ئێستاش نازانم تۆ ڕوداو بویت یان کارەسات،!! نازانم بۆهاتی و پڕت کردم لەخۆشەویستی و ڕۆشتی ، بۆ ئومێدت دامێ و لەئاخیریشدا بێئومێدت کردم ، بۆ وات لێکردم کە هەست بەوەبکەم کە یەکێک هەیە بۆی بژیم و دەستت لێبەردام، بۆوات کرد خۆشم بوێیت و لەهەمان کاتدا ڕقم لێتبێ ، هەندێک کات ئەکەومە پرسیارکردن لەخۆم تۆبڵێی خێری ئەمە چیبێت !! هاتەژیانم و خێری ڕۆشتنەکەی لەکوێ بێت ، گەر خۆشی ئەویستم بۆچی ڕۆشت؟ ئەمانە هەمووی پرسیارن لەمێشکم کەتا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.. جوانتر بڵێین ئەنجامەکەیم دەستکەوتووە بەڵام نایهێنمە سەرخۆم و نامەوێ لێی تێبگەم 🌚 هۆکارەکەشی ئەوەیە کەمن ئەنجامەکەیم بەدڵ نییە و بەناچاری ئەبێت قبوڵی کەم، هەندێک جار دڵم بەرگەی ناگرێت و مێشکم تەقەبولی ناکات بەڵام ناچارییە ئیتر ئازیزم….
Open in TelegramPosts of 𓆩𝒘𝒉𝒚𓆪
دووبارە نمەی باران زەوی بوژانەوە ... گەڵاکان لە درەختەکانیان جودا بونەوە .. خۆر لەژێر هەورەکان خۆی حەشارداوە .. جیهان ڕەنگی زەردی پۆشیوە ئاسمانەکان مات و سامناک دیارن.. دووبارە وەرزەکان دێن ڕووداوەکان ڕوودەدەن کەچی تۆ نە وەرزێک بویت تاکو بێیتەوە .. نە ڕووداوێک تا دووبارە ڕووبدەیەوە.
Open in Telegramلە ژیاندا هیچ ئازارێک هێندەی ئەو ئازارە گەورە نیە کە پێی دەوترێت « غەریبی دڵ » کاتێک کەسێکت بە تەواوی وجودتەوە خۆشدەوێت بەڵام چارە نووس دووری یان دیوارە نەبینراوەکانی ژیان ڕێگەت پێ نادەن پێی بگەیت ، ئەم بە یەک نە گەیشتنە تەنها دووری نێوان دوو جەستە نیە ، بەڵام درزێکی قووڵە لە نێوان حەز و واقیعدا..
Open in Telegramلە ژیاندا هیچ ئازارێک هێندەی ئەو ئازارە گەورە نیە کە پێی دەوترێت « غەریبی دڵ » کاتێک کەسێکت بە تەواوی وجودتەوە خۆشدەوێت بەڵام چارە نووس دووری یان دیوارە نەبینراوەکانی ژیان ڕێگەت پێ نادەن پێی بگەیت ، ئەم بە یەک نە گەیشتنە تەنها دووری نێوان دوو جەستە نیە ، بەڵام درزێکی قووڵە لە نێوان حەز و واقیعدا..
