تیر و برۆی شمشێری ڕاکێشا لە زومرەی ئاشقانی خوێنبەهای ڕوخساری دەستێنێ لەڕێی بادەی پیاڵەی چاو و شیشەی گەردنی ساقی کەسێ گەر ئابڕووی بێ ڕەنگە جامی عەیشی بڕژێنێ دەزانی بۆ تەرازووی زوڵفی سەرناکا لەهیچ لاوە؟ بە پارسەنگی حەیا دەستی لەمیزانا دەبزوێنێ حەریقی ناری هیجران و غەریقی ئەشکی حیرمانم ئەگەر ئەو بێ دەخنکێنێ، ئەگەر ئەم بێ دەسوتێنێ ✍: حەریق مەکۆی پێنووس کاناڵ، وشەنامە، کـۆڕ 🆔 @𝓅ℯ𝓃𝓊𝓈✏️پێنووس
Open in Telegramکەلام: زەمزەمە و زینە کەلام: هۆنراوەی مێرخاسانی ئایینی یارسان 🎻 #مۆسیقای_پێنووس 🦚 #ئەدەبیاتی_فۆلکلۆر 🐍 #فەرهەنگی_فۆلکلۆر مەکۆی پێنووس کاناڵ، وشەنامە، کـۆڕ 🆔 @𝓅ℯ̂𝓃𝓊̂𝓈✏️پێنووس
Open in Telegramتەڕوتلیس بەگزادەیەک تێدەپەڕێ لەپاڵ ئارگەکەم " ئیسا " کوبایاشی ئیسا لەپاڵ ئارگی ماڵەکەی خۆی ڕاوەستاوە و بیر لە دیمەنێک دەکاتەوە کەوا بە بەردەم ماڵەکەی تێدەپەڕێت. لەو سەردەمە کاتێک بەگزادەکان بە شوێنێکدا دەڕۆیشتن خەڵکی ئاسایی دەبوایێ وەک ڕێزگرتن لە قەراخ ڕێگا چۆکیان دادایێ بۆیان. بەڵام ئیسا بێخەم و ڕاحەت لە پال ئارگی ماڵ و کوانووی ئاگرەکەیدا چێژ دەبات لە دیتنی بەگزادەیەک کەوا لەژێر لێزمە بارانی زستان تێدەپەڕێت. هایکۆیێ لە کتێبی: برووسکە (١١١ هایکۆی ژاپۆنی) نووسەر: کەماڵ ڕەمەزانی مەکۆی پێنووس کاناڵ، وشەنامە، کـۆڕ 🆔 @𝓅ℯ𝓃𝓊𝓈✏️پێنووس
Open in Telegramنەخۆش و مەستی دوو چاوی کاڵم حەقم بە دەستە ئەگەر بناڵم بە غەمزەی چاوت بە خەندەی زارت بردیان بە غارەت خەو و خەیاڵم فەرمووت: چلۆنی؟ چ بڵێم عەزیزم؟ دوور لە زولفی تۆ - کافر بە حاڵم بە یادی چاوت چوومە خەرابات لە ڕەهنی مەی دان خەرقە و بەرماڵم من مورغی قودسی لە لامەکان بووم ئیلاهی ڕوحمێ شکستە باڵم شەوێکە تاریک، ڕێیێکە باریک هەر بە ئومێدی چرای جەماڵم بە تیری نازت بڕاوە جەرگم بۆ چاوی بازت نەماوە حاڵم وەک من بە چاوت یەخسیری زولفم کەس وا نەگیرێ بە داوی زاڵم! خۆش بەودەمانە گوڵگوڵ دەپشکووت شەکر دەباری پرسی لە حاڵم سەبا دەخیلم هەر تاکوو ماوم بڵێ بە زاری، بە ڕوو بە خاڵم دەمێکی بابێ دەوای دڵم کا بە چاوەکانی گەلێ بێ حاڵم وەفایی چی دیت لەسەر بگێڕێ؟ نەما لەسەر تۆ نە سەر نە ماڵم ✍: وەفایی مەکۆی پێنووس کاناڵ، وشەنامە، کـۆڕ 🆔 @𝓅ℯ𝓃𝓊𝓈✏️پێنووس
Open in Telegramهەسارەو چەمات پێکاشا دڵم دنیا گوڵێ با ، هەر تۆنی گوڵم به بێ تۆ ئازیز! دڵەکەم خەزانا دنیا وەشی بۆ، بی تۆ زیند٘انا ✍ هومایون موحەممەدنژاد مەکۆی پێنووس کاناڵ، وشەنامە، کـۆڕ 🆔 @𝓅ℯ̂𝓃𝓊̂𝓈✏️پێنووس
Open in TelegramConnections
Similar channels
- chaos@plfar_7Art1.43K
84STUDIO@studio84artArt1.43K
театр Место@teatr_mestoArt1.43K
Новости ГИИ@institutsiasArt1.43K- فرصت سبز (ادبی ،هنری)@forsatesabzArt1.43K
РОССИЙСКАЯ АКАДЕМИЯ ХУДОЖЕСТВ@rah1757Art1.43K
شێعرێ هەورامیێ@hawramyanahArt1.43K
کانال انجمن خوشنویسان واحد انقلاب.اخبار و مجله ی خوشنویسی@alitoufaniArt1.42K