🛑 ئاودانان؛ دەستبەسەرکردنەوەی دووبارەی ئیرەج حەیدەری و کوڕەکەی بە ناوی مەتین حەیدەری ✅ لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنە بەرفراوانەکان لە شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد بە ناوەکانی ئیرەج حەیدەری و کوڕەکەی بە ناوی مەتین حەیدەری، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەیان دەستبەسەر کران. ئیرەج حەیدەری بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواستراوەتەوە، بەڵام هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی کوڕەکەی لەبەردەستدا نییە. 🆔 @Hengaw_kurdi https://hengaw.org/ckb/content/news-general-2026-11-28-18318
Open in TelegramPosts of ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو
🛑 سەردەشت؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی عوسمان قادری و کوڕەکەی بەختیار قادری لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە ✅ دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی گوندی «سوێروێ»ی سەر بە شارۆچکەی ڕەبەتی شاری سەردەشت بە ناوەکانی عوسمان قادری و کوڕەکەی بەختیار قادری، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە دەستبەسەر کراون و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە لە ئورمیە گواستراونەتەوە. 🆔 @Hengaw_kurdi https://hengaw.org/ckb/content/news-detention-2026-11-28-18316
Open in TelegramViews growthHide views growth
Views growth
Hours after publication
Show as table
| Hours after publication | Views |
|---|---|
| 0 h | 0 |
| 2 h | 59 |
| 11 h | 137 |
- Total to date137
🛑 هەڵوەشاندنەوەی بەندکرانی شەوانە، دەستبەسەرکران و گواستنەوەی یەعقووب محەممەدی، مامۆستای دەرکراوی خەڵکی ئاودانان بۆبەندیخانەی دەڕەشار ✅ یەعقووب محەممەدی، هاووڵاتیی کورد، مامۆستای دەرکراو، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و یەکێک لە کەسایەتییە ناسراوە کولتووری و مەدەنییەکانی شاری ئاودانان، بە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی سوپای پاسداران و بە بیانووی «دۆخی تایبەتی ئاودانان»، لە ڕەوتی پێشووی جێبەجێکردنی سزاکەی واتە حەوتوویەک یەک شەو ئامادەبوون لە بەندیخانە بێبەش کرا و بە مەبەستی تێپەڕکردنی تەواوی ماوەی سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی «ماهپارە»ی دەڕەشار دەستبەسەر کرا. 🆔 @Hengaw_kurdi https://hengaw.org/ckb/content/news-detention-2026-11-27-18314
Open in TelegramViews growthHide views growth
Views growth
Hours after publication
Show as table
| Hours after publication | Views |
|---|---|
| 0 h | 0 |
| 8 h | 105 |
| 24 h | 184 |
- After 6 hours105
- After 24 hours184
- Total to date184
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی ئەحەد ئەردەم و محەممەد سەرفەجوویی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئەحەد ئەردەم و محەممەد سەرفەجوویی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کران. 🆔 @Hengaw_kurdi https://hengaw.org/ckb/content/news-detention-2026-11-27-18312
Open in Telegram🛑 ئاودانان؛ دەستبەسەرکرانی مەهدی نوورمحەممەدی بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ✅ لە درێژەی شەپۆلی سەرکوت و دەستبەسەرکرانی بەرفراوانی هاووڵاتییانی خەڵکی شاری ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، هاووڵاتییەکی کوردی دیکە بەناوی مەهدی نوورمحەممەدی بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. 🆔 @Hengaw_kurdi https://hengaw.org/ckb/content/news-detention-2026-11-26-18308
Open in Telegram🛑 کرماشان؛ عەلی پوورداراب ڕۆژنامەنووسی کورد سزای بەندکران و بێبەشکران لە چالاکیی میدیایی بەسەردا سەپێندرا ✅ عەلی پوورداراب، ڕۆژنامەنووسی کورد و خەڵکی شاری کرماشان، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە سزای یەک ساڵ بەندکرانی و دوو ساڵ بێبەشکران لە چالاکیی پیشەیی لە بواری ڕۆژنامەنووسیدا بەسەردا سەپێندرا. 🆔 @Hengaw_kurdi https://hengaw.org/ckb/content/news-sentences-2026-11-25-18300
Open in Telegram🛑 ئاودانان؛ دەستبەسەرکردنی هوومەن دارابی و حەمیدڕەزا ساداتی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ✅ لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنە بەرفراوانەکانی هاووڵاتییانی کورد لە شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی هوومەن دارابی و حەمیدڕەزا ساداتی لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر کران و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە. 🆔 @Hengaw_kurdi https://hengaw.org/fa/content/news-detention-2026-11-25-18299
