Posts of نازدار حەیران
ئەو مانگی یەکەمی بەهارە من مانگی کۆتایی زستانم دوو هێڵی تەریبین قەد ناگەین بە یەکتر هەر چەند زۆر لە یەکتر نزیکین #جەلال_مەلکشا
Open in Telegramهیلاکتر لە منێ ڕام کردووە بۆ دۆزینەوەت ئەسپێکی شەکەتی قاچ شەلە بۆ نەگەشتن ئەحیلێنێ...
Open in Telegramدڵم وا گێژ ئەدا گەرداوی یەئس و نائومێدیی ڕەش، مەگەر تۆ بێیتە ئیمدادم، گەلاوێژ، ئەی ستارەی گەش! مەگەر تۆ، ئەی گەلاوێژ، ئەی بزەی لێوی سەحەرگاهان! مەگەر تۆ بسرەوێنی قوڵپی ئێشی قەلبی بێ سامان! لە چاوی تۆوە پرشنگێ ئەگاتە ڕۆحی بەدبەختم، ئەکا مەستی تەسەللی تا شەوی دوایی سەری سەختم! دەسا ئەی شا ستارە، ئەی گەلاوێژی گەش و تابان کە هەڵهاتی بە ئەگریجەت بشۆ چاوی شەوی گریان! #عەبدوڵڵا_گۆران
Open in TelegramForwarded from Sêw🍎
ئەوەی هەموو ڕۆژێ لای من کورت و کورتر ئەبێتەوە هەر ژیانە ئەوەی بەردەوامیش درێژ درێژ ئەبێتەوە سێبەری ژان زیگاری خەمەکانە... #شێرکۆ_بێکەس
Open in Telegramچرایەک کوا، کە با نەتوانێ فووی لێ بکا؟ شکۆفەیەک، خەزان هەرگیز نەیژاکێنێ؟ وە مرۆڤێک، کە چارەنووس نەتوانێ بیتوێنێتەوە؟ #مارف_ئاغایی
Open in Telegramهەڵوەدای دوو موڵکی عیشقم ، یەک وڵات، یەک چاوی تۆ سەر لە پێناو نیشتمانە و دڵ بە شوێن هەنگاوی تۆ فکر و زیکرم هەر لە لای ئاڵا و ڕەنگی پەرچەمە پەرچەمێکی کوردەواری و پەرچەمێکی خاوی تۆ باوەشی دوو ئارەزووم کردۆتەوە، تا دێم و یەک قامەتی دایکی وەتەن، دوو بەژنەکەی لاولاوی تۆ من لە دوو خۆران دەڕوانم هەر لە ئاسۆی نیشتمان خۆری ناو ئاڵاکەمان و چیهرەکەی وەک تاوی تۆ #خاڵە_قازی
Open in Telegramله جای گیسد، دهسم کیشم له گیس شهو دهسم کیشم له چیمهنهیل خیس شهو له جای لێود، لێوم کیشم له لێو ئاو له جای باوشد، خوهم خهمه باوش خوهرهتاو #سەعید_عبادتیان
Open in Telegramتۆ بە من بڵێ چۆن بۆنی ڕۆشتووی گوڵێک ئەگەڕێتەوە؟ تا من دووبارە بۆ لای تۆ بگەڕێمەوە… •غادة السمان•
Open in Telegramخۆت لێره نیت و بزریت بەڵام هێشتا زەردەخەنەت هەر لێرەیه و لەسەر کورسیی بەرامبەرم دانیشتووه! خۆت لێره نیت بەڵام دوای خۆت ڕەنگی قژت و تۆنی دەنگت و بۆنی لەشت بۆ تەنیاییم و ژوورەکەم جێ هێشتووە. خۆت لێره نیت و بزریت بەڵام ئەوەی که بەردەوام لەو ماڵەدا و لەسەر چرپا و له جێگەدا و له خەویشدا لەگەڵمایه و جێم ناهێڵێ دیمانەی خۆشەویستیته... •شێرکۆ بێکەس•
Open in Telegramئێمە زینی نییمن مردنمان لە هۊرەو چێیە هۊچ کەس زینی نییە بێجەز ئەوکەسە گ هێمان پێیا نەیوە هەرکەس زینیە مردێە د. عەلی ئۆڵفەتی
Open in Telegramمن دەڵێم: قوربان، دەڵێ: یا صاحب صوت الکَریه! دوژمن ئەر بانگی دەکا: لَبیک یا خَیرَ الندا! •کوردی•
Open in Telegramخۆشەویستم چیت لێم دەوێ؟ کراسێکم بۆ چنیبووی لە گوڵەباخ، برووسکەیەک سووتانی خانوویەکم بۆ کردبووی لە داری شاخ، گەردەلوولێک ڕووخانی کچێ مەگری ئەمشەو دڵم ماچی پێیە بۆ هەردوو لات هەوری سپیش نانی پێیە بۆ هەژارەکانی وڵات مەرگی پێیە بۆ زۆردار خەندەی پێیە بۆ عاشقێکی خەمبار کچێ مەگری نە شەپۆلی خۆشەویستی کۆتایی دێ نە تیشکی ڕۆژ لە ڕووباری دێ دەتۆرێ نە بارانی هەوری سپی تەواو بوونی بۆ هەیە تۆ بۆ منی و کوردستانیش هەر وڵاتی جێژوانی ئێمەیە... •لەتیف هەڵمەت•
Open in Telegramبۆچی لە ناوەڕاستی شۆڕش و خیابانا ماچتم نەکرد؟ بۆچی لە وەسەتی خوێنی ڕژاوا فیشەکی تەقراوا خیابانی نەماوا ماچتم نەکرد؟ •شوعەیب میرزایی•
Open in Telegram