📜 فـەرمـوودەی ( ٨٦٩ ) ❖ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ : " قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ : يُؤْذِينِي ابْنُ آدَمَ ؛ يَسُبُّ الدَّهْرَ وَأَنَا الدَّهْرُ ، بِيَدِي الأَمْرُ ، أُقَلِّبُ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ ". واتە : پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی (( اللە جل جلاله دەفەرمووێ : نەوەی ئادەم جنێو و قسەی ناشرین بە ڕۆژگار دەدات و ئەزیەتم دەدات ، من ( خاوەن ) ڕۆژگارم ، ڕۆژگاریش بە دەستی منە ، شەو و ڕۆژ هەڵگێڕو وەرگێڕ دەکەم )) . 📚 رواه البخاري ٤٨٢٦
Open in TelegramPosts of فەرموودەکانی پێغەمبەر ﷺ
📜 فـەرمـوودەی ( ٨٦٨ ) ❖ عَنْ عَبْدِاللَّهِ بْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : " أَيُّمَا رَجُلٍ قَالَ لِأَخِيهِ : يَا كَافِرُ ، فَقَدْ بَاءَ بِهَا أَحَدُهُمَا ". واتە : پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی (( هەر پیاوێک بە براکەی بڵێ : ئەی کافر ، ئەوا ئەم کوفرە بۆ یەکێکیان دەگەڕێتەوە )) . 📚 رواه البخاري ٦١٠٤
Open in Telegram📜 فـەرمـوودەی ( ٨٦٧ ) ❖ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ : كَانَ رَسُولُ اللهِ ﷺ إِذَا كَبَّرَ فِي الصَّلاَةِ سَكَتَ هُنَيَّةً قَبْلَ أَنْ يَقْرَأَ ، فَقُلْتُ : يَا رَسُولَ اللهِ بِأَبِي أَنْتَ وَأُمِّي ، أَرَأَيْتَ سُكُوتَكَ بَيْنَ التَّكْبِيرِ وَالْقِرَاءَةِ مَا تَقُولُ ؟ قَالَ : " أَقُولُ : اللَّهُمَّ بَاعِدْ بَيْنِي وَبَيْنَ خَطَايَايَ كَمَا بَاعَدْتَ بَيْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ ، اللَّهُمَّ نَقِّنِي مِنْ خَطَايَايَ كَمَا يُنَقَّى الثَّوْبُ الأَبْيَضُ مِنَ الدَّنَسِ ، اللَّهُمَّ اغْسِلْنِي مِنْ خَطَايَايَ بِالثَّلْجِ وَالْمَاءِ وَالْبَرَدِ ". واتە ⁄ ئەبو هوڕەیڕە دەڵێت : پێغەمبەرى خوا ﷺ کاتێك دەستى دەکرد بە نوێژ بۆ ماوەیەکى کەم بێدەنگ دەبوو پێش ئهوهى دهست به قوڕئانخوێندن بكات ، گوتم : باوک و دایکم بەقوربانت بن ئەى پێغەمبەری خوا لە کاتی بێدەنگبوونت لە نێوان اللە أكبر ى سەرەتا و قوڕئانخوێندنی فاتیحەدا چی دەفەرموویت ؟ فەرمووی (( دەڵێم : اللَّهُمَّ بَاعِدْ بَيْنِي وَبَيْنَ خَطَايَايَ كَمَا بَاعَدْتَ بَيْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ ، اللَّهُمَّ نَقِّنِي مِنْ خَطَايَايَ كَمَا يُنَقَّى الثَّوْبُ الأَبْيَضُ مِنَ الدَّنَسِ ، اللَّهُمَّ اغْسِلْنِي مِنْ خَطَايَايَ بِالثَّلْجِ وَالْمَاءِ وَالْبَرَدِ )). واتای دوعاکە : خوایە نێوانى من و هەڵەکانم دوور بخەرەوە وەکو چۆن نێوانى خۆرهەڵات و خۆرئاوات دوور خستۆتەوە ، خوایە پاکم بکەرەوە لە هەڵەکانم وەکو چۆن پۆشاكی سپی پاک دەکرێتەوە لە پیسی ، خوایە بمشۆرە لە هەڵەکانم بە بەفر و ئاو و تەرزە 📚 رواە مسلم ٥٩٨
Open in Telegram📜 فـەرمـوودەی ( ٨٦٦ ) ❖ عَنْ أَبِى سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ : " يُوشِكُ أَنْ يَكُونَ خَيْرَ مَالِ الْمُسْلِمِ غَنَمٌ يَتْبَعُ بِهَا شَعَفَ الجِبَالِ وَمَوَاقِعَ الْقَطْرِ، يَفِرُّ بِدِينِهِ مِنَ الْفِتَنِ ". واتە : پێغەمبەر ﷺ فەرموویهتی (( خەریكە باشترین سامانی موسوڵمان ببێتە مێگەلە مەڕێك بەپێش خۆیدا بدات بەرەو لوتكەی چیاكان و شوێنە باراناوییەكان ، بۆ پارێزگاریكردنی لە ئایینەكەی ڕادەكات و دوور دەكەوێتەوە لە فیتنە )). 📚 رواه البخاري ١٩
Open in Telegram📜 فـەرمـوودەی ( ٨٦٥ ) ❖ عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ : أَنَّ امْرَأَةً أَتَتْ رَسُولَ اللهِ ﷺ فَقَالَتْ : إِنَّ أُمِّي مَاتَتْ وَعَلَيْهَا صَوْمُ شَهْرٍ ، فَقَالَ : " أَرَأَيْتِ لَوْ كَانَ عَلَيْهَا دَيْنٌ أَكُنْتِ تَقْضِينَهُ ؟ " ، قَالَتْ : نَعَمْ. قَالَ : " فَدَيْنُ اللهِ أَحَقُّ بِالْقَضَاءِ ". واتە ⁄ ئیبن عەبباس دەگێڕێتەوە : ئافرەتێك هات بۆ خزمەت پێغەمبەر ﷺ ، گوتی : لە ڕاستیدا دایکم مردووە و ڕۆژووی مانگێك قەرزدارە ، ئەویش فەرمووی (( ئایا ئەگەر قەرزی - دونیایی - لەسەر بووایە بۆت دەدایەوە ؟ )) ، گوتی : بەڵێ ، فەرمووی (( دەی قەرزی اللە لەپێشتر و شایەنترە بەدانەوە - واتە ڕۆژووەکانی بۆ بگرەوە - )). 📚 رواه مسلم ١١٤٨
Open in Telegram📜 فـەرمـوودەی ( ٨٦٤ ) ❖ عَنْ أَبِي مَسْعُودٍ الأَنْصَارِيِّ قَالَ : جَاءَ رَجُلٌ بِنَاقَةٍ مَخْطُومَةٍ ، فَقَالَ : هَذِهِ فِي سَبِيلِ اللهِ ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ ﷺ : " لَكَ بِهَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ سَبْعُمِائَةِ نَاقَةٍ كُلُّهَا مَخْطُومَةٌ ". واتە ⁄ ئەبو مەسعودی ئەنصاڕی دەڵێت : پیاوێک هات وشترێکی جڵەوکراوی هێنا ، جا گوتی : ئەوە لەپێناوی اللە بەخشیم ، جا پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی (( لە ڕۆژی دواییدا ئەو وشترەت بۆ دەبێت بە حهوت سەد وشتر هەموویان جڵەوکراون )). 📚 رواه مسلم ١٨٩٢
