تۆڵە مەحەممەد بێهڕەوان "فریا" دوکتور ئەسعەدی دۆستم بۆیگێڕامەوە گوتی:دۆستێکم هەیە خێزانی حاجیژن هەر کاتێ میوانی بێ ددانە مەسنووعێکانی لە سەر سفرەکە دادەنێ ئیدی میوان هەڵدەستن دەڕۆن.حاجیژن لە دڵی خویدا دەڵێ:وەڵڵاهی دەبێ تۆڵەت لێ بکەمەوە. ڕۆژێک بانگێشتنیان دەکا سفرەکە ڕادەخاو کەل وپەلی خواردەمەنی لە سەردادەنێ ،هەموو پێیان سەیر دەبێ ددانی لە سەر نیە کەمێکی پێدەچێ قاپێکیان سووپ بۆ دادەنێ و پێان دەڵێ فەرموون ئەوانیش دەچنە پێشێ و دەست بە خواردن دەکەن بێ خەبەر دەبن کەدبانوو چی لێکردوون. هەر دووسێ کەوچک دەخۆن بە دوای یەکدا هەڵدێن بۆدەرێ حاجی ژنیش دەزانێ تازە نایەنەوە ژوورێ لەوێوە هەڵدێن. دەچێتە درکی دەرێ ڕادەوەستێ هەرکە دوکتور ئەسعد دێ بڕوا پێی دەڵێ ئاوات لێدەکەم فێردەبی گاڵتە بەمن دەکەی دەبڕۆ خۆت بشۆوە دەی! @mzravilka
Open in Telegram
مزراویلکە
مزراویلکە لانکێکی خۆڕاژێنی بەیت و باوی کۆنی دیوەخانانە بە ناردنی قسەی نەستەق و بابەتی فۆلکلۆری گیانێکی نوێ بدەنەوە بەر هەناوی ئەدەبیاتی زارەکی گەلەکەمان پێوەندی لەگەڵ ئەدمین: @MradBapirpour @rahmani_138
Average views per post by day
By publication day
Show as table
| Date | Avg views per post |
|---|---|
| Oct 29, 2026 | 1,780 |
| Nov 3, 2026 | 1,250 |
| Nov 4, 2026 | 1,790 |
| Nov 8, 2026 | 1,540 |
| Nov 10, 2026 | 1,500 |
| Nov 18, 2026 | 1,320 |
| Nov 25, 2026 | 392 |
Most viewed this month
- 01Views1.87KForwards—Reactions15Comments—
- 02Views1.79KForwards—Reactions25Comments—
- 03Views1.69KForwards—Reactions24Comments—
- 04Views1.54KForwards—Reactions33Comments—
Latest posts
سنوور دەرگای ماڵەچۆڵێک بەدەم باوەوە شەقەی دەهات. کەلاکی مەڕێک لەناو کۆڵان کەوتبوو. لە دوورەوە دەنگی تەقە دەهات. هەر ڕۆژە بڵێسەی ئاور لە شوێنێک بەرز دەبووەوە. هەر شەوە ماڵێک دەبووە پرسەخانە. ئەو شەوە، ئەو و باوکی لە لای ئاگرێک دانیشتبوون. باوکی پاڵی بە گابەردێکەوە دابوو. کچە پیاڵەیەکی چایی دایە دەستی باوکی و پرسی: باوکەگیان، پێت وایە ئەم شەڕە بەرەو کوێ بچێت؟ باوکی هەناسەیەکی هەڵکێشا و وتی: ئەو کاتەی فەرانسە بە ئاشکرا پشتیوانی لە دوژمن دەکرد و هەندێک لە خێڵەکانیش پاشگەز دەبوونەوە، من و چەند هاوڕێیەک لە خزمەتی شێخ بووین. یەکێک لە هاوڕێکان لە شێخی پرسی: قوربان، ئێستا چی بکەین؟ فەرمووی: نازانم چی ڕوودەدات و ئەم شەڕە بە کوێ دەگات؟ بەڵام دەبێت ئەرکی خۆمان بەو شێوەیە جێبەجێ بکەین کە نەوەکانی داهاتوو بە بیستنی ناومان هەست بە سەربەرزی بکەن، نەک سەرشۆڕی! کچە چاوی لە ئاگرەکە بڕی: ئەگەر لەم شەڕەدا سەرنەکەوین، چ دەبێ؟ باوکی وتی: «هەموو شتێک بە دەستی ئێمە نییە، کچی خۆم» پیاڵەکەی دانا، چوو سەرێک لە هێزەکانی بدات. ڕۆژێک، لەنێو تەقە و دووکەڵ، چەند هاوڕێیەک کەوتنە ناو گەمارۆی دوژمن. ئەو کچە لە پشت بەردەکانەوە خۆی گەیاندە نزیکیان. بە هاوار و ئاماژە ڕێگای پاشەکشەی دەستنیشان کرد. دەستی دایە چەک و یارمەتییانی دا تا دەرباز ببن. ئەوان یەک بە یەک کشانەوە. کچە لە شوێنەکەیدا مایەوە تا دوا کەسیان دەرباز بوو. کە ویستی بگەڕێتەوە، گوللـەیەک لە لاقی کەوت. سەربازانی دوژمن گەیشتنە سەری، چەکەکەیان لێ ئەستاند و بردیانە لای فەرماندەکەیان. فەرماندە لە پشتی مێزەکەی دانیشتبوو. نەخشەیەک و چەند لاپەڕەیەک لەسەر مێزەکەی بوون. کاتێک پێیان گوت ئەوە کچی سەرکردەی شۆڕشە، سەری بەرز کردەوە. ماوەیەک سەیری کرد. پاشان فەرمانی چارەسەرکردنی برینەکەی دا و ناردییە ناوەندی فەرماندەیی. پاش چەند ڕۆژ فەرماندە بە پێکەنینەوە هاتە ژوورەوە. وتی: پێم وابوو کوڕی فەرماندەی شۆڕشمان دەستگیر کردووە، نە کچەکەی. کچه گوتی: «کوڕ یان کچ، من دیلی دەستی ئێوەم.» فەرماندە کورسییەکەی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و دانیشت. ـ دەتوانیت چیتر دیل نەبیت. من هەمیشە ڕێزم بۆ کەسانی بوێر هەبووە. کاتێک بیستم توانیوتە هاوڕێکانت لە گەمارۆ دەرباز بکەیت، زانیم کە تۆ کچێکی ئازا و بەجەرگی.» کچە بێدەنگ مایەوە. لە دەرەوە دەنگی هاتوچۆی سەربازان دەهات. -- بەڵام پێم وایە حەزناکەی بە دەنگی تەقە وەخەبەر بیت و بە ناڵەی برینداران خەوت بزڕێت. منیش حەزمە کچێکی ئازا، لە تەنیشتم بێت نەک بەرانبەرم. تۆ دەتوانیت ژیانێکی نوێ دەست پێ بکەیت و ببیتە هاوسەری من. کچە چرکەیەک بێدەنگ بوو. چاوی لە برینی لاقی خۆی کرد. پەنجەکانی بە دەوری پەتی برینەکەیدا دەسووڕاند. پاش نەختێک بیرکردنەوە سەری هەڵبڕی: «لەسەر خاکی باوانم ناتوانم ملکەچی تۆ بم. بەڵام لەوبەری سنوور دەتوانیت خاوەنی من بیت.» فەرماندە چاوەڕێی ئەو وڵامەی نەدەکرد. پرسی: «خاکی باوانت تا کوێ دەگات؟» وتی: «تا ڕووباری باتمان.» فەرماندە سەیری نەخشەکەی کرد. پاشان فەرمانی ئامادەکردنی گەشتەکەی دا. ڕێگا دوور بوو. سواری ئەسپێکیان کرد. فەرماندە لە پێشەوە دەڕۆیشت و دوو سەرباز لە دوو لای ئەو کچە بوون. فەرماندە جاروبار ئاوڕی دەدایەوە و سەیری کچەی دەکرد. لە خەیاڵیدا باوکی ئەو کچەی دەبینی کاتێ هەواڵی گەشتەکەی پێ دەگات؛ زەبرێک قورستر لە زەبری گوللـەی تۆپ! کاتێک گەیشتنە سەر پردی ماڵابات، ئەو کچە وتی: ئێستا گەیشتووینەتە سنوور. دەمەوێت بۆ دواینجار سەیری خاکی باوانم بکەم. فەرماندە سەرێکی هەژاند و بە دوو سەربازەکەی ئاماژەی کرد کە بیبەنە سەر پردەکە. لەسەر پردەکە ڕاوەستا. شەماڵ هەڵی کردبوو. بەفراوی کوێستان بەرەو