تەنهایی چییەتی؟ زۆر جوانترە لە دووڕو ی و درۆ، بەڵام ناتوانیت هەرگیز ڕابێیت لەگەڵ تەنهایی ئاخر بە تەنها بوون لەگەڵ تەنهایی جیاوازیان زۆرە لەوانەیە تۆ لە شوێنێک بە تەنها بیت بەڵام هەستی تەنهاییت نەبێت و دڵت خۆش بێت بەڵام ئەشکرێ لە ناو کەسە نزیکەکانت یان برادەرەکانتا بیت و هەستی تەنهایی ناخت بخوات، کە هەستی تەنهاییت هەبوو ئیتر لە ناو هاوڕێ و کەسە نزیکەکانیشت بێدەنگ دائەنیشیت و ئاگات لێیان نییە یاخوود حەز ئەکەیت هەڵسیت لە ناویاندا و ئارام ناگریت لەگەڵیاندا وە لە تەنهاییەکەشدا ئارام نابیتەوە و خۆشت نازانیت حاڵت بەچی باش ئەبێت ئەسڵەن کە هەستت بە تەنهایی کرد دڵنیابە هیچ شتێک دڵخۆشت ناکات تەنها چاوەڕێی ڕەحمی خودا ئەکەیت!!🖤
Open in TelegramViews380%vs avg
Forwards—
Reactions1
Comments—
