Posts of ﮼خەمەکانی ژیان🖤!
خانووە قورە کۆنەکان… سادەیی لە ژیان، خۆشی لە دڵ، گەرمی لە پەیوەندییەکان… چایەک لەسەر سۆبەی دار، دەنگی سووتانی دارەکان، بۆنی ئاگر و کۆبوونەوەی خێزان لە دەوروبەری… ئەو کاتە شتمان کەم بوو، بەڵام دڵخۆشییەکانمان زۆر بوون. ژیان سادەتر بوو، دڵەکان پاکتر و خۆشەویستییەکان ڕەسەنتر بوون. هەندێک خۆشی هەر لەو ژیانە سادە و کۆنانەدا ماوەتەوە.
Open in Telegramتۆ وەکو کەسێکی «سەربەخۆ» دروستکراوی ئاگات لێبێ بە “عەقڵی خەڵک” بیرمەکەەوە. بە “چاوی خەڵک” مەبینە. بە “گوێی خەڵک” شت مەبیستە. بە “ویستی خەڵک” خۆشەویستی و رق لە دڵ مەبە بۆ ئەوەی وەکو خۆت بژیت، نەک وەکو سیبەری خەڵکی
Open in Telegramبۆق لەسەر ڪورسی زێڕیش بێ هەر باز دەداتە ناو زەلڪاوەڪە سروشتی هەنێ ڪەسیش وایە هەر چەند ڕێزی لێبگری و بەرزی بڪەیتەوە هەر دەچێتەوە زەلڪاوەڪە
Open in Telegramلە نێوان بەردێڪ و بەردێڪی تردا گوڵێڪ دەڕوێت .. وە لە نێوان ئازارێڪ و ئازارێڪی تردا هیوا و ئاوات دەڕوێت .. فَاصبر صَبرًا جَمِيلا سەبر بگرە سەبرێڪی جوان:
Open in Telegram