(ئامانجمان تەنیا بە کوردی نووسینی تاکی کوردە، یانی ئێمەی کوردیش وەک گشت گەلانی دنیا بە زمان و ڕێنووسی خۆمان بخوێنین و بنووسینەوە) کاناڵێ بۆ فێربوونی زمانی کوردی https://t.me/MTZKD https://t.me/MTZKD تکایە بەشدار بن🙏🙏
Open in Telegram
وشەی کوردی ☀️
🕊 بە کوردی بدوێین 🕊 بە کوردی بخوێنینەوە 🕊 بە کوردی بنووسین بۆ ئەوەی کە زمانەکەمان لە زمانەکانی دیکەدا نەتوێتەوە، پێویستە هەموومان فێر بین، بە زمانی خۆمان بدوێین، بخوێنین و بنووسینەوە. بەستەری کاناڵ: https://t.me/KurdiSoraniWord
Latest posts
ئەگەر حەزتان لە فێربوونی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردیی سۆرانی، هەورامی، کورمانجی، کەڵهوڕی و لەکییە، تکایە فەرموون بەشدار بن👇 @kurdistaniyekan2 https://t.me/+yG5W1rB5s6k4YjQ0
Open in Telegramهیوادارین نەورۆز و ساڵێکی پڕ لە خۆشی و پڕ لە بۆن و بەرامەی ئاسوودەیی و ئەوین و خۆشەویستی بێت و هیچ هەورێکی خەماوی و هیچ تەمومژێک، ئاسمانی ژین و دڵی گەلەکەمان نەگرێت و خۆری ئاواتەکانمان بە گەرما و تیشکی خۆشەویستی هەڵبێت و بە ئەوینێکی ڕاستەقینەوە، تین بخاتە سەر ژیانمان. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🌸 نەورۆز و ساڵی 2725ی کوردیتان لێ پیرۆز بێت. 🌸 🕊@KurdiSoraniWord
Open in Telegram🔲 نەورۆزی ساڵی ٢٧٢٥ی کوردی پیرۆز بێت! ـــــــــــــــــــــــ لەلایەن بەڕێوەبەرانی فێرگەی زمانی کوردییەوە، پیرۆزباییی هاتنی ساڵی نوێ و جەژنی نەورۆزتان لێ دەکەین. هیوادارین ئەم ساڵ ببێتە مایەی دڵخۆشی، کامەرانی و لەشساغی و هەروەها ساڵی سەرکەوتنەکان بۆ هەموو لایەک بێت. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🌻 @renusisaratayi
Open in Telegramدووی ڕەشەمە واتە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک پیرۆز بێت. بەپێی ئامارە نافەرمییەکان ٤٢ بۆ ٥٠٪ی دانیشتووانی وڵاتی ئێران لە گەلانی غەیرەفارسزمان پێک هاتووە. هەروەک لە ڕابردوودا دیتوومانە نزیکەی نیوەی خەڵکی دانیشتووی ئێران ناچار دەکرێن لە پۆلی یەکی سەرەتایییەوە بە زمانی فارسی وانە بخوێنن. بەپێی لێکدانەوە زانستییەکان گەشە و پێشکەوتنی هەموو وڵاتێک، لە باخچەی ساوایان و پۆلی یەکی سەرەتایییەوە دەست پێ دەکات. هەر بەهرەیەکی کە ئێمە بمانهەوێت لە داهاتوودا لە منداڵانمانی وەربگرین تۆوەکەی لەم تەمەنانەوە دەچێنرێت. دەستهەڵات بە سەپاندنی خوێندنی وانە بە زمانی فارسی بەسەر ئەو منداڵانەدا کە زمانی دایکیان فارسی نییە، ئەوان لەگەڵ وەستانێکی چەندساڵە لە هەستیارترین تەمەنی ژیانی تێکەڵبوون بە کۆمەڵگەوە بەرەوڕوو دەکاتەوە. بەڵگەی ئەو