Open in Telegram📜 فـەرمـوودەی ( ٨٦٣ ) ❖ عَنِ ابْنِ عُمَرَ قَالَ : عَرَضَنِي رَسُولُ اللهِ ﷺ يَوْمَ أُحُدٍ فِي الْقِتَالِ وَأَنَا ابْنُ أَرْبَعَ عَشْرَةَ سَنَةً ، فَلَمْ يُجِزْنِي ، وَعَرَضَنِي يَوْمَ الْخَنْدَقِ وَأَنَا ابْنُ خَمْسَ عَشْرَةَ سَنَةً ، فَأَجَازَنِي. واتە ⁄ ئیبن عومەر دەڵێت : لە جەنگی ئوحود لە كاتی ئامادەكردنی سوپا داوام لە پێغەمبەر ﷺ كرد ڕێگەم پێ بدات بۆ جەنگ کردن لەو كاتەدا چواردە ساڵان بووم ، ڕێگەی پێ نەدام ، لە جەنگی خەندەق دیسان داوام لێ كرد بەشدار بم وە پازدە ساڵان بووم ، مۆڵەتی پێ دام. تێبینی : بۆ بەشداریکردن لە جیھاد مەرج نییە بە تەنھا تەمەن پێوەر بێت ، بەڵکو دەکرێت سەرکردەی سوپا پێوەری تر دابنێت و کەمتر لە ١٥ ساڵی بەشداربن ئەگەر توانادار بن ، وە بڕیاڕی کۆتایی سەرکردەی سوپا دیاری دەکاتن ھەروەکو لە فەرموودەی دیکەدا ھاتووە. 📚 رواه مسلم ١٨٦٨
Open in Telegram📜 فـەرمـوودەی ( ٨٦٢ ) ❖ عَنْ أَبِي قَتَادَةَ الأَنْصَارِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ : أَنَّ رَسُولَ اللهِ ﷺ سُئِلَ عَنْ صَوْمِ الاِثْنَيْنِ ؟ فَقَالَ : " فِيهِ وُلِدْتُ وَفِيهِ أُنْزِلَ عَلَيَّ ". واتە ⁄ ئەبو قەتادەی ئەنصاڕی خوا لێی ڕازی بێت دهگێڕێتهوه : پێغهمبهر ﷺ پرسیاری لێ كرا دەربارەی ڕۆژووگرتنی دووشهممە ؟ فهرمووی (( لەو ڕۆژەدا لەدایك بوومە و لەو ڕۆژەشدا قوڕئانم بەسەر دابەزیوە )). 📚 رواه مسلم ١١٦٢
Open in Telegram📜 فـەرمـوودەی ( ٨٦١ ) ❖ عَنْ أَبِي مُوسَى ، قَالَ : دَخَلْتُ عَلَى النَّبِيِّ ﷺ أَنَا وَرَجُلَانِ مِنْ بَنِي عَمِّي ، فَقَالَ أَحَدُ الرَّجُلَيْنِ : يَا رَسُولَ اللَّهِ ، أَمِّرْنَا عَلَى بَعْضِ مَا وَلَّاكَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ. وَقَالَ الْآخَرُ مِثْلَ ذَلِكَ ، فَقَالَ : " إِنَّا وَاللَّهِ لَا نُوَلِّي عَلَى هَذَا الْعَمَلِ أَحَدًا سَأَلَهُ ، وَلَا أَحَدًا حَرَصَ عَلَيْهِ ". واتە ⁄ ئەبو موسا دەڵێت : من و دوو پیاو لە کوڕە مامەکانم چووینە خزمەت پێغەمبەر ﷺ ، ئینجا یەکێک لەو دوو پیاوە گوتی : ئەی پێغەمبەری خوا ، فەرمانێکمان پێ بسپێرە لەو کاروبارەی کە خوا بە تۆی سپاردووە - بمانکە بە کاربەدەست - ، ئەوەی دیکەش هەمان شتی گوت ، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی (( سوێند بە اللە ئێمە ئەو کارە ناخەینە سەر شانی کەسێک کە داوای بکات ، یان سوور بێت لەسەر وەرگرتنی )). 📚 رواه مسلم ١٧٣٣
