یەک لەدوای یەک دەڕۆین… مانەوەی تێدانییە دونیایی کاتی هیچ کەس بۆ هەتا هەتایە نامێنێتەوە دایک چەندە ڕۆلەکانی خۆی خۆش دەوێت ئەویش منداڵەکانی بێ نازا دەکات و دەڕوات 💔 بەڵام ئەوە ڕێگای هەموو کەسە ئەمڕۆ تۆ دەڕۆیت بەیانی من هەمووان ئەم سەفەرە لەناکاوەیان لەپێشە🥀 یارب بەئیمانەوە بگەڕێمەوە لات
Open in TelegramPosts of مردن بەسە بۆ ئامۆژگاری
نەفسم... لەگەڵت پیر بووم تۆ هێشتا هەر لاوی خەم و مەینەتییهکان لە ڕووخسارم نیشتن کە چی تۆ لە خەندە و قاقا ناكەویت🥀 تۆ سەرمهستانە و بێئاگایانە لە خەیاڵی خۆتدا نغرۆی زۆرت ئازاردام و زۆرم ئازاردای لەسەفەری ژیاندا دوو دۆستی باش نەبوین لەگەڵ گەنجیم گەنج و لەگەڵ پێریم گەنج من و تۆ وەکو دوو گەنج تەباییمان نەبوو وەک پێریک و گەنجی چون لە یەکتر بگەین؟!
Open in Telegramخوایە بیری ئیمانە کۆنەکەم دەکەم " بیری تەوبەیەکی نەسوح دەکەم، کە تیایا لە ڕەگەوە ڕۆحمی هەڵدەکێشا " بیری گەدەیەکی بەتاڵ دەکەم، کە یادو تەزکیەو تەقواوی تۆی بۆ زیاد دەکردم، بیری شەوە ساردوو درێژەکان دەکەم، کە تیایا چاوەکانم تکە تکی دەکرد بە خۆشویستنی تۆوە، دوونیام هێندە لا قێزەون بوو بوو کە ئەسڵەن قێزم نەدەهات تیایا بخەوم.. خوایە بیری ئیمانە کۆنەکەم دەکەم ئەو ئیمانەی فێری صبر و قورئان خوێندن و خۆ پاراستن لە حەڕامی دەکردم ئەو ئیمانەی کە بەتۆوە دەژیاندم بە ئیمانەوە بم گەڕێنەوە پێش ئەوەی کەوا دوونیا دەستم لێ بوەشێنێ و قێزەونم بکات 🥀 یارب بمان گێڕەوە بۆ ئیمانە کۆنەکەمان، بمان گێڕەوە بە تەوبەیەکی نەسوحەوە بۆ لای خۆت، ربنــــــا بمان گێڕەوە بە خۆشەویستی خۆت و ناشرینکردنی حەڕام لەبەر چاوانمان، بمانگێڕەوە بە شەو نوێژ و قورئان و خوێند و خەلوە لەگەڵ تۆیا، خوایە دوونیا و ئەهلەکەی لەدڵمان دەرکەی و وە ئەوەشی کە لەتۆمان دوور دەخاتەوە. ئەبێ چەنێك هەبن وەکوو ئێمە بیری ئیمانە کۆنەکەیان بکەن 😭💔
Open in Telegramکێمان لە مانای قورئان تێدەگات!؟ کێ لە ئێمە کاتێک ئایەتێک دەخوێنێتەوە ڕائەوەستێ لەسەری،لێ وورد ئەبێتەوە بەدوای ماناکەی دەگەڕیت !کە تەفسیری ئایەتەکەی خوێندەوە پرسیار لەخۆمان ئەکەین ئایە ئەو ئایەتە چەند لە ئێمە دوورە و چەند لە ئێمە کاری پێدەکەین؟ سوێند بەالله هەموو ئەم ئۆمەتە ئەگەر لەمانی قورئان تێبگەن کەس ئاوا لەناو گێژاوی کوفر و شرک و گوناهـ و تاوان نقوم نەدەبوو،لەڕۆژی قیامەت پرسیاری ئەم قورئانەمان لێ بکرێی! ئایە کامە عوزر بهێنینەوە لۆخۆمان!؟ چ عوزرێکت هەیە کەوا دابڕاویت لە خوێندنی قورئان و تێگەیشتن لێیەوە! خاڵید کوڕی وەلید (ڕەزای خوای لێ بێت)دەفەرمووێت: «لَقَدْ مَنَعَنِي كَثِيرًا مِنْ قِرَاءَةِ الْقُرْآنِ الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ». بەڕاستی جیهاد لە ڕێگای خوادا زۆر جار بووە هۆی ئەوەی لە خوێندنەوەی قورئان دوور بکەوێمەوە💔 ئەی عوزری ئێمە چییە!؟💔🥀
Open in Telegram( ٱلۡحَآقَّةُ ) ئەوەى كە ڕاستە و بە دڵنیاییەوە دێتەدى. ( مَا ٱلۡحَآقَّةُ ) كامەیە ئەوەى كە دێتە دى؟ ( وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا ٱلۡحَآقَّةُ ) تۆ نازانى ئەوەى كە دێتەدى چۆنە و چ كارەساتێكى گەورە ڕوودەدات. ( كَذَّبَتۡ ثَمُودُ وَعَادُۢ بِٱلۡقَارِعَةِ ) گەلى سەمود و عاد باوەڕیان نەبوو بەو قیامەتەی كە دڵەكان دەخورپێنێت و ئەو ڕۆژەیان بەدرۆ زانی. ( فَأَمَّا ثَمُودُ فَأُهۡلِكُواْ بِٱلطَّاغِيَةِ ) ئەوەی كە لە سنوور تێپەڕیوە و سەركەشی كردوە كە یان مەبەستی تاوان و سەركەشی گەلی سەمودە یان مەبەستی ئەو دەنگ و نەعرەتەیە كە بەوپەڕی توندی و سامناكییەوە بوو بە هۆی لەناوبردنی ئەو گەلە، دووریش نییە كە بەم وشە كورتە هەر دوو ماناكەی مەبەست بێ بەو شێوەى كە مانامان كردوەتەوە ئەوسا سەمود كە گەلى پێغەمبەر صاڵح بوو بەهۆى سەركەشیانەوە بە دەنگ و نەعرەتەیەكی تۆقێنەر و سامناك لەناوبران.
Open in Telegram﴿خُذُوهُ فَغُلُّوهُ ثُمَّ الْجَحِيمَ صَلُّوهُ﴾ الحاقّة: 30–31 واتە: بیگرن و بە زنجیرەوە بیبەستن، پاشان بیخەنە ناو دۆزەخەوە. دوو ئایەتی تۆقێنەر دڵ لە لاشە دەلەرزێنێت💔 نیوساعت لە کاتی خۆتان بگرن تەفسیرەکەی بخوێنەوە ئەوکات دەزانی سختی قیامەت چۆنە🥀 یالله ڕحمان پێ بکە😭
Open in Telegramسوڕەتی الحاقّة یەکێکە لەو سوڕەتانەی دڵی مرۆڤ بە قورسیی ڕۆژی قیامەت دەهەژێنێت سوڕەتێک کە مرۆڤ لە خەوی غەفلەت بەئاگا دەهێنێتەوە و بیری دەخاتەوە کە ئەم ژیانە هەمیشەیی نییە. لە هەموو ئایەتێکیدا ترس و شکۆی ڕۆژی دوایی هەست پێدەکرێت ڕۆژێک کە هێز و سامان و پلە و پایە هیچ سوودێکیان نابێت، تەنها کردارەکانمان دەمێننەوە. سوڕەتێکە کە مرۆڤ ناچار دەکات لە خۆی بپرسێت ئەگەر ئەمڕۆ نامەی کردارەکانم بدرێتە دەستم دڵخۆش دەبم یان پەشیمان؟ یاالله دڵمان بە قورئان زیندوو بکەرەوە و لەو ڕۆژەدا نامەی کردارەکانمان بە دەستی ڕاستمان وەربگرینەوە💔🥀