گوتەیە، ڕەتبوونەوەی ٦٧٪ی منداڵانی پۆلی یەک و دووی سەرەتایی لە ٩ پارێزگای دووزمانەی وڵاتی ئێرانە. ئامارێکی سەرسووڕهێنەر! لە ڕاستیدا دەستهەڵات بە سەپاندنی زمانی فارسی بەسەر منداڵانی غەیرەفارسدا و نەهێشتنی خوێندن بە زمانی دایک لە تەمەنی منداڵییەوە، گەشەکردنی زمانی دەروونی و زمانی بیرکردنەوە لە منداڵانمان دەستێنێت. بەشێکی کەم لە منداڵان بە شانوەبەردانێکی زۆر بۆ گوشارە ڕۆحی و دەروونییەکانەوە بە چەند ساڵ دواکەوتنەوە لە کۆتاییدا دەتوانن بە زمانێکی سەپێنراوی نوێوە بیر بکەنەوە و قسە بکەن! ئەمە وا لە منداڵانی داماوی غەیرەفارسزمان دەکات دوای ساڵانێکی زۆر ململانێ لەگەڵ زمانی نوێ و فێربوونی زمانی فارسی، ئینجا بیرکردنەوە بەو زمانە نوێیە لە خۆیاندا بەهێز بکەن و پاشان بکەونە ڕکابەرایەتیی بەدەستهێنانی دەرفەتە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان، ئەویش لەگەڵ ئەو کەسانەی کە هەر لە منداڵییەوە بە زمانی دایک(فارسەکان) خوێندوویانە و لەم کێبەرکێیە نابەرابەرەدا نیوەی منداڵانی دانیشتووی ئێران بەرەوڕووی زوڵم و زۆری دەبنەوە. دەستهەڵات بە سەپاندنی زمانی دووەم بەسەر منداڵاندا، ڕەوتی گەشەسەندنی زەینی و کەسایەتیی نیوەی دانیشتووانی وڵات سست دەکات و یاخود دەیوەستێنێت! بەم شێوەیە دەرفەتەکانی نیوەی منداڵانی دانیشتووی ئێران، بە سوودی منداڵانی فارسزمان، لەناو دەبات. بەشێکی هەرە زۆری کەلێن و ناهاوسەنگیی گەشەکردنی پارێزگاکانی ناوەند و پارێزگاکانی سەر سنووری وڵاتی ئێران لەم بابەتەوە سەرچاوە دەگرێت! ئەمە ئەوە دەسەلمێنێت کە بۆچی سەرەڕای پێدانی بوودجە(هەرچەند زۆر کەم بووە) پارێزگاکانی سەر سنوور هەروا بێبەر ماونەتەوە. لاوازکردنی زمانەکانی دیکە دەبێتە هۆکاری لاوازبوونی فەرهەنگ و لاوازبوونی فەرهەنگ دەبێتە هۆکاری لاوازبوونی ناسنامە. ئەمەش وا دەکات ڕق و تووڕەیی بەرانبەر بە زمانی باڵادەست دروست ببێت. زمانی سەپێنراو جۆرێک بەرگریی دەروونی لە فێرخوازدا دروست دەکات و ئامادەی دەکات ڕۆژێک تۆڵەی خۆی لە گرووپی داسەپێن بکاتەوە. هەر ئەو جۆرەی کە نەزۆککردنی جەستەییی مرۆڤەکان کارێکی بێڕەوشتانەیە، وەستاندن یان نەهێشتنی خوێندن بە زمانی دایک و سەپاندنی زمانێکی دیکەش بەسەر منداڵاندا جۆرێک نەزۆککردنی کەسایەتی هەژمار دەکرێت و کارێکی بێڕەوشتانەیە. فێرکاریی بەزۆرەملیی منداڵان بە زمانێک جگە لە زمانی دایک، دەبێتە هۆکاری لێکدابڕانی پەیوەندیی دایبابان و منداڵان لە بواری فێرکاریدا. لە ڕاستیدا دایبابان لە ڕەوتی گەشەسەندنی چەمک و تێگەیشتنەکانی منداڵدا دەکەونە پەراوێزەوە. تێچوویەکی زۆری ڕۆحی و دەروونی بۆ ئەو منداڵە داماوانە دەبێت