Open in Telegram🛑 بەندیخانەی ئیلام؛ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دوایین دۆخی موراد محەممەدی، بەندکراوی سیاسیی کورد و خەڵکی ئاودانان ✅ موراد محەممەدی، ئەندازیاری شارستانیی تەمەن ٤٠ ساڵی کورد و خەڵکی شاری ئاودانان و دانیشتووی دێلوڕان، بەهۆی بڵاوکردنەوەی چەندین بابەتی جیاواز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەبارەت بە ناسنامە و پۆشینی جلی کوردی، سزای ٤ ساڵ و ٤ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە و لە شەش مانگ پێشەوە ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام تێپەڕ دەکات. 🆔 @Hengaw_kurdi https://hengaw.org/ckb/content/news-detention-2026-11-25-18297
Open in Telegram🛑 لە بەرەبەری ٢٥ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بەشی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕاپۆرتێکی ئاماری ـ شیکاریی سەبارەت بە تۆمارکردنی ١٥٩ حاڵەتی ژنکوژی لە ئێران ئامادە کردووە. سەرجەم ئەم حاڵەتانە لە ماوەی نێوان ٢٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥ 🛑 تا ٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٦ تۆمار کراون و بەپێی بەڵگەنامە و دایکۆمێنتە سەلمێندراو و جێی متمانەکان بۆ بەشی داتای هەنگاو، لانی کەم ٢٣ حاڵەت لەم کوشتنانە لە پۆلێنبەندیی ژنکوژییەکان بە بیانووسی پاراستنی نامووس و شەرەف پۆلینبەندی کراون. 🛑 ئەم ڕاپۆرتە دوو دەستە لە داتاکان لەخۆ دەگرێت: یەکەم، ئەو حاڵەتانەی کە ڕاستەوخۆ لەلایەن تۆڕی هاوکارانی هەنگاوەوە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە و پشتڕاست کراونەتەوە و ناسنامەی تەواوی قوربانییەکان لە هەنگاو تۆمار و بڵاو کراوەتەوە؛ دووەم، ئەو حاڵەتانەی کە لە میدیا حکوومەتییەکانی ئێراندا زۆربەی کات بە بێ ناوهێنانی ناسنامەی قوربانی و لەژێر ناونیشانی گشتی و ناڕوونی وەک «توندوتیژیی خێزانی» و «کێشەی خێزانی» بڵاو کراونەتەوە. 🆔 @Hengaw_kurdi https://hengaw.org/ckb/content/report-women-2026-11-24-18294
Open in Telegram🛑 ئاودانان؛ دەستبەسەرکردنی تاها سەبزی، ئومید عەزیمی و عەلی کەریمی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ✅ لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنە سەرەڕۆکان لە شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، سێ هاووڵاتیی دیکەی کورد لەوانە منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوەکانی تاها سەبزی، ئومید عەزیمی و عەلی کەریمی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە. بە هەژمارکردنی ئەم حاڵەتانە، ژمارەی دەستبەسەرکراوە تۆمارکراوەکانی ڕۆژانی ڕابردوو لەم شارە بۆ لانی کەم ٢١ کەس بەرز بووەوە. 🆔 @Hengaw_kurdi https://hengaw.org/ckb/content/news-detention-2026-11-24-18291
Open in Telegram🛑 دێزفوول؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و بێسەروشوێنبوونی سوبحان ئەمری، خوێندکاری کورد و خەڵکی ئاودانان ✅ دوای تێپەڕبوونی حەوتوویەک بەسەر دەستبەسەرکردنی سوبحان ئەمری، خوێندکاری کورد و خەڵکی شارۆچکەی سەراوباغی سەر بە ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە دێزفوول، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە بارودۆخ، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. 🆔 @Hengaw_kurdi https://hengaw.org/ckb/content/news-detention-2026-11-24-18289
Open in Telegram🛑 سنە؛ کوژرانی هێلیا فەتاحی، کچی تەمەن ١٩ ساڵ بە بیانووی پاراستنی شەرەف و نامووس لەلایەن دایک و باوکییەوە ✅ هێلیا فەتاحی، ژنی گەنجی تەمەن ١٩ ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی نایسەری سنە، بە دەستی باوک و دایکی خۆی و بە بیانووی پاراستنی نامووس و شەرەف و بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا. 🆔 @Hengaw_kurdi https://hengaw.org/ckb/content/news-women-2026-11-24-18288
Open in Telegram🛑 بانە؛ هێمن خورشیدی سزای دوو ساڵ و سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا ✅ هێمن خورشیدی، هاووڵاتیی تەمەن ٣٠ ساڵی کورد و خەڵکی شاری بانە کە پاییزی ساڵی ڕابردوو بۆ ماوەی ٩ ڕۆژ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە گشتی سزای ٢ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. 🆔 @Hengaw_kurdi https://hengaw.org/ckb/content/news-sentences-2026-11-23-18285
Open in Telegram