Open in Telegramیەکێ گۆزەی گوڵەکەمانی شکاند و ڕۆییشت، یەکێ دیوارەکانی ڕوخاند، جامەکانی شکاند، گەردەلوولێک هات و کەوتە نێوانمانەوە، نائومێدیەکان ملیۆنێک جار زیاد بوون، هەموو شتێکی خراپ کرد، ئێمەی بریندار کرد، یەکێ بەبێ ھیچ ھۆیەک باڵندەکەمانی لەناو قەفەسدا کوشت .. جگەرم دەسووتێت، دڵم خوێنی لێ دەچۆڕێت، چاوەکانم پڕن لە فرمسێک! ـ خۆزگە کۆتاییەکەمان بەو شێوەیە نەبوایە» #why
Open in TelegramForwarded from ︎𓆩﮼ڕوسەکەم𓆪
ڕەنـگە هـیچ کـات خـۆشـنـەویـستـرابـین ڕەنـگە تەنـها بـریـنـەکـانـی خـۆیـان بـە ئـێـمە سـاڕێـژ کـردبـێـت..!🖤
Open in Telegramبەگورگم وت فێرم بڪە چۆن بژیمم؟؟ وتی باز هەڵدە وتم قاچم دەشڪێ وتی من دەتگرمەوە و بازم هەڵداو قاچم شڪا وتی(وانەی یەڪەم) بڕووا بە ڪەس مەڪە..&
Open in Telegramمـرۆڤە لاوازەکـان هـەمیشـە ژاوەژاو دەکـەن بـۆ ئـەوەی خـۆیان بسـەلمـێـنن بـەڵام مـرۆڤـی بەهـێز لە بێـدەنگیـدا پـلان دادەنێـت بێـدەنگـی کـەمـبوونـی هـێز نـییە، بەڵکـو کـۆکـردنەوەی وزەیـە بۆ لێـدانێکـی وەهـا کە کەسـی بـەرامـبەر پێشـبینی نەکـات🖤!
Open in Telegramنیگار کێشی نەمساوی مەزن هیچ کەسێک بەزەیی بە لاوازەکاندا نایەتەوە خۆت بەهێز بکە بۆ ئەوەی جیهان بە مەرجەکانی تۆ بجوڵێتەوە
Open in Telegramمـتمـانە بەچـەپڵەڕێـزانی کـەس مـەکە هـەمان ئـەودەستـەی چـەپڵەت بـۆلێدەدات ڕۆژێـک دێـت پەتەکـە دەکـاتە ملـی تـۆ.!
Open in Telegramکە لێی سارد بویتەوە!... ئیتر هیچ شتێکت بۆ گرینگ نابێ... بۆت گرینگ نیە لەگەل کێیە! چی ئەکات چی ناکات⸮ چی ئەخوات چی ناخوات⸮ ئەگەر وەک یەکەم جاریش خۆشی بوێیتەوە... گرینگێت پێ باتەوە ئەو ساردەیەی کە دروست بووە قەت گەرم نابێتەوە!...
Open in Telegramژیـان شـەڕێـکی کـێوییـە لەدژی فـەوتـان کـاتێک جیـهـان دەبـێتە تـاریکی تـەنهـا ئیـرادەی خـۆت فریـاد ڕەسـە🖤!
Open in Telegramماوەیەكە دەستم لە خۆم بەرداوە نە هەواڵی كەس دەپرسم نە خەمی دونیامە ماوەیەكە هەتا پێم بكرێت بۆ دوور ئەڕوانم هەتا پێم بكرێت دەست لە شتەكان بەر ئەدەم هەتا پێم بكرێت سەرقاڵی تەنیایی ئەبم ماوەیەكە تێگەیشتووم ژیان بەمن ڕێكوپێك نابێت ماوەیەكە تێگەیشتووم ژیان بە جۆرێك ڕژاوە بەمن كۆ نابێتەوە
Open in Telegramئیتر لێرەدا هەموو شتێک کۆتایی هات دەستەکانم هیچ هێزێکیان تێدا نەماوە بۆ نووسینەوەی دێڕێکی تر یان بۆ گرتنی دەستێکی تر کە ڕەنگە تەنها خەیاڵ بێت من لەو ناوچە چۆڵەدا وەستاوم کە نە دەنگم دەگاتە کەس و نە کەسیش دەگاتە من هەموو ئەو خەونانەی وەک کۆشکێکی شووشە بونیادم نابوون ئێستا بوونەتە پارچە و وردوخاشی ژێر پێیەکانم هەر هەنگاوێک کە دەینێم بۆ ئەوەی ڕزگارم بێت زیاتر لە پێشوو بریندارم دەکات وەک ئەوە وایە لەناو دەریایەکدا مەلە بکەم کە کەنارەکەی هەرگیز بوونی نەبووە
Open in Telegram