میزان - کـوردستان
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10 👉 @rojhelat65
Latest posts
❤️ دواین بانگ.. کات: لە دوای کۆچی دوایی پێغەمبەری نوور و ڕەحمەت، 🌺 دروود و سەلامی خوای لەسەر بێ 🌸 شوێن: مەدینە، سەربانی مزگەوتی نەببی...!🩷 ❣آخرین اذان زمان: پس از رحلت پیامبر نور و رحمتﷺ مکان: مدینه، بامِ مسجدالنبی https://t.me/MizanKurdi
Open in Telegramیا ڕەب ڕێزان کا ڕەحمەت تۆ دایما تا ئەبەد.. لەسەر خۆشەویستی خۆت پێغەمبەرمان موحەممەد..❤️❤️ ئاهەنگێکی زۆر خۆش و لەبەر دڵ🩷🩷 https://t.me/MizanKurdi
Open in Telegramکفـن ✍ #عیسا_ئەحمەدی ئاخروئۆخری پاییز بوو. دوانیوەڕۆ بەفر ڕێگاوبانی سپی کردبوو. "با" بە هاژەهاژ بە دۆڵ و دوندا دەگەڕا و شوێنپێی ئەسپەکەی، هەر چەند هەنگاوێک دواتر پڕ دەکردەوە. شەو داهات، سوارەکە چیتر نەیدەزانی لەکوێیە. جگە لە سپیایی بەفر و تاریکایی شەو هیچی نەدەبینی. لوورەی مەرگ بەدەم کزەی باوە دەهات. لە دڵی خۆیدا دەیگوت: «پاش ئەو هەموو ئاوارەیییە، نەوەک ئەم بەفرە سپییە لێم ببێتە کفن. هەر ئەوەندە بۆ جارێکیش بێت، دیسان چاوم بە بنەماڵەکەم بکەوێتەوە.» دەست و پێی کەسیرە ببوون. نزیک بوو بە تەواوی پەکی بکەوێ کە لە دوورەوە چەند ڕەشاییەکی بینی. چەند ڕەشماڵێک بوون کە هێشتا لە زۆزان مابوونەوە. کە نزیکەوە بوو، پیاوێک لە ڕەشماڵەکە هاتە دەرەوە. لەژێر بەفردا بەرەو سوارەکە هات و دەستی بە ڕەشمەی ئەسپەکەوە گرت. چاویان بە یەکتر کەوت. بۆ چەند چرکەیەک هیچ کامیان نەجوڵان. هەردووکیان یەکتریان ناسییەوە. دەستی سوارەکە بە هەوساری ئەسپەکەوە وشک بوو. خاوەنی ڕەشماڵەکە سەرۆکی عەشیرە بوو. کەمێک دواتر وتی: ئەمشەو کەس لە دەرەوە دەرنابات. ڕووی کردە پیاوەکانی: ئەسپەکەی لەسەر ئاخوڕ ببەستنەوە. لە ناو چادرەکە چەند پیاوێک لە دەوری کوانوو دانیشتبوون. یەکێکیان شوێنێکی بۆ کردەوە. سەرۆک وتی: میوانی غەریبمان هەیە. دەبێ مەڕێکی بۆ سەر ببڕن. کەمێک دواتر باڕەی مەڕێک لەپشتی چیخەکەوە هات. کاتێ سفرە ڕاخرا و هەمووان لە دەوری سفرەکە دانیشتن، سەرۆک بۆخۆی خواردنی بۆ میوانەکە دانا. میوانەکە لە ماوەی خواردنەکەدا چاوی لە سفرەکە هەڵنەبڕی. پاش نانی شەو، پیاوەکان یەکبەیەک لە چادرەکە هاتنە دەرەوە. سەرۆکی عەشیرە جێگای نووستنی بۆ میوانەکە ڕاخست و بۆ خۆیشی لە چەند هەنگاو دوورتر. میوان خەوی لێ نەدەکەوت. سەرۆکیش هەر بەخەبەر بوو. هەرکامە بەرامبەرەکەی خۆی باش دەناسی. هەر جارە کە ڕەشەبا خۆی بە دەواری چادرەکەدا دەکوتا، سەرۆک دەستی دەبردە ژێر سەرینەکەی و دەستی لەسەر چەکەکەی دادەنا. تا بەیانی هیچ کامیان نەخەوتن. بەیانی هەوری ڕەش ڕەوییەوە و هەتاو دەرکەوت. میوانەکە زووتر هەستا و ماوەیەک سەیری ژیلەمۆی