Open in Telegram📜 فـەرمـوودەی ( ٨٦٠ ) ❖ عَنْ أَبِي هُرَيْرَة قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللهِ ﷺ : " عَلَيْكَ السَّمْعَ وَالطَّاعَةَ فِي عُسْرِكَ وَيُسْرِكَ ، وَمَنْشَطِكَ وَمَكْرَهِكَ ، وَأَثَرَةٍ عَلَيْكَ ". واتە ⁄ ئەبو هوڕەیڕە دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی (( هەمیشە پابەندی گوێڕایەڵی و فەرمانبەرداری ببە - بۆ كاربەدەستی موسڵمانی پابەند بە شەرع - لە كاتی ناخۆشی و خۆشیدا ، لە کاتی پێخۆشبوون و پێناخۆشبوونیشیدا ، هەروەها ئەگەر کەسی دیکەی بەسەر تۆدا هەڵبژارد )). 📚 رواه مسلم ١٨٣٦
Open in Telegram📜 فـەرمـوودەی ( ٨٥٩ ) ❖ عَنْ عُقْبَةَ بْنِ الْحَارِثِ قَالَ : صَلَّى أَبُو بَكْرٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ العَصْرَ ، ثُمَّ خَرَجَ يَمْشِي فَرَأَى الْحَسَنَ يَلْعَبُ مَعَ الصِّبْيَانِ ، فَحَمَلَهُ عَلَى عَاتِقِهِ وَقَالَ : بِأَبِي شَبِيهٌ بِالنَّبِيِّ لاَ شَبِيهٌ بِعَلِيٍّ ، وَعَلِيٌّ يَضْحَكُ. واتە ⁄ عوقبەی كوڕی حاریس دەڵێت : ئەبوبەكر خوا لێی ڕازی بێت نوێژی عەسری كرد ، پاشان چووە دەر - لە مزگەوت - ، جا حەسەنی بینی لەگەڵ منداڵاندا یاری دەكرد ، هەڵیگرت و خستیە سەر شان و ملی خۆی و گوتی : باوكم بەفیدای بێت شێوەی لە پێغەمبەر ﷺ دەچێت شێوەی لە عەلی ناچێت ، عەلیش ( گوێی لێ بوو و ) پێدەكەنی. 📚 رواه البخاري ٣٥٤٢
Open in Telegram📜 فـەرمـوودەی ( ٨٥٨ ) ❖ عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ أَنَّ رَسُولَ اللهِ ﷺ قَالَ : " إِنَّ أَدْنَى أَهْلِ النَّارِ عَذَابًا يَنْتَعِلُ بِنَعْلَيْنِ مِنْ نَارٍ ، يَغْلِي دِمَاغُهُ مِنْ حَرَارَةِ نَعْلَيْهِ ". واتە ⁄ ئەبو سەعیدی خودری دەگێڕێتەوە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی (( بەڕاستی کەمترین سزای دۆزەخیيەکان ئەوەیە کە دوو نەعلی ئاگرینی لەپێ دەکرێت ، بەهۆیەوە مێشکی لەگەڵی دەکوڵێت )). 📚 رواه مسلم ٢١١
Open in Telegram📜 فـەرمـوودەی ( ٨٥٧ ) ❖ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللهِ ﷺ قَالَ : " بَادِرُوا بِالأَعْمَالِ فِتَنًا كَقِطَعِ اللَّيْلِ الْمُظْلِمِ ، يُصْبِحُ الرَّجُلُ مُؤْمِنًا وَيُمْسِي كَافِرًا أَوْ يُمْسِي مُؤْمِنًا وَيُصْبِحُ كَافِرًا ، يَبِيعُ دِينَهُ بِعَرَضٍ مِنَ الدُّنْيَا ". واتە ⁄ ئەبو هوڕەیڕە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت