Account
گەورکایەتی

گەورکایەتی

گەورک (بۆکان ) (مەهاباد و سەقز ) (سەردەشت ) ( پیرانشار ) ( شنۆ ، نەغەدە) و ورمێ و باکوور و باشوور و ناوچەکانی دیکەی کوردوستان راههای ارتباط با این کانال ارتباط با ادمینهای کانال بحث سیاسی ممنوع مسئولیت پیام هر یک از ادمینها بر عهدەی خودشان میباشد

Username
@gawrkayati
Category
News and media
Country
IranIran
Subscribers1,190
Avg views per post, 7d153last 7 days
ERR12.87%last 7 days

Average views per post by day

By publication day

Show as table
DateAvg views per post
Nov 26, 2026159
Nov 27, 2026187
Nov 28, 2026111

Most viewed this month

  1. 01
    Views386
    Forwards—
    Reactions3
    Comments—
  2. 02
    Views239
    Forwards—
    Reactions5
    Comments—
  3. 03
    Views197
    Forwards—
    Reactions1
    Comments—
  4. 04
    Views190
    Forwards—
    Reactions3
    Comments—

Latest posts

#58844Video
Views58−62%vs avg
Forwards—
Reactions3
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
1 h39
3 h54
6 h58
  1. After 1 hour39
  2. After 6 hours58
  3. Total to date58
#58841Text

مەلا محێدینی خواجەفەنی گێڕایەوە وتی... لە کتێبی: ڕشتەی مرواری (بەرگی ١) بەرهەمی: عەلائەدین سەجادی (1907-1984) مەلا محێدینی خواجەفەنی گێڕایەوە وتی: کابرایەک هەبوو «سفوک»ی ناو بوو، لەو ناو جافەدا ویستی ژن بهێنێ، هاتە لام و پرسی پێکردم بۆ ئەوە بچم مارەی بکەم. وتی منیش پێم وت: بچۆ باوکی کچە و خۆت و دوو شاهێد حازر کە ئەوا منیش دێم. ئەڵێ کە چووم و نزیکی دەوارەکە بوومەوە کوڕە هات بە پێشوازمەوە و وتی: مامۆستا هەموو حازرین فەرموو. وتی لە ڕێگەدا پێم وت: ڕۆڵە من هەر شتێک ئەڵێم تۆیش وا بڵێ، بەڵام کە چووینە ژوورەوە سەیرم کرد شاهێدەکان نین وتم: ڕۆڵە هەستە بچۆ دوو شاهێدیش بێنە. ئەویش وتی: ڕۆڵە هەستە بچۆ دوو شاهێد بێنە! وتم: کوڕم مەبەستم ئەوەیە بچی دوو زەلام بێنی. ئەویش وتی: کوڕم مەبەستم ئەوەیە بچی دوو زەلام بێنی، وتی: سەیر ئەکەم من هەر شتێک ئەڵێم ئەویش ئەیڵێتەوە لە پاشا تووڕە بووم وتم: کەرانباوگاو بچۆ دوو پیاوی سەگباب بێنە تا ژنەکەت لێ مارە کەم. ئەویش وتی: کەرانباوگاو بچۆ دوو پیاوی سەگباب بێنە تا ژنەکەت لێ مارە کەم! ئیتر ئیمان لەسەرما نەما، هەستام شەپەزلەیەکم کێشا بە بناگوێیدا، وەڵڵا ئەویش هەستا جوان و پوخت شەپەزلەیەکی کێشا بە بنا گوێی منا. ئیتر ئیش تێکچوو دەستم دایە یەخەی و دەستم کرد بە لێدانی و وتم سەگی سەگباب بۆچ لێم ئەدەی؟ سەیرم کرد تا من زلەیەکەم لەم ئەدا ئەو دوو زلەی بە بناگوێی منا ئەکێشا و بە تەواوی شەل و کوتی کردم و پەکی خستم، دەستم لە یەخەی کردەوە و خەڵکی هاتن بە سەرمانا، بەڵام من ناوێرم هیچی تر بڵێم، بە دەست دەستم بۆ هەڵئەتەکان، وتم بڕۆ. کوڕە ئینجا ڕۆیشت و گەیشتە بەر قاپی و وتی: مامۆستا مارەیی هات؟! وتم: هات سەگی سەگباب بڕۆ. کوڕە لێیدا ڕۆیشت ۆ ئەو شەوە چووە لای ژنە! منیش لە بەر هیلاکی قسەم پێ نەئەکرا. بەیانی خەڵکەکە کۆبوونەوە وتیان: ئەرێ ئەم زرمەزلێتان لەچی بوو؟ منیش حاڵەکەم بۆ گێڕانەوە، کە من هەوەڵجار کفرم کرد وتم من هەر شتێک ئەڵێم تۆیش وا بڵێ، چووم سەیرم کرد شاهێدی نییە وتم بچۆ شاهێد بێنە ئیتر هەر شتێکم ئەوت لە لایەن شاهێدەوە ئەویش وەکو بەیتی بلە ئەیوتەوە. سەرلەنوێ خەڵکەکە بەیانی چوون کوڕەکە و ژنەکەو دوو شاهێدیان هێنا، ئەو وەختە ئیتر مارەمان کرد. 👇👇👇 @gawrkayati