سکڵی دامرکاوی کرد. کاتی نانی بەیانی، هیچیان باسی شەوی پێشوویان نەکرد. سەرۆک کەمێک نان و پەنیر و تۆشەی ڕێگای لە چارەکەیەکدا بۆ میوانەکە پێچایەوە. ئەمری کرد ئەسپەکەیان هێنا. میوانەکە سوار بوو. خۆشی چەکی هەڵگرت و سوار بوو. دوو پیاو لە تەنیشت یەکدا دەڕۆیشتن. تەنیا خرمەی بەفری ژێر ناڵی ئەسبەکان دەهاتە بەر گوێ. تا دوا قۆناغی موڵکی عەشیرە هیچ کامیان قسەیان نەکرد. کە گەیشتنە کۆتایی موڵکی عەشیرەکە، سەرۆک ئەسپەکەی ڕاگرت. سەیری میوانەکەی کرد و پاشان وتی: وا مەزانە ناتناسم. زیاتر لە ساڵێکە بەدووتدا دەگەڕێین. میوانەکە هیچی نەگوت. سەرۆک کەمێک بێدەنگ بوو. ـ بەڵام ئەمشەو تۆ بە میوانی هاتییە ماڵم. میوانکوشتن کاری پیاوان نییە. نامەوێ عەشیرەکەم فێری کاری نامەردانە بن. ـ دوێنێشەو لە ترسی ئەوەی کە نەوەک یەکێک لە پیاوەکانم تۆی ناسیبێت و بێت بۆ کوشتنت، هەتا بەیانی نەخەوتم. سەرۆک چەکەکەی لەسەر شانی ڕێکخست. ـ بڕۆ، بەڵام وامەزانە لێت خۆش بووم. تۆڵەی خوێن هەر بە خوێن دەکرێتەوە. مێوانەکە سەری بەرز نەکردەوە. ئەسپەکەی وەرگێڕا و لە ناو بەفردا دوور کەوتەوە. سەرۆک ڕاوەستا هەتا میوانەکە لە چاو ون بوو. بۆ ئێوارە پیاوەکە گەیشتە گوندەکەی خۆی. خەڵک لە دەوری کۆبوونەوە. پرسیاریان کرد: بەم بەفرە چۆن هاتیتەوە؟ ـ لە هۆبەی عەشیرەیێک مامەوە. وتیان: کام عەشیرە؟ ناوی سەرۆکی عەشیرەکەی گوت. خەڵک سەیری یەکتریان کرد. وتیان: نەیزانی تۆ قاتڵی براکەی ئەوی؟ کابرا وەڵامی نەدایەوە. یەکێکیتر پرسی: باشە چۆن بە زیندوویی گەڕایتەوە؟ کابرا ماوەیەک سەیری بەرپێی خۆی کرد و پاشان گوتی: من ئێستاش زیندوو نیم. من مردووی گەورەیی ئەو پیاوەم. کاتێ من دەمەویست زیندوو بمێنمەوە، ئەو دەیەویست پیاوەتی نەمرێت. بەیانی کابرا چووە مزگەوتی نێودێ و چەند گەز کفنی هەڵگرت. کفنەکەی دایە ژێر باڵی و چەند کەسێک لە نزیکەکانی خۆی بانگ کرد و بەرەو بارگەی ئەو خێڵە ملی ڕێگایان گرت. کە گەیشتنە ڕەشماڵەکان، لە ئەسپەکەی دابەزی. سەرۆک لە ڕەشماڵەکە هاتە دەرەوە. کابرا وتی: ئەمجارە بۆ پەنابردن نەهاتووم. کفنەکەی لەسەر دەستان بردە پێشەوە. ـ خوێنی من بۆ تۆ حەڵاڵە. ئەگەر خوێنی براکەت هێشتا لەسەر زەوی ماوە، من بکوژە و بە دەستی خۆت کفنم بکە. کەمێک بێدەنگ بوو. ـ ئەگەر نامکوژیت، بە گەورەیی خۆت لێم خۆش بە. سەرۆک ماوەیەکی زۆر سەیری کرد.نە چەکەکەی هەڵگرت، نە هەنگاوێکی بەرەو پێش نا. تەنیا وتی: بڕۆ. بەڵام پیاوەکە لەبەر ڕەشماڵەکە نەجوڵا. سەرۆک دووبارە سەیری کرد. پاشان وتی: لەوڕۆ بەولاوە، تۆ لە جێی براکەمی. پیاوەکە سەری خستە خوارەوە. کفنەکە هەروا لەسەر دەستی مابوو. سەرۆک گەڕایەوە بۆ ناو چادرەکەی. بەسەرهاتی ڕاستەقینەی ژیانی عومەرێ حەسۆ، گوندی قەرەگۆمە، ناوچەی سەرحەد، باکوری کوردستان. https://t.me/MizanKurdi
