Account
بۆ قارەمانەکەی کوردستان

بۆ قارەمانەکەی کوردستان

@kakehmedmuftizade بۆ پێوەندی👇👇 @mjrk6770

Username
@kakehmedmuftizade
Category
Quotes
Subscribers1,420
Avg views per post, 7d—last 7 days
ERR41.97%30-day average

Latest posts

#1138Audio
Views1,420+138%vs avg
Forwards—
Reactions—
Comments—
#1137Text

ئەشقێک لە دڵمایە... ✍ #هەژیر ــــــــــــــــــــــــ وەها ئەشقێک لە دڵمایە کەسی تر ناگرێ جێی مەگەر دەکرێ کەسێ تر بێ لە ئەو جێیەی کە تۆ لێی؟ وەکوو یەعقووب لە تاوی دووری یوسف چەم تەمی گرت دەکێشمە چاوی بێنوورم کلی خۆڵی بەری پێی بڵێن هۆ پینەچینە! دڵ لە پینە کاری دەرچوو چلۆن پینە و پەڕۆی کەم ئەو دڵەی سەد پارە ها تێی؟ کوتت بۆ ڕێی ئەوینداری ئەشێ بی گیان لەسەر دەست چییە گیان؟ گیان و ڕۆح و سەر لەسەر دەستە ئەگەر بێی چ بێقیمەت خەڵاتێکە بە قوربانی بکەم گیان لە گیان زیاتر چ پێشکەش کەم لە پێناو خۆی و هاوڕێی؟ وەکوو مردوێکی سەد ساڵە دەچووم بێڕۆح و بێتین کە هاتی گیانە، جەستەم، گیان و هاتی و تین گەڕا پێی لەسەر زار و دڵە، نێو و ئەوینی ئاسمانیت ڕەگاژۆی کردە ناخ ئەشقت لە دەوری دڵ دەهاڵێی چ بێژم پێت؟ هەموو عالەم لەگەڵ تۆدا بەهەشتە فریشتەی خۆشەویستیی یا خەڵاتی خوای، ئەتۆ کێی؟ دەبێ نەخشی هەموو دونیا لە موژدەی نەخشی تۆ دەم شەماڵی، دەنگی شمشاڵی، شەتاوی گا خوڕەی زێی وشەت نۆتی ئەوینە نم نمەی بارانی ژینە بە سەر تینوێتی ڕۆح و ویشکەساڵیما دەبارێی وتار و شوێن و کرگارت پەڕاوی خۆشەویستین چەم و کانی هەژارانی و دژی زوڵمەت دەهاژێی مەڕۆ ئیتر بەتەنیا جێم مەهێڵە خاڵۆ ڕێبوار! لە ئەم ئەنگوستەچاوە تووشە تەنیا تۆم چرای ڕێی ❤️☀💚 🆔 @kakehmedmuftizade ♻️ @kurdqareman

Open in Telegram
Views1,540+158%vs avg
Forwards—
Reactions—
Comments—

All posts

Connections