تاکوو ڕۆژێک بتوانن خۆیان بدۆزنەوە و ئەم ڕەوتە بگەیەننە قۆناغی بەردان. بێگومان سوودگەلێکی زۆر لە زۆرکردنی زماندا بووە کە بۆ میناک لە وڵاتی سویس هاوکات سێ زمانی فەرمی و لە ئەفریقای باشوور هاوکات یازدە زمانی فەرمی هەیە؛ لە زۆرێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی دیکەشدا لانی کەم دوو زمانی فەرمی هەیە و هەروەها خوێندن بە زمانی دایک شتێکی زۆر ئاسایییە. لە ئەسڵی پازدەی یاسای بنەڕەتیی ئێراندا بەڕوونی باس لەوە کراوە کە وانەی خوێندن بە زمانی دایکی دانیشتووانی وڵات لە قوتابخانە و خوێندنگەکاندا بگوترێتەوە، پێویستە ڕووناکبیران و کاربەدەستانی خۆبەخەمزان ئەم هەلە بقۆزنەوە و بە سەرەنجامی بگەیەنێن. پێم وایە وا باشە کە لە پارێزگا دووزمانەکاندا لە پێنج ساڵی دەستپێکی خوێندندا بە کەڵکوەرگرتن لە زمانی دایک، پەروەردەی منداڵانمان لە ڕەهەندی توانایییە سروشتی و کەسێتییەکان و پێگەیشتنی توانایییە پەیوەندی و کۆمەڵگەیییەکانیان بخەینە بەرنامەی کارییەوە. هەروەها لەم خولەدا منداڵان دەتوانن فەرهەنگ و ئەدەبیاتی زمانی دایک فێر ببن تا بەڵکوو هەلێک بڕەخسێت کە لە سنووری چرۆکردنی زمانی دەروونی و زمانی بیرکردنەوەیان نزیک ببنەوە. ئامادەکردن: حەسەن مووسازادە
Open in Telegramزمانی دایک ناسنامەی منە ۲ی ڕەشەمە، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🌻 @KurdiSoraniWord
Open in Telegram🟧 جۆرەکانی با ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ دیاردە سروشتییەکان بۆ توێژینەوەی زانستی گرنگن؛ هەروەها بۆ ئەوەی مرۆڤ توانای زیاتر بۆ تێگەیشتن و پەیوەندیدان بە سروشت بدۆزێتەوە. زمانی کوردی بۆ دیاردە سروشتییەکان زۆر دەوڵەمەندە. یەکێک لەو دیاردە سروشتییانە "با"یە. لە خوارەوە ئاماژە بە هەندێک لە ناوەکان و جۆرەکانی با، لە زمانی شیرینی کوردی دەکەین. ♦️ گەردەلوول: بایەکی خێرایە کە پێچ دەخوات و سەر دەکەوێت و پووشوپەڵاش و زبڵ لەگەڵ خۆی هەڵدەگرێت. ♦️ گێژەڵووکە: بایەکە تەپوتۆز بەرز دەکاتەوە و بە گردی خۆیدا دەسووڕێتەوە. ♦️ قەرەهێڵ: گێژەڵووکە یان گەردەلوولە. ♦️ بۆران: بایە لەگەڵ باران. ♦️ زریان: بای باشوور یان ڕەشەبایە. ♦️ ڕەشەبا: بایەکی توند و بەهێزە لە وەرزی زستان هەڵدەکات، ماوەی هەفتەیەک تا دە ڕۆژ دەخایەنێت. ♦️ زیلان: بایەکی سەخت و وشکە. ♦️ زەلان: ڕەشەبایە. ♦️ سۆزەبا: کزەبای سووکە. ♦️ شەماڵ: بای باکوورە. ♦️ کڕێوە: بایە لەگەڵ بەفر. ♦️ شنەبا: بای هێدی و فێنک یان سروەیە. ♦️ سروە: دەنگی بای سووک یان کزەبایە. ♦️ وەشت: بای باشووری ڕۆژهەڵاتییە. ♦️ زاویتە: بای ساردی ڕۆژهەڵاتە. ♦️ باڕوڤە: ڕەشەبا یان