Open in Telegramناکاو، لە شەوێ لەو شەوگارانە.. لەو شەوە ڕەشە بێهەسارانە.. شەپۆلێک لە نوور، لە زڵەی ئاوات.. هیوای ژیانی خستە سەر بیسات.. خاڵۆ ڕێبوار❤️ https://t.me/MizanKurdi
Open in Telegramهەوایێک بە هەوای هەوات لە کوێستانەوە هەڵی کرد.. موژدەی دا کە تۆ بۆنخۆشتر لە گوڵ و جوانتر لە نەسرینی... ❤️❤️ 🌸🌸 🌺🌺 💚💚 https://t.me/MizanKurdi
Open in Telegramگەر کۆشکی شاهان عەتر و جەلایە.. ماڵی غەریبان پڕ لە وەفایە.. #هەرمان 🍁 ١٤٠٥/٥/٢٣ https://t.me/MizanKurdi
Open in Telegramخسڵەتی ڕێنوێنانی ڕێگای ئەقڵ.. ماڵاوییە لەگەڵ بەخێڵی و ڕژدی.. #هەرمان 🍁 https://t.me/MizanKurdi
Open in Telegramمەردێکم بینی دەڕوا بە پەلە.. وتم پێی بۆ کوێ ئاوا بە پەلە..؟ وتی دەچم بۆ سەرخۆشی و پرسە.. وتم کێ مردووە وا لە لات قورسە..؟ بە دڵ ئاخێکی ساردی هەڵکێشا.. وتی ماریفەت ، پیاوەتی و وەفا.. #هەرمان 🍁 ١٤٠٢/٣/١٣ https://t.me/MizanKurdi
Open in Telegram❤️ اللهُ أکبَر، اللهُ أکبَر، اللهُ أکبَر، لا إلهَ إلاّ الله، واللهُ أکبَر، اللهُ أکبَر وَلِلّهِ الحَمد 🌺 جەژنتان پیرۆز — عیدتان مبارک — عیدکم مبارک ❤️ لە هەر جەژنێکدا بە حورمەتی حەبیب و خۆشەویستی خالق و مخلوق (صلی الله علیه وسلم)، هەموو ئەوانەی کە لە ئوممەتی ئەون ببەخشن و بە دڵی پاک و بە خۆشەویستی بۆیان دعای لێخۆشبوون و مەغفیرەت بکەن. 🌐 کاکە ئەحمەد موفتی زادە 🌹 بەڕێوەبەرایەتی کاناڵەکانی میزان هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان (فطر) لە هەموو موسڵمانان پیرۆز دەکات. 🟢 کاتی مقارنەی مانگی شەوال سبەی پێنجشەممە 28 ـی ڕەشەمەی 1404ی هەتاوی (20 ـی مارچ 2026ی زایینی) کاتژمێر 4:56ی بەرەبەیانی ـ پێش بانگی بەیانی ـ دەبێت. 🔹بۆیە هەمان ڕۆژ، پێنجشەممە 28 ـی ڕەشەمەی 1404ی هەتاوی (20 ـی مارچ 2026ی زایینی) یەکەم ڕۆژی مانگی قەمری تازە و جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانی، ساڵی 1447ی کۆچی (هجری قمریە). http://T.me/Mizankurdi 🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Open in TelegramConnections
Similar channels
📚 میزان Amizan@@amizanReligion5.72K
قافلة ابناء موسى والجواد@abnaimoosaReligion1.54K
فَـاطِمَـة@fatimaalaahReligion1.54K
🕌دین֠ــۢ͜ـٰ̲ـی ئیس֠ــۢ͜ـٰ̲ـل֠ــۢ͜ـٰ̲ـآم֠ــۢ͜ـٰ̲ـ ،🕌@deni_islamReligion1.53K
يــسٓ@shahedllReligion1.55K
الشاعر اياد الديراوي@ayadalderawyReligion1.57K
الشاعرالحسيني خالد عبد السادةألبديري@khaledalboudareReligion1.51K
البصيرة ٤@nahjalbalaghah7Religion1.58K
Mentioned by
📚 میزان Amizan@@amizan8 mentionsLatest post