خوار دەهات. لرفەی لافاو و هاژەی قەڵبەزە دەهاتە بەر گوێ. با جلەکانی دەجوڵاند. سەیری خاکی باوانی کرد. چرکەیەک وەستا؛ پاشان خۆی فڕێدایە ناو ڕووبارەکە. سەربازەکان بەرەو لێواری پردەکە ڕایان کرد. یەکێکیان خۆی بۆ ناو ئاوەکە هەڵدا، بەڵام شەپۆلە بەهێزەکان پێش ئەوان گەیشتبوون. پیرەمێردێک لە هاوڕێیانی فەرماندە کە لە دوورەوە سەیری دەکرد، دەستی کرد بە پێکەنین. فەرماندە بە تووڕەییەوە هاواری کرد: پیرەمێرد! بە عەقڵی من پێدەکەنی یان بە ڕیشە سپییەکەی خۆت؟ کچی فەرماندەی دوژمن خۆی کوشت و تۆ پێدەکەنی؟ پیرەمێردەکە کە لەبەر پێکەنین چاوی پڕ لە فرمێسک ببوو، فرمێسکەکانی سڕییەوە و گوتی: چەند مانگە دەکوژین و دەسووتێنین بۆ ئەوەی بزانین ئەم خاکە هی کێیە؟ ئەم کچە بە شەلەشەل وەڵامی دایەوە. پاشان ئاماژەی بە ڕووبارەکە کرد: فەرموو، ئەوەش سنوور! تۆ لەسەر نەخشە دەیبینی، ئەو لەسەر خاکی باوباپیرانی خۆی. فەرماندە هیچ وەڵامێکی نەبوو. ئاو لە ژێر پردەکەوە بە هاژەهاژ دەڕۆیشت. عیسا ئەحمەدی١٤٠٥/٠٨/٢٧ لەسەر بنەمای چیرۆکی ژیانی ڕاستەقینەی ڕەندی خانم، کچی محەممەد عەلی یونس، هاوڕێی شەهید شێخ سەعیدی پیران.
Open in Telegram#ئەنوەرخان کەم کەس هەیە لەخانێ و دەوروبەری خانێ، یاعەوڵازەبرەی لەنزیکەوە نەدیبێ، یا بەنێو نەیناسی. پیاوێکی ڕەزاسووک، قسەخۆش و حازرجواب. شەوێک لەمەجلیسێک، برادەرێک ڕووی لێ دەنێ دەڵێ کاک عەوڵا بۆ شەڕەفڕێکی نەکەین؟ عەوڵازەبرە دەڵێ جا فەرموو با بیکەین. کابرا دەست پێ دەکا دەڵێ: هەڵت دێنم داتدەنێم، دەتوورەکەی جۆت دەنێم، هەتا دەمری تێت دەنێم. کاک عەوڵا دەڵێ لەقوزی دایەت بەم. کابرا دیسان هەڵیدەداتێ دەڵێ: ئەمن لەوبەری پردی، ئەتو لەوبەری پردی، سەرەگۆیەم لێ بردی، عەجایب بۆ نەمردی. عەوڵازەبرە دەڵێ: لەقوزی دایەت بەم. کابرا دەڵێ کاک عەوڵا بابم خۆ ئاوا نابێ! عەوڵازەبرە دەڵێ بەخوای ئی من جێی زۆر خۆشە، نایگوێزمەوە!!!!! @mzravilka
Open in Telegram#م ـــــــــــــــــ ص دۆستێکی خانێ(پیرانشار) بۆی گێڕامەوە کوتی ماوەیەک لەو گەڕەکەی ئێمە، سەگی بەڕەڵڵا و بێ خاوەن، ژیانیان لێ تاڵ کردبووین. جار هەبوو دێڵەبەبا دەهات، هەتا چل چوارپێم لەدووی دەژمارد. پاشان دێڵە یەکی تاق دەکردەوە و بێ ئەوەی حیسابێ بۆ کەس بکەن، لەنێوەڕاستی کۆڵانێ پشتیان لێک قایم دەکرد. جا تانە و تەشەری خێزانیشم لەوێ ڕاوەستی، تاو نا تاوێک کەچکێکی دە قابڵەمەی دەگێڕا و لاتاوێکی ڕێدەهاڵاندم: بەزیادم نەکردی، وەک ئەو سەیەشت پێ ناکرێ. بەشەو دەبۆ چەق و لوورێک، مەگەر خودا بزانی. دایمە دەتکوت گورگ لەمەڕی داوە. ڕۆژێک سێ کەیخودای دیکەشم وەدوای خۆم دان و چووینە شارەداری. کوتم ئاغای شارەدار، ئەمن نە داوای پردی هەوایی دەکەم، نە هاتووم