Account
Gerîla

Gerîla

دەنگ و ڕەنگی #گەریلا کەناڵێکی جیاواز و سەربەخۆ @Gerilame @tvgerila بەشی پەیوەندی @kaziwe1313

Username
@gerilame
Category
Politics
Subscribers8,424
Avg views per post, 7d1,540−41% vs prev 7d
ERR18.28%last 7 days

Average views per post by day

By publication day

Show as table
DateAvg views per post
Nov 17, 20262,370
Nov 18, 20262,930
Nov 20, 20262,600
Nov 22, 20261,740
Nov 23, 20261,620
Nov 24, 20261,422
Nov 25, 20261,105

Most viewed this month

  1. 01
    Views3.29K
    Forwards—
    Reactions172
    Comments—
  2. 02
    Views2.97K
    Forwards—
    Reactions21
    Comments—
  3. 03
    Views2.6K
    Forwards—
    Reactions45
    Comments—
  4. 04
    Views2.54K
    Forwards—
    Reactions64
    Comments—

Latest posts

#69796Text

زەیدی چۆن پارتی و یەکێتی ناچار کرد بە مۆبایل  بەیاننامەی دژ بنوسن ستاندەر-ڕاپۆرت ئەوەی ئەمڕۆ زەیدی داوای کرد، هەرگیز پێش ئەو لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا داوا نەکراوە. ئەمە تەنها بڕیارێکی ئیداری یان هەنگاوێکی ئاسایی نییە، ئەمە تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ بوون و قەوارەی هەرێم. بەپێی ئەو بڕیارانەی ڕاگەیەندراون، زەیدی دەیەوێت دەست بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی ژێر ئیدارەی هەرێم و ناوچەکانی دیالە، کەرکووک، سەڵاحەدین و نەینەوادا بگیرێت و هەناردەکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان تەنها لە ڕێگەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە بێت. لە هەمان کاتدا، فەرمان کراوە دەستەی دەروازە سنوورییەکان هەموو دەروازەکانی هەرێم لەگەڵ تورکیا، ئێران و سووریا وەربگرێتەوە. ئەگەر ئەمە جێبەجێ بکرێت، بۆ یەکەمجارە لە دوای ساڵی ١٩٩١ـەوە هەرێم ئیدارەی دەروازە سنوورییەکانی لەدەست دەدات. جگە لەوەش، سەرچاوە داراییەکانی دەرەوەی بودجە—لە نەوت و غاز و ڕسوومات—بەرەو وشکبوون دەچن، و گرێبەستە نەوتییەکانیش دەکەونە بەردەم قەیرانێکی گەورەی یاسایی. بەڵام پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە: بۆچی ئێستا؟ لەبەر ئەوەی هاوکێشەکان گۆڕاون. ئەمریکا وەک جاران لە ناوچەکەدا خۆی بە بەرپرسیار نازانێت و کشاوەتەوە، پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ هەرێم لە لاوازترین ئاستی خۆیدایە، و لە لایەکی دیکەشەوە، زەیدی خۆی خاوەنی پشتیوانی ئەمریکی و نێودەوڵەتییە. لە کاتێکدا فشارێکی وا گەورە لە دەرەوە هەیە، ناوماڵی کورد لەوپەڕی پەرتەوازەییدایە. ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی قووڵ و بەردەوامە. کاتێک دوو هێزی سەرەکی خاوەنی یەک بڕیار و یەک ستراتیژ نەبن، بەرامبەر ئەم هەنگاوانە چۆن بەرگری دەکرێت؟ بەجۆرێک بەیاننامە هاوبەشەکەی ئەمڕۆیان بە مۆبایل نوسیوە. ئەمڕۆ هەرێم لەبەردەم دووڕێیانێکی مێژووییدایە: یان یەکڕیزی و داڕشتنەوەیەکی واقیعیانەی پەیوەندییەکان بە پشتبەستن بە یاسا و دەستوور، یان لەدەستدانی وردەوردەی ئەو دەسەڵات و پێگەیەی ساڵانێکە هەیە. پرسیارەکە لێرەیە: ئایا حزبەکانی دەسەڵات ئامادەن لە پێناو کوردستان حکومەتێکی نا حزبی دروست بکەن؟ ➖➖➖➖ @gerilame