گەردەلوولە. ♦️ شنیان: هەڵکردنی بای سروەیە. ♦️ سەبا: بای شەماڵ یان بای خۆرهەڵاتە. (بایەک کە لەنێوان ڕۆژهەڵات و باکوورەوە هەڵدەکات.) ♦️ کزەبا: بای سووکە. ♦️ هوڕە: ڕەشەبا، گڕەبا یان بای سەموونە. ♦️ باهۆز: گەردەلوول یان گێژەڵووکەیە. ♦️ سۆڵە: بای ساردە. ♦️ دڕەبا: ڕەشەبا یان بای تووشە. ♦️ شنۆ: سروە یان کزەبایە. ♦️ باگێژە: باگەڕ یان گێژەڵووکەیە. ♦️ باگەڕ: بای بەهێزە. ♦️ باگرۆکە: گێژەڵووکەیە. ♦️ بابەلیسک: گێژەڵووکەیە. ♦️ دێوڵکە: پێی دەڵێن: گێژەڵووکە، گەردەلوول، دێوەڵووکە، باگەڕ یان باهۆز. ♦️ گەڕەپێچ: گەردەلوولە. ♦️ گەژگەڕینک: گێژەڵووکە یان باهۆزە. ♦️ گەردەبل: گێژەڵووکەیە. ♦️ لیلان: دەنگی باکوت، هاژە و هاڕەی با بە بەفرەوەیە. ♦️ باکوت: بەفری بە با پەستواو یان کڕێوە بە بای توندە. ♦️ نزەبا: شنەبا یان سروەیە. ♦️ بای بسکان: شنەبا یان سروەیە. ♦️ هۆڕەبا: بای توند و ساردە. ♦️ بای وادە: کەلەباد یان شەماڵی سەرەبەهارە کە بەفر دەتوێنێتەوە. ♦️ شەوبا: سروەی شەو یان ئەو بایەیە کە لە شەو هەڵدەکات. ♦️ دارئاوس: بای مانگی ڕەشەممە کە داری پێ ئاوس دەبێت. ♦️ کونەبا: دەمەئەشکەوتێ کە بای بەتەوژمی لێوە دێت. ♦️ لارەبا: بایەک کە نە شەماڵە و نە زریانە. ♦️ و... هتد 🟢 تێبینی/ بۆ جۆرەکانی با، لە زمانی کوردیدا و بەتایبەت لە ناوچە ڕەنگینەکانی کوردستان؛ ناوی زیاتر هەن؛ لێرەدا تەنیا ئاماژەمان بە هەندێکی کرد. دەتوانن بابەتەکە دەوڵەمەندتر بکەن. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🖊️ کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: ئیدریس هاشمی 🌻 @renusisaratayi
Open in Telegram🟧 جۆرەکانی با، لە زمانی کوردیدا ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئامادەکردن و کۆکردنەوەی: ئیدریس هاشمی 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 🌻 @renusisaratayi
Open in Telegram🟪 ناوەکان و جۆرەکانی بارانبارین لە زمانی کوردی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ باران، سەرچاوەی ژیانە؛ گریانی ئاسمانە بۆ زەویی تینوو کە زەوی دەبووژێنێتەوە و بەردەوامیی دەدات بە ژیان لەسەر زەوی. 🔲 جۆرەکانی باران 🔹 ڕەهێڵە: بارانی لێزمە و بەخوڕ. 🔹 شلۆڤە: باران و بەفر پێکەوە. 🔹 شەستە: ڕێژەبارانی توند. 🔹 کژەبارانە: بارانێکە کە لە کاتی خۆیدا بێت. 🔹 تاو: بارانێک کە بەتوندی لە چەند خولەکێکدا دەبارێت. 🔹 ڕێژنە/ ڕەژنە: تاوەبارانی توند. 🔹 پەڵە: بارانێکی نەرمە لە سەرەتای پاییزدا چەند شەو و ڕۆژ بەردەوام دەبارێت و خۆش ناکاتەوە و هێندە دەبارێت تا زەوی تێرئاو بێت. 🔹 سەرپەڵە: جەنگەی بارانی پاییز. 