بپاڕێمەوە شەقام و کۆڵانم بۆ ئیسفاڵت کەی، بەڵام بیکە لەڕێی ئەو خودایەی عیلاحێکن لێ بکەن، ماڵوێران بووینە بەدەست سەیان. ژن و منداڵ ناوێرن سەر هەڵکەن، بۆخۆشن بەپارێز دێینەوە ماڵێ. شارەدار کوتی بەسەرچاو ئێستا بۆت چارەسەر دەکەم. زەنگی بۆ کارمەندێکی خۆی لێدا، کە وێدەچوو شارەزای ئەو کار و بارە بی، کوتی ئاغای...... بەخۆت و جەماعەتت بڕۆنە فڵان گەڕەکە سەیەکان بخەسێنن. کوتم ئاغای شارەدار خۆ ئەو سەیانە ئەمە ناگێن، دەنگرن. کارێکی وابکە بەیەکجاری لەکۆڵن ببنەوە. @mzravilka
Open in Telegramبێگانە عەبدوڵڵا ئەفەندی لە لای سەرووی ماڵەکەوە دانیشتبوو. چاوی لە کوڕەزاکەی کرد و پرسی: «تۆ لە کام قوتابخانە دەخوێنیت؟» کوڕەکە پێکەنی. «من زانکۆم تەواو کردووە.» عەبدوڵڵا ئەفەندی سەرێکی لەقاند و گوتی: «لە خۆڕا نەیانگوتووە پیری و کەمبیری.» عەبدوڵڵا ئەفەندی تەمەنی حەفتا و حەوت ساڵ بوو. چوار کوڕ و دوو کچ و چەند نەوەی هەبوو. لەگەڵ کوڕەگەورەکەی و خێزانەکەی دەژیا. لەسەر دیواری ماڵەکەیان وێنەیەکی گەورەی سەردەمی لاویەتیی عەبدوڵڵا ئەفەندی هەڵواسرابوو. بە جلێکی سپی، لە تەنیشت ئاڵای تورکیا ڕاوەستابوو. هەر کەسێک دەچووە ماڵەکەیان، عەبدوڵڵا بە شانازییەوە ئاماژەی بە وێنەکە دەکرد و دەیگوت: «ئێمە تورکی پاکین. باپیرانمان تورک بوون و نەوەکانمانیش دەبێت تورک بمێنن.» هەمیشە دەیگوت: «پێویستە هەر مرۆڤێک خۆی بناسێت.» چەند جار سەردانی "ئەنیتکابیری" کردبوو. کاتێک دەگەڕایەوە، باسی شکۆی مەزاری ئاتاتورکی دەکرد. بەڵام لەم دواییانەدا کلیلەکانی ون دەکرد، ناوی خزمانی لەبیر نەدەما و جارێکیش بە هەڵە چووبووە ماڵە دراوسێ. دکتۆرەکان دەیانگوت نیشانەکانی نەخۆشیی ئالزایمێرن. ڕۆژێک لەسەر سفرە، کەوچکەکە لە دەستی کەوتە خوارەوە. سەیری کەوچکەکەی کرد، پاشان سەری بەرز کردەوە و دەستی کرد بە قسەکردن. کەس نەیدەزانی چی دەڵێت. تەنیا کوڕە گەورەکەی زمانی قسەکردنی باوکی ناسییەوە؛ بەڵام ئەویش لە قسەکانی تێنەدەگەیشت. بووکەکەی پرسی: «باوکە گیان، چی دەڵێیت؟» عەبدوڵڵا سەیری یەک بە یەکیانی کرد؛ وەک ئەوەی لە نێو کۆمەڵێکی بێگانە بە دوای کەسێکی ئاشنا بگەڕێت. کوڕەگەورەکەی دەستی گرت. «باوکە گیان، لێت تێناگەین.» پیرەمێردەکە بێدەنگ بوو. ڕەنگ لە ڕووی بڕا. ترسێک لە چاوەکانیدا دەرکەوت کە تا ئەو ڕۆژە کەسیان نەیدیبوو. پاشان دەستی بۆ دەرگاکە درێژ کرد. لەو ڕۆژەوە، جاروبار بەو زمانە قسەی دەکرد. شەوان لەخەو هەڵدەستا و کەسێکی بانگ دەکرد. کاتێک لێیان دەپرسی چیت دەوێت؟ تەنیا سەیریانی دەکرد. ڕۆژێک، کوڕەکەی بڕیاری دا باوکی بۆ ماوەیەک بباتە نەخۆشخانە. لەوێ ژوورێکیان بۆ دیاری کرد کە پەنجەرەکەی بە تۆڕی ئاسنین داپۆشرابوو. شەوێک، بە دەنگی داخستنی دەرگایەک، عەبدوڵڵا لە خەو ڕاپەڕی. بە پەلە چووە سووچی ژوورەکە. کزۆڵکەی کرد و دەستەکانی خستە سەر گوێی. پەرستارەکە هاتە لای، بەڵام عەبدوڵڵا وەڵامی نەدایەوە و زیاتر خۆی بە دیوارەکەوە نووساند. لەو شەوەوە، هەر کاتێک دەرگایەک بە توندی دادەخرا، هەمان شت دووپات دەبووەوە. کەس نەیدەزانی لەو ساتانەدا چی دەبینێ. لە ژووری بەرانبەردا، پیاوێک کە هاوڕێی نەخۆشێک بوو، چەند جار گوێی لە دەنگی عەبدوڵڵا بوو. ڕۆژێک بە هێواشی چووە بەر دەرگاکەی و پرسی: «خاڵۆ گیان، تۆ کوردی؟» عەبدوڵڵا بە دەنگێکی نزم گوتی: «پێیان مەڵێ من لێرەم.» دەستی بۆ پەنجەرەکە درێژ کرد. لە پشت تۆڕەکەوە تەنیا دیوارێکی سپی دیار بوو، بەڵام ئەو شتێکی تری دەبینی. «بڵێسەی ئاگر...ماڵەکەمان...» دەنگی دەلەرزی. «تکایە، من لەگەڵ خۆتان مەبەن.» پیاوەکە پرسی: «خەڵکی کوێیت، خاڵۆ گیان؟» عەبدوڵڵا سەیری پەنجەرەکەی دەکرد و دەیگوت: «منداڵەکانیان کۆ کردەوە.» چەند ڕۆژێک دواتر، کاتێک عەبدوڵڵا ئارامتر بوو، دیسان پرسیاری لێی کرد: «خاڵۆ گیان، خەڵکی کوێیت؟» عەبدوڵڵا ماوەیەک ڕاما، پاشان گوتی: «دەرسیم.» پیاوەکە پرسی: «تۆش لەگەڵ ئەو منداڵانە بوویت؟» عەبدوڵڵا وەڵامی نەدایەوە. تەنیا دەیگوت: دایکم... دایکم... فرمێسک بە ڕووییدا دەهاتە خوارەوە. ئەو شەوە، کابرا تا درەنگانی شەو بیری لە قسەکانی عەبدوڵڵا کردەوە. خۆیشی خەڵکی ناوچەی دەرسیم بوو. لە منداڵییەوە، لە گەورەکانی بنەماڵەی بیستبووی کە پاش سووتاندنی گوندەکان، منداڵان لە دایک و باوکیان جیا دەکرانەوە و دەبران بۆ ئوردووگاکانی پەروەردەی فاشیستی. وشەکانی پیرەمێردەکە ئەو گێڕانەوانەی خستبوونەوە بیری؛ بەڵام نەیدەزانی ئایا عەبدوڵڵا یەکێک بوو لەو منداڵانە یان نا؟ چەند ڕۆژێک دواتر، کوڕە گەورەکەی عەبدوڵڵا هات و باوکی بردەوە. پیاوەکە ژمارەی کوڕەکەی وەرگرت و چەند ڕۆژێک دواتری سەردانیانی کرد. پیاوە دەرسیمییەکە کەمێک بێدەنگ بوو، پاشان گوتی: «ببوورن، شتێک هەیە دەمەوێت پێتان بڵێم. لە نەخۆشخانە گوێم لە قسەکانی باوکتان بوو. بە کوردی قسەی دەکرد و گوتی خەڵکی دەرسیمە. منیش خەڵکی دەرسیمم. قسەکانی باوکتان، گێڕانەوەی پیرانی ناوچەکەی خستەوە بیرم. نازانم چی بەسەریدا هاتووە و ئایا پەیوەندیی بەو ڕووداوانەوە هەیە یان نا؟! بەڵام وتم باشترە ئاگادارتان بکەمەوە.» لەو کاتەدا، عەبدوڵڵا ئەفەندی لە ژوورەکەدا دانیشتبوو. چاوی لە وێنەکەی خۆی کرد و بە کوردی پرسی: «ئەمە کێیە؟» پیاوە دەرسیمییەکە پرسیارەکەی بۆ کوڕەکەی وەرگێڕایەوە. کوڕەکە سەیری باوکی کرد. پاشان چاوی بڕییە وێنەکە. عەبدوڵڵا بە دەستی ئاماژەی بۆ وێنەکە کرد و جارێکی تر پرسی: «ئەمە کێیە؟» عیسا ئەحمەدی١٤٠٥/٠٨/١٣ لەژێر کاریگەری ڕۆمانێکی بەختیار عەلی.