Open in Telegram
Views1,410−30%vs avg
Forwards—
Reactions22
Comments—
#69795Text

پارتی و یه‌كێتیی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا 🔻جگە لە دەستور هەر ڕێوشوێنێک و بڕیارێکی دیکە لەدژی هەرێمی کوردستان دژی دەستورە ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتیی له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: 🔹راگەیەندراوی کە لەلایەن وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە و پێشهات و ڕێوشوێنانەی لەم چەند ڕۆژەدا کە لە عێراقدا لە ئارادایە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان چاوەڕواننەکراو و جێگەی سەرسوڕمانێکی زۆرن. هەموو لایەک باش دەزانن هەرێمی کوردستان لەو مافانەی لە دەستوری عێراقدا هاتوە زیاتری داوا نەکردوە و بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو مافە دەستوریەکانی پێشێل کراون. ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە هەموو لایەک پێویستە پابەندی دەستور بن و ئەگەر کێشەیەکیش لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فێدرالیدا هەبێت دەبێ دەستور حەکەم بێت لە نێوانیان. جگە لە دەستور هەر ڕێوشوێنێک و بڕیارێکی دیکە لەدژی هەرێمی کوردستان دژی دەستورە. هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێن و خەباتی دوورودرێژی گەلی کوردستانە و پێشێلکردنی ماف و دەستکەوتەکان هێلی سوورن. ئێمە لەگەڵ دیالۆگ و شەفافیەت و لێکتێگەیشتن و بڕیاری تاک لایەنە خزمەتی ئەمنیەت و سەقامگیری عێراق ناکات. ❇️زوو نیە؟ مەترسی لەسەر کۆمپانیا دزەکانیان دروست بووە،پێکەوە بەیاننامەی هاوبەش بڵاو ئەکەنەوە. ➖➖➖➖ @gerilame

Open in Telegram
Views1,490−26%vs avg
Forwards—
Reactions25
Comments—
#69793Text

ژمارەیەک بڕیار لە عەلی زەیدییەوە سەبارەت بە نەوت و دەروازە سنورییەکانی هەرێم 🔴 سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق چەند بڕیارێکی تایبەتی عەلی زەیدی سەبارەت بە هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند: 🔴 سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەکرێن. 🔴 حکومەتی هەرێم بۆی نییە مۆڵەتی هەناردەکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان بدات، تەنیا لە ڕێگەی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە نەبێت. 🔴 وەزارەتی نەوت و پۆلیسی وزە سەرجەم کێڵگە نەوتییەکانی دیالە، کەرکووک، سەڵاحەدین و نەینەوا وەردەگرنەوە کە لەژێر دەسەڵاتی ئەمنیی هەرێمدان. 🔴 هێزەکانی سنوور سەرجەم دەروازە نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دادەخەن. 🔴 سوپای عێراق سەرجەم ڕێگا لاوەکی و قاچاخەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تر دادەخات. 🔴 لە بازگەکانی دەروازەی سلێمانی، هەولێر و دهۆک تاقیگە و گۆڕەپانی تایبەت بۆ پشکنینی بەرهەمە نەوتییەکان دروست دەکرێن. 🔴 کارمەندانی وەزارەتی نەوت، پۆلیسی وزە و ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەو بازگانە دادەنرێن بۆ پشکنینی ئەو سووتەمەنییەی دەچێتە ناو هەرێم. 🔴 دەستەی دەستپاکی وردبینی لە نەوتی نێردراو بۆ پاڵاوگەکانی بازیان و کار و هەناردەکردنی نەوت لە دەروازەکانی هەرێمەوە دەکات. 🔴 سەرجەم کارگەکانی قیر و نەفتا لە ناوچە جێناکۆکەکان لە ماوەی 6 مانگدا دەگوازرێنەوە بۆ ژێر کۆنترۆڵی ئەمنیی حکومەتی فیدراڵی. ➖➖➖➖ @gerilame