🔹 گەندەپەڵە: پەڵەی ناتەواو یان بارانی سەرپەڵەیە کە بەو بارانە زەوی نەرم نابێتەوە. 🔹 لافاو: باراناوی زۆر. 🔹 سێڵاو: لافاو یان ئاوی زۆر بە تەوژم کە پاش باران دێت. 🔹 بارشت: بارانی وردی لەسەرخۆ. 🔹 کڵاوبەسەرە: بارانی دەنک گەورە و توند. 🔹 گۆپاڵەباران: بارانی دەنک گەورە و توند. 🔹 بەختەباران: ئەو بارانەی کە گوڵەدەغڵ قەڵەو دەکات. (بارانی جۆزەردان.) 🔹 بارانی بەهاری: شەستەبارانە یان بارانێکی زۆر پڕئاو و کەمخایەن. 🔹 بازریشک: بارانێک کە بای توندی لەگەڵ بێت. 🔹 نمە: بارانی لەسەرخۆی وردیلە. 🔹 نم نم: بارینی کەم کەم و لەسەرخۆ. 🔹 ڕشێنە: بارانی وردی لەسەرخۆ. 🔹 لێزمە: بارانی بەخوڕ. 🔹 خوناوکە: وردەبارانی هێدی و نەرم. 🔹 خوناڤ: پریشکەبارانی زۆر ورد و لەسەرخۆ. 🔹 خونقین: بارینی نم نم و کەم کەم. 🔹 چۆڕاوگە: باراناوێکە بە گوێسوانەدا بێتە خوارەوە. 🔹 ڕنە: وردەبارانێکە کە دەوار دای دەدات. 🔹 گورگەزێ: باران و خۆرەتاو پێکەوە. 🔹 خوڕەم: هاتنەخوارەوەی باران بە لێزمە. 🔹 لەنگێزە: بارانی بەهێز یان بارانی خوڕەمی بەتاو. 🔹 لێشاو: لافاو یان بارانی زۆر بە تەوژم. 🔹 بۆران: با و باران پێکەوە. 🔹 تەپونم: بارانی لەسەرخۆ لە کاتێکدا تەمومژ لەسەر زەوی بێت. 🔹 تەڕوتووش: هەوای پڕ لە هەور و باران. 🔹 ئیقلیمگیر: بارانێک کە سەرانسەری وڵات بگرێتەوە. 🔹 تووکە یان تووکەتووک: بارانی ورد و هێدی هێدی. 🔹 بەورخۆرە: بارانێکە خۆڵی لەگەڵدا بێت و لە بیابانەوە هەڵدەکات. 🔹 و... هتد 🟠 تێبینی/ بۆ جۆرەکانی بارانبارین لە زمانی کوردیدا و بەتایبەت لە ناوچە ڕەنگینەکانی کوردستان؛ ناوی زیاتر هەن؛ لێرەدا تەنیا ئاماژەمان بە هەندێکی کرد. دەتوانن بابەتەکە دەوڵەمەندتر بکەن. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🖊️ ئامادەکردنی: ئیدریس هاشمی 🌻 @renusisaratayi
Open in Telegram🟪 جۆرەکانی بارانبارین لە زمانی کوردیدا ئامادەکردن و کۆکردنەوەی: ئیدریس هاشمی 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🌻 @renusisaratayi
Open in TelegramConnections
Similar channels
قناة / سيد عمار هاشمی اصالتا عراقی و ساکن بغداد / تعليم اللغة الفارسية اصطلاحات و مفردات@hashemi_lahgeiraqi1Linguistics3.05K
💚تعلم الانكليزية مع حسين💚@eng4h1Linguistics4.17K
فاتن أكاديمي | English@private_lessons_26Linguistics1.41K
اللغة وراءَ الكواليس || عَلِي اٌْحْمَدْ@francaisaaLinguistics10.1K
French by Moha - محمد علي الكناني@frenchmohaLinguistics18.5K
قواعد اللغة العربية@arbic_2027_1Linguistics24.8K
عبد العزيز الخالد@englishsupport10Linguistics33.3K
إستاذ الإنكليزي عباس خلف@iraqiedu9Linguistics35.4K