Open in TelegramForwarded from گۆڤاری بەیان
ژمارە 49 گۆڤاری بەیان شاکارە ژمارە نوێی گۆڤاری "بەیان" /ژمارە٤٩/ دەرچوو. ✍فایلی تایبەتیی ئەم ژمارە لەسەر شاری لەمێژینە و زانستپەروەری سەقزە. جگە لەوەش چەندین وتاری زمانەوانی، مێژوویی، کۆمەڵایەتی، کولتووری،وێژە و ...ی لەخۆ گرتووە ✍گۆڤاری بەیان هەڵگری پێنووس و هزری نووسەرانی هەموو بەشەکانی کوردستانە. ✍گۆڤاری بەیان لە هەموو نووسەران، هزرمەندان، هونەرمەندان و ئەدیبان دەگێڕێتەوە کە بۆ خزمەت بە زمان و چاند و وێژەی کوردی ئەم گۆڤارە بە قەڵەمی خۆیان بخەمڵێنن! Email:[email protected]
Open in Telegram#محەممەد بێهڕەوان - بۆکان دوکتور ئەسعەد لوتفیزادە بۆیگێڕامەوە گوتی: دۆستێکم هەیە بە نێوی حاجی قادر.گوتی:خێزانی حاجی قادر هەر کاتێک حاجی پێی بڵێ میوانمان هەیە قەت شلوێ نابێ هیچ شتێکیش لێنانێ، میوانیش بەڕێ دەکا وستەیان لێنایە. گوتم چۆن دوکتور؟ وەڵڵا سەرم سووڕماوە!گوتی:حاجیژن ددانەکانی دەستکردە بە قەولی خۆمان مەسنووعییە سفرە دادەنێ و ددانەکانی دەردێنێ و لە نێوەڕاستی سفرەکە دایدەنێ هەر میوانێک چاوی پێی کەوت سووکێک هەڵدەستێ و دەڕوا دوو ڕۆژ لە ماڵی خۆشیان نانی پێ ناخورێ. @mzravilka
Open in Telegram#شیرین پەرویزنیا گەوهەر گەوهەر کیژی خۆرەتاو ، شەڕ کۆچبەری کردبوو ،بەڵام ئاشتی هێنا بۆ گوندەکەی ئێمە . کە چاوی ڕەشی هەڵدەهێنا لە ترووسکەی نیگای ، کەسکی زەیتوونی عەفرین و قاوەی قەزوانی کوردی و بەڕووی دارستانەکانی زاگرۆسی تێدا بەدی دەکرا. ئیدی من چاوی ئاوا ڕەنگ ئاوێتەم نەدیەوە هەرکاتێ پێدەکەنی زایەڵەی دەنگی دەتگوت خوڕەی کانیاوەکانی بناری تەرەغەیە ، وەک ئەوەی شنەی شەماڵی قەندیل و تینی هەتاوی گەرمیان دەست لەملان بووبن، ئاوا فێنکایی دەهێنا .خونچەی دەمی وێنەی گوڵهەناری هەورامان بوو. میهرەبانییەکەی بارتەقای هەڵگری نازی تەواوی منداڵە بێ نازەکان بوو . نازانم سووڕی دەوران چی بەسەر هێنا، بەڵام لەوە بێتوو لە ئەنفال و تۆپباران و زیندەبەچاڵ و سێبەری ڕەشی بەکەنیزکەران ڕزگار بووبێ. دڵنیام بە هەر باخێکدا تێپەڕێ ،شوێن پێی هەنگاوەکانی دەبنە ئاونگی سەر سێوەڕە . گەوهەر ، هاوڕێی منداڵی ، پێکەنین و چاوی ڕەشت لە بیرەوەریەکانمدا بوونە هەرمان و چرۆی یادت هەردەم گەشاوەیە . ✍️ شیرین پەرویزنیا @mzravilka
Open in Telegramخەنجەر چەند ساڵێک بەسەر شەهیدبوونی مێردەکەیدا تێپەڕیبوو. شۆڕش سەرکەوتبوو و حکوومەتی نوێ کۆڕێکی بۆ ڕێزلێنان لەو شەهیدە پێکهێنابوو. داوایان لە ژنەکەی کردبوو بەشداریی تێدا بکات. ژنەکە لەبەردەم پەنجەرەکە وەستابوو. بایەکی سارد لەنێو لقوپۆی دارەکاندا دەهات و دەچوو. چاوی لە ڕێگاکە بوو. ئەو ڕێگایەی چەند ساڵ پێشتر مێردەکەی پێدا ڕۆیی و نەگەڕایەوە. لە دوای شەهیدبوونی مێردەکەی، هەر لەو دێهاتە دەژیا. هەر شوێنێکی دێ یادگارییەکی لەگەڵ بوو؛ مەزرا، کانیاو و کێوانی دەوروبەر. مێردەکەی