کە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی (( پەلە بکەن لە ئەنجامدانی کاری چاک - پێش ڕوودانی - ئاژاوە و فیتنە کە وەک پارچەیەکن لە شەوی تاریک - هێندە زۆر و ئاڵۆزن - ، موسڵمان کە ڕۆژ دەکاتەوە بڕوادارە کە ئێوارە دادێت بێبڕوایە ، یان کە ئێوارە بەسەر دەبات بڕوادارە و کەچی ڕۆژ دەکاتەوە بۆتە بێبڕوا و كافر بووه ، ئایینەکەی خۆی دەفرۆشێت بەشتێکی - کەمی - دونیا )). 📚 رواه مسلم ١١٨
Open in Telegram📜 فـەرمـوودەی ( ٨٥٦ ) ❖ عَنْ عَبْدِاللَّهِ بْنِ عَمْرٍو رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا : أَنَّ النَّبِيَّ ﷺ قَالَ : " بَلِّغُوا عَنِّي وَلَوْ آيَةً ، وَحَدِّثُوا عَنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَلاَ حَرَجَ ، وَمَنْ كَذَبَ عَلَيَّ مُتَعَمِّدًا فَلْيَتَبَوَّأْ مَقْعَدَهُ مِنَ النَّارِ ". واتە : عبداللەی كوڕی عهمر خوا لێیان ڕازی بێت دەگێڕێتەوە : پێغەمبەر ﷺ فەرموویهتی (( ئەوەی لە منی وەردەگرن ڕایبگەیەنن با یەك ئایەتیش بێت - لە قوڕئان - ، لە نەوەی ئیسڕائیلیشهوه شت ( بەسەرهات و قسە ) بگێڕنەوە ئاساییە ، هەر كەسێكیش بە ناوی منەوە درۆ بكات بە ئەنقەست ، ئەوە با جێگای خۆی لە دۆزەخدا ئامادە بكات )). 📚 رواه البخاري ٣٤٦١
Open in Telegram📜 فـەرمـوودەی ( ٨٥٥ ) ❖ عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ عَنِ النَّبِيِّ ﷺ قَالَ : " مَا مِنْ نَفْسٍ تَمُوتُ لَهَا عِنْدَ اللهِ خَيْرٌ يَسُرُّهَا أَنَّهَا تَرْجِعُ إِلَى الدُّنْيَا ، وَلاَ أَنَّ لَهَا الدُّنْيَا وَمَا فِيهَا إِلاَّ الشَّهِيدُ ، فَإِنَّهُ يَتَمَنَّى أَنْ يَرْجِعَ فَيُقْتَلَ فِي الدُّنْيَا ؛ لِمَا يَرَى مِنْ فَضْلِ الشَّهَادَةِ ". واتە ⁄ ئەنەسى کوڕى مالیک لە پێغەمبەرەوە ﷺ دەگێڕێتەوە فەرموویەتی (( هیچ کەسێک نییە لە خەڵکى بەهەشت كە دەمرێت پێیخۆش بێت بگەڕێتەوە بۆ ژیانی دونیا ، ئهگهر دونیا و هەرچی تێشیدایە بۆ ئەو بێت جگە لە شەهید ، بەڕاستى ئەو حەز دەکات بگەڕێتەوە دونیا و بکوژرێتەوە - لەپێناو اللە - ئەمەش بەهۆی بینینی ئەو ڕێزەی کە اللە پێى داوە بەهۆی پلە و پایەی شەهیدییەكەی )). 📚 رواه مسلم ١٨٧٧
Open in Telegram📜 فـەرمـوودەی ( ٨٥٤ ) ❖ قَالَ رَسُولُ اللهِ ﷺ : " مَنْ مَاتَ وَلَمْ يَغْزُ وَلَمْ يُحَدِّثْ بِهِ نَفْسَهُ ، مَاتَ عَلَى شُعْبَةٍ مِنْ نِفَاقٍ ". واتە ⁄ پێغهمبهری خوا ﷺ فهرموویەتی (( ههر كهسێك كۆچی دوایی كردبێت و غهزاشی نهكردبێت وە لهگهڵ نهفسی خۆیدا نەدوابێت كە خۆی ئاماده بكات - بۆ شەڕکردن لەپێناو اللە - ، ئهوه لهسهر بەشێك له بەشهكانی دوڕوویی مردووە )). 📚 رواه مسلم ١٩١٠
