
مکتب قرآن کردستان
پایگاه اطلاع رسانی مکتب قرآن کردستان www.islamkurd.net www.Moftizadeh.com @maktab_quran_kurdestan .... ...
Average views per post by day
By publication day
Show as table
| Date | Avg views per post |
|---|---|
| Nov 17, 2026 | 954 |
| Nov 18, 2026 | 728 |
| Nov 19, 2026 | 678 |
| Nov 20, 2026 | 668 |
| Nov 21, 2026 | 615 |
| Nov 22, 2026 | 714 |
| Nov 23, 2026 | 541 |
| Nov 24, 2026 | 379 |
| Nov 25, 2026 | 264 |
Most viewed this month
- 01Views1.17KForwards—Reactions4Comments—
- 02Views895Forwards—Reactions5Comments—
- 03Views759Forwards—Reactions7Comments—
- 04Views737Forwards—Reactions4Comments—
Latest posts
حەسەن ئەمینی دەڵێ، هەرێمی کوردستان موڵکی هیچ بنەماڵە و حیزب و تاکێک نییە، بە خوێن و رەنج دروستبووە. داواش لە پارتی و یەکێتی دەکا، بێ لەدەستدانی کات بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆ. رۆژی دووشەممە، 23ـی تشرینی دووەمی 2026، حەسەن ئەمینی، زانای ئایینی سوننی کە بە حاکمی شەرعی جەماوەریی کوردستان ناسراوە، لە گرتەڤیدیۆیەکدا کە بۆ تۆڕی میدیایی رووداوی ناردووە، لەبارەی دەنگۆی دوو بەشکردنی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: "هیچ بنەماڵە، حیزب و تاکێک بۆی نییە خۆی بە خاوەنی هەرێمی کوردستان بزانێت"، داوا لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن. ئەو زانا ئایینییە لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا بۆ رووداو دەڵێ: "دەنگۆی دوو بەشکردنی هەرێمی باشووری کوردستان دڵی هەموو کوردێکی لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی کوردستانیش نیگەران و خەفەتبار کردووە، چونکە هەرێمی باشووری کوردستان جێگەی هیوا و شانازیی هەر کوردێکە لە هەموو جیهان." حەسەن ئەمینی ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەم هەرێمە بە قوربانیدان دروستبووە و گوتی: "پێویستە هەموو بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی هەرێم بزانن کە ئەم هەرێمە بە رەنجکێشان، خوێندان و شەهیدبوونی سەدان کوردی باشووری کوردستان و بەشەکانی دیکەی کوردستان دروستبووە و پێکهاتووە، کەواتە هیچ بنەماڵە و حیزب و تاکێک بۆی نییە بە تەنیا خۆی بە خاوەن، ئاغا، مالیک و بڕیاردار بۆ هەرێمی هەمووان بزانێت." لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، داوا لە هەردوو حیزبی سەرەکیی هەرێمی کوردستان دەکات پەنا بۆ گفتوگۆ ببەن و رایدەگەیەنێت: "ئێمە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە داوا لە حیزبەکانی پارتی و یەکێتی دەکەین بێ لەدەستدانی مۆڵەت بگەڕێنەوە بۆ وتوێژکردن و بەم شێوازە کێشەی خۆیان چارەسەر بکەن. ئەگەر خوا نەکات لە هەوڵی لەتکردن و دابەشکردنی کوردستاندا بن، ئێمە کوردانی دیکەش لە جیهاندا ناتانبەخشین و لێتان نابوورین." حەسەن ئەمینی وتەکانی پێشەوا قازی محەمەد بە نموونە دەهێنێتەوە و دەڵێ: "بەبیر خۆتانی بێننەوە رابەر و پێشەوای مەزن و راستەقینەی گەلی کورد پێشەوا قازی محەمەد چۆن دەیڕوانی بۆ کوردستان و چی دەگوت؛ دەڵێت کوردستان هەر یەکە و نابێت بە چوار، کەچی زۆر بەداخەوە کەسانێک لە رابەرانی ئێستای کورد دەیانەوێت بەشێک لە چوار بەشی دابەشکراوی کوردستان بکەن بە دووان، ئەو بیرۆکەیە بە دڵی دوژمنانی کوردە." ئەم لێدوانەی حەسەن ئەمینی لە کاتێکدایە زیاتر لە دوو ساڵە لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردن کراوە و بەهۆی ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی، تاوەکو ئێستا حکومەتی نوێ پێک نەهێنراوە، رۆژی چوارشەممە 04-11-2026 پەرلەمانی کوردستان بە بەشداریی 52 پەرلەمانتار کۆبووەوە و دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵبژارد. رۆژێک دواتر، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجامی کۆبوونەوەکەی رەتکردەوە و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی دوای کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حیزبەکەی رایگەیاند: "لەم دەقەیەوە لەم حکومەتە دەکشێینەوە، هەموو هێزمان بەکاردەهێنین خەڵکی خۆمان لە دەڤەرەکەی خۆمان چییان پێویستە بۆیان بکەین."
Open in Telegramکاک حەسەن ئەمینی بۆ پارتی و یەکێتی: هەرێمی کوردستان بە خوێن دروستبووە و بێ لەدەستدانی کات بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆ 🆔https://telegram.me/KakHasanAmini
Open in TelegramConnections
Similar channels
دوستـان (۲)@doos3tan2Religion3.12K
محمد علی نادری@mohammad_ali_artReligion3.13K
شیخ پردل حفظه الله@geyamatttReligion3.11K
قران درمانے(الرقيةالشرعيةمن الکتاب والسنة(راقی:استاد داود ارومیه))@guran_drmaniReligion3.11K
ماموستا عثمان ساعدی@osmansaeedeReligion3.11K
کانال رسمی اطلاعرسانی برنامههای حرم رضوی@akhbarharamrazaviReligion3.15K
حرم حضرت عبدالعظیم(ع)@abdulazim_irReligion3.09K
بچههای امامزمان(عج)@abnaol_mahdiiReligion3.08K