Account

Posts of 𝐖𝐭𝐚 𝐳𝐞𝐫𝐢𝐧𝐚𝐤𝐚𝐧 ’🤍’

newest first

#2473Text

ژیاننامەی پێغەمبەر محمد(ﷺ ) پێغەمبەر ( ﷺ ) ناوی محەمەد كوڕی عبدالله كوڕی عبدالمطلب ه له هۆزی (قوڕەیش)ە كە ناسراوە به (ابوالقاسم)، له ساڵی (571) میلادی له ساڵی (فیل) له شاری (مه ككه ى پیرۆز ) له ماڵی (ابو طالب )له دایك بوو. دایكی پێغەمبەر ( ﷺ ) ناوی ( ئامینەی) كچی ( وەهبە) . باوكی پێغەمبەر(ﷺ) له كاتی دەرچوونی بەمەبەستی بازرگانی بۆ شام كۆچی دوایی كردووە و لەشاری مەدینەی منەورە نێژراوە كە ئەو كات محمد ( ﷺ ) له سكی دایكی دابووە . پێغەمبەر( ﷺ)له تەمەنی (6) ساڵیدا بوو دایكی كۆچی دوایی كردووە و ئەركی بەخێوكردنی بە (عبدالمطلب ى) باپیری سپێردراوە. پێغەمبەر(ﷺ )له ته مه نى (8) ساڵیدا بوو كاتێك باپیری وەفاتی كرد و چووە لای مامی (ابو طالب) . پێغەمبەر ( ﷺ ) له تەمەنی (25) ساڵیدا یەكەمین ژنی هێناوە كە ناوی (خەدیجە)بوو. پێغەمبه‌ر ( ﷺ ) (3) كوڕی لە خەدیجە هەبوو به ناوەكانی ( قاسم و عبدالله و ئیبراهیم) بەڵام هەرسێكیان به منالى مردون هەروەها پێغەمبەر ( ﷺ ) (4) كچی هه بوو بەناوەكانی (زەینب و روقیە و أم كلثوم وفاطمة) . پێغەمبەر ( ﷺ ) دوانزه مامی هەبووە بەڵام تەنها (ئیمامی حەمزە و ئیمامی عباس موسڵمان بوون)، هەروەها (6) پوری هەبووە كە له خوشكی باوكی بوون ،بەڵام تەنها ( صفیە) موسلمان بوو . پێغەمبەر ( ﷺ ) بە ( صادق الا مین) به راستگۆی و دەست پاكی ناسرابوو . له تەمەنی (40) ساڵیدا له شاری (مەككە ) له ئەشكەوتی ( حراء ) له (17)ی رەمەزانی پیروز له رۆژی دووشەممه خوای گەورە پەیامی بۆ نارد و بوو به پێغەمبەر . سێ ساڵ بانگەوازی ئاینی ئیسلام به نهێنی بوو دواتر خودای گەورە فەرمانی دا كه بانگەواز بۆ ئاینی ئیسلام بە ئاشكرا بكات ، ساڵی (10) ى پێغەمبەرایەتی ناونرا ساڵی ماتەمی (عام الحزن) به هۆی مردنی ( ابوتالیب) و (خدیجە )ی خێزانی و هەر لەم ساڵەش چوو بۆ (طائف) بۆ بڵاو كردنەوەی ئاینی ئیسلام . (1) ساڵ و (3) مانگ پێش كۆچكردنی بۆ (مەدینە ) له (27) مانگی (رەجەب) له بەشێكی شەو له شاری (مككە) وە چووە (المسجد الاقصی) لەوێ بەرز بۆوە بۆ ئاسمانەكان (كه ئەم شەوە پێی دەگوترێ (الاسراء والمعراج ) هەر لەم شەوەش له ئاسماندا (نوێژ لەسەر موسڵمانان فەرز كرا) . پێغەمبەر ( ﷺ ) (13) ساڵ لەشاری (مەکكە) مایەوە لەپاشان كۆچی كرد بو شارى مەدینە. لەساڵی(8)ی كۆچی لە(20)ی مانگی رەمەزان رۆژی هەینی فەتحی شاری مەككەی كرد . پێغەمبەر ( ﷺ ) لە(27) غەزادا بەشداری كردووە، ماوەی پێغەمبەرایەتی كردنی محمد ( ﷺ ) (23) ساڵ بووە و لەساڵی (11)ی كۆچی لە(12)ی ربیع الاول روژی دووشەممە لەتەمەنی (63) ساڵیدا لەشاری مەدینەی پیرۆز پێغەمبەر (ﷺ) كۆچی دوایی كردوو هەر لەمەدینە لەناو مزگەوتەكەی خۆی نێژراوە. پيغه مبه ر ( ﷺ ) يه كيك له كاره كانى رزگاركردنی مرۆڤایەتی بوو لەبێ بڕوایی و كۆیلایەتی بەرەو بڕوا هێنان بەتاكو تەنیایی خوا و بەندایەتی . هەندی لەرەوشتە بەرزەكانی پيغه مبه ر ( ﷺ ) (راستگۆیی، دەست پاكی، دەم پاكی، دڵ پاكی، روخۆشی، ئازایەتی، تێكۆشەری، بەخشندەیی، میهرەبانی، ئارامی، لێبوردەیی، نەرموونیانی، بە بەڵێنی، بەوەفایی، خۆنەویستی).. 🌷ﷺ🌷םבםב🌷ﷺ🌷 🌷أللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّد و عَلَى آلِ مُحَمَّدٍ

Open in Telegram
Views179+273%vs avg
Forwards—
Reactions7
Comments—
#2464Text
Views168+250%vs avg
Forwards—
Reactions8
Comments—