Open in Telegram📜 فـەرمـوودەی ( ٨٥٣ ) ❖ قَالَ رَسُولُ اللهِ ﷺ : " مَنْ طَلَبَ الشَّهَادَةَ صَادِقًا ، أُعْطِيَهَا وَلَوْ لَمْ تُصِبْهُ ". واتە : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی (( هەر كەسێك بەڕاستی داوای شەهیدبوون بكات ، ئەوە پێی دەدرێت - پاداشتەکەی - ئەگەرچی نەشکوژرێت و نەپێکرێت )). 📚 رواه مسلم ١٩٠٨
Open in Telegram📜 فـەرمـوودەی ( ٨٥٢ ) ❖ عَنِ السَّائِبِ بْنِ يَزِيدَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ : كُنْتُ قَائِمًا فِي الَمسْجِدِ فَحَصَبَنِي رَجُلٌ ، فَنَظَرْتُ فَإِذَا عُمَرُ بْنُ الخَطَّابِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ، فَقَالَ : اذْهَبْ فَأْتِنِي بِهَذَيْنِ. فَجِئْتُهُ بِهِمَا. قَالَ : مَنْ أَنْتُمَا ؟ - أَوْ مِنْ أَينَ أَنْتُمَا ؟ - قَالَا : مِنْ أَهْلِ الطَّائِفِ. قَالَ : لَوْ كُنْتُمَا مِنْ أَهْلِ البَلَدِ لأوْجَعْتُكُمَا ، تَرْفَعَانِ أَصْوَاتَكُمَا فِي مَسْجِدِ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ . واتە ⁄ سائیبی كوڕی یەزید خوا لێیان ڕازی بێت دەڵێت : من لە مزگەوتدا وەستابووم ( دوو پیاو كێشەیان بووە و دەنگیان بەرز كردۆتەوە ) ، جا پیاوێك وردە بەردێكی بۆ هاوێشتم كە تەماشام كرد دەبینم ئەوە عومەری كوڕی خەتتابە خوا لێی ڕازی بێت ، گوتی : بڕۆ ئەو دوو پیاوەم بۆ بێنە ، منیش هێنام بۆی گوتی : ئێوە كێن ؟ - یان ئێوە خەڵكی كوێن ؟ - گوتیان : خەڵكی تائیفین ، گوتی : ئەگەر خەڵكی ئەم شارە بوونایە خراپ داركاریم دەكردن و ئەزیەتم دەدان ، چۆن لە مزگەوتی پێغەمبەری خوادا ﷺ دەنگتان بەرز دەكەنەوە ! . 📚 رواه البخاري ٤٧٠
Open in Telegram📜 فـەرمـوودەی ( ٨٥١ ) ❖ عَنْ أَبِي قَتَادَةَ السَّلَمِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ : أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ قَالَ: " إِذَا دَخَلَ أَحَدُكُمُ المَسْجِدَ فَلْيَرْكَعْ رَكْعَتَيْنِ قَبْلَ أَنْ يَجْلِسَ ". واتە ⁄ ئەبو قەتادەی سەلەمی خوا لێی ڕازی بێت دەگێڕێتەوە : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویهتی (( ئەگەر هەر یەكێكتان چووە مزگەوتەوە ، پێش ئەوەی دابنیشێت با دوو ڕكات نوێژی سوننەت بكات )). 📚 رواه البخاري ٤٤٤
Open in Telegram