فەرماندەی دەیان شەڕی قارەمانانە بوو، بەڵام لە ماڵەوە زیاتر لە شەڕ، باسی کشتوکاڵ و ژیانی خەڵکی دەکرد. یارمەتیدانی شوانێک یان دروێنەوانێک بۆی شتێکی ئاسایی بوو. هەژارەکانیش، کاتێک لەگەڵ یەکتر ناکۆکییان هەبوو، لەجیاتی ئەوەی بچنە لای بەرپرسانی باڵای شۆڕش، دەهاتنە لای ئەو. گوێی لە هەردوو لایەن دەگرت و هەوڵی دەدا بە ڕێککەوتن کێشەکەیان چارەسەر بکەن. پێی وابوو خەڵک نابێت بۆ هەر کێشەیەک چاوەڕێی بڕیاری بەرپرسان بمێننەوە. جارێک لە کۆڕێکی شۆڕشدا، سکرتێری گشتی قسەی دەکرد. کاتێک مێردەکەی هاتە ژوورەوە، خەڵک هەستان و چوونە پێشوازییەوە و ڕەییس بە تەنیا لەسەر کورسییەکەی مایەوە. بە منداڵانی قوتابخانەی وتبوو: «داهاتووی ئەم وڵاتە هی ئێوەیە. دەبێ بخوێنن و ببنە کەسانێکی بەسوود. نابێت نەوەی داهاتوو وەک ئێمە بە چەکەوە گەورە ببن!» دوایین شەو، لەبەردەم ژنەکەی دانیشتبوو. پێش ئەوەی بچێت، سەیری دەرگاکەی کرد و پاشان ڕووی کردە ژنەکەی: «ڕۆژێک دێت تێڵای داگیرکەر لەسەرمان نەمێنێ. ئەو ڕۆژە مورادم حاسڵ دەبێت و دەگەڕێمەوە ناو دێ. ئەم خاکە بۆ کشتوکاڵە، نەک بۆ شەڕ!» ژنەکە هەمان هەستی ناخۆشی هەبوو کە پێش لەدەستدانی باوکی هەستی پێ کردبوو. پرسی: «پیاوەکە، دڵنیایت ئەوانەی دێن بەدواتدا جێی متمانەن؟ باوکیشم متمانەی کرد و کۆستمان کەوت. دایکی هەژارم بەو داخەوە سەری نایەوە.» مێردەکەی ماوەیەک بێدەنگ بوو. پاشان دەستی نایە سەر دەستی ژنەکەی: «ئەوانە برا و هاوسەنگەری منن. ئەگەر متمانەم پێیان نەبێت، چۆن دەتوانین پێکەوە دژ بە داگیرکەر بوەستین؟ تازە ئێمە بۆ شەڕ ناچین؛ بە داوای بەرپرسانی شۆڕش دەچین بۆ وتووێژ.» ژنەکە کپ و مات تەنیا سەیری ڕوخساری مێردەکەی دەکرد. نیوەشەو، ئۆتۆمبێلێک لەبەر دەرگای ماڵەکە وەستا. ژنەکە چرا لەنتەرێکی لەدەست گرتبوو و مێردەکەی تا لای ئۆتۆمبێلەکە بەڕێ کرد. تاریکی ڕوخساری ئەوانەی وا لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون شاردبوویەوە. تەنیا دەستی شۆفێرەکەی دەبینی کە لەسەر فەرمان بوو. لە پشت دەستی، دوو نیشانەی ڕەش وەک دوو خەنجەر لەسەر پێستی سپیی دیار بوون. ئۆتۆمبێلەکە ڕۆیشت. ژنەکە هەر لەوێ چرا بەدەست ڕاوەستابوو. ئەوە دوایین جار بوو مێردەکەی دەبینی. ژنەکە لە گوندەوە هاتە کۆڕەکە. کاتێک چووە ناو هۆڵەکە، وێنەیەکی گەورەی مێردە شەهیدەکەی لەسەر دیوار بینی. ڕیشێکی چڕ، چەکێک لەسەر شان و جامانەی دەوری سەری. لە ڕیزی پێشەوە جێگایان بۆ دانابوو. هۆڵەکە پڕ بوو لە خەڵک. کۆڕەکە بە وتاری یەکێک لە فەرماندەکانی حکوومەتی نوێ دەستی پێ کرد. فەرماندەکە باسی قارەمانییەتی و خۆنەویستیی شەهیدانی دەکرد و بە دەنگێکی بەرز ناوی ئەوانەی دەهێنا کە گیانی بێگەردیان لە پێناوی نیشتماندا بەخت کردبوو. هەر جارێک ناوی شەهیدێکی دەهێنا، خەڵک چەپڵەیان لێ دەدا. کاتێک وتارەکەی تەواو کرد، هاتە خوارەوە و دەستی درێژ کرد و چەپکەگوڵێکی پێشکەشی