Open in Telegramالحمدلله بۆ الله تعالی کەوا هیداتی پێداین الحمدلله بۆ ئەوەی منی خۆش ویست بە شایەنی هیداتی زانیم الحمدلله کوا دووری خستمەوە لە دونیا الحمدلله بۆ ئەوەی تەوحیدم ناسین و دابڕام لە شرک و گومڕای الحمدلله کەوا تۆبەی بەقسمەت کردم پێش ئەوەی کۆتام بێی لەم دونیایە الحمدلله بۆ ئەوەی دووی خستمەوەی لەزۆر کەس کەوا بەهۆی ئەوان توشی گوناهـ و تاوان ئەبووم الحمدلله ثم الحمدلله🌱. یارب نیعمەتەکانت لە ژماردن ناێن 🥀
Open in Telegramئـەی مـــرۆڤ..... هەرگیــز نەڪەی دونـیا هەڵت غەڵەتێنــێ.! ئەزانــی بۆ ؟ چــونڪە واللە ــهی ئەم دونیایە ڪاتیە ڕۆژێڪ هەر ڪۆتایـی پێدێـت ئەگەر تەمەنت [١٠٠٠٠] سـاڵ بێـت ئـەبێ شەڕابی مـــردن هەر بچێژی خــۆ ئـەگەر نەشی بینی ڪۆتای هاتنی دونیا و بمریت ئەوا دڵنیابە هەر ڪۆتای دێـت دوای تۆ.....!!!💔🥀
Open in Telegramيَا قَوْمِ إِنَّمَا هَٰذِهِ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا مَتَاعٌ وَإِنَّ الْآخِرَةَ هِيَ دَارُ الْقَرَارِ.
Open in Telegramيَا رَبِّ، اسْتُرْنَا كَمَا سَتَرْتَنَا مِنْ قَبْلُ، وَلَا تَفْضَحْنَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ. پەروەردگارا عەیبەکانمان بپۆشە وەک چۆن پێشترت داپۆشیون و لە ڕۆژی قیامەتیشمان ئاشکرامان مەکە.
Open in Telegramهیچ کەسێک بێ گوناهـ نییە ئێمەش گوناهـ و تاوان و هەڵەمان هەیە بەڵام گرینگ ئەوەیە هەست بە تاوانەکانی خۆت بکەت و تۆبە بکەیت و دووبارە نەگەڕێتەوە سەر هەمان گوناهـ دڵت پاک بکەیتەوە لە ژەنگی تاوان هەرچەندە گوناهـت زۆر بێت الله لێت خۆش دەبێت الله تۆبەکارانی خۆش دەوێت . استغفرالله واتوب إليه 🥀
Open in Telegramکەسانێک هەیە ئەوەندە هۆگری گوناهـ بوونە هیچ شتێک کار لەو دڵە ڕەشیان ناکات چاوەکان جگە لە حەرام هیچ نابینێت دەستەکانیان جگە لەتاوان دەست بۆ هیچ شتێکی تر درێژ ناکەن دڵیان جگە لە گوناهـ حەز بەهیچ شتێکی ترناکات 🥀 یارب ئەوە چ دڵێکە هەتا کەی ئاوا بەردەوام ئەبن سەیرم دێت چۆن دەتوانن بەردەوام بن ناترسن لەوەی ڕۆژێک دێت دەمرن و کۆتایان دێت💔.
Open in Telegramیارب لەم دونیایە پڕ لە ژاوە ژاوە و ناڕەحەتە ئیمانمان بە سلامەتی بهێڵەوە تاکە ئومێدم هەر تۆێی🥀.