Open in Telegram
Views219+43%vs avg
Forwards—
Reactions5
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h38
3 h179
8 h219
  1. After 1 hour38
  2. Total to date219
#58839Text

بیستبووم برایم ئەحمەد - کە ئەوسا ڕەئیسی پارتی بوو - لە کەرکووکە. دیتمەوە و چیرۆکی خۆم پێ گوت. خانوویێکی چکۆڵەی دوو ژووری بە کرێ گرت. جیرانێکی دەرکە بە دەرکەوە - کە ناوی مامۆستا «عەلی حەمدی» بوو - ڕاسپارد کە لە خواردنی ماڵ بەشم بدەن و شتێکیان لە باتیان بداتێ. یانی هەرچەند ئەندامی حیزب نەبووم، بووم بە میوانی حیزب. ڕایەخ و لێفەم بۆ هات. پلیکۆپییەکان هێنا و فێریان کردم. شەوانە برایم دەهات و بە دزی گۆڤاری «ڕزگاری»مان دەردەکرد. لە کاتی چاپکردندا ڕادیۆم لەسەر دەنگی تەواو دەکردەوە کە ڕێبواران خڕەی چاپ نەبیستن. دوو ژمارەمان لە دوو حەوتەدا بڵاو کردەوە. تەواوی ڕۆژ لە بێکاری لەشم گران دەبوو. بە عەلی حەمدی خانەخوێم گوت: بە کاک برایم بڵێ کارێکی ڕۆژانەم پێ بسپێرن؛ حەوتەی تاکە شەوێک چاپ کردن زۆر کەمە. نازانم چۆنی پێ گوتبوو، هاتەوە گوتی: کاک برایم دەڵێ جا ئەگەر هەر حەز دەکا با بچێتەوە بەغدا! دەڵێن جارێک «خدراغای قزڵجە» نۆکەرێکی ناردۆتە لای ئاغایەکی تر، کە وای پێ بڵێ و ئاوای تێ بگەیەنە و جوابم بۆ بێنەوە. نۆکەر دێتەوە، جوابەکەی هیچ فڕی بە سەر سپاردەوە نییە. - کوڕە ئەوە چییە؟ - ئاغا لە ڕێگە فکرم کردەوە، فەرمایشتەکانت زۆر بێتام بوون! بۆ خۆم ئەمەم گوت و ئەوەم تێ گەیاند؛ ئەویش ئەم جوابەی داویەوە! لێم نەپرسی تۆ چت گوت؛ بەڵام بەبێ خواحافیزی هاتمەوە بەغدا. چوومە ماڵەکەی حەمە. لەو کاتە لە ماڵەکەی کەرکووک بووم، تووشی «سەیید ئەحمەدی سەیید تەها» هاتم. - کاکە! چۆن وا دەبێ؟ ئێمە برای کۆمەڵەین. من چەند دێم هەیە. هیچ پۆلیسێک ناتوانێ بێتە مڵکی من. بشزانن ناتوانن بتگرن. قورعان بە حەقت بە ساحیبت! سبەی دەگەڵ خۆمت دەبەم. - کاک سەیید ئەحمەد! پلیکۆپییەک هەیە با دەگەڵ خۆمی بێنم؛ کە دێی تۆ بۆ شتی وا دەناڵێ و زۆریش خزمەتە بە کورد. - بەسەر چاو، ئەویشت بۆ دادەمەزرێنم. سبەی سەعات هەشت وەرە بە ترۆمبیل دەچین ماشێن و کەلوپەلت هەڵدەگرین؛ بەڵام نەچی پەشیمان بیەوە! لە پیاوی بەدقەول تووڕەم! لە برایمم پرسی، گوتی: زۆر باشە. سبەی هەر سەعات حەوت گەیمە ئوتێل. هەیهوو سەیید ئەحمەد دەمێکە ڕۆیشتووە! ئێستا و ئێستاش نەمدیتەوە. ✍️هەژارموکریانی 👇👇👇 @gawrkayati