ژنی شەهید کرد. ژنەکە چاوی کەوتە سەر دەستی. دەستی لە چەپکەگوڵەکە نزیکەوە بوو، بەڵام نەیگرت. فەرماندەکە دەستەگوڵەکەی دانا و بە پێکەنینێکی ئارام گەڕایەوە سەر جێگاکەی. دەنگی چەپڵەکان بەردەوام بوو. کاتێک ژنی شەهید بانگ کرا، هەستا و چووە پێشەوە. هۆڵەکە بێدەنگ بوو. ژنەکە سەیری وێنەی مێردەکەی کرد، پاشان ڕووی کردە خەڵکەکە: «مێردی من چووە ئەشکەوتان و بن بەردان، چونکە دەیویست هەژاران لە ماڵی خۆیان ئاسوودە بژین. شەوێکی وەیشوومە لە ماڵەوە چووە دەرەوە و چیتر نەگەڕایەوە.» چرکەیەک بێدەنگ بوو. چاوی هەر لەسەر وێنەکە بوو. «ئێوە ناوەکەی زیندوو ڕادەگرن، نەک ڕێگاکەی. ئێستا بە ناوی ئەو، خەڵک لە ئاسوودەیی بێبەشن.» هۆڵەکە بێدەنگ مایەوە. کەس چەپڵەی لێ نەدا. ژنەکە هاتە خوارەوە. کاتێک لە تەنیشت فەرماندەکە تێپەڕی، سەیری نەکرد. بە هێواشی بەڕێ کەوت. لە نزیک دەرگاکە وەستا و ئاوڕی دایەوە. وێنەی شەهید هەر لەسەر دیوار بوو؛ ڕیشە چڕەکەی، چەکەکەی سەر شانی و جامانەکەی دەوری سەری. ژنەکە دەرگاکەی کردەوە و چووە دەرەوە. لە پشت سەری، دەنگی چەپڵەکان دیسان بەرز بوویەوە. عیسا ئەحمەدی١٤٠٥/٠٧/٣٠ ئەم چیرۆکە لەسەر بنەمای ژیانی کەسایەتییەکی ڕاستەقینە لە ناوچەی گەرمیان نووسراوە.
Open in Telegram#ئەمیر - بۆکان کورێک بیانووی بە باوکی گرت کە من دوو ژن پێکەوە دەهێنم. باوکی دەی کوت ڕۆلە دوو ژن کاری تۆ نییە و هەر نابێ و ناکرێ ، دوو ژنت بۆ چییه ئاخە؟ کوڕە دەی کوت نــــا ، من دوو ژنم پێکەوە دەوێ و خۆم پێ پیاوە و لە قسەی خۆم پاشگەز نابمەوە باوکی عیلاجی نەما و چوو بۆ لای مەلایەک و باسەکەی بۆ گێراوە کە ئەو هەتیوەم ئاوا دەلێ. مەلا کوتی چاری دەکەم بۆت، بیهێنە با قسەیەکی لەگەل بکەم. کوڕە هات و مەلا پێی کوت :کوری خۆم ، دوو ژن بە باوکت نایە، یەک دانە دەناسم بێوەژنە و زۆر خانوومان و ڕێک وپێکە. خۆازبێنیت بۆ دەکەم ئەگە تێر نەبووی لێی و شەرتبێ یەکی دیکەت بۆ دەهێنم . کوڕە ڕازی بوو و شایی کرا و چونەوە مالێ. کوڕە لەگەل بووکە خانم چوونە دیوی خۆیان . بەیانی باوکی خۆی بە دیوەدا کرد ئەگە چاوی لێکرد کوڕەکەی هێر هێر ببوو و کەوتووە لەلایەکەوە بەپێکەنینەوە کوتی ڕۆلە ئەوە بوات لێ هاتووە؟ ئاوا دوو ژنت دەهێنا؟ کوڕە کوتی: بابـــــــــە بڕۆ ئەوەی خۆشت تەلاق دە ئەوە بەشی هەر دووکمان دەکا. @mzravilka
Open in TelegramConnections
Similar channels
ابو ولاية والحياة@h6w_b1Humor and entertainment3.39K
اضحك😂@y_r_yHumor and entertainment2.91K
كروب مصممين عقولي الطيب🤪@z_9_88Humor and entertainment4.81K
مسابقات وسحوبات العراق@wkwjskeHumor and entertainment2.54K
مسابقات علي@l4l10Humor and entertainment5.91K
عَـشوائـيات حُـور 🕊@hawar_1Humor and entertainment8.51K
عرآقي ڪلِش@hzhzhz8zHumor and entertainment1.55K
وزارة التربية والتأديب@mustafa9864Humor and entertainment9.48K