Open in Telegram
Views1,400−30%vs avg
Forwards—
Reactions19
Comments—
#69792Text

شاندی #ئیمڕاڵیی پارتی دەم سەبارەت بە دیداری دوێنێ لەگەڵ #ڕێبەر_ئۆجالان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە ​🎙 شاندی ئیمڕاڵی: لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان لە بینا نوێیەکەدا دیدارمان ئەنجام دا 🎙 شاندی ئیمڕاڵی: ئەم پێشهاتە نیشانەی باشتربوونی مەرجەکانی کار و ژیانی بەڕێز ئۆجالانە 🎙 شاندی ئیمڕاڵی: ئێستا ئەو کارەی دەبێت بکرێت، کردنەوەی کەناڵەکانی دیداری ڕاستەوخۆیە لەگەڵ بەڕێز ئۆجالاندا 🎙 ڕێبەر ئاپۆ: باشترین ڕێوشوێنی پڕۆسەکە یاسای دیموکراتیک و سیاسەتی ئازادە 🎙 ڕێبەر ئاپۆ: بەشداریی کوردان لە کۆماردا لەسەر زەمینەی دیموکراتیک دەبێت 🎙 ڕێبەر ئاپۆ: کۆمارێک کە کورد تێیدا بەشدار بێت، کۆمارێک دەبێت کە هەموو ناسنامەکان بە فەرمی بناسێت 🎙 ڕێبەر ئاپۆ: لە کاتێکی وادا، گیانلەدەستدانەکانی نێو زیندانەکان و گرژییەکانی پەیوەست بە بڕیارەکانی ئینفاز (درێژکردنەوەی ماوەی زیندانیکردن)، ورووژاندن و تەحریکن دژی پڕۆسەکە 🎙 ڕێبەر ئاپۆ: بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک تەنها گەرەنتیی کورد نییە، بەڵکو گەرەنتیی هەموو گەلانە 🎙 ڕێبەر ئاپۆ: ئامانجی ئێمە بەکۆمەڵگەبوونێکە کە گەیشتبێتە بنەما دیموکراتیکەکان و دامەزراوەییبوونی 🎙 ڕێبەر ئاپۆ: ئەگەر کورد وەک دامەزرێنەری سەرەکی ببێتە خاوەن گەرەنتیی یاسایی، تورکیا بۆ ناوچەکە دەبێتە نموونە 🎙 ڕێبەر ئاپۆ: ئێمە لەگەڵ دیموکراتەکانی باوەڕدار بەمە، کۆماری دیموکراتیک دەکەینە ئامانج 🎙 ڕێبەر ئاپۆ: ئێمە لە وەرچەرخانێکی گرنگی مێژووی کۆمارداین 🎙 ڕێبەر ئاپۆ: بۆ تێپەڕاندنی ئەم وەرچەرخانە و چوونە نێو قۆناغێکی نوێ، وردبینی و هۆشیاری پێویستە ➖➖➖➖ @gerilame

Open in Telegram
Views1,620−19%vs avg
Forwards—
Reactions57
Comments—
#69787Photo

. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ ڕای گشتی و میدیاکان، ناسنامەی پێنج گەریلای گیانبەختکردووی خەڵکی شارەکانی ئیلام، کرماشان، سەرپێڵ زەهاو و جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ڕاگەیاند کە لە ناوچەکانی «هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا»دا گیانیان بەخت کردووە و جەختی لەسەر بەردەوامبوون لەسەر ڕێباز و ئامانجەکانیان کردەوە. هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا کە ڕۆژی شەممە ٣٠ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٥ بڵاو کراوەتەوە، وتوویەتی کە ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ڕۆحێکی فیدایی و بێ دوودڵیی ئەرکەکانیان بەجێهێناوە و پەیوەست بوون بە کاروانی نەمرانەوە؛ لەوانەش ناوی هەریەک لە گەریلاکان «چالاک جوانڕۆ، سمکۆ داڵاهۆ، ماسیرۆ داڵاهۆ، مێرخاس شاهۆ و ڕزگار پەژمین» هاتووە. هەپەگە ئاماژەی بەوە کردووە کە خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە درێژایی مێژوو خاوەنی کولتووری بەرخودان و تێکۆشان بووە دژی سیاسەتەکانی سەرکوتکاری، و ئەم گەریلایانەش وەک پێشەنگی خەبات لە چیاکانی کوردستان، هۆشیاریی نەتەوەیی و ڕۆحی بەرخودانیان کردووەتە کردار و تێکۆشان لەپێناو ئازادیدا. ➖➖➖➖ @gerilame

Open in Telegram
Views1,740−13%vs avg
Forwards—
Reactions57
Comments—
#69786Video
Views2,600+29%vs avg
Forwards—
Reactions45
Comments—

All posts

Connections