Open in Telegram«قِيلَ لِوُهَيْبِ بْنِ الْوَرْدِ: أَيَجِدُ طَعْمَ الْعِبَادَةِ مَنْ يَعْصِي اللَّهَ؟ قَالَ: لَا، وَلَا مَنْ هَمَّ بِالْمَعْصِيَةِ». واتە: لە وُهەیب کوڕی وەرد پرسیرا: ئایا ئەو کەسەی تاوانی خوا دەکات، چێژی عیبادەت دەچێژێت؟ فەرمووی: نەخێر، تەنانەت ئەوەش کە بە دڵی بڕیاری تاوانێک دەدات💔. حِلية الأولياء، ٨/١٤٤. شُعَب الإيمان، ژمارەی ٦٨٣٣. لەبیرت بێت دڵێک کە بە تاوانەوە ئارام دەگرێت، چۆن چێژی مناجات و نزیکبوونەوە لە خوا وەربگرێت؟ بۆیە پاراستنی دڵ لە تاوان، هەمانە پاراستنی شیرینی عیبادەتە🥀.
Open in Telegram* مـرۆڤەکـان کـاتێک کەسێک لـەدەست دەدەن زۆربـەی گریانەکەیان بۆ ئـەوە نیە کـە ئـەو کەسە نابیننەوە ،بـەلکو ئـاخ و گـریان و حـەسرەتی زیـاتر بـۆ ئـەوەیە کـە بـاش نـەبووە لـەگەڵی یـان ئـەیتوانی بـاشتر بێت لـەگـەڵی !🥀 * قـیامەتیش هـەمان شـێوەیە ئـەزیزم « ياليتني ياليتني » خۆزگـە باشتر بـومایە و خـۆزگـە کردەوەی بـاشترم بـکردایە دادت نـادا ..!!🥀 هـەم مردنی کـەسەکانمان هـەم قـیامەت بـۆیـە هێندە بـە ئـازار و نارەحەتن چـونـکە بـچـوکترین هـەلی گـەرانەوە و لـێبوردن نـیـە …!!🥀
Open in Telegramبیر لەو ڕۆژە بکەرەوە… ڕۆژێک دێت کە ناوت دەهێنن، بەڵام تۆ وەڵام نادەیتەوە؛ تەرمەکەت دەشۆن، بەڵام ناتوانیت خۆت بجوڵێنیت؛ لە کفنێکدا دەتپۆشن کە هیچ پارچەیەکی جلوبەرگی دنیات لەگەڵدا نابێت. ڕۆژێک دێت کە ماڵەکەت بەجێدەهێڵیت، خێزانەکەت بەجێدەهێڵیت، ئەوانەی خۆشت دەویستن بەجێدەهێڵیت و دەچیتە شوێنێک کە هیچ هاوڕێیەکت لەگەڵدا نییە، جگە لە کردارەکانت🥀 ئەوەی لەو ڕۆژەدا گرنگە، نە جوانی و نە سامان و نە پلە و پایەی دنیایە؛ بەڵکو ئەوەیە کە چی بۆ دواڕۆژت ئامادە کردووە. ئامۆژگارییەک بۆ دڵمان پێش ئەوەی مردن بێت و هەلی تۆبەکردن لێمان بستێنێت تۆبە بکەین. پێش ئەوەی دەستەکانمان لە کار بکەون، بە خێر و چاکەوە خەریکیان بکەین. پێش ئەوەی چاومان دابخرێت، دڵمان بە قورئان ڕووناک بکەین. چونکە هیچ کەس نازانێت ئایا سبەی هەڵدەستێتەوە یان نا، بەڵام هەموومان دەزانین ڕۆژێک بە مردن کۆتاییمان پێدێت.
Open in Telegramئێستا وای لێهاتوە کەس پەند لەمردنی کەس وەرناگرێت وەک هەواڵێکی ئاسایی لێهاتوە دەڵێن فڵان کەس مرد و تەواو بەڵام پێشتر بۆخۆیان دەگریان نەک بۆ مردووەڪە تابعی بەرێز اعمش رحمە اللە فەرمویەتی: لەدیار جەنازەیەک بووین، نەماندەزانێ ڪامەی تازیە بارە لەبەر زۆری ئەوانەی دەگریان گریانەڪەشیان لەبەر نەفسی خۆیان بوو نەوەک لەبەر مردووەڪە💔🥀.
Open in Telegram