Open in Telegram
Views117−24%vs avg
Forwards—
Reactions4
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
1 h35
4 h79
7 h117
  1. After 1 hour35
  2. After 6 hours117
  3. Total to date117
#58838Photo
Views109−29%vs avg
Forwards—
Reactions—
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
1 h34
4 h76
7 h109
  1. After 1 hour34
  2. After 6 hours109
  3. Total to date109
#58837Video
Views112−27%vs avg
Forwards—
Reactions1
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
2 h60
5 h89
7 h112
  1. After 6 hours89
  2. Total to date112
#58836Text

Forwarded from گەورکایەتی

🗓۱۴۰۵/۰۹/۰۷ 🔵 کمینه دمای صبح امروز شنبه ۷ آذر در ایستگاه‌های هواشناسی 🔹 بابارشانی : ۵ -     🔹 سراب‌شهرک : ۴.۲ -   🔹 سقز : ۴.۱ -   🔹 دهگلان : ۴.۱ -   🔹 حميل : ۳.۷ -   🔹 سلماس : ۳.۴ -   🔹 چالدران : ۳.۴ -   🔹 هزارکانیان : ۳.۳ -   🔹 دیواندره : ۳.۲ -   🔹 قاملو : ۳ -     🔹 پلدشت : ۳ -     🔹 كوزران : ۲.۷ -   🔹 شاباد : ۲.۶ -   🔹 خوي(فرودگاه) : ۲.۶ -   🔹 خوی : ۲.۵ -   🔹 اشنويه : ۲.۵ -   🔹 تخت‌سلیمان : ۲.۵ -   🔹 تکاب : ۲.۲ -   🔹 شاهین‌دژ : ۱.۹ -   🔹 ماکو : ۱.۷ -   🔹 بوکان : ۱.۳ -   🔹 مريوان : ۱.۳ -   🔹 #ارومیه : ۱.۲ -   🔹 دینور : ۱ -     🔹 نقده : ۱ -     🔹 موچش : ۱ -     🔹 کنگاور : ۱ -     🔹 کامیاران : ۱ -     🔹 سنقر : ۰.۸ -   🔹 باروق : ۰.۷ -   🔹 نالوس : ۰.۶ -   🔹 اسدآباد : ۰.۵ -   🔹 ماهیدشت : ۰.۳ -   🔹 #سنندج : ۰.۳ -   🔹 سرمست-گواور : ۰.۳ -   🔹 زرینه : ۰.۲ -   🔹 مهاباد : ۰     🔹 رشکان : ۰.۳ +   🔹 هلشی : ۰.۶ +   🔹 یاسوکند : ۰.۸ +   🔹 سروآباد : ۱.۱ +   🔹 بیستون : ۱.۳ +   🔹 سرارود : ۱.۶ +   🔹 #کرمانشاه : ۱.۷ +   🔹 باخان : ۱.۷ +   🔹 پيرانشهر : ۲.۱ +   🔹 گهواره : ۲.۳ +   🔹 روانسر : ۲.۴ +   🔹 کیوه‌نان : ۲.۷ +   🔹 بدره : ۳.۶ +   🔹 آویهنگ : ۳.۷ +   🔹 قروه : ۳.۹ +   🔹 سرپل‌ذهاب : ۴.۱ +   🔹 هلیلان : ۴.۱ +   🔹 #ايلام : ۴.۳ +   🔹 جوانرود : ۴.۸ +   🔹 سردشت : ۵.۱ +   🔹 بيجار : ۵.۴ +   🔹 دره‌شهر : ۵.۴ +   🔹 سرابله : ۵.۵ +   🔹 ایوان : ۵.۶ +   🔹 ملکشاهی : ۵.۶ +   🔹 هرسین : ۵.۶ +   🔹 بانه : ۵.۹ +   🔹 بلاوه‌تره : ۶ +     🔹 ثلاث‌باباجانی : ۶.۸ +   🔹 مرز خسروی : ۶.۸ +   🔹 پهله زرین آباد : ۷.۴ +   🔹 مهران : ۷.۵ +   🔹 سلین : ۷.۷ +   🔹 لومار : ۸ +     🔹 قصرشیرین : ۸.۴ +   🔹 پاوه : ۹.۸ +   🔹 گیلان‌غرب : ۹.۹ +   🔹 سومار : ۱۱.۵ +  🔹 آبدانان : ۱۳.۴ +  🔹 دهلران : ۱۳.۵ +  #گەورکایەتی @gawrkayati

Open in Telegram
Views98−36%vs avg
Forwards—
Reactions—
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
1 h28
6 h98
  1. After 1 hour28
  2. After 6 hours98
